.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







زۆربه‌ى ئه‌و خوێنه‌ره به‌رێزانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا ئاگادارى هه‌ندێ له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بوون ئه‌و راستیه‌یان له‌به‌رچاو روونه كه به‌شێك له‌و بڵاوكراوانه له بۆنه‌ى جۆربه‌جۆردا چه‌ندین ناهه‌قیان به‌رامبه‌ر ئێمه كردووه‌و زۆر پڕوپاگه‌نده‌و هه‌واڵى ناڕه‌وا له دژمان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
جۆرى پڕوپاگه‌نده‌كان زۆربوون هه‌ر له‌هه‌وڵدان بۆ زڕاندنى ناو‌و ناوبانگى كه‌سێتیمان تا ئه‌و راده‌یه‌ى ده‌یانجار هه‌واڵى ناڕاست به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌مان له كه‌نالأ چوار و كۆڕه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ى پیشه‌یان بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بووه هیچ كات ده‌ستیان له‌وه نه‌پاراستووه كه بۆ هه‌ر ماوه‌یه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌كى نوێیان پێبووه.
سه‌رده‌مێك قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرا كه ئه‌ڤین ئاسۆ كچى (ئاسۆى قومرى) پیاوى رژێمى له‌ناوچووى به‌عس بووه، ئێمه هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ئه‌و هه‌واڵه‌مان ره‌تكرده‌وه‌و رامانگه‌یاند هیچ بنه‌مایه‌ى راستى نی‌یه.
به‌دواى ئه‌وه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرا ئه‌و ده‌زگایانه‌ى ئێمه كارى تێدا ده‌كه‌ین به فیتى میتى تورك یان ده‌زگا ئیسرائیلیه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى مۆنتاژكراو به فۆتۆ شۆپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى كه‌سانێكى دیكه به ناوى ئێمه‌وه.
ئه‌وانه‌ى خواستى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره هه‌واڵه ناڕاستانه‌یان هه‌بووه زۆرجار قسه‌ى ئه‌وه‌شیان كردووه كه ئێمه خۆمان به‌مه‌به‌ستى ناوبانگ په‌یداكردن ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، له‌كاتێكدا خۆیان زۆرباش ده‌زانن ئارامۆ و ئه‌ڤین نه پێویستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ى پروپاگه‌نده بووه له‌سه‌ر خۆیان‌و نه له‌سه‌ر شانى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست ویستویانه خۆیان پێبگه‌یه‌نن.
ئه‌وانه‌ى به وردى چاودێرى كاره‌كانى ئێمه‌یان كردووه زۆر به باشى ده‌زانن له سه‌ره‌تاوه به پرۆژه‌ى بچووك ده‌ستمان پێكردووه تا ئه‌و كاته‌ى ورده ورده خۆمان پێگه‌یاندووه‌و گه‌شه‌مان به‌پرۆژه‌كان داوه تا گه‌یشتوینه‌ته ئه‌م ئاسته‌و له هیچ قۆناخێكى كاركردنیشدا باكمان به‌و قسانه نه‌بووه كه له‌سه‌رمان ده‌كرێت، چونكه پێمانوابووه سامانى راسته‌قینه‌ى ئێمه پاڵپشتى‌و ده‌ستخۆشى‌و ره‌خنه‌ى بنیادنه‌رى ئه‌و بینه‌ره ئازیزانه و كه‌سانى پسپۆر‌و شاره‌زا بووه، كه به په‌رۆشى سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانمانه‌وه بوون.
ئێمه به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ناڕاست‌و پروپاگه‌نده ناڕه‌وایه‌نه‌دا بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بنه‌مای راستیان تێدابووه، به‌ڵكو پێمانوابووه هه‌موو ئه‌و بینه‌رانه‌ى ته‌ماشاى كاره‌كانى ئارامۆ و ئه‌ڤینیان كردووه ده‌زانن هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه باجى ناوبانگ‌و سه‌ركه‌وتنه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڵاوكراوانه‌ى ره‌واجیان بۆ ئه‌و جۆره پروپاگه‌ندانه په‌یدا كردووه ئێمه رێگه‌ى یاساییمان نه‌گرتووه‌ته به‌ر، چونكه هه‌میشه پێمانوابووه كارى ئێمه سه‌نگه‌ر گرتن نی‌یه له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، به‌ڵكو هه‌میشه له رێى به‌رنامه‌ى باش به كوالێتى به‌رزو ستاندارى جیهانى وه‌ڵامى ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌مان داوه‌ته‌وه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا هه‌ندێ رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌نالأ كه توانیویانه راستگۆیى خۆیان بپارێزن، هیچ كات خۆیان نه‌داوه له قه‌ره‌ى ئه‌م جۆره كارانه‌و نه‌بوونه‌ته به‌شێك له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى هه‌ندێ كه‌س دژى ئارامۆ‌و ئه‌ڤین به‌رپایان كردووه.
هه‌ڵمه‌ته‌ى هه‌ندێ كه‌س دژى ئارامۆ‌و ئه‌ڤین به‌رپایان كردووه.
ئه‌وه‌ى زیاتر هانیداین له‌ئێستادا ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بخه‌ینه روو، ئه‌وه بوو له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك ئه‌و بڵاوكراوانه‌ى به‌دواى ناوبانگدا ده‌گه‌ڕێن هه‌واڵى ناڕاستیان بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى وازهێنان یان ده‌ركردنى ئێمه له‌كه‌نالأ چوار‌و كۆره‌ك، به‌دواى ئه‌وه‌شدا قسه‌و باسى ئه‌وه هێنرایه ئاراوه كه گوایه ئێمه داوامانكردووه له‌كه‌ناڵێكى دیاریكراوى ئاسمانى كار بكه‌ین، به‌ڵام داواكه‌مان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
هه‌موو بینه‌رانى كه‌نالأ چوار‌و كۆڕه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م جۆره هه‌واڵانه هیچ بنه‌مایه‌كى راستیان تێدا نی‌یه، بۆ دڵنیایى هه‌موو لایه‌كیش ئێمه له‌و دوو كه‌ناڵه نه به‌ڕێوه‌به‌رو بووین نه فه‌رمانبه‌ر هه‌تا له كاره‌كه‌مان دووربخرێینه‌وه، به‌ڵكوه ئێمه هاوبه‌ش (شه‌ریك)ین له‌هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌داو ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر بڕیارێك بۆ دانانى هه‌ر كه‌سێك له پۆستێكى ئه‌و كه‌ناڵانه به‌بێ ده‌نگ‌و ره‌زامه‌ندى ئێمه ئه‌نجام نادرێت.
به‌هه‌مانشێوه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه به‌هیچ جۆرێك داوامان له هیچ كه‌ناڵێك نه‌كردووه كاریان له‌گه‌لأ بكه‌ین هه‌تا داواكه‌مان ره‌ت بكرێته‌وه.
سه‌رقاڵبوونى ئێمه به‌هه‌ندێ پرۆژه‌ى تایبه‌ته‌وه وایكردووه له‌ماوه‌ى رابردوودا خۆمان به‌دوور بگرین له ده‌ركه‌وتن له‌سه‌ر شاشه‌كانى كه‌نالأ چوار و كۆڕه‌ك تیڤى، ئه‌گه‌رنا ئێمه هه‌میشه بڕیارده‌رى ئه‌و دوو كه‌ناڵه بووین.
هاوكات هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئارامۆ و ئه‌ڤین له‌قۆناغێكى داهاتوودا به‌كارى نوێوه ده‌رده‌كه‌وینه‌وه و بۆ زانیارى زیاتر له هه‌ر بابه‌ت و پرسیارێك كه ده‌تانه‌وێت راستى بزانن سه‌ردانى لاپه‌ره‌ى فه‌رمیمان له‌سه‌ر تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تیمان له فه‌یسبووك بكه‌ن .
خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بكه‌ن
ئارامۆ و ئه‌ڤین
29ى دیسه‌مبه‌رى 2011
سه‌رچاوه:گۆڤاری هۆنیا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه