.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












"حكومەت، پەرلەمان، سیاسەتمەداران، رۆشنبیران، ژنان، مافپەروەران، كاتێك لە میدیاكان قسە دەكەن، تەنیا باسی تووندوتیژی دژی ژنان دەكەن، بەڵام كەس جارێك باسی مافی پیاوان ناكات، لەكاتێكدا چەندین پیاو شەوان لە دەرەوە دەمێننەوەو لە ترسی ژنەكانیان ناوێرن بچنەوە ماڵ". ئەمە قسەی (س)ە، كە گیرۆدەی دەستی ژنەكەیەتی.
(س.م)ی تەمەن 35 ساڵ، نزیكەی شەش ساڵە ژیانی هاوسەری پێكهێناوەو سێ منداڵی هەیە، ئێستا تەواو گیرۆدەبووە بەدەست ژنەكەیەوە، دەڵێت تەنیا لەبەرئەوەی ژنەكەی خوێندەوارەو خۆی نەخوێندەوارە دەیچەوسێنێتەوە"من كەسێكی نەخوێندەوارم، لە بنەماڵەیەكی هەژارم، ژنێكی خوێندەوارم لە بنەماڵەیەكی گەورە هێناوە. ئەو هیچ رێزێكم بۆ دانانێ، قسەی ناشیرینم پێدەڵێ و هیچ حیسابێك بۆ قسەكانم ناكات، ئەوە گەورەترین تووندوتیژییە ژنەكەم لە دژی من دەیكات". گوتیشی "لەبەر منداڵەكانم نەبووایە، بە هەر جۆرێك بێ، خۆم لەو دۆزەخە رزگار دەكرد".
زیادبوونی تووندوتیژی دژی پیاوان لەلایەن ژنانەوە، بورهان عەلی فەرەجی لە سلێمانی گەیاندە ئەو قەناعەتەی كە رێكخراوێك بەناوی یەكێتی پیاوانی كوردستان دابمەزرێنێ، بۆ داكۆكیكردن لەو پیاوانەی لەلایەن ژنەكانیانەوە تووندوتیژییان بەرامبەر دەكرێ.
(س) نیگەرانە لە نەبوونی سەنتەرێكی هاوشێوەی سەنتەری داڵدەدانی ژنان لە شاری دهۆك و دەڵێ "ئەگەر لە دهۆك سەنتەرێكی داڵدەدانی پیاوان هەبووایە، ئێستا دەیان كەسی وەك من پەنایان بۆ دەبرد".
بەپێی ئاماری یەكێتی پیاوانی كوردستان تووندوتیژی دژی پیاوان لە هەڵشكاندایە، لە ساڵی 2008دا 33 دۆسیە بۆ پیاوان لەو یەكێتییە كراونەتەوە، لە ساڵی دواتریش 58 دۆسیە، لە ساڵی 2010یشدا 81 دۆسیە، لە ساڵی رابردووشدا 111 دۆسیەی تووندوتیژی دژی پیاوان لەلایەن ئەو یەكێتییە تۆماركراوە.
یەكێتی پیاوانی كوردستان لەساڵی 2007 لە شاری سلێمانی دامەزراوە و رۆژی 3/3/2009 مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە. كاری ئەو یەكێتییە وەك سەرۆكەكەی ئاماژەی پێدا چارەسەركردنی ئەو تووندوتیژیانەیە كە ژنان دژی پیاوان ئەنجامیدەدەن.
بەپێی قسەی ناوبراو 137 ئەندامی یەكێتییەكەیان لە پارێزگای دهۆكن، كە مامۆستای زانكۆشی تێدایە، بەڵام هیچ لقێكیان لەو پارێزگایەدا نییە. بورهان عەلی فەرەج گوتی "بەهۆی نەبوونی بودجە نەمانتوانیوە نووسینگەی یەكێتییەكەمان لە دهۆك بكەینەوە، بەڵام بەنیازین بەو نزیكانە لقێك لە بادینان بكەینەوە".
سەبارەت بە ئاستی تووندوتیژی دژی پیاوان لە ساڵی رابردوودا بورهان عەلی فەرەج ئاشكرایكرد كە 111 حاڵەتی تووندوتیژی دژی پیاوان هەبووە، حاڵەتەكانیش بریتیبوونە لە تووندوتیژی جەستەیی، دەروونی، سێكسی، كوشتن و خیانەتی هاوسەری. هەروەها گوتی "ساڵی رابردوو 21 پیاوی بەساڵاچوو لەلایەن ژن و منداڵەكانیانەوە لە ماڵ دەركراون".
بەبڕوای توێژەرێكی كۆمەڵایەتی "گرنگیدان بە مافەكانی ژنان هۆكارێكە بۆ زیادبوونی تووندوتیژی دژی پیاوان"، عەبدولجەبار گوتیشی "زۆر ژن هەن لەسەر كێشەیەكی بچووك سكاڵا دژی پیاوەكانیان تۆماردەكەن، یان شەڕی دەروونیان لەگەڵ دەكەن، یان ناهێڵن پیاو سەردانی كەسوكاری خۆی بكات، یان لە ماڵ كاریان پێدەكەن، یان كاری سەرجێیان لەگەڵ ناكەن، ئەمانە هەمووی تووندوتیژین دژی پیاوان".
ئەو توێژەرە كۆمەڵایەتییە چارەسەری تووندوتیژی دژی پیاوان لەوەدا دەبینێتەوە، كە ژن و مێرد لە ماوەی دەستگیرنداریدا بۆ ماوەی یەك مانگ بخرێتە خولێكی رۆشنبیری و یاسایی، دەروونی و ئابووری، هەروەها ئەرك و مافی ژن و پیاو بەرامبەر بە یەكتری.
بەبڕوای چالاكڤانانی مافی مرۆڤ رەوشی ئابووری یەك لە هۆكارە سەرەكییەكانی تووندوتیژییە دژی پیاوان، هەروەها نەگونجانی ژن و مێرد لەگەڵ یەكتری و كاریگەری كەسوكاری ژن.
حەمدی عەبدولباقی چالاكڤانی بواری مافەكانی مرۆڤ، رۆڵی دەزگاكانی راگەیاندن بە لاواز هەڵدەسەنگێنێ دەربارەی تووندوتیژی دژی پیاوان و دەڵێ "دەزگاكانی راگەیاندن وەك چۆن بەهەموو شێوەیەك هەوڵدەدەن تووندوتیژی دژی ژنان كەمببێتەوە، بەهەمانشێوەش دەبێ هەوڵبدەن بۆ نەهێشتنی تووندوتیژی دژی پیاوان".
مامۆستایەكی زانكۆ هۆكارەكانی تووندوتیژی دژی پیاوان بۆ چاولێكەری كۆمەڵگەی كوردی لە كۆمەڵگەی ئەوروپی دەگەڕێنێتەوەو دەڵێ "ئێمە چاو لە یاسا و دەستووری ئەوروپی دەكەین، بەڵام ناتوانین جێبەجێی بكەین، چونكە كاتێك لایەنی دەسەڵاتدار یاسای بیانی دێنێت بە گوێرەی پێویستی كۆمەڵگە بەكاری ناهێنێ بۆیە كێشەی لێ پەیدادەبێ". د.كامەران بەرواری مامۆستای زانكۆی دهۆك رەخنەی لەوانەش گرت كە بە ناوی مافی ژنانەوە قسەدەكەن و گوتی "قسەكردن بەناوی مافی ئافرەتان، ماف دان نییە بە ئافرەتان، بەڵكو بێرێزی كردنە بەرامبەر مافی ئافرەتان، لە كوردستان ئەوەی پێویستە بۆ ژنان نەكراوە، ئەو ژنانەی ئیبرازیش كراون بۆ هەندێك مەبەستی سێكسی و بازرگانی و حیزبی بەكارهێندراون، بەهۆی ئەوەی مافی ژنان لە كوردستان وەك پێویست نەدراوە، بووەتە هۆی ئەوەی مافی پیاوانیش پێشێلبكرێ".
س\رووداو


لهسهر هێڵ نییه






دة ست خو ش بو ئة م بابة ت جو انة جان من

لهسهر هێڵ نییه






supas gyan bjet
لهسهر هێڵ نییه