❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌رمايه‌داری راسته‌قينه‌ كێ يه‌ ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-18 18:56:04

narmin_ahmad
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-16
دواترین سه‌ردان: 2012-05-18
په‌یامه‌كان: 25
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

سه‌رمايه‌داری راسته‌قينه‌ كێ يه‌ ؟

پرسیاریان له‌ بیل كیتس كرد ئایا له‌ تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر هه‌یه‌؟

ووتی : به‌ڵێ یه‌كێك... هه‌یه‌ . ووتیان كێیه‌ ؟ ووتی : كوڕه‌ گه‌نجێكی ڕه‌ش پێستی موسلمان .ووتیان

چۆن ؟ ووتی : ئه‌وكاته‌ی كه‌ له‌ دائیره‌كه‌م ده‌ریان كردم له‌ نیویۆرك بووم كوڕێكی ره‌ش پێستم بینی

ڕۆژنامه‌ی ئه‌فرۆشت ، ده‌ستم برد ڕۆژنامه‌یه‌ك بكڕم سه‌یرم كرد پاره‌ی وورده‌م پێ نیه‌ ،كوڕه‌كه‌ بانگی

كردم ووتی : ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ دياريه‌ بۆ‌ جه‌نابت . ووتم : ئاخر پاره‌ی وورده‌م پێ نیه‌ ، ووتی : ئه‌وه‌ له‌

قازانجی خۆمه‌ پێشكه‌شی ئه‌كه‌م به‌ تۆ .

پاش 19 ساڵ ئه‌وكاته‌ی كه‌ من بوم به‌ ئه‌و كیتسه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئێستا ئه‌یبینین بیرم له‌ قسه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌

كردوه‌ داوام كرد ئه‌و كه‌سه‌م بۆ ببیننه‌وه‌ ، دوای گه‌ڕانێكی زۆر دواجار كوڕه‌كه‌یان له‌ سه‌ر سه‌كۆی

شانۆیه‌ك دۆزیه‌وه‌ و هێنایان بو لای كیتس .

بیل كیتس لێی پرسی ووتی : من ئه‌ناسی . ووتی : به‌ڵێ كه‌س هه‌یه‌ تۆ نه‌ناسیت له‌ م دونیا ؟

ووتی : له‌وانه‌یه‌ تۆ له ‌بیرت نه‌یه‌ت به‌ڵام تۆ ڕۆژنامه‌یه‌كت پێشكه‌ش كردم له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌سێكی

ده‌ستكورت بویت . ووتی : ئاساییه‌ ئه‌وه‌ هه‌ستی سروشتی خۆمه‌

بیل كیتس پێی ووت : ئه‌مه‌وێ بۆت قه‌ره‌بوو بكه‌مه‌وه‌

كوڕه‌‌كه‌ ووتی چۆن قه‌ره‌بوی ئه‌كه‌یته‌وه‌ ؟

كیتس ثێی ووت : هه‌رجیت بوێت له‌م دونیا ئه‌تده‌مێ .

كوڕه‌ ره‌ش پێسته‌كه‌ ووتی هه‌رچیه‌كم بوێت ئه‌مده‌یتێ .

كیتس ووتی : من قه‌رزم داوه‌ به‌ 50ووڵاتی ئه‌فریقی به ‌قه‌ده‌ر هه‌ر په‌نجا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ ئاماده‌م ببه‌خشم

به‌ تۆ .

ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ ووتی : جه‌نابی كیتس تۆ ناتوانی قه‌ره‌بو بكه‌یته‌وه‌

ووتی : چۆن ناتوانم

ووتی : چونكه‌ ئه‌و دو شته‌ زۆر جیاوازه‌ ...من له‌ لوتكه‌ی هه‌ژاریما شتم به‌ تۆ به‌خشی به‌ڵام تۆ له‌

لوتكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نديتدا ئه‌ته‌وێت ببه‌خشیت .به‌ڵام زۆر سوباست ئه‌كه‌م

بیل كیتس ئه‌ڵێ : هه‌میشه‌ ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ موسلمانه‌ له‌ خۆم به‌ سه‌رمایه‌دار تر ئه‌زانم ٠


بۆيه‌ ئه‌ڵێم : كه‌واته‌ سه‌رمايه‌داری ڕاسته‌قينه‌ ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه به‌ دڵێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ قه‌ناعه‌ت و‌

له‌ لوتكه‌ی هه‌ژاريا شت ببه‌خشێ ٠٠٠


ئاماده‌کردنی // نه‌رمین ئه‌حمه‌د

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-12-18 19:10:53

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: سه‌رمايه‌داری راسته‌قينه‌ كێ يه‌ ؟

دەستەکانت خۆش بێت خاتوو نەرمین گیان بۆ دانانی ئەم بابەتە پر لە پەند و ئامۆژگارییە
بەراستی مانایەکی زۆر جوان و واتاداری پێ بەخشین ئەخوازین هەموو لە ژیاندا وەکو ئەو گەنجە بیر بکەینەوە

دووبارە دەست خۆشیت لێ دەکەم ئەخوازم بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانتدا
بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت بەرێزم،
هیوام خۆش بەختی و ئاسودەیی بەرێزتانە لە ژیاندا......


یەک تێبینی بچوک بە هیوام بە دڵێکی فراوانەوە لێمی قبوڵ بکەیت..

بەرێزم ئەگەر ناوی سەرچاوەی ئەم بابەتت بنوسایە زۆر باش دەبوو
ئەگەر خۆت ئامادەت کردوە ئەوە ناوی خۆت بنوسە و بۆ ئەوەی مافی ماندوو بونت نەخورێت..
ئەگەر لە هەر جێگایەکی تر هێناوتە ئاماژە بدە بە ناوی ئەو جێگایە بۆ ئەوەی گلەییمان نەیەتە سەر

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-12-19 17:28:40

narmin_ahmad
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-16
دواترین سه‌ردان: 2012-05-18
په‌یامه‌كان: 25
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سه‌رمايه‌داری راسته‌قينه‌ كێ يه‌ ؟


برای زۆر به‌ڕێزم كاكه‌ يادگار زۆر سوپاسی ده‌ست خۆشيت ئه‌كه‌م منيش هيوام خۆش به‌ختی و ژيانێكی ئاسوده‌يیه‌ بۆ به‌ڕێزتان
خۆشحال ئه‌بم كاتێ كه‌ بزانم به‌ دانانی بابه‌تێكم سودێك بۆ خوێنه‌ری ئه‌بێ به‌ يارمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌و خزمه‌تانه‌ش به‌رده‌وام ئه‌بم ٠٠٠٠ دووباره‌ سوپاس بۆ ده‌ست خۆشيت ٠

سه‌باره‌ت به‌ تێبينيه‌كه‌ی به‌ڕێزتان دڵنيابه‌ كه‌ به‌ دڵێكی فراوان قه‌بوڵم كرد  وه‌ ئه‌و كاته‌ش ئاسوده‌ ئه‌بم كه‌ بزاتم كه‌سانێكی وه‌ك به‌ڕێزتان به‌ ڕه‌خنه‌ی بنياتنه‌ر و تێبينی به‌ سود ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌  بێ گومان بۆ پێشكه‌وتن و پێگه‌ياندنی كه‌سايه‌تيمان هه‌رده‌م پێويسيمان به‌و جۆره‌ شتانه‌ ئه‌بێ

به‌ڕێزه‌كه‌م ئه‌و بابه‌ته‌ خۆم ئاماده‌م كردوه‌ بۆيه‌ش ئاماژه‌م به‌ سه‌رچاوه‌يه‌كه‌ی نه‌كردوه‌ وه‌ يه‌كه‌مجاريش كه‌ بڵاوم كرده‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ری ( شقڵاوه‌پۆست )



زۆر سوپاس بۆ تێبينيه‌كه‌ت ڕێز و سڵاوم قه‌بوڵ بكه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net