.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

ریاڵمه‌درید به 5 گۆڵ غه‌رناته‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندیدا مایه‌وه
یانه‌ی ریاڵمه‌دریدی ئیسپانی له‌هه‌فته‌ی 18ی خولی لالیگای ئیسپانیدا له‌سه‌ر یاریگای سه‌نتیاگۆ بێرنابیۆی تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری یانه‌ی غه‌رناته‌ی تازه سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی پله‌یه‌كی كرد، یانه‌ی مه‌له‌كی ریاڵمه‌درید توانی به‌ئه‌نجامی (5-1) یاریه‌كه بباته‌وه.
یاریزانی فه‌ره‌نسی كه‌ریم بن زیما ده‌رگای گۆڵه‌كانی له‌خوله‌كی 20دا كرده‌وه، به‌ڵام دڵخۆشی جه‌ماوه‌ری ریاڵمه‌درید ته‌نها دوو خوله‌كی خایاند‌و ریكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له‌خوله‌كی 34دا سێرجیۆ رامۆس گۆڵی دووهمو پێشكه‌وتنی بۆ ریاڵمه‌درید تۆمار كرد، دوای ته‌نها دوو خولهك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی تایمی دووه‌مدا هیگواین گۆڵی سێهه‌می تۆمار كرد، كه‌ریم بن زیما زیاتر دڵی جه‌ماوه‌ری خۆش كرد به‌تۆمار كردنی گۆڵی دووه‌می خۆیی‌و چواره‌می یانه‌كه‌ی، پێشه ته‌وابونی كاتی یاسایی یاریه‌كه‌ش به‌یه‌ك خولهك رۆناڵدۆ بووه خاوه‌نی گۆڵی پێنجه‌م.
یانه‌ی ریاڵمه‌درید به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی كرده 43 خاڵ‌و به‌جیاوازی 6 خاڵ پێش به‌رشه‌لۆی دووه‌م كه‌وت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دووه‌م سبه‌ی شه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆل یاری ده‌كا
kurdiu
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
