.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





رووداو ـ ئیستەنبوڵ
هەزاران ژنی كورد لە زیندانەكانی توركیا رۆژەكانی تەمەنیان بەڕێدەكەن، پارێزەران و چالاكڤانانی بواری بەرگریكردن لە مافی ژنان دەڵێن، رەوشی ژنانی زیندانیكراو زۆر خراپترە لە پیاوانی زیندانیكراو. سەرۆكی ژووری پارێزەرانی ئامەد دەڵێ “ هەر سێ پیاو لە ژوورێكدان، بەڵام نزیكەی 30 تاوەكو 40 ژن خراونەتە قاوشێكەوە”.
هەرچەندە هیچ دەزگایەكی پەیوەندیدار لە توركیا ژمارەیەكی تەواوی لە بارەی گیراوانی سیاسی لە توركیا لەبەردەستدا نییە، بەڵام مەزەندە دەكرێ ژمارەیان لە 20 هەزار كەس زیاتربێ. كە هەندێكیان سەر بە پارتە چەپە قەدەخەكراوەكانی توركیان و هەندێكی دیكەشیان سەر بە بزووتنەوە ئیسلامییە تووندڕەوەكانن، كە حیزبولڵای توركیا یەكێكە لەوانە، بەڵام ژمارەی گیراوانی كورد لە هەموویان زیاترە.
ئەمین ئاكتار، سەرۆكی ژووری پارێزەرانی ئامەد لەوبارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند”زۆربەی زیندانیانی سیاسی ژن لە توركیا ژنانی كوردن. لەوانەیە ئەو ژمارەیە بە هەزاران بێ، بەڵام هیچ ئامارێك لەوبارەوە نییە”.
بەڵام پارێزەر و چالاكڤانی ناسراوی بواری بەرگریكردن لە مافی ژنان ، ئەرەن كەسكین پێیوایە دەوڵەت نایەوێ ئامارێكی تەواو لەوبارەوە بداتە رای گشتی. كەسكین بە(رووداو)ی راگەیاند”دەوڵەت زیندانیكردنی كەسانی نوێ و ئازادكردنی هەندێكی دیكە، هەروەها گواستنەوەی زیندانییەكان لە گرتووخانەیەكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەكاتە بیانوو و ئاماری تەواو نادات. بەڵام پێموایە رێژەی ژنانی زیندانی بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو لەزیادبووندایە”.
لە توركیا گرتووخانەی ژن و پیاوان جیاوازە. بەڵام بەهۆی گوشارەكانی یەكێتی ئەوروپا توركیا بەم دواییە چەندین زیندانی نوێی بەگوێرەی كوالێتییەكانی یەكێتی ئەوروپا دروست كردووە. ئەمین ئاكتار دەڵێ “ گرتووخانەكانی تایبەت بە ژنان گرتووخانەی كۆنن، لەگرتووخانە نوێیەكان سیستەمی قاوش پەیڕەو ناكرێ، بەڵكو سیستەمی ژوور پەیڕەو دەكرێ”.
ئەرەن كەسكین لەوبارەوە دەڵێ “هەرچەندە لەڕووی یاساییەوە هیچ جیاوازیەك لەنێوان زیندانییەكی ژن و زیندانییەكی پیاودا نییە، بەڵام هێشتا ژیانی زیندانیانی ژن لە زیندانەكانی توركیا بەگوێرەی پێوانە هاوچەرخەكان نییە”.
سیستەمی زیندانەكانی توركیا، بۆ پەشیمانكردنەوە یان هەڵگەڕانەوەی سیاسەتمەداران لە بیروباوەڕیان زۆر كاریگەرە. بەڵام ئەوەش كاری لە ورەی زۆر لە زیندانیانی سیاسی نەكردووە، لەوانەش زیندانییە ژنەكانی كورد.
سەرۆكی ژووری پارێزەرانی ئامەد پێداگیری لەسەر ئەوە دەكات كە بەهۆی ئەوەی سزای لەسێدارەدان لە توركیا پەیڕەو ناكرێ، ژمارەیەكی زۆر لە ژنان حوكمی زیندانی هەتاهەتاییان لەسەر سەپێندراوەو هەندێكیشیان لە زیندان گیانیان لەدەستداوە”زۆر لەو ژنانەی كە لەزیندانن درێژە بە كاری سیاسی خۆیان دا، بۆ نموونە لەیلا زانا. بەڵام ئەو ژنانەی بەهۆی بیروباوەڕی سیاسیان دەكەونە زیندان زیاتر پێداگیری لەسەر بۆچوونەكانیان دەكەن. چونكە دەڵێن تاوانمان نەكردووە، كەسمان نەكوشتووە، بۆ باوەڕی خۆمان زیندانیكراوین واتە دەزانن بۆچی كەوتوونەتە زیندان”.
بەڵام پارێزەر ئەرەن كەسكین خۆڕاگری ژنان لە زیندان زیاتر ئامادەبوونی ژنان بۆ قوربانیدان گەڕاندەوەو گوتی “ژن لە زیندان بۆ دواڕۆژێكی باشتر خۆڕاگری كردووە، بۆ پیاوانیش بوونەتە نموونە. مێژووی ئەم چەند ساڵەی توركیا نموونەی ژنێكی زیندانی خۆ بەدەستەوەدەری تێدانییە”.هەزاران ژنی كورد لە زیندانەكانی توركیا رۆژەكانی تەمەنیان بەڕێدەكەن،
سهردێرچاککرا بهرێز تکایه سهردێر گونجاو بنوسه....بهرێوهبهرایهتی
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Hemrin (2011-04-19 09:11:15)
لهسهر هێڵ نییه





دهست خوش
لهسهر هێڵ نییه





dast xosh
لهسهر هێڵ نییه






دةست خوش

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
