.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









تەقینەوە گەورەکە (بەئینگلیزی: Big Bang) بریتییە لە ئەو بیردۆزەی کە باس لە دروست بوونی گەردوون دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە. بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە سەرەتادا تەنێک بووە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە. ئەو کشانە خێرایە وای لە گەردوون کردووە کە بەرەو سارد بوونەوە بڕوات و وەکو ئەم بارەی ئێستای لێبێت کە بەردەوامە لە کشان. بە پێی دوایین لێکۆڵینەوە ئەم بار و دۆخەی گەردوون دەگەڕێتەوە بۆ (١٣.٧) ملیار ساڵ پێش ئێستا ، کە دانراوە بە تەمەنی گەردوون و ئەو کاتەی کە تەقینەوە گەورەکە ڕوویداوە. دوای ئەو کشانە ناوخۆییەی کە تیایدا ڕوویدا گەردوون سارد بووەوە بۆ گۆڕینی وزە بۆ توخمە کیمیایی و بەشە گەردیلەکان. ئەمە هەزاران ساڵی دەوێت تا (پرۆتۆن و نیوترۆن و ئێلەکترۆن) یەک بگرن و گەردیلە پێک بهێنن کە یەکەی درووست بوونی ماددەن. یەکەم توخمی کیمیایی کە دروست بوو (هایدرۆجین) بوو بە دواشیدا (هێلیوم و لیسیۆم) پێکهاتن.
زاناکان دەڵێن سەرەتای درووست بوونی بوونەوەر بە تەقینەوەیەكی مەزن دەستی پێكرد، پاشان ئەستێرە و گەلە ئەستێرەكان دەستیان بە پێكهاتن كردووە، بەڵام لەلای زاناكان دركیان بە بوونی گرفتێك كرد، دەبوو تەقینەوە مەزنەكە بونەوەر ڕوناك بكاتەوە و پاشان بەدوایدا بونەوەر بەردەوام بەرەو ڕووناك بوونەوە بچێت, بەڵام دۆزینەوە نوێیەكان ئەوەیان دەرخست كە بونەوەر لەسەرەتادا بە چەند چاخێكی تاریكیدا تێپەڕ بووە كە ملیۆنان ساڵی خایاندووە! دوای ئەوە ئەستێرەكان و گەلە ستێرەكان دەستیان بە درووست بوون كردووە كە بۆتە هۆی كۆتایی هێنانی چاخی تاریكی و دەستپێكردنی چاخی ڕووناكی.
سەرچاوە : 
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن diyar_se (2012-01-01 18:07:06)
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh


لهسهر هێڵ نییه