.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ساڵی رابردوو، ساڵی 2011 زۆر داهێنان و دۆزینەوەی زانستی لەدوای خۆی بەجێهێشت، لەوانەش هەندێك رووداوی پزیشكی كە یەكەمجاربوو لە مێژوودا سەركەوتن بەدەستبێنن.
نەشتەرگەری چاندنی روو، لەگەڵ ئەوەی چەندین كێشمە كێشم و قسەی تێداكرا دەربارەی رووە رەوشتییەكانی نەشتەرگەریەكەو هەروەها كاریگەرییە دەروونییەكانی ، بەڵام نەشتەرگەری چاندنی روویەكی تەواو بۆ كەسێكی تەمەن 25 ساڵ بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا كە پێشتر دەموچاوی بە تەواوی سوتابوو بەهۆی كارەباوە، رووەكەش لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە پێیبەخشرا، نەشتەرگەرییەكەش لە نەخۆشخانەی پریگهام ئاند ویمێنز لە ولایەتی بۆستن لە ئەمریكا ئەنجامدرا.
هەر لە ئەمریكا نەشتەركارەكان سەركەوتن لە چاندنی روویەك بۆ ئەو ژنەی لەلایەن شەمپازییەكەوە هێرشیكرایە سەر، بەوهۆیەوە لووت، لێوەكانی، برۆكانی و دەستەكانی لەدەستدابوو، بێجگە لەوەی كوێریشی كردبوو.
بۆ یەكەمجاریش پزیشكانی تورك توانییان بەسەركەوتوویی نەشتەرگەرییەكی چاندنی منداڵدان لە زانكۆی ئاكدەنیز لە ئەنتاڵیا ئەنجامبدەن، كە پێشتر هەموو هەوڵەكانی لەو جۆرە لە نەشتەرگەرییەدا بێئەنجام ببوون.
پزیشكانی نەشتەركاری فەرەنساش توانییان بۆ یەكەمجار بۆری هەوای دەستكرد بچێنن بەبێ دەرهێنانی سییەكانی نەخۆشەكە، نەشتەرگەرییەكەشیان سەركەوتووبوو.
پزیشكانی ئیسپانیاش توانییان پشكی خۆیان لە داهێنانەكانی 2011 دا بپچڕن و توانییان نەشتەرگەری چارەسەركردنی لێدانی ناڕێكوپێكی دڵ بكەنە بەكارهێنانی تەكنیكێكی نوێ كە نایترۆجینی شل لە 40 پلەی سەدی ژێر سفردای تێدابوو، ئەوەش ماوەی چارەسەركردنی زۆر كورتكردەوە لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشدا.
تیمێكی كوێتی كەنەدی سەركەتن لە دروستكردن و دانانی دڵێكی دەستكرد، ئەویش بە سەرپەرشتی رینزۆ جیجیر لە زانكۆی ماكگێلی كەنەدی.
تیمێكیش لە نەخۆشخانەی ئیمارات توانییان بەبەكارهێنانی رۆبۆتێكی ئۆتۆماتیكی نەشتەرگەرییەك بۆ نەخۆشێك ئەنجامبدەن كە شێرپەنجەی پەنكریاسی هەبوو، كە كاژێرو نیوێكی خایاند.
پزیشكانی شاری كرمانیش لە ئێران توانییان وردترین نەشتەرگەری بە ماكرۆسكۆپ ئەنجامبدەن بۆ دەستی گەنجێك، لەكاتی جەنگی لیبیاشدا پزیشكانی ئەو وڵاتە توانییان دەستی گەنجێك بچێننەوە بە دەمارو ماسولكەو ئێسكەكانییەوە.
لە میسریش دەزگای ئەندازیاری هێزە چەكدارەكان توانی ئامێرێك دروستبكات كە لە دوورەوەو بێ بەكارهێنانی تاقیگە بۆ پشكنینی خوێن نەخۆشی ڤایرۆسی جگەری تەشەنە سەندوو دیاریدەكات.
هەروەها تیمێكی دیكەی میسری توانییان چارەسەری ڤایرۆسی جگەر لە جۆری سی لە رووەكێكدا بدۆزنەوە، كە چارەسەرەكە هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی لەسەر نەخۆشەكە بەجێناهێڵێ.
هەروەها هەر لە میسر، تیمێكی میسری بەبەكارهێنانی رۆبۆت نەشتەرگەری میزەڵدان و پرۆستاتیان بۆ نەخۆشێكی تەمەن 45 ساڵی میسری ئەنجامدا كە شێرپەنجەی میزڵدانی هەبوو لە قۆناغی دوودا.
لە زانستی پزیشكیشدا سێ پزیشك بە ناوەكانی برۆس بویڵتەر لە ئەمریكا، جۆلیۆس هۆفمان لە لۆكسۆمبۆرگ و هەروەها راڵف شتاینمان لە كەنەدا توانییان خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بەدەستبێنن بەرامبەر دۆزینەوەی كوتانێك دژی شێرپەنجەی پرۆستات، كە راڵف شتاینمان لە نێویاندا گیانی لەدەستدابوو بەهۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان لەسەر لەشی خۆی.
rudaw net
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh .sarkawtu be ba raste grng bu


لهسهر هێڵ نییه



دةست خوش سةركةوتو بيت

لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس بو ئیوهی بهریز ههر سهرکهوتوبن
لهسهر هێڵ نییه






دةست خوش ئة م بابة ت - رووداوة زور نة خوش بوة

لهسهر هێڵ نییه