.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















نازانی چه‌ند عاشقت بووم
تا کام ڕاده خۆشمویستی!!
له قوڵایی ناخی دڵدا
ماوه‌یه‌که هه‌ڵمگرتوی...
ئێستا هه‌ست به ژیان ئه‌که‌م
ئه‌زانم بوون چه‌نده جوانه!
ژیانی بێ خۆشه‌ویستی
به‌هاریشی هه‌ر خه‌زانه...
ئه‌وا هاتووم تا عه‌شقی خۆم
به په‌پووله بناسێنم
به باسی ئه‌م هه‌سته‌ی دڵم
بولبول و گوڵ بتاسێنم
باسی خۆشه‌ویستی تۆ
به گوێی (با)دا بچرپێنم
ئه‌و عه‌شقه‌ی گیرۆده‌ی کردووم
بۆ گشت دنیای بدرکێنم ...
نوسینی/ سۆز به‌رزنجی
تایبه‌ت به کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئەو دەستانەت خۆش بێت سۆزه‌خان بەراستی وشەکانت پرن لە هەست و سۆزی زۆر زۆر جوان
ئەخــوازم هەمیشە بەردەوام بیت لە نوسینە جوانەکانـت وە ئێمەی هاورێێانت بێ بەش نەکەیت
لە تواناکانی خۆت هەردەم ئاسودە و خۆش بەخت و بەختەوەر بیت لە ژیاندا
تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت خاتوو سۆز ماندو نه‌بیت
به هیوام هه‌میشه هۆنراوه جوانه‌کانت ببینین و بێ به‌شمان نه‌که‌یت له بابه‌تی جوانت
سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوو بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستت خوشبيت زورخوشة
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەست و پێنوست ڕازاوەتر بێت بەڕێز soz :
هەتا بڵێیت هۆنراوەیەکی ناسک و جوانە ، بەهیوای بەردەوامی بۆ بەڕێزتان ،
ئێمەی هاوڕێیانت زیاتر ئاشنای ئەو هۆنراوە جوانانەت بکەیت ،
کاتت شاد .


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خوشبي زور جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








خاتوونی گوڵ پرژه گیان سوپاس بۆ هه‌ستی به‌رزت
سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت ،، ئه‌و هاندانه جوانانه‌ی ئێوه‌ی گوڵ
هه‌میشه به‌رده‌وامیم پێ ئه‌به‌خشێت بۆ نووسینه ساده‌کانم
خۆشحاڵم که به‌دڵی تۆی گوڵ بووه ، کامه‌رانی بۆ تۆش ئه‌زیزم
ده‌ستی تۆش خۆش بێت خه‌مه گیان
خۆشحاڵم به بینینی په‌یامه‌که‌ت و به‌دڵبوونی هۆنراوه‌که‌م
هیوای منیش سه‌ربه‌رزی ئێوه‌یه
زۆر سوپاس به‌ڕێز dawan.kurdedaw ده‌ستی تۆش خۆش
کاکه داوین گیان زۆر سوپاس بۆ جه‌نابتان
خۆشحاڵم که خوێنه‌ری هۆنراوه سادهکانمی
من بۆ ئێوه‌ی هاوڕێیانم و کوردژین ئه‌ینوسم
به هیوام له ئاستی ووته جوانه‌کانی ئێوه‌ی هاوڕێیاندا بم
کاتی ئێوه‌ش پڕ بێت له گوڵ
سوپاس کاکه سه‌نگه‌ر ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه