❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ٤٤ پرسیار بؤ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئه‌یه‌وئ لئ پرسینه‌وه‌ له‌گه‌ل نه‌فسى خؤى بكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-06 17:43:05

taqane
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-03
دواترین سه‌ردان: 2012-08-28
په‌یامه‌كان: 18
WindowsXPFirefox

٤٤ پرسیار بؤ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئه‌یه‌وئ لئ پرسینه‌وه‌ له‌گه‌ل نه‌فسى خؤى بكات

عمرى كورى خه‌تتاب رضى الله عنه ده‌فه‌رموئ حاسبو انفسكم قبل ان تحاسبوا،،واته ليپرسينه‌وه‌ى نه‌فسى خؤتان بكه‌ن بيش ئه‌وه‌ى ليپرسينه‌وه‌تان بكريت. ئه‌مه ٤٤ ‏پرسياره بؤ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ده‌يه‌ويت خواى گه‌وره سه‌ركةوتوى بكات و به‌به‌هةشتى شاد بكات هه‌موو شه‌ويك ‏پيش نوستن ئه‌م ليپرسينةوه‌يه له‌گه‌ل خؤت بكه دلنيابه سه‌ركه‌وتوده‌بيت. وه به‌ريزت ده‌توانيت ‏پرسيارى ترى بؤ زياد بكه‌ى تؤزياتر سود مه‌ند بيت

١- ئایا سه‌ردانى گؤرِستان كردووه‌ و بیرت له ‌له‌ناوبه‌رى خؤشیه‌كان مردن كردؤته‌وه‌و خؤتت بؤئاماده‌كردووه‌ به‌ئاماده‌كردنيكى باش؟

٢- ئایا دوور كه‌وتوویته‌وه‌ له‌ توورِه‌یى و تؤله‌ سه‌ندنه‌وه‌ و لئ بوورده‌بویته‌ به‌رامبه‌ر كه‌سئ كه‌هه‌له‌ى به‌رامبه‌رت كردووه‌؟

٣- ئایا سه‌رقالى غه‌یبه‌ت و ناته‌واوى خؤت و بویت و له‌جیاتى عه‌یب و ناته‌واوى خه‌لك؟

٤- ئایا كؤششت له‌گه‌ل نه‌فسى خؤتدا كردووه‌ بؤ ئه‌وه‌ى له‌خؤپاريزان بیت و دوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌ بىَ تاقه‌ت بوون و بىَ توانایى له‌عیباده‌ت؟

٥- ئایا دلت ترساوه‌ له‌خواو ژاوت فرميسكى رِشتووه‌ بؤ خوا له‌كاتيكدا كه‌ له‌خه‌لكى دوور بوویت؟

٦- ئایاگه‌نجيكت هه‌لبژاردووه‌ و هه‌ولى زؤرت داوه‌ بؤ بانگه‌واز كردنى بؤلاى خواى گه‌وره‌؟

٧- ئایا له‌ژیانت رِيك بوویت و دوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌زیاده‌رِه‌وى له‌موباحه‌كان رِئ پيدراوه‌كان و نوقوم بوون له‌ته‌واوكارى یه‌كان ،كمالیات،؟

٨- ئایا كاته‌كان پاراستووه‌ له‌به‌فیرِؤ چوون و داواى زانستت كردووه‌ و شتيكت له‌فه‌رمووده‌ له‌به‌ره‌؟

٩- ئایا سه‌لامت كردووه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌یناسیت و له‌وانه‌ش كه‌ناى ناسیت و رِوومه‌تت به‌زه‌رده‌خه‌ناوى بووه‌و ووته‌كانت شیرین و خؤش بووه‌؟

١٠- ئایا چاك بوویت له‌گه‌ل دایك وباوكت و سه‌ردانى خزمانت كردووه‌ یاسه‌ردانى برایه‌كى ئیماندارت كردووه‌؟

١١- ئایا سوجده‌ى شوكرت بؤ خوا بردووه‌ له‌كاتى بیستنى هه‌واليكى خؤش؟

١٢- ئایا په‌نات بردووه‌ بؤ نويژ كاتىَ كه‌شتيكت تووش بووه‌ كه‌دلته‌نگت بكات یان بیرت ليل بكات؟

١٣- ئایا هه‌وله‌ چاك كردنه‌وه‌ى نيوان دووكه‌سى ناكؤكت داوه‌و سه‌ره‌تا به‌خؤت ده‌ستت پيكردووه‌ و ئاشت بوویته‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى وازى لىَ هيناویت؟

١٤- ئایا خيرت كردووه‌ به‌هه‌ژارو كه‌مده‌ست یاپاره‌ت داوه‌ بؤ كاريكى خير به‌تایبه‌تى سه‌ده‌قه‌ى جاریه‌؟

١٥- ئایا په‌یوه‌ست بوویت به‌هه‌موو به‌لينه‌كانت له‌كاتى خؤیدا بؤ ئه‌وه‌ى له‌دوو رِوویى رِزگارت بيت؟

١٦- ئایا فرمانت به‌چاكه‌ رِيگریت له‌خراپه‌ كردووه‌، ودوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌پاساوهينانه‌وه‌ له‌سه‌ر حیسابى دین؟

١٧- ئایا رِؤژيك له‌پيناوى خوا به‌رِؤژوو بویت به‌تایبه‌تى دووشه‌ممان و پينج شه‌ممان؟

١٨- ئایا له‌گه‌ل كه‌سانى خيزانه‌كه‌ت دانیشتوویت و بانگت كردوون بؤ لاى خوا ‌ ئه‌وه‌ت فير كردوون كه‌سوودیان پئ بگه‌یه‌نيت؟

١٩- ئایا سه‌ردانى نه‌خؤشيكت كردووه‌ و دوعاى چاك بوونه‌وه‌ى نه‌خؤشیت بؤ كردووه‌؟

٢٠- ئایا خه‌فه‌تى ئیسلامت هه‌لگرتووه‌ وه‌ كارى تىَ كردوویت ئه‌وه‌ى كه‌تووشى موسولمانان ئه‌بيت له‌هه‌موو شوينيكدا؟

٢١- ئایا سوور بوویته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌عه‌مره‌و حه‌ج بكه‌یت و ئه‌م دوو نیشانه‌ گه‌وره‌ ت به‌جىَ هيناوه‌ پيش مردنت؟

٢٢- ئایا سوور بویته‌ له‌سه‌ر مژده‌ دان به‌موسولمان وبه‌و شته‌ى كه‌دلخؤشى ده‌كات و خؤشى ئه‌خاته‌ دلیه‌وه‌؟

٢٣- ئایا هه‌موو نويژه‌كانت به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتا به‌جئ هيناوه‌ و پاريزگاریت كردووه‌ له‌رِیزى یه‌كه‌م له‌جه‌ماعه‌ت؟

٢٤- ئایا شتيكت له‌قورئان له‌به‌ر كردووه‌ به ‌لئ ‌ تيگه‌یشتنه‌وه‌؟

٢٥- ئایا پاريزگاریت كردووه‌ له‌سه‌ر نويژه‌ سوونه‌ته‌كان وه‌ ك سوونه‌تى رواتب كه ‌١٢رِكاته‌ له‌شه‌وو رِؤژيكدا له‌گه‌ل ویتر و نويژى چيشته‌نگا؟

٢٦- ئایا بانگى خوات كردووه‌ به‌رِاستى وه‌ زؤر لئ ى پارِاویته‌وه‌ له‌كاتيكدا كه‌ چاوه‌رِىَ ى وه‌لاَم بوویت؟

٢٧- ئایا له‌نويژدا خوشوعت كردووه‌ و دژى شه‌یتان وه‌ستاویت و پالت ناوه‌ به‌وه‌سوه‌سه‌كان؟

٢٨- ئایا پاريزگاریت كردووه‌ له‌سه‌ر ویرده‌كانى به‌یانیان و ئيواران ویردى شوينى وكاتیه‌كان؟

٢٩- ئایا ده‌ستى رِاستت به‌كار هيناوه‌ له‌خواردن و جل له‌به‌ر كردن و پاك و خاوينى وهه‌لسوكه‌وت و هه‌موو كاره‌كانتا؟

٣٠- ئایا دوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌دانیشتن له‌گه‌ل تاوانباران مه‌گه‌ر بؤ بانگ كردنیان بؤ لاى خوا؟

٣١- ئایا سیواكت به‌كارهيناوه‌ به‌تایبه‌ت له‌كاتى ده‌ستنويژو نويژدا؟

٣٢- ئایا پيش خه‌وتن پرسیوته‌ له‌نه‌فست وه‌ خه‌وتوو ویته‌و دلت خالى بووه‌ له‌حه‌سوودى بردن به‌خه‌لك؟

٣٣- ئایا له‌خوا ترساویت له‌كاروبارتا وه‌نیه‌ت پاك بوویته‌ له‌كرده‌وه‌كانتا؟

٣٤- ئایا وه‌لامى بانگ ده‌رت داوه‌ته‌وه‌ بؤ به‌ده‌ست هينانى شه‌فاعه‌تى پيغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم؟

٣٥- ئایا دوور كه‌وتویته‌وه‌ له‌زیاده‌رِه‌وى له‌خواردن و قسه‌كردن و سه‌یر كردن خه‌وتن و تیكه‌لاوى و پيكه‌نین؟

٣٦- ئایا زمانت پاراستووه‌ له‌هه‌مووحه‌راميك به‌تایبه‌تى غه‌یبه‌ت؟

٣٧- ئایا چاوت پاراستووه‌ وه‌ گويت گرتوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ حه‌رامى كردووه‌؟

٣٨- ئایا داوات كردووه‌ له‌خوا بؤ جيگربوون له‌سه‌ر دین و چوونه‌ به‌هه‌شت و رِزگاربوون له‌ئاگر؟

٣٩- ئایا سوپاسى خوات كردووه‌ له‌سه‌ر نیعمه‌تى ئیسلام و ته‌ندروستى و مال ومندال؟

٤٠- ئایا پشتت به‌خوا به‌ستووه‌ كردووته‌ كؤمه‌كیت وكاره‌كانت خستؤته‌ ئه‌ستؤى ئه‌و؟

٤١- ئایا دوعات كردووه‌ بؤ كه‌سيك له‌پاشمله‌؟

٤٢- ئایا خؤت به‌كه‌م زانیوه‌ به‌رامبه‌ر خه‌لك و به‌ده‌میانه‌وه‌ بوویت له‌و شته‌ى كه‌توانات له‌سه‌رى بووه‌؟

٤٣- ئایا بیرى دروست كراوه‌كانى خوات كردووه‌ته‌وه‌ وه‌بیرت كردووه‌ ته‌و له‌ده‌سه‌لاتى؟

٤٤- ئایا سكالاَت له‌خوا كردووه‌ له‌و شتانه‌ى كه‌تووشت بووه‌ و دووركه‌وتویته‌وه‌ له‌سكالاَ كردن له‌جگه‌ له‌و؟

س-islam-kurd

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-06 17:57:34

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ٤٤ پرسیار بؤ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئه‌یه‌وئ لئ پرسینه‌وه‌ له‌گه‌ل نه‌فسى خؤى بكات

yaxwa dastu chawt nayashi       dastakant xosh biyt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net