.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










بەیانیت باش دلاوەرقەرەداغی
بەیانیت باش ئەی نیشتیمان شەلال بە حیكایەت
ئەی حەكایەتی شەلال بەغەمی نیشتیمان
بەیانیت باش ...!
بەیانی نالیت باش ئەی نیشتیمانی خاك وخۆل
بەیادی بادەی خۆش مروروتۆزی رێگەكەی
بەیادی دیوان وچرای كزی شەوانی حوجرەكەی
بەیانیت باش ئەی پەیكی شارەزا
بەیادی ئەودەمەی
كە گاهێ دەبێ بەرەوح دەكەیت باوەشێنی دل
گاهێ دەبێ بەدەم . دەدەمێنێ دەمی غرور
بەیادی ئەو مەیلی دەكەی لە سەبزە
درەختانی مەدرەسە
تابزانی ئاخۆ ئەوراقیان موقەدیمەی شینە
یانە سوور
بەیانیت باش ئەی پەیكی پیر
كەچاوێ دەكەیت لەحەوزی پر كەنائیبی
دیدەی نالی یە لەوێ
تابزانی لێلاوی دانەهاتوە وەك سەیلی
شیوە سوور
بەیانیت باش ئەی پەیكی غەمگین
كەدەگەیت وواسیل دەكەیت عەبیری سەلامی
بەحوجرەكەی سەراسیمە دەگەرێی ...
تابزانی چی ماوە چی نەماوە لەهەیوان وتاقو ژوور
دەگەرێی و دەپرسی ئاخۆئەوغاری یارە ئێستاپر
ئەغیارە ،
یانەخۆ
هەرغاری یارە ،یابووەتە غاری مارومورو
بەیانیت باش .. ئەی شارحی دەردی غوربەت و
سۆزی هیجرەت
كەخەریكە دل بێ بەئاوبەچاوانمانە بكا
عبور
بەیانیت باش ئەی پەیكی شارەزا
وەی بادەی خۆش مرور
كەبەخوفییە حالی دەكەی یاری سنگ دل
نالی لەشەوقی ئەوانە دەنێرێ سەلامی مرور
بەیانیت باش .. نیشتیمان
ئەی نیشتیمانی شەلال لەحەكایەت
ئەی حەكایەتی شەلال بەغەمی نیشتیمان
بەیانی دەنگ بێژانت باش !
بەیانی رۆژێكی ترت باش كەچاودەكەیتەوەو
گوێت لەهەناسەی خۆتە جیاوازلەهەناسەدانی
رۆژانی تر
گوێت لەدەنگی ل%D

لهسهر هێڵ نییه