.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











مانگی رابردوو، ئاسایشی سلێمانی دایك و كچێكیان بە تۆمەتی كاری لەشفرۆشی دەستگیركرد، كە دایكەكە جگە لەوەی خۆی ماوەی سێ ساڵە وەك سەرۆكی باندێكی لەشفرۆشی كاری كردووە، كاری لەشفرۆشی بە كچە 11ساڵەكەشی كردووەو، ئێستا كچەكەی كە لە خانەی نەوجەوانانە، باری تەندروستی و دەروونی تێكچووە.
"دایكم بەردەوام باسی سێكس و پیاوی بۆ دەكردم، وامدەزانی هەموو ئەو كچانەی لە تەمەنی منن ئەوە دەكەن". (ه.ك)ی تەمەن 11ساڵ، باسی تێكچوونی شیرازەی خێزانەكەیان دەكات دوای مردنی باوكی و دەڵێ "براو كەسوكارمان دەیانزانی دایكم پەیوەندی هەیە لەگەڵ خەڵك، بەڵام زۆر بە ئاشكرا نەیاندەزانی، چەند جارێك براكانم دەمانچەیان دەخستە سەر سەری تاوەكو وازبێنێت، بەڵام چاری نەبوو، هەتا خوشك و براكانم حاشایان لێكرد، منیش بەهۆی ئەوەی نەخۆشم ، كەس نەیگرتمە خۆی، ناچاربووم لەگەڵ دایكم بمێنەوە".
(ئ.ب)، 48 ساڵ، خەڵكی ناوچەی هەورامانە و ساڵی 1985 شووی بە پیاوێك كردووە بەناوی (ك.ع)، وەك دایك و كچەكە لە زیندان دەیگێڕنەوە، (ك) سێ ساڵ لەمەوبەر بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، بەڵام (ئ) دەڵێ "پێش مردنی مێردەكەم بەچەند ساڵێك پەیوەندی خۆشەویستیم لەگەڵ برای مێردەكەم هەبوو، دوای مردنی مێردەكەم شووم پێكرد". ئەو لە مێردی یەكەمی خاوەنی دوو كوڕ و كچێكە.
(ه) بەهۆی كەمی تەمەنی و تێكچوونی باری دەروونی، كاتەكانی بە باشی لەبیرنەماوە، بەڵام ئەو رۆژانە ئاوا دەگێڕێتەوە، كە دایكی ئامادەی كردووە بۆ پیاوان، تاوەكو لەگەڵ خۆیدا لەشی كچەكەشی بكڕن "دایكم دەیڕازاندمەوەو جلی تەسكی لەبەردەكردم، ئەو كاتانەی مامم، واتە هاوسەری دایكم لەماڵ نەدەبوو، دەیبردم بۆ ژووان لەگەڵ پیر و گەنجان، هەر رۆژەو چەند پیاوێك تەلەفۆنیان بۆ دایكم دەكرد، زۆربەیان لەگەڵ من سێكسیان دەكرد، رۆژ هەبوو سێ كەس، رۆژ هەبوو پێنج كەس، رۆژیش هەبوو نۆ كەس هاتوونەتە لام".
بەپێی گێڕانەوەی (ه)، دایكی بەردەوام پێیگوتووە هەر پارەیەك پەیدا بكەی بۆی بە زێڕ دەدات و هەڵیدەگرێت"دایكم بەنێوبانگە بۆ ئەو كارە و پیاوی بۆ ژنان دەدۆزیەوەو ژنیشی بۆ پیاوان دەهێنان، بەڵام خۆی بەودواییە زۆرتاقەتی رابواردنی نەمابوو، وەك سەركردەی باندێك كاری دەكرد، منیش لەپەنایەوە چەند پیاوێك پەلاماریان دەدام و لە رێگەی هەموو جەستەمەوە سێكسیان لەگەڵ دەكردم، تاوەكو ئەو رادەیەی كە من ئێستا پیسایی راناگرم و لەشیان دڕیوم، ئەم كارانە لەپێناو ئەو پارەیەی كە تائێستا یەك دیناریم بەرچاونەكەوتووە پێمكرا". هەروەها دەڵێ"زۆرجار بەدایكی خۆم دەگوت، من هەست بە ئازاری زۆر دەكەم ، بەڵام گوێی پێنەدەدام و رۆژانە بەهۆی منەوە زیاتر لە 300 دۆلاری دەستدەكەوت و بە ئاڵتونی دەدا".
بە هەستكردن بە خۆ بەكەمزانینێكی زۆرەوە، (ه)بەردەوام دەبێ و دەڵێ "هەر پیاوێك بهاتایەتە لای من بڕی 50 هەزار دیناری عێراقی لێدەسەند، بۆیە هیچ كات نەمدەوێرا قسەبكەم، چونكە من بە ناتەواو سەیر دەكرێم و كەس نەیدەگرتمە خۆی، خزم و كەسیش هەمووی حاشای لێكردبووین، دەیانزانی دایكم ئەخلاقی تەواو نییە".
(ئ.ب) دایكی (ه) لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی، هەموو قسەكانی كچەكەی سەبارەت بەكاری لەشفرۆشی خۆی پشتڕاست دەكاتەوە، بەڵام رەتیكردەوە كاری لەشفرۆشی بە كچەكەی كردبێ "سوێند دەخۆم ئیشم بە كچەكەم نەكردووە"، تێوەگلانی كچەكەی ئاوا باسكرد "دوای جەژنی رەمەزان لە ماڵی ناسیاوێكمان بووین لە رانیە، شەوێك حەبیان بۆ كردمە شەربەتەوە و ئاگام لەخۆم نەما، كوڕی ماڵەكە دەستدرێژی كردبووە سەر كچەكەم و پەردەی كچێنی نەهێشتبوو".
هەروەها دەڵێ "من لە ساڵی 2008ەوە دەستم بەو ئیشەكردووە، جگە لەم كچە، دوو كوڕیشم هەیە،كە گیرام كوڕێكیانم لەداخی من چوو بۆ هەولێر و كوڕەكەی دیكەشم لە ماڵە"، هەروەها ئەو پیاوانەی هاتوونەتە لای، ئەگەر بۆ شەوێك مابووبێتنەوە "پارە و سەنەوی سەیارەكەم لێ وەردەگرتن و 300دۆلار نرخی بوو، ئەگەر بۆ رۆژێكیش بووایە 50-100 هەزار دیناربوو، ئەو پارەیە نیوەی بۆ من و نیوەی بۆ ئافرەتەكانی دیكە بوو".
ئێستا دایك و كچ هەریەكەیان بۆ ماوەی 6 مانگ بەندكردن سزادراون، (ئ.ب) دەڵێ "ئۆتۆمبیلێكم هەیە و لای خۆشەویستەكەمە لە هەولێر دادەنیشێ، ئەگەر ئازاد بكرێم داوای تەڵاق لە هاوسەرەكەم دەكەم و ئۆتۆمبێلەكەم وەردەگرمەوە و دەچمە هەولێر"، بەڵام (ه)ی كچی دەڵێ "من ئێستا تێدەگەم دایكم چی لە من كردووە، بڕیارمداوە سكاڵای لە دژ تۆمار بكەم".
عەقیدی پۆلیس، هیوا عەلی نووری، لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی رایگەیاند "كاژێر 10شەوی 21/10/2011، هێزەكانی ئاسایش لە نزیك نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی لە ماڵێكدا ئەو دایك و كچەی دەستگیركردووە". یەكێكی دیكە لە ئەفسەرەكانی هەمان گرتوخانە گوتی "كچەكە بە دایكی گوتووە، كە تۆ هەرخەریكی ئەم ئیشەبیت، منیش دەبێ بیكەم".
Rudaw net
لهسهر هێڵ نییه










بهراستی کارهساته
مرۆڤ له ئاست ئهم کێشه کۆمهلایهتیانه ناتوانێت به چهند وشهیهک رای خۆی دهرببڕێت
بۆیه کچێکی تهمهن 11 سالان چ گوناهێکی ههیه کهبهم شیوهیه بکهوێته کاری خراپ و توشی جۆرهها کهس ببێت و تا کچێتی خۆی لهدهست داوه و ئێستاش بهم باره ناتهندروستی و دهروونیهوه له گرتوخانهکان ژیان بهسهر بهرێت کارهساتێکی تر ئهوهیه دوای ئازاد کردن ئهبێت چۆن ژیانێکی ههبێت
دهستت خۆش بهرێزم بۆ دانانی ئهم بابهته بهراستی جێگهی داخه


لهسهر هێڵ نییه






ba raste karasateke jarg bra chona be daek awa baxte kchakae rash bkat .baw tamana bchukae kawa heche wa la jyan nazanet.dast xosh bo babatakat. baraste awa keshayake zor gawraaya ba taebat bo komalgae kurde xoman har zor zahmata charasare


لهسهر هێڵ نییه







باڕاستی کاره ساتێکی ناخۆشه ئهو دایکه ههقی شهش مانگ گرتنی نیه ههقی کوشتنه
بهشهری وا تاوانه لهسهردنیا بژیت ههقی ئهوهیه بکوژرێتو ههمو سانیهک خوای گهوره
عهزابی بدات خوای گهوره ئیشهڵا زهلیلی اودنیایهو دنیایهکهی کهی بکات؛
دهست خۆش هاورێ گیان.

لهسهر هێڵ نییه
dast xosh hawre gyan bo am babata ba swda

لهسهر هێڵ نییه






ئة م كار ة ساتة روة داوة زور ناخو شة زور بة داخة وة

لهسهر هێڵ نییه