.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









بابەتئ--هونەرئ
تارا رەسول بە رۆحانی “چۆن بوو منت بیرکەوتەوە” کلیپ دەکات
هونەرمەندی دەنگخۆش “تارا رەسول” رایگەیاند، کە لە چەند رۆژی رابردوو بەهاوکاری لەگەڵ ستافێکی کارا لە شاری هەولێر نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “چۆن بوو منت بیرکەوتەوە” کلیپ کردووەو لە ئایندەیەکی نێزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.
تارا رەسول لە لێدوانێکی تایبەت بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “نوێترین گۆرانی خۆم بەناوی “ئەبێ لێم ببوری” لە شاری هەولێر وێنەگرتووە، کە تێکستی گۆرانییەکە لە لایەن “حەمە سەعید ئیبراهیم” و میلۆدییەکەشی لە لایەن “ئاریۆس حەمە سەعید” ئامادەکراوە”.
زیاتر گوتی “ئەم بەرهەمە بەسپۆنسەری کۆمپانیای “ئێم ستۆدیۆ” کلیپ کراوە، هاوکات سیناریۆی کلیپەکە لە لایەن “هێمن ئەحمەد” ئامادەکراوە، “شابۆ شابۆ” ـش وەک وێنەگر و مۆنتێر، کاری دەرهێنانی کلیپەکەش لە لایەن “هێمن ئەحمەد کۆیی” هاتۆتە ئەنجامدان، “محەمەد سابیر” ـیش بەکاری مکیاژ بەشدارە تیایدا”.
لای خۆیەوە هێمن ئەحمەد کۆیی، دەرهێنەری کلیپەکە بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “هەوڵمانداوە بەشێوازێکی جیاواز لەو کلیپەدا کار بۆ تارا رەسول بکەین، تیایدا ناوبراو بەشێوەی رۆحانی وەک فریشتەیەک دەردەکەوێت و گۆرانی دەڵێت، کچ و کورێکیش وەک ئەکتەر رۆڵ لە کلیپەکە دەبینن”.
لەبلاوکراوەئ ::http://www.facebook.com/pages/safeen-music/106426266117386?sk=app_10339498918
لهسهر هێڵ نییه