❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ((ئـــــــــــاژاوەی خێزانی و كاریگەری لە سەر دەروونی منداڵ))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-28 11:33:20

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

((ئـــــــــــاژاوەی خێزانی و كاریگەری لە سەر دەروونی منداڵ))

ئاشكرایە ئەو خێزانانەی پر كێشەو گرفت و ئاژاوەن هەمشیە ڕەوشتێكی نائاسایی باڵبەسەریاندا دەكێشێت لە جێی ئارامی .....دڵە ڕاوكێ ، لە جێی سۆز و خۆشەویستی قین و حەزی تۆڵە سەندنەوە  ، لە جێی جێگیری ......پەرتەوازە بوون حەز بە هەڵهاتن ، ئامادةییان دەبێت


ئەو خێزانانەی ئاژاوەیان تێدایە بە تایبەتی ئەگەر هاتوو بە شێوەیەكی بەردەوام بێت ئەوا ئەم رەوشە كاریگەری خراپ دەكاتە سەر باری دەروونی منداڵەكانیان لە ئێستاو ئاینەدەدا . شەرو ئاژاوەی نێوان دایك و باوك لە بەردەم منداڵدا وەها لە منداڵ دەكات هەست بە ئارامی نەكات و بترسێت لە چارەنووسی خۆی ، لە كاتێكدا هەست كردن بە ئارامی یەكێكە لە پێداویستیە گرنگەكان و بۆ هەموو قۆناغەكانی ژیانی مرۆڤ بەتایبەت منداڵی هەندێك جار

دایك و باوك هۆكاری ئاژاوەی نێوانیان دەخەنە ئەستۆی منداڵەكانیان ئەمەش كارێكی مەترسیدارە ئاكامی زۆر خراپی دەبیت بۆ پاشەڕۆژی منداڵ ، منداڵ لە كاتی كێشەو گرفتی نێولان دایك و باوك سەرگێژ دەبێت لە نێوان دایك یان باوك لایەنگری كامیان بكات ،ئەمە خۆی لە خۆیدا منداڵ دەخاتە كێشمە كێشی دەروونی زیان بەخشەوە ، هەروەها

منداڵ فێری ئەوە دەبێت كە یەكێكیان لە دژی ئەوی تر بەكار بهێنێت بۆ مەرام و بەرژەوەندی خۆی كە ڕەنگە بە سوود نەگەرێتەوە بۆ منداڵەكە جاری وا هەیە بوونی ئەم ئاژاوەو كیشانە لە خێزاندا وا لە یەكێكیان دەكات [ دایك یان باوك ] دەكات كە زیادە رۆی بكات لە خۆشەویستی بەخشینی نازدانی بێسنوور بە منداڵ كە دووباری ئەمەش بەزیان دەگەڕێتەوە بۆ منداڵ


سەرقاڵبوونی دایك و باوك بە كێشەو ئاژاوەی خۆیانەوە كەلێنی گەورە دروست دەكات لە پرۆسەی سەرپەرشتیكردن و رێنمایكردنیاندا , بۆیە منداڵ زۆر جار دووچاری پەرتەوازیە بوون لادان دەبێت لە ئەنجامی فەرامۆشكردنەوە یان لەتاو ئەو كێشە خێزانییە نالەبارەی بۆ منداڵەكە بۆتە دۆزەخ ، منداڵ لەم ڕەوشتانەدا هیچ بروایەكی بە دایك و باوك نامێنیت تەنانەت بیرۆكەیەكی خراپی لادروست دەبێت سەبارەت بە خێزان ، ....ماڵ .....كەسێتی دایك .....كە سێتی باوك .....كە لە ئایندەدا رەنگدانەوەی خراپی دەبێت بۆ سەر پەیوەندی كۆمەڵایەتی ، سۆزداریەكانی

گەلێك هۆكار لەپشت ئاژاوەی خێزانییەوە هەیة لەوانە ئابووری ، كۆمەڵایەتی ، دەست تێوەردانی كەسانی تر ، بێكاری ، جیاوازی ئاستی رۆشنبیری ، گرێ دەرونیەكان . بەڵام زۆر بەی هۆكارەكان لەیەك سەرچاوەوە هەڵدەقوڵێن ئەویش نائامادەی ئاستی رۆشنبیری دایك یان باوك یان هەردووكیان دەنا دەكرێت بۆ هەمو كێشەیەك چارەسەرێك بدۆزیتەوە و بەرژەوەندییە كاتی و خۆپەرستیەكان وەلا بنرێن هەرنا لە بەر جگەر گۆشەكاندا

ئەو دایك و باوكانە دەبنە هۆی نانەوەی دۆزەخ لەناو خێزاندا بێئەوەی خۆیان بزانن زیان بەكۆمەڵگەش دەگەیەنن ئەویش لەڕێی ئەو تێكچوونە دەروونیانەی تووشی منداڵەكانیان دەبێت

ســــــــــــــەبارەت بە منداڵ : جیا بوونەوەی دایك و باوك هەڵوەشاندنەوەی خێزان كە چەند سوێ و بەزیانە ن باشترە لە دۆزەخێك كە بە بەردەوامی رۆحیان بسوتێنێت و دەرونیان وێران بكات بە ر دەوام لە گێژاوی كێشمە كێشی نێوان دایك و باوكدا بژین


لە رۆژگاری ئەمرۆدا پیۆَویستە ئەو كچ و كورانەی دوێنئ و دایك و باوكانی سبەی رۆشنبیرییەكەی تەواو سەبارەت بە مامەڵەكردنی دروست لەگەڵ یەكتر چۆنییەتی رووبەروو بوونەوەی گێشەو گرفتەكان چۆنیەتی پەیرەوی كردنی شێوازی پەروەردەیی بۆ منداڵەكانیان

هیوای ژیانێكی خۆش و بێ  كيشة بۆ ئێوەی خۆشەویست

ئامادەكردنی ناســــــــــــــكە
تایبەت بە كوردژیــــــــــن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ناسكه (2011-08-28 11:38:45)

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-16 19:11:52

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: ((ئـــــــــــاژاوەی خێزانی و كاریگەری لە سەر دەروونی منداڵ))

زور بابةت جوانة

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net