❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بة كار هينانى هة نكوين وةك دزة ميكروب

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-21 12:45:35

lawan dlshad
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-16
دواترین سه‌ردان: 2012-07-22
په‌یامه‌كان: 39
WindowsMSIE7

بة كار هينانى هة نكوين وةك دزة ميكروب

به‌كارهێنانى هه‌نگوین وه‌ك دژه‌ میكرۆب 
ئاماده‌کردنی:هێمن محى الدین عبدالرحمن
به‌کالۆریۆسی بایۆلۆجی


بسم الله الرحمان الرحيم

وَ أَوْحَى رَبُّـكَ إِلَى النَّحْـلِ أَنِ اتَّخِـذِي مِـنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَ مِنَ الشَّجَرِ وَ مِمَّـا يَعْرِشُونَ, ثُمَّ كُلِي مِن كُـلِّ الثَّمَـرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاء لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّـقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (النحل 68-69)

هه‌نگــوین یه‌كێكه‌ لــــه‌و به‌خششه‌ گـه‌ورانه‌ى كــــه‌ خواى گـه‌وره‌ داویه‌تى بـه‌ ئاده‌میزاد, هه‌نگوین به‌پێى رِه‌نگ چه‌ند جـوَرێكن: زه‌رد, رِه‌ش, سپى, قاوه‌يى زه‌ردبــاو, و چه‌ندند رِه‌نــــگێكى تر , ئـــــــــه‌م جیــــــاوازى رِه‌نگــــــانه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بــــۆ جــــۆرى ئه‌و شیلــه‌ى گوڵانـــه‌ى كــــه‌ هه‌نگه‌كـــــان ده‌یمـــژن, و باشترین جۆرى هه‌نگوین هه‌نگوینى چیاكانه‌, له‌پــاش ئــه‌و ئــه‌وانه‌ى له‌ناو داره‌كاندان.
هه‌نگــــوین لـــه‌ روِوى پێكهـــــاته‌وه‌ ده‌وڵه‌مـــه‌نده‌ بــــــه‌ كوَمه‌ڵێك مـــــادده‌ى به‌سوود كـــه‌ ده‌ورێكى گرنگ ده‌گێرِن لــــــه‌ چـــــاره‌سه‌رى گـــه‌لێك جـــــــۆرى نه‌خۆشى دا, هــــه‌ر بـــــۆیه‌ لـــــه‌ زووه‌وه‌ به‌كار هاتووه‌ بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی –یه‌كان, لـــه‌و پێكهاته‌ گرنگانه‌ش كـــه‌ لــه‌ هه‌نگویندایه‌ بریتین لــه‌: رِێژه‌یه‌كى زوَر له‌ شه‌كره‌كان به‌ تایبه‌تى گلوكۆز (Glucose) وهه‌روه‌ها ترشى چه‌ورى (Fatty acid), چــه‌وریى (Lipid), ئه‌نزیمى ئه‌مــایله‌یز (Amylase) , و هـــــه‌روه‌هـــــــا (Ascorbic acid), و چه‌ندین پێكهاته‌ى دیكه‌.
لــــه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا لــــه‌ زانكۆى (سلــه‌یمـــانى) كــــه‌ لـــــه‌ســه‌ر هه‌نگوین سازدرا, كــــه‌ هه‌نگوینه‌كه‌ به‌كـــار هات وه‌ك دژه‌ به‌كتریا (Antibacterial), له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌كتریاى لـــــــــــــــه‌ جـــــــۆرى نــــه‌خـــۆشخـــه‌رمـــان (Pathogenic bacteria) به‌كارهێنا كه‌ وه‌رگیرابوون لــه‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى نه‌خۆشخـــانه‌ى فێركــــارى سلــه‌یمـانى Teaching hospital of sulaimani وه‌ك له‌م خشته‌یه‌دا رِوون كراوه‌ته‌وه‌:

لــــه‌ دواى تــــاقى كردنه‌وه‌ لــه‌سه‌ر هه‌ریه‌ك لــــه‌و به‌كتریایانه‌ى كـــه‌ به‌كــار هێنـــرا, بینـــرا كـــــه‌ هــــــه‌نگوینــــه‌كه‌ توانیویـه‌تى وه‌ك دژه‌ به‌كتریــا ده‌ورى خــــۆى بگــــێرِێـــت, و هــــه‌نـــــدێ لــــه‌و به‌كتریایـــانه‌ى كـــه‌ به‌كــــار هـــــاتبوون به‌رگرى یان په‌یداكردبوو دژى زۆربه‌ى ده‌رمـــــــانى دژه‌ بـــــــه‌كــــتـریـــــاكــــــــان (Antibiotic) وبینرا كه‌هه‌نگوینه‌كه‌ كاریگه‌ریى به‌هێزى هه‌بوو لـه‌سه‌ر ئه‌م جوَرانه‌ش.
هه‌روه‌ها لــه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى تر كه‌ لــه‌ لایـــه‌ن د. سيروان حةمة شريف ســـاز درا بــــوو لــــه‌سه‌ر 43 نــه‌خوَشى نه‌خۆشخــــانه‌ى فێركارى (سله‌یمانى) كــه‌ نه‌خۆشى یه‌كانیان جیاواز بوون و هه‌ڵگرى چـه‌ند جۆرێك میكرۆب بوون, كــــه‌ چاره‌ســــه‌ر كـــران بــــه‌ هه‌نگــوین به‌ رِێگه‌ى مه‌ڵهه‌م (Topical) بۆ سه‌ر برینه‌كانیان كــــه‌ لــــه‌ (3.3) یـــان به‌رِێگه‌ى تر نه‌گه‌یشتبوونه‌ چاره‌سه‌ر بینرا هه‌مــــوو برینه‌كــــان ســوودیان وه‌رگرت و پاكژ بوونه‌وه‌ به‌ تێكرِا له‌ ماوه‌ى (7) رِۆژدا , و ئــــه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بـــوو بینرا كـــه‌ برینه‌كان بــه‌م رِێگه‌یه‌ كــه‌متر هه‌ڵئه‌ئاوسان و هه‌ویان كه‌متر ده‌كرد, و زیـــاتر ئه‌هاتنه‌وه‌ یه‌ك و كــه‌متر شــــانه‌ى مردوویان تیادابوو, و زیــاتر سارِێژ بوون, و له‌ كۆتاییشدا جێگه‌ى زامه‌كانیان كه‌متر دیار بوو.
ئه‌وه‌ى زانراوه‌ له‌رِووى زانستیه‌وه‌ ئـــه‌و كــــاریگه‌رىیه‌ى كـــــه‌ هه‌نگـــوین هه‌یه‌تى لـــــه‌سه‌ر به‌كتریــــا نه‌خۆش-خه‌ره‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ:

1-بوونى رِێژه‌یه‌كى زۆرى شـــه‌كر تیایـــدا كـــــه‌ ئه‌میش ده‌بێتـــه‌ هـــــۆى هه‌ڵ ئاوســـاندنى (Osmolarity)ى به‌كتریــــاكان, به‌مه‌ش ده‌بێتـــه‌ هـــۆى كوشتنى به‌كتریاكان.

2-(PH)ى هه‌نگـــــوین ترشــــــه‌ (Acid) كــــــه‌ رِێژه‌كــــه‌ى لــــه‌ نێــــوان (PH=3 –PH=4 ) كـــــه‌ ئه‌مــــــیش ده‌ورێكى گرنگى هــه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنى میكرۆبه‌كان, وهه‌روه‌ها چالاك كردنى هه‌ندێك خانه‌ى به‌رگرى كـــه‌ لــه‌ له‌شى مرۆڤــــدا هه‌یـــه‌ بـــه‌ناوى مـــاكرۆفـــه‌یج (Macrophage).

3-هه‌روه‌ها هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆى هــــــاندانى كــــۆمه‌ڵێك لـــــــه‌ خــــــــانه‌ به‌رگرى یه‌كانى له‌شى مرۆڤ وه‌ك لیمفه‌ خانه‌كانى جۆرى:T-lymphocyte و B-lymphocyte لـــــه‌ خـــوێندا و هــــه‌روه‌هـــــا هــــــانــدان و بــزوانــــــدنى خانه‌كـانى جۆرى (Monocyte) كـــه‌ ئه‌میش خانه‌ى به‌رگرى یه‌.
له‌كۆتایى دا ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ بڵێین پاك و بێگه‌ردى بۆ ئــــه‌و خــــوایه‌ى كـــه‌ نیگـــاى بۆ هه‌نگه‌كــــان كرد لــه‌ چیـــاكان و نــــاو داره‌كــــان و و لــــه‌و شوێنــــانه‌ى كـــــه‌ ده‌ژین شــــانه‌كانیان دروست بكه‌ن, و لـه‌ شیله‌ى گوڵه‌ جۆر به‌جۆره‌كان بخـــۆن بــــۆ دروستكردنى ئـــــه‌و شلــــه‌ رِه‌نگ جیــــاوازه‌ى كـــه‌ چاره‌سه‌ره‌ بــــۆ هـــــه‌موو خــــه‌ڵكى.

هه‌روه‌ها بو به‌خشینى ئه‌م هه‌موو به‌خششانه‌ به‌ مرۆڤه‌كــــان بـــۆ زیاتر بیركردنه‌وه‌ و به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یان.
و الســــلام علیكم و رحمـه‌ الله و بركاته.

تێبینى:
بۆ ئه‌نجام دانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ سوودمان له‌ زیاتر له‌ (45) سه‌رچاوه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌ پێویستمان نه‌زانى لێره‌دا ناوى هه‌موویان بهێنین.


لة سايتى(ئيعجازى زانستى) وةركيراوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-18 19:58:23

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: بة كار هينانى هة نكوين وةك دزة ميكروب

ئة م زور  بة سودة  دةست خوش

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net