.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






سڤیل:
رۆژی رووداوەكە، پووری كچەكە بەسەردان دەچێتە ماڵی براكەی و دەبینێ برازا تەمەن 10 ساڵییەكەی دەگریێت و هەر چەندی لەگەڵیشی هەوڵدەدەن، هیچ قسەیەك ناكات، بۆیە تەلەفۆن بۆ براكەی دەكات، كە دەكاتە باوكی كچەكە، ئەویش دێتەوە ماڵ و بەهەموویان هەوڵی لەگەڵ دەدەن، ئینجا كچە منداڵەكە ئاشكرای دەكات كە كوڕەكەی هاوسێیان، بۆ ماوەی 1 كاتژمێر هەوڵی داوە لەدواوە كاری سێكسی لەگەڵدا بكات و ئەویش بەرگری لەخۆی كردووە. هاوكات بەپێی راپۆرتی پزیشكیش دەركەوتووە، كەوا كوڕەكە سەرباری ئەوەی نەیتوانیوە سێكسی تەواوبكات، بەڵام ئارەزووی خۆی كپ كردۆتەوە.
ئەو بەسەرهاتە كە لەپارێزگای دهۆك رویداوەو هەفتەی رابردوو كێشەكە یەكلایی كرایەوە، وەك دایك و باوكی كچەكە ئاماژەی بۆ دەكەن، ئەوان بەچاوی خۆیان هیچیان نەبینیوە، بەڵام لەگێڕانەوەی قسەی كچەكەیان و هاوكات بەپێی راپۆرتی پزیشكی، "ئێستا بۆیان سەلماوە كە ئەو كوڕەی هاوسێیان، دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر كچەكەیان". باوكی كچەكە لەبەردەم دادوەر، زۆر بەتوندی ئەو قسانەی دەكرد كە "بەپێی راپۆرتی پزیشكی و بەپێی قسەكانی كچەكەم كە نازانێت درۆ بكات، ئەو كوڕە ماوەی 1 كاتژمێر خۆی لەكچەكەم هەڵسووەو هەوڵی داوە لەدواوە سێكسی لەگەڵدا بكات، بۆیە ئەوە مەسەلەی نامووسە و من بەهیچ شێوەیەك لەمافی خۆم خۆشنابم و داواش دەكەم، كە ئەو كوڕە توندترین سزابدرێت".
رۆژی دادگاییەكە، دایك و باوكی كچەكەو پووری كچە كە رۆژی روداوەكە چووبووە ماڵیان، لەدادگا ئامادە بوون و تۆمەتباریش لەناو قەفەسی تاوان، گوێی لەقسەكانیان گرتبوو. پووری كچەكە لەدادگا گێڕایەوە كە "ئەو رۆژەی چوومە ماڵی برام، ئەو برازایەم كە تەمەنی 10 ساڵە، دەگریا. منیش چەندی هەوڵمدا هیچی نەگوت، بۆیە تەلەفۆنم بۆ براكەم كرد و ئەویش هاتەوە و بەهەوڵدانی هەموومان ئینجا دانی بەوە دانا كەوا كوڕە هاوسێكەیان بەزۆر سێكسی لەگەڵ كردووە".
بەپێی راپۆرتی پزیشكی كە دانەیەكی بۆ دادگا نێردرابوو، ئەوە رونكرابۆوە كە "تۆمەتبار بەهۆی بەرگری لەخۆكردنی كچەكە، نەیتوانیووە بەدروستی سێكس لەگەڵ كچەكە بكات"، بەڵام لەراپۆرتە پزیشكییەكە ئەوەش ئاشكرا كرابوو كە "تۆمەتبار، سەرباری بەرگری كچەكە، بەڵام توانیوێتی ئارەزووی خۆی كپ بكاتەوە و ماددەی بەلەشی كچەكە دابڕێژێت".
تۆمەتبار كە تەمەنی 20 ساڵە، كاتێك لەلایەن دادوەرەوە رێگای قسەكردنی پێدرا بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بكات، لەسەرەتای قسەكانیدا، ئاماژەی بەوەكرد كەوا كاتێك ئەوكارەی كردووە، بەهیچ شێوەیەك ئاگای لەخۆ نەبووە، گوتی "من ئێستاش نازانم بۆچی ئاوام كرد، لەوكارەی كە كردوومە زۆر پەشیمانم". چەند خولەكێك دوای ئەو قسانەو بۆ ئەوەی بڕوایەك لای دادوەر دروستبكات كە "ئەو لەلای لایەنی دەرونییەوە تەواونییە و سزاكەی سوك بكرێت"، تەواوی قسەكانی خۆی گۆڕی و لەهەموو ئەو دانپیانانەش پەشیمان بۆوە كە كردبوونی. گوتی "من بەهیچ شێوەیەك ئەوكارەم نەكردووە و بێگوناهم". هاوكات داواكاری گشتی لەناو هۆڵی دادگا، چەندین بەڵگەی سەبارەت بەرووداوەكە خستەڕوو كەوا راستی دەستدرێژییەكەی دەسەلماند و داواشی لەدادگا كرد كە توندترین سزای تۆمەتبار بدات. لەبەرامبەریشدا، پارێزەری كوڕە تۆمەتبارەكە لەو رووداوەدا، زۆرترین بەرگری لەبریكارەكەی كردو داواشی كرد كە ئەگەر داداگا هەر سوورە لەسەر سزادانی كوڕەكە، ئەوا سوكترین سزای بدات.
لەكۆتایی دانیشتنەكەدا، دادگا بەپێی ماددەی 396 بڕگەی ژمارە 2 لەیاسای سزاكان، تاوانباری بەشەش ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردن حوكم دا.
لهسهر هێڵ نییه






dastxosh .ba raste shteke zor naxosha,kase awa nafs nzm kawa jyane xalkesh dashewenen ba raste jey daxa ,


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
