❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جو ن ته ركيزما به هيز بكه ين

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-21 05:54:39

Chiaband
خونچەی نوێ
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-14
دواترین سه‌ردان: 2013-07-21
په‌یامه‌كان: 17
WindowsMSIE7

جو ن ته ركيزما به هيز بكه ين

دنیای‌ ئه‌مڕۆ پڕیه‌تی‌ له‌و هۆكا  را نه ى كه‌ ده‌بنه‌هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ته‌ركیزی‌ مرۆڤ و هیلاككردنی‌ مێشك،لێره‌دا چه‌ند ڕێگایه‌ك پیشان ئه‌ده‌ین بۆ باشتركردنی‌ ته‌ركیز:•    له‌ كاتی‌ كاركردنتدا خۆت به‌دووربگره‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی‌ ئینته‌رنێت كه‌ شوێنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هاوڕێیان و چاتكردنه‌،هه‌وڵبده‌ ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت به‌ ئینته‌رنێت ده‌كرێت له‌ كاتی‌ پشووداندا ئیمه‌یڵه‌كانت بكه‌ره‌وه‌ تاكو نه‌بێته‌هۆی‌ سه‌رقاڵی‌ و جه‌نجاڵبوونت.

•    هه‌وڵبده‌ ئامێری‌ مۆبایله‌كه‌ت بێده‌نگ بكه‌ له‌ كاتی‌ كاركردنتدا،چونكه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ قسه‌كردن به‌ ته‌له‌فۆن كاتت به‌فیڕۆ ئه‌دات، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی‌ ئاڵۆزكردن و تێكدانی‌ هزر و بیركردنه‌وه‌ت.

•    هه‌وڵبده‌ كاره‌كانت یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك بكه‌یت نه‌ك له‌یه‌ك كاتدا هه‌وڵی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ چه‌ند كارێك بده‌یت، لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ پیشانده‌ده‌ن كه‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند كارێك له‌یه‌ككاتدا و پێكه‌وه‌ كات و هیلاكییه‌كی‌ زیاتری‌ پێویسته‌ وه‌ك له‌وه‌ی‌ به‌ جیاجیا بكرێن. هه‌وڵبده‌ سه‌رنج و ته‌ركیزی‌ خۆت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ چڕبكه‌یته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌یت.
•    زۆر له‌و كارانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌ده‌ین گران و قورسن كه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ بێزاركردنمان هه‌ربۆیه‌ سه‌رنجمان ورده‌ ورده‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ری‌.پێویسته‌ له‌ كاتی‌ كاركردندا وچانێك ناوبه‌ناو وه‌ربگرین و پشوو بده‌ین به‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا و قاوه‌ یا خواردنی‌ ژه‌مێكی‌ سووك و گوێگرتن له‌ میوزیك. به‌مه‌ش ده‌توانین كاتێكی‌ زیاتر له‌ كاركردندا به‌سه‌ربه‌رین و ته‌ركیزێكی‌ باشترمان هه‌بێت.

•    ڕه‌نگه‌ زه‌حمه‌ت بێت بته‌وێت ته‌ركیزێكی‌ باشت هه‌بێت له‌كاره‌كه‌تدا له‌ كاتێكدا كه‌ بیرت لای‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند كارێكی‌ په‌یوه‌ست به‌ ماڵ و خێزانه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه‌ یاخود خه‌یاڵت لای‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ بێت كه‌ پێشتر ئه‌نجامتداوه‌. یه‌كێكه‌ له‌و ڕێگایانه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌مه‌ بریتیه‌ له‌ نووسینی‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ له‌و ڕۆژه‌دا به‌ئه‌نجامی‌ بگه‌یه‌نیت.

•    هه‌ستكردن به‌ سه‌رقاڵی‌ و بوونی‌ چه‌ند كارێكی‌ گران وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به‌ ته‌نگژه‌ی‌ ده‌روونی‌ بكات به‌مه‌ش ته‌ركیزی‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی‌ جه‌سته‌یی‌ وه‌ك په‌له‌په‌لی‌ دڵ و ئازاری‌ شان و ملی‌ تیا ده‌ربكه‌وێت،پێویسته‌ هه‌وڵی‌ فێربوونی‌ ته‌كنیكی‌ زیادكردنی‌ ته‌ركیز بكه‌یت وه‌ك ڕوانین بۆ هێڵێكی‌ دیاریكراو.
•    هیلاكی‌ و كه‌م خه‌وی‌ ده‌بێته‌هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ته‌ركیز و توانای‌ كاركردن،هه‌موو مرۆڤێكی‌ كامڵ شه‌و و ڕۆژێك پێویستی‌ به‌ 7 - 9 كاتژمێر خه‌و هه‌یه‌ تاكو بتوانێت ته‌ركیزێكی‌ باشی‌ هه‌بێت و كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ به‌باشی‌ ڕابپه‌ڕێنێت.

•    برسێتی‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ته‌ركیز،به‌تایبه‌تی‌ نه‌خواردنی‌ نانی‌ به‌یانی‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌مانی‌ ته‌ركیز،چونكه‌ مێشك پێویستی‌ به‌و خۆراك و وزه‌یه‌ هه‌یه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی‌ ته‌ركیز.

•    یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی‌ خه‌مۆكی‌ بریتیه‌ له‌ نه‌مانی‌ ته‌ركیز، واته‌ ڕه‌نگه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ته‌ركیز به‌هۆی‌ خه‌مۆكییه‌وه‌ بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ست به‌ بێزاری‌ و نه‌مانی‌ حه‌ز و خولیاكانی‌ پێشووی‌ بكات و ئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌.
•    به‌هه‌مانشێوه‌ نه‌مانی‌ ته‌ركیز ڕه‌نگه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌وه‌ بێت كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ خه‌مۆكی‌ به‌كاردێت، هه‌ربۆیه‌ له‌كاتی‌ هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌ته‌ پێویسته‌ سه‌ردانی‌ پزیشك بكرێت بۆ گۆڕینی‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌0                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                      سه رجا وه; س خه ندا ن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Chiaband (2012-01-21 06:04:58)

Kurdzhin
لەهەر شوێنێک خۆشەویستی هەبێت ژیانیش هەیە.

                                                                                   "غاندی"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net