.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





ئیسلام بۆ ھەمووان- خۆشەویست(صلی اللە علیە وسلم) فەرمانیداوە بەڕووگەشی و بوونی زەردەخەنە لەسەر لێو و فەرموویەتی (تبسمك فى وجة اخيك صدقة) رواه ترمذی، وە ئەمەشی لەسەرتاسەری ژیانیدا پەیڕەوکردووە وھەمیشە ڕووخۆش و دەم بەزەردەخەنە بووە،(جریر)کەھاوەڵێکێتی دەڵێت : ھەرکاتێک حەزرەت(صلی اللە علیە وسلم ) منی بینیبێت زەردەخەنەی لەسەر لێو بووە بۆم ٠
ڕۆژێک دەشتەکییەکی وشک وناحاڵی لەپشتەوە یەخەی جلەکانی حەزرەت (صلی اللە علیە وسلم) بەتووندی ڕادەکێشێت و دەڵێ : ئەی محمد لەو ماڵەی خوا کەلاتە فەرمان بدە بەشم بەن ، ئەویش ئاوڕی دایەوەو پێکەنی و فەرمانی دا پارەیان دایە ٠
لەکاتێکدا کەئەوپەڕی تووڕەبوو لەوانەی کە لە تەبووک دواکەوتبوون ، کەچی لەوتوڕەییەشدا زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو ، ھەروەھا ھاوەڵان کە دادەنیشتن بەیەکەوە باسی سەردەمی نەفامییان دەکرد ، حەزرەت (صلی اللە علیە وسلم ) بەلایاندا دەڕۆیشت و زەردەخەنەی لەسەر لێو بوو .
تەنانەت لەدواساتەکانی ژیانیشی دا کە پەردەی ماڵەکەی عائیشەی لادا و سەیری موسڵمانانی کرد کەنوێژیان دەکرد ، بۆ دواجار بەزەردەخەنەوە مسوڵمانانی بەجێھێشت ٠٠٠
دیارە حەزرەت (صلی اللە علیە وسلم ) ھەرچی فەرمانێکی داوە بۆ بەختەوەری ئادەمییزادە ، خۆشی لەھەمووکەس زیاتر پابەند بووە پێیەوە٠٠٠ ئەوەتا پاش ھەزاروچوارسەد ساڵ زیاتر ( دیل کارنیجی) لە پەڕاوەکەیدا (کیف تکسب الاصدقاء وتؤثر فی الناس )دا دەڵێت: ڕەنگ و ڕووی مرۆڤ باشترین ھۆکارە بۆدەربڕینی (مشاعر) ، بۆیە روویگەش و زەردەخەنە باشترین ھۆکارە بۆھاوڕێیەتی و ھاوکاری خەڵکی ٠٠٠
وە دەلێ : داوام لەقوتابیەکانم کرد ھەریەکەیان زەردەخەنەیان لەسەر لێو بێت بۆ کەسێکی دیاری کراو ، یەکێ لەقوتابیەکانم کەبازرگانیش بوو ھات وتی : من ھاوسەرەکەم ھەڵبژارد کە ڕووگەش ودەم بەزەردەخەنەبم لەگەڵیا ،لەوەو پێش شتی وای لێ نەبینیوم ، بەم کارە بەختەوەرییەکی نوێم بینی کەپێشتر ھەستم پێ نەکردبوو ٠
پاشان کارنیجی دەڵێت : بیرت بێت کە زەردەخەنە ھیچی تێناچێت و ھیچی پێناچێت وسوودی زۆریشت لێی دەست دەکەوێت ، کەس نیە نەتوانێ بیکات وکەسیش نیە پێویستی پێی نەبێت ٠
سەرچاوە: ئەندازیار عوسمان، کتێبی (سەرفرازی).
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
