.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چه‌ند رۆژێكی كه‌م به‌سه‌ر لێدوانه جێ مشتومڕه‌كانیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌كانی ده‌سته‌ی فه‌رمانكردن به چاكه و نه‌هیكردن له خراپه‌ی سعودی تێنه‌په‌ڕی، به‌شێوه‌یه‌ك دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی هێرش كرایه‌سه‌ر نادین ئه‌لبه‌دیر ژنه راگه‌یاندنكاری سعودی.
له‌لایه‌ن نووسه‌رێكی تازه‌پێگه‌یشتوو به ناوی خالید سه‌یف له رۆژنامه‌ی "ئه‌لشه‌رق"ی سعودیه‌وه هێرش كرایه‌سه‌ر نادین ئه‌لبه‌دیر ژنه راگه‌یاندنكاری سعودی و باسی قاچه‌كانی كردووه.
خالید سه‌یف له وتارێكی كورتدا رایگه‌یاندووه كه قاچه‌كانی نادین ئه‌لبه‌دیر بوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی موتابه‌عه‌ی به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی بكات.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه بینه‌ری عه‌ره‌ب وه‌ك بینه‌ری سعودی خولیایه‌تی ئافره‌تێكی سعودی له ته‌له‌فزیۆنه‌وه ببینێت به‌بێ سترێچ و نووسیویه‌تی: "نازانم بۆ كاتێك نادین ئه‌لبه‌دیر ده‌بینم منداڵ ده‌بمه‌وه".
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و خاتوونه به‌مه‌نده‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو كار گه‌یشتووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی موترف ئه‌لبشر كه دادوه‌رێكی سعودییه داوایكردووه ره‌گه‌زنامه‌ی سعودی له‌و ژنه راگه‌یاندنكاره بسه‌نرێته‌وه و دادگایی بكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار خراپه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی سعودیه و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كردووه و سنووری ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی به‌زاندووه.
ئه‌و دادوه‌ره سعودیه ده‌ڵێت: "نه‌گبه‌تییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌لبه‌دیر به‌رنامه‌ی له كه‌ناڵێكی سعودیه‌دا هه‌یه كه كه‌ناڵی رۆتانایه بۆیه پێویسته له‌و كه‌ناڵه ده‌ربكرێت".
جێی باسه نادین ئه‌لبه‌دیر به را جه‌ریئه‌كانی ناسراوه و زۆرجار له‌لایه‌ن نه‌یارانیه‌وه هێرش كراوه‌ته‌سه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامه له به‌رنامه‌كه‌ی به‌ناوی "ئیتیجاهات" كه هه‌فتانه له كه‌ناڵی رۆتانا خه‌لیجییه پێشكه‌ش ده‌كرێت و بینه‌رێكی به‌رفراوانی هه‌یه.سة ر جاوة خة ندان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه