.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







دا ده‌کرێت بنه‌ماکانی ژیان بوونی هه‌بێت، هه‌روه‌ك لێکۆڵینه‌وه‌کانی ناو تاقیگا ده‌ریده‌خات. بۆ توانای مانه‌وه‌ش له‌سه‌ر مانگی Titan"له تهتمۆسفیری مانگی هه‌ساره‌ی که‌یوان ئاو پێویست نییه.
ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌ت بێت مانگی هه‌ساره‌ی که‌یوان هیچ ژیانی تێدا نییه: "Titan" پله‌یه‌کی گه‌رمایی ده‌گاته 180 خواروو پله‌ی سه‌دی، له‌جیاتی ئاو میتان ده‌بارێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌م زانیاریانه له مانگه‌کانی پێشووتردا زانیارییه‌کان ئاماژه‌یاندا، که مانگی هه‌ساره‌ی که‌یوان ده‌توانرێت بۆ ژیان له‌بار بێت: زه‌ریاکان ده‌کرێت لانه‌یه‌ك بۆ زینده‌وه‌ر درشته‌کان پێشکه‌ش بکه‌ن، هه‌روه‌ها له مانگی حویزه‌یرانی ڕابردوودا توێژه‌ران به‌ڵگه‌ی میتابۆلیزمیان له‌سه‌ر "Titan" دۆزییه‌وه، که ئه‌م میتابۆلیزمییهش ده‌کرێت بۆ زینده‌وه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه.
توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانی ناو تاقیگه‌دا بۆیان ده‌رکه‌وت، که "Titan" له‌ته‌ك زه‌وییدا دووهه‌مین شوێنه له سیسته‌می خۆریدا بۆ ژیان له‌باربێت. توێژه‌ران به‌رگی گازی "Titan"یان سیمولاتسیۆن کرد. ده‌رئه‌نجام ترشه ئه‌مینییه‌کان و "DNA" و "RNA"یان ده‌ستکه‌وت، هه‌روه‌ك "Sarah Hörst" و "Roger Yelle" له زانکۆی "Arizona" له‌میانه‌ی دیداری ساڵانه‌ی به‌شی هه‌ساره‌ناسی "American Astronomical Society" له "Pasadena" ڕایانگه‌یاند.
زاناکان سه‌رسامبوون، که زینده‌وه‌ره‌کان بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر "Titan" یان هه‌ر شوێنێکی دیکه پێویستیان به ئاو هه‌یه، که‌چی لێره‌دا پێویستیان پێی نییه. ئه‌م زانیارییه پرسیارێك لای زاناکان دروست ده‌کات: ئایا سه‌ره‌تای ژیان له‌سه‌ر زه‌وی به‌هه‌مان شێوه بووه؟ پێیده‌چێت، که له‌سه‌ره‌تادا ته‌مێکی زۆر کۆن ئاسمانی زه‌وی گرتبوو.
ترشه ئه‌مینییه‌کان هه‌روه‌ها به‌بێ بوونی ئاو
تیشکدانه‌وه‌ی به‌تین، که به‌رگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌تمۆسفیری "Titan" ده‌گرێته‌وه، ده‌توانێت ته‌نانه‌ت سه‌قامگیرترین گه‌ردیله و به‌هێزترین په‌یوه‌ندی کیمیاوی له‌یه‌کتری هه‌ڵبوه‌شێنێت. تا تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌مه بکه‌ن، "Sarah Hörst" و "Roger Yelle" له تاقیگه‌دا نایترۆجین، میتان و یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆنیان تێکه‌ڵکرد. دواتر ئه‌م تێکه‌ڵه‌یان خسته ژێر شه‌پۆلێکی ڕادیۆیی به‌هێزه‌وه و ڕاچاویانکرد، چ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر تێکه‌ڵی گازی ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ئاو بوونی نه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر هه‌ردوو ترشی ئه‌مینی ناسراو به "Glycin" و "Alanin" دروستبوو، که له‌سه‌ر زه‌وی به به‌ردی بناغه‌ی پڕۆتین داده‌نرێن، هه‌روه‌ها پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی "RNA" و "DNA"، که ئه‌وانیش بریتیین له: "Cytosin" و "Adenin" و "Thymin" و "Guanin" و "Uracil".
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه دوو پرسیار دروست ده‌که‌ن: ئایا ژیان له‌سه‌ر "Titan" بوونی هه‌یه. له‌لایه‌کی تره‌وه، تیشکێك ده‌خاته سه‌ر سه‌ره‌تاکانی دروستبوونی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی: ئه‌گه‌ر ئاو مه‌رجێك نه‌بووبێت بۆ دروستبوونی بیومۆلیکیولهکان، ده‌کرێت شێوازی ژیان له‌جیاتی زه‌ریا کۆنه‌کان له ئهتمۆسفیرهکانی پێشوووه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن احمد_88 (2010-10-13 07:48:32)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خو ش

له‌سه‌ر هێڵ نییه