.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئاييني زه‌رده‌شتييان
ئايينێكي كۆني نه‌ته‌وه‌ي كورده,وه له سه‌ره‌ماني زۆر كۆنه‌وه سه‌ري هه‌ڵداوه وه له سه‌ده‌ي حه‌وته‌مه‌ي پێش زايين دووباره له لايه‌ن فه‌يله‌سوف و تازه‌كه‌ره‌وه و پێشه‌واي ئاييني زه‌رده‌شتييان له سه‌رووي خۆؤرهه‌ڵاتي كوردستاندا له ئازه‌ربايجاندا هاته‌وه كايه‌وه,وه له كۆه‌نه‌وه ئاييني فه‌رمي ئيمپراتۆره‌كاني كورد بووه,وه سه‌رده‌مي شاداراي يه‌كه‌م(521-485پ.ز) ئيمپراتۆري ئيمپراتۆرياي هه‌خامه‌نشي فارسان به ته‌واوي وڵاتاني ئێران و خۆرئاوا بڵاوبووه,تا گه‌يشته وڵاتي یۆنان له ناوچه‌ي به‌ڵكان له باشووري خۆرهه‌ڵاتي ئه‌وروپا,وه به‌ڵام كاتێ وڵاتاني ئێران كه سه‌ر به ئيمپراتۆرياي هه‌خامه‌نشي فارسان بوو له لايه‌ن سوپاي مه‌كدۆني-يۆنانی به فه‌رمانده‌ي ئه‌لكيسانده‌ري مه‌كدۆني هێرشيان كرايه سه‌ر له ساڵي(330پ.ز),وه ئاييني زه‌رده‌شتييان تووشي نوشوستي هات به داخه‌وه,به‌ڵام به هاتنه‌وه‌ي خانه‌داني ساسانيياني كوردان(226-651ز) بۆ سه‌ر ته‌ختي پادشايه‌تي ئێران,جارێكي تر بووژايه‌وه،وه بووه تاكه ئاييني فه‌ره‌مي ئيمپراتۆرياي ساسانييان,وه كتێبه‌كه‌ي ئاييني زه‌رده‌شتييان,وه ياساو رِێساكاني ئايينه‌كه‌ي تيادا نووسراوه ناوي(ئا‌ڤێستا)يه,كه بريتييه له پێنج به‌ش,كه به زماني كۆني كوردي نووسراوه‌ته‌وه,كه ئه‌م ئايينه يه‌که‌م ئايينه يه‌كتاپه‌رستي داناوه كه يه‌کێتي خواوه‌ندي گه‌وره‌ي نيشانداوه,كه له سه‌ر بنچينه‌يه‌كي ڕاستي په‌رستني ئايينه فه‌لسه‌فه‌كه‌ي داناوه,وه كاري كردۆتة سه‌ر ئايينه ئاسمانه‌كاني تري پاش خۆي,وه بڕواي وايه خواوه‌نده‌ێكي تاك وته‌نيا هه‌يه به ناوي ئاهورامزدا,وكه هاني خه‌ڵكي ئه‌دات بۆ ڕاستي و ئاشتي و ئاسايش و كاروكرده‌وه‌ي چاك و قسه‌ي چاك,وه ئه‌و خواوه‌نده له به‌رامبه‌ریدا شه‌يتان بووني هه‌يه,كه ناوي ئه‌هريمه‌نه,كه هانده‌ري جه‌نگ و خرپه‌كارييه,وه كێشه له نێوان خواوه‌ند و شه‌يتان هه‌يه تا ڕۆژي په‌سلڵان,كه سه‌ر ئه‌نجام خواوه‌نده‌ي تاك و ته‌نيا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ئه‌هێنێ,كه خواوه‌ند ئاهورامزدايه.وه ئاييني زه‌رده‌شتييان له سێ كۆلۆكه به‌نده....(بيري چاك,قسه‌ي چاك,كرده‌وه‌ي چاك)ه,وه بنچينه‌كه‌شي بريتييه له په‌رستني خواوه‌ندي تاك و ته‌نيا,كه تواناي چاكه كردن و ڕێي ڕاست گرتنه‌به‌ر و زيندووكردنه‌وه هه‌یه,وه ڕۆژي پێنج جار نوێژكردني دانراوه,و ڕۆژووگرتنيشي هه‌بووه,زه‌رده‌شتييان بايه‌خێكي زۆري داوه به كرده‌وه وڕه‌وشتي چاك و خوێنده‌واری و پاك وخاوێني له‌ش و ده‌روون,و ته‌ندورستي وكاركردن و كۆشش كردن,و كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنان,و ده‌رخت ڕواندن,و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ي وڵات و ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن.وه بۆ دادپه‌ره‌وره‌ي وه هه‌ميشه و به‌رده‌وام بۆ دۆستايه‌تي و برايه‌تي و دلسؤزي و خزمايةتي و نيشتمانثةروةري و دلَسؤزي بةرامبةر بة ثيَشةوا و ياسارِاطرتن وئاشتي و ئاسايش و په‌ێمانداريه‌تي و يارمه‌تي داني هه‌ژاران و داماوان و بۆ مڕۆڤايه‌تي هاني خه‌ڵكي داوه,وه بت په‌رستي كارێكي نامه و نه‌نگ بووه,وه ئايينێكي ئاگرپه‌رستي نه‌بووه,وه‌كو عه‌ره‌بان بوختاني بۆ ئه‌كه‌ن,به‌ڵكو ئاگر به نيشانێكي پيرۆزي خواوه‌ند دانراوه و رێزي لێگيراوه,وه بايه‌خي تايبه‌تي داوه به ئافره‌ت وه له‌گه‌ڵ پياودا له‌ماف و ئه‌ركدا يه‌كسان بوون,وه له يه‌ك ژن زياتر قه‌ده‌غه بووه بۆ هاوسه‌رگیري كردن.وه ئاييني زه‌ردةه‌شتييان مێژووي جيهاني كردووه به چوار به‌شه‌وه كه هه‌ر به‌شه‌ي سێ هةزار ساڵ خاياندووه,كه به‌م شێوه‌يه بووه,به‌شي يه‌كه‌م هیچ ماده‌يه‌ك و شتێک نه‌بووه,وه به‌شي دووه‌م زه‌رده‌شت و په‌يامبه‌راني تري ئايينه‌كه سه‌ریان هه‌ڵداوه,وه به‌شي سێیه‌م ئايينه‌كه‌ي بڵاوئه‌بێته‌وه,و چاكه و خراپه به‌لايه‌كدا ئه‌كه‌وێت,وه پاشان مردن، ئه‌وانه‌ي كه‌چاك و پاكن وه خواوه‌ند ئاهورامزدا هه‌لَيبراژدوون به سه‌ر پردي سيراتدا ئه‌چنة به‌هه‌شتي به‌رین و جوانه‌وه,وه ده‌ست وپێوه‌ند و لايه‌نگيراني شه‌يتان ئه‌هريمه‌ن ئه‌كه‌ونه دۆزةه‌خي خراپه‌كاري,وه له به‌شي چواره‌م و كۆتاييدا زيندوو بوونه‌وه‌ي مرۆڤه‌كان دێته‌كايه‌وه.وه ئاييني زه‌رده‌شتييان به هۆي شه‌ڕ له نێوان سوپاي ساسانيياني كوردان و سوپاي موسڵماناني عه‌ره‌باني بيابان،وه وڵاتاني ئێران وه به‌تايبه‌ت وڵاتي كوردستان كه لانگه‌ي سه‌ره‌كي په‌يامبه‌راني و ئايينه‌كه بووه، له لايه‌ن سوپاي موسڵماناني عه‌ره‌بان دووباره تووشي نوشوستي هاتووه ئاييني تازه بڵاو بووه كه ئاييني ئيسلامييان بوووبه كوردستان و وڵاتاني تري ئێران,وه تاوه‌كو ئێستاش ئايينه په‌يرِڕه‌وكه‌راني ماوه له كوردستان و ئێران و هيندستان,وه ئه‌وانه‌ي كوردستان له ژێر ناوي سێ لكه ئاييندان كه ئه‌مانه‌ن......(كاكه‌يي(يارسان),ئيزيدي,ئه‌له‌ويي) وه ئاييني سه‌ره‌كيش نزيكي دوو سه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌بن له ئێران و هيندستان,وه لة ئێستا ئاييني سه‌ره‌كي زه‌رده‌شتييان له ناو كورداني ناوه‌وه و ده‌ره‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه وه موسڵمانان پێي ئه‌ڵێن مه‌جوس(مه‌گوس).
جوانمێر ته‌قێدین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن jwanmer (2012-01-02 23:07:57)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه