.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






دوای 12ساڵ شووكردن، (عەزیمە.ع)ی تەمەن 26 ساڵ، كە دایكی سێ منداڵ بوو نەیتوانی تاوەكو كۆتایی لەگەڵ مێردەكەی هەڵبكات، چونكە بەزۆر بەشوو درابوو، هەر ئەوەش وایكرد عەزیمە بە تۆمەتی خیانەتی هاوسەری، لەلایەن مێردەكەیەوە لە 28/5/2009 بكوژرێ.
عەزیمە نموونەی سەدان ئافرەتی كوردە كە دەبنە قوربانی بڕیارە هەڵەكانی دایك و باوكیان، وەك باوكی عەزیمە كە دوای كوژرانی كچەكەی دانی پێدانا، كچەكەی بەزۆر بەشووداوە "بە كچەكەمم گوت، سكاڵام لە دژ تۆمار بكە، گەردنت ئازاد بێ، چونكە ئەو بەهیچ شێوەیەك رازی نەبوو مێرد بەو پیاوە بكات، ئەوكات سەردەمی نەزانی بوو".
ئەو نموونەیەی عەزیمە و سەتان نموونەی هاوشێوەی ئەو، سەرنجی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی راكێشاوە بەتایبەتی رێكخراوە بیانییەكان، هەربۆیەشە مانگی رابردوو هەردوو رێكخراوی كۆمەڵەی خەڵك بۆ گەشەپێدان PDA و رێكخراوی سەیوان، بەهاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری میللی نەرویجی NPA ، یەكێك لە توێژە كاریگەرەكانی كۆمەڵگەی كوردی كە مامۆستایانی ئایینین لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆكردەوە بۆ قسەكردن لەسەر دیاردەی بەزۆر بە شوودانی كچان.
ئەو گفتوگۆیە بە ئامادەبوونی 40 مەلا لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، وەك بەڕێوەبەرانی دیالۆگەكە باسیان كرد مەبەستیان لە كۆكردنەوەی ئەو مامۆستایانە ئەوەیە كە لە رێگەی مینبەرەكانەوە كار بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی بەزۆر بە شوودان بكەن و بڵێن ئیسلام دژی بەزۆر بەشوودانە.
مەلا عەبدوڵڵا محەممەد، كە مەلایەكی دانیشتووی سلێمانی و یەكێكبوو لە ئامادەبووانی ئەو دیالۆگە پێیوایە دیاردەی بە زۆر بەشوودان هێشتا لە كوردستان ماوە، بەڵام بە فۆرم و شێوەی جیاواز "بۆ نموونە كوڕێك دەچێتە داوای كچێك تەنیا ئەگەر برای كچەكە رازی نەبێ نایدەنە كوڕەكە، ئەوەش هەر دەكاتە بەزۆر بەشوودان "
كۆمەڵەی خەڵك بۆ گەشەپێدان، توێژینەوەیەكی لەسەر هاوسەرگیری بە زۆر ئەنجامداوەو دەڵێ بە زۆر بەشوودان، دیاردەیەكی كوشندەی كۆمەڵگەیە، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی زۆربەی كێشە كۆمەڵایەتییەكان. لە ئەنجامی توێژینەوەكەی كۆمەڵەی خەڵك دەركەوتووە، ئەوانەی بە زۆر بە شوو دەدرێن بە دەست كێشەی كۆمەڵایەتی و دەروونیەوە دەناڵێنن "هاوسەرگیری بەزۆر نەریتێكی كۆمەڵگەیە، ئاینی ئیسلام بەهەموو شێوەیەك دژی هاوسەرگیری بەزۆرە، حكومەتیش كەمتەرخەم بووە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە".
مەلاكان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە هاوسەرگیری بەزۆر لە ئیسلامدا قەدەخە كراوە، لەسەردەمی پێغەمبەریش (د.خ) پیاوێك كچەكەی بەزۆر دابووە برازاكەی، كچەكە رازی نەبوو لەلای پێغەمبەر(د.خ) شكاتی كرد، ئەویش یەكسەر مارەكردنەكەی رەتكردەوە، فەرمووی "هیچ كچێك مارە ناكرێت بەبێ رەزامەندی خۆی".
مەلا سەلاحەدین محەممەد، بەپێویستی دەزانێ لەنێو كۆمەڵگەی كوردستاندا ئایین و نەریت لە یەكترجیابكرێنەوە، چونكە "زۆر لەو كێشانە بەهۆی داو ونەریتە و، پەیوەندییان بە ئاینەوە نییە".
مارەكردن لەسەر بێشكە
شێوەیەكی بەزۆر بەشوودان
مارەكردنی كچان لەسەر بێشكە، یەكێكە لەشێوەكانی بەزۆر بەشوودان، چونكە زۆر لەو كچانەی بە بچووكی مارە كراون، یان ئەو كوڕانەی كچیان لێ مارە كراوە، كاتێك دەگەنە تەمەنی پێگەیشتن و تێگەیشتن بەو هاوسەرگیرییە رازی نین. بەپێی ئاماری لقی رانیەی بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ، نزیكەی 3736 كچ لە تەمەنێكی بچووكدا لە ناوچەكانی رانیە و پشدەر مارەكراون.
مریەم حەمە شێخە، لێپرسراوی لقی راپەڕینی یەكێتی ژنانی كوردستان، لە دەڤەری پشدەرو بتوێن لەوبارەوە دەڵێ "ئێستاش نزیكەی سێ هەزار كچی لەسەر بێشكە مارەكراو هەن، نە تەڵاق دراون نە گوازراونەتەوە".
حەسەن یوسف، تەمەنی سێ ساڵان بوو، لەجیاتی پوورێكی، كچێكی لێ مارەكرا كە تەمەنی كچەكە تەنیا 40 رۆژ بوو، بەر لەوەی حەسەن كچەكە بگوازێتەوە لە رووداوێكدا حەسەن چاوەكانی لەدەستدا. 12ساڵ لەمەوبەر حەسەن دەچێ تاوەكو كچەكە بیگوازێتەوە، بەڵام كچەكە رازی نەبوو شوو بە نابینایەك بكات، حەسەنیش بۆ تۆڵەكردنەوە بەكچەكە دەڵێ "هەرگیز تەڵاقت نادەم".
حەسەن ئێستا تەمەنی 30ساڵەو 10ساڵە ژنی هێناوە، دوو ساڵ لەمەوبەر دەستگیرانەكەی تەڵاق دا. حەسەن ئەوە بە تاوانی باوكیان دادەنێ نەك خۆی، بەڵام لەڕووی ویژدانەوە زۆر ئازاری خواردووە كە تەمەنی كچەكەی بە فیڕۆداوە، بۆیە دەیگوت "ئەگەر كچێك تۆی نەویست، ئەوت بۆ چییە، تەڵاقی بدە، زۆر گوناحە تەمەنی زێڕینی كچێك بەفیڕۆ بدەی".
عەبدوڵڵا ئەحمەد لە پەیمانگەی ئیسلامی سلێمانی پێیوابوو بە شوودانی كچان لەسەر بێشكە بەڕای زۆرینەی زانایانی شەریعەتی ئیسلام مارەیی نایێ، چونكە بەلانیكەم دەبێ لەكاتی بە شوودانی رەزامەندی هەردوولا وەربگیرێ، عەبدوڵڵا گوتی "بەزۆر بەشوودان ئەوەندەی پەیوەندی بە داو ونەریتەوە هەیە، پەیوەندی بە ئایینەوە نییە".
لە یاسای باری كەسی عێراقیدا كە ساڵی 2008 لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە هەمواركرا، هاتووە "هیچ كەس مافی ئەوەی نییە زۆر لە كوڕێك یان كچێك بكات بۆ هاوسەرگیری، بێ رەزامەندی خۆی ئەو گرێبەستە بەتاڵە، ئەگەر دخول رووینەدابوو، كەسی سەرپێچیكار ئەگەر خزمی نزیكی كچ و كوڕەكەبوون، ماوەی 2 ـ 5 ساڵ بەند دەكرێ یان غەرامە دەكرێ، ئەگەر خزمی دووریان بوون سزاكەی لە نێوان 3 ـ 10ساڵە".
مەلا یادگار لەكاتی دیالۆگەكە قسەی كردو گوتی "بەزۆر بەشوودان، زۆر كەم بووەتەوە، ئەوەش نیشانەی هۆشیاربوونەوەی خەڵكە". مەلا بابە رەسوڵیش، كە وتاربێژە لە سلێمانی گوتی "لە یاسای ئاسمان و زەوی قەدەخەیە ئافرەت بە زۆر بەشوو بدرێ، 90 %ی یاساكانی عێراقیش لە شەریعەتەوە وەرگیراون بۆیە دەبێ بەزۆر بە شوودانیش نەهێڵدرێ".
بەزۆر بەشوودان هەزاران چیرۆكی جەرگ هەژێنی لە كوردستان بەدوای خۆیدا هێناوە، (ساكار.س)ی تەمەن 22 ساڵ، كە دایكی دوو منداڵ بوو، بەرەبەیانی رۆژی 16/8/2010 تەرمەكەی بە سەربڕاوی لە گەڕەكێكی هەولێر دۆزرایەوە. چیرۆكی ساكار لە خۆشەویستییەوە دەستیپێكرد، هاوڕێیەكی ساكار بۆ (رووداو) گوتی "ساكار كوڕێكی خۆشدەویست، ئەویش دووجار چووە داخوازی، بەڵام كەسوكاری ساكار رازینەبوون، بۆیە ساكاریان بەزۆر بە پیاوێكدا كە 16ساڵ لەخۆی گەورەتر بوو، ئەویش لە رقان پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستەكەی دروستكردەوە". كە ئەنجامەكەی كوشتنی بوو.
مامۆستا عەبدوڵڵا سدیق كە لە قەزای بەردەڕەشەوە هاتبووە هەولێر بۆ ئەو گفتوگۆیە، پێیوایە هیچ تووندوتیژییەك بەرانبەر بە ئافرەتان پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە "زانای گەورەی ئیسلام ئیبن تەیمیە دەڵێت ئیسلام ئەوانە هەر بە موسڵمان دانانێ كە كچەكانیان بەزۆر بە شوو دەدەن".
رووداو
لهسهر هێڵ نییه





lakomalgae kon wabw
esta wabzanm w shta namawa
لهسهر هێڵ نییه






دة ست خوش بو ئة م بابة ت

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
