.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















*
لە ساڵی ١٤٩٢ كیشوه‌رى ئه‌مریكا دۆزرایەوە , ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كریستۆڤه‌ر كۆلۆمبۆسه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه، زۆرى نه‌برد ئه‌مریكا بوه لانه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئه‌وروپا و ئه‌فریقاوه ئاره‌زووى كۆچ كردنیان ده‌كرد بۆ كیشوه‌ره نوێیه‌كه، له ماوه‌ى چوارسه‌د ساڵدا ئه‌مریكا توانى هه‌نگاوى مه‌زن بهاوێژێ و زۆرى نه‌برد له رووى بازرگانى و پیشه‌سازییه‌وه پێشكه‌وتنێكى مه‌زنى به‌خۆوه بینى و توانى كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا دا بكات، مێژووى ئه‌مریكا راگه‌یاندنى مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى مرۆڤ و دانانى ده‌ستورێكى دیموكراتیانه‌و شه‌ڕى ناوخۆ‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ى باشور‌و باكورو جینۆسایدكردنى هیندییه سوره‌كانیشى به‌خۆوه بینیوه، به‌لام له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه ئه‌مریكا توانى ببێته یه‌كێك له ولاته ده‌ستڕۆیشتوه‌كانى جیهان و ئه‌مڕۆش بۆته تاكه هێزێكى به‌ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزى جیهان، پاش ئه‌وه‌ى له هه‌ردوو جه‌نگه جیهانێیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا سه‌ركه‌وتوانه به‌شداربوو، توانى له‌ماوه‌ى پتر له حه‌فتا ساڵیش‌دا له‌به‌رانبه‌ر یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاراندا شه‌ڕى سارد به‌رێوه‌ببات و له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كاندا توانى ئه‌و شه‌ره‌ش بباته‌وه‌و ، ئه‌مڕۆش ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و هێزه به‌توانایانه‌ى حیهان كه رووبه‌روى شه‌ڕى تیرۆر بۆته‌وه‌و له هه‌وڵى بنبڕ‌كردنى تیرۆریى نێوده‌وڵه‌تییدایه.
**له 12ى تشرینى یه‌كه‌مى 1812و له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مرۆ په‌یمانى گوڵستان مۆركرا، ئه‌م په‌یماننامه‌یه له‌نێوان ئیمپراتۆریه‌تى فارسى و قه‌یسه‌رى روسیادا مۆركراوه، به‌پێى ئه‌م په‌یماننامه‌یه فه‌تعه‌لى شاى قاجار ده‌ستى له هه‌موو ئه‌و مافانه‌ى ئێران هه‌ڵگرت كه‌له ولایه‌ته‌كانى (قه‌وقاز)و (جۆرجیا)و (داغستان )و (شێروان قه‌ره‌باغ) و (تالش) هه‌یبوو، له‌هه‌نگاوێكى هاوشێوه‌یى دیكه‌دا و له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆى ساڵى 1913 دا حكوومه‌تى ئێران ناوچه‌یه‌كى فراوانى تریشى بۆ رووسیا به‌جێهێشت، زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ش به‌شێك بوون له كوردستان كه كه‌وتبووه نێوان هه‌ردوو سنورى روسیا‌و ئێرانه‌وه، پاش ئه‌و رووداوه رووسه‌كان به‌و ناوچانه‌یان وتوه ((كوردوستانسكى ئۆیه‌زید)).
***له 12ى تشرینى یه‌كه‌مى 1883 و له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ شێخ عوبه‌یدولاى نه‌هرى سه‌ركرده‌ى شۆڕشى ساڵى 1880 ى كوردستان ، له شارى مه‌دینه كۆچى دوایى كرد ، شێخ عوبه‌یدولاى نه‌هرى سه ركرده‌ى یه‌كێكه‌له شۆڕشه نه‌ته‌وه‌خوازه‌كانى كورد له سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مدا، پاش ئه‌وه‌ى به‌هاوكارى هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تى ئێران و روسیا‌و ده‌وڵه‌تى عوسمانى شۆڕشه میللییه‌كه‌ى خامۆش كرا، خۆى رووى كرده موسڵ و، دواتر چووه شارى مه‌دینه‌ى پیرۆز‌و له‌وێ مایه‌وه تا له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مرۆدا كۆچبار بووه.
****له 12 تشرینى یه‌كه‌مى 1943و له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ مه‌لاى گه‌وره له شارى كۆیه كۆچى دوایى كرد، مه‌لا محه‌مه‌دى كۆیه ساڵى 1876 هاتۆته ژیانه‌وه‌و یه‌كێكه له‌و زانا ئاینییانه‌ى كه توانیوێتى له عیلم و زانسته‌كانى ئایندا شاره‌زاییه‌كى ته‌واوه‌تى هه‌بێت، له ژیانى خۆیدا مه‌لاى گه‌وره دژى زۆردارى و ئه‌فسانه په‌رستى و مێشك وشكى بووه، له به‌رانبه‌ر ناحه‌زانى نه‌ته‌وه‌ى كوردا پیاوێكى لێهاتوو چاونه‌ترس و به‌هه‌ڵوێست بووه، له هه‌ژده ساڵیدا ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌رگرتوه‌و،له چه‌ندین مزگه‌وتى كۆیه‌دا ده‌رسى وتۆته‌وه، له ژیانیدا دووچارى نه‌خۆشى گه‌ده بووه، ئه‌و یه‌كێكه له‌و زانا ئاینییانه‌ى كوردستان كه توانیوێتى له هه‌موو زانسته‌كانى ئیسلامدا كتێب دابنێت و، له زۆر مه‌سه‌له‌دا ئیجتیهادى خۆى به‌كارهێناوه، وتاربێژێكى لێزان و شاره‌زا بووه‌و، به هه‌رچوار زمانى كوردى و عه‌ره‌بى و توركى و فارسى به‌ره‌وانى وتارى پێشكه‌ش كردووه، بڕواى به حه‌ق هه‌بووه، بڕواى به مافى مرۆو مافى ئافره‌تان هه‌بووه، زۆر هه‌وڵى داوه كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى له چه‌ندین دابونه‌ریتى زیان به‌خش رزگاربكات، له‌وباره‌وه یه‌كه‌مین كه‌س بووه له ناوچه‌كانى كۆیه و هه‌ولێر كه كچى خۆى بۆ خوێندن ره‌وانه‌ى قوتابخانه‌ى كوڕان كردووه، مه‌لا محه‌مه‌دى كۆیه كه جگه‌له‌وه‌ى زانایه‌كى ئاینى مه‌زن بووه هۆزانڤانێكى نه‌ته‌وه‌یش بووه، ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ى كوردستان روناكبیرێكى ناودارى وه‌كو مه‌سعود محه‌مه‌دی له دواى خۆى به‌جێهێشتووه.
:لووتكه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زؤر زؤر سوباس هاورئ به ريزه كه م ده ستى تؤش خؤشبيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خوش ناسكه خان
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastxosh naska xan balam jigay basa ema amrikos la bir nakain lam gashtanaya ke bo amirka brdi chonka amrika la sar nawi amrikos danrava awash hawshani yan bashtr blem la doway kristowar klombos sardani am nawchaya krd u twani ka klombos bishtr brwat
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه