.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












نە سلێمان
دروستبوونی خیانەتی هاوسەری كۆمەڵێك هۆكاری جیاجیای هەیە كە پاڵ بەژن و مێرد دەنێت هێلانەی بەختەوەری خۆیان تێك بدەن و ڕێگەیەكی نادروست بگرنە بەر بۆ تێركردنی ئارەزوو ویستەكانیان.
لەبازاڕ بینیم سەیری ناو چاوەكانمی دەكرد و منیش سەیرم دەكرد تا دوای كەوتم و گەیشتەوە ماڵ، ژمارەی تەلەفۆنەكەم بۆی فڕێدا بەردەم دەرگاكە پاش ماوەیەك تەلەفۆنی بۆم كرد و پێوەندی خۆشەویستیمان دروست كرد، بەڵام ئەوكات من نەمدەزانی ئەو ئافرەتە شووی كردووە.
(ن،ج) گەنجێكی تەمەن 23 ساڵە پیشەی كاسبە و تا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە، لەزیندانەوە باسی چۆنیەتی ڕووداوەكە بۆ گوڤاری گوڵان دەكات و دەڵێت «پێوەندی خۆشەویستیم لەگەڵ ژنێكدا هەبوو تاماوەیەك نەمدەزانی شووی كردووە، بەڵام دوای ئەوە كە ئاشكراشی كرد خێزاندارە من نەمدەتوانی دەستبەرداری بم، چونكە خۆشمدەویست، ئەوكاتە پێمگوت تۆ هێشتا منداڵت نەبووە لەمێردەكەت جیاببەوە من مارەت دەكەمەوە، ئیتر نە من توانیم وازی لێبهێنم نە ئەویش توانی واز بهێنێت و وتەڵاقی لەمێردەكەی وەرنەدەگرت، كەسمان دەستبەرداری ئەویتر نەبووین»، ئەو گەنجە باس لەوەش دەكات كە ئەو ژنەی پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هەبووە ڕاستە خیانەتی لەگەڵ مێردی كردووە، بەڵام هۆكاری خیانەتكردنەكەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە مێردەكەی دە ساڵ لەو گەورەتربوو، هیچ جۆرە خۆشەویستییەك لەنێوانیاندا نەبوو، چونكە ماڵی پیاوەكە زۆر عەشایەربوون و ئاستی ڕۆشنبیرییان لاواز بوو، هەروەها لەترسی ماڵی باوكی نەیدەوێرا داوای تەڵاق بكات تا من مارەی بكەمەوە.
لەبارەی پێوەندی نێوانیان ئەو گەنجە دەڵێت «ئێمە ساڵێك بوو پێكەوە بووین چەندین وێنەمان بەیەكەوە گرتبوو، من تەلەفۆنێكم بۆكڕی ڕەسمەكانیشم لەناو تەلەفۆنەكەی ئەو دانابوو، هەروەها ئەو كاتەی مێردەكەی دەوامی بەشەوان بوایە من دەڕۆیشتمە لای، زیاتر لەحەوت جار چوومەتە لای و پێكەوە دەبووین».
دوای ئاشكرا بوونی پێوەندیەكە 3 ساڵ زیندانی دەكرێین، (ن)باس لەچۆنیەتی ئاشكرابوونی پێوەندییەكەیان دەكات و دەڵێت «ئەو مۆبایلەی من بۆم كڕی بوو وێنەكانی تێدا بوو وێنەكان گیرا بوو، ئەو كاتەی كەئاشكرا بووم لەپشت خانووەكەیان گیرام، نیوەڕۆ بوو تەلەفۆنی بۆم كرد وتی دەمەوێ بتبینم كە چوومە ئەوەی هەستم كرد چاودێریم دەكەن دوای ئەوە لەدواوەی خانووەكەیان باوكی و براكەی منیان گرت و ڕایانكێشام بۆ گەرماوەكە ئیتر لێیاندام و برینداریان كردم». دوای ئاشكرا بوونی پێوەندیەكان و گەورەبوونی كێشەكە دەدرێتە دادگا و دادوەریش بەپیێ ماددەی 377 ناپاكی هاوسەرگیری هەردووكیان سزا دەدرێن بۆ ماوەی 3 سساڵ زیندانی بكرێن.سة ر جاة خة ندان

لهسهر هێڵ نییه






bjet,dast xosh ,har sarkawtu be


لهسهر هێڵ نییه






سوباس
لهسهر هێڵ نییه