.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت ..
سوپاس ستایش بۆ خوای گەورە و دروود و سەلام لەسەر سەروەرمان و هاوەڵان و شوەنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی ..
پێم خۆشە باسێکی دەستنوێژ بکەم لە ڕووی زانستیەوە کە چۆن سوودی بۆ مرۆڤ هەیە و دەیپارێزێ...
دکتۆر عیماد تۆفیق مامۆستای جەراحی دەم لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی قاهرە تەئکیدی کردەوە ئاو ڕادان لەدەم لەکاتی دەستنوێژدا ئەو میکرۆبە زیانبەخشانەی کە ددانەکان خراپ دەکات و ئەبنە هۆی ژەهراوی بوون ، نایانهێڵێت وە ڕێگری ئەو مادە ژەهرەی کە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پەنکریاس دەکات.
بە پێی ئەو هەواڵەی لە ڕۆژنامەی (الرایە)ی قەتەری دا هاتووە ، کۆمەڵێک پزیشکی چاو ڕایان گەیاندووە ،یەکەم شتێ کە دوای ئەوەی خۆڵ ئەچێتە چاوەکانەوە یان تەنی تر کە ئازاری چاو دەدات بریتیە لە شتنی چاوەکان ڕاستەوخۆ بە ئاو ، ئەی چی دەڵێیت بەوانەی ڕۆژی پێنج جار دەم و چاوی دەشوات ؟
یان شتنی پێیەکان ، شتنی نێوان پەنجەکانی قاچمان باشترین هۆکارە بۆ پاراستن لە نەخۆشیەکان ئەمە لە لایەک ، لەلایەکی ترەوە زانای یابانی (امسارو ايموتو ) سەرۆکی پەیمانگەی هادوی زانستی لە تۆکیۆ تەئکیدی کردەوە وتنی (بسم الله الرحمن الرحيم ) کاریگەریەکی سەیری هەیە لەسەر بلوورەکانی ئاو ،لە کاتی خوێندنی دا بلوراتەکان لەوپەڕی جوانی و پاکیدا دەبن ، هەروەها دەڵێت وتنی ناوی خوای گەورە لەگەڵ دوعا کردن بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز دەبێتەهۆی لەرینەوە ، ئەمەش وێنەیەکە لە وێنەکانی ووزەی شاراوە ، کە وا لە مرۆڤ دەکات بتوانێت ببینێت و ببیستێت ،وە زانیاریەکانی خەزن بکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
سوپاس و ستایش بۆ تۆ خوایە گیان فەرمانەکانت بۆمان هەموو سوود و قازانجە بۆ خۆمان لەگەڵ ئەوەش کردن و نەکردنی هیچ سوودێک یان زیانێکی بۆ تۆ نیە ..
و اخر دعوانا ان الحمد للە رب العالمین ..
سه رجاوه=islam kurd
لهسهر هێڵ نییه