.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







دوا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ڕه‌شه‌بایه‌ی له‌خۆره‌وه به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت له‌نێوان ساڵانی 2012 و 2013، ده‌بێته هۆی تێكچوونی تۆڕه‌كانی مۆبایل، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تۆڕی ئه‌نته‌رنێتیش تووشی ئیفلیجبوون ده‌كات و ته‌شویشیش بۆ وێستگه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ دروستده‌كات، هه‌موو جیهانیش ده‌خاته ئاڵۆزی و پشێوییه‌وه، ڕاپۆرته‌كان جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه 100 هه‌زار كه‌س له‌ئه‌وروپا به‌هۆی برسێتییه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ته‌رمی مردووانیش به‌خاك ناسپێردرێت و كیشوه‌ری ئه‌وروپاش تا دوو ده‌یه دوای ڕووداوه‌كه له‌و باره ڕزگاری نابێت.
چی له‌باره‌ی ڕه‌شه‌با خۆرییه‌كانه‌وه ده‌زانین؟
دوا ڕاپۆرتی ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی هۆشداری ده‌دات به‌رامبه‌ر به‌ئه‌گه‌ر دروستبوونی چه‌ند ڕه‌شه‌بایه‌كی خۆری توند له ساڵی 2012 كه بهCORONAL MASS ENJETION ناو ده‌برێت و پێكدێت له‌چه‌ند شێوه ته‌نێكی بارگاوی كه له خۆره‌وه ده‌رده‌چێت و به‌پلازماش ناوده‌برێت، ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ده‌رچوونی پلازما جیاوازه له‌تیشكی ئاسایی خۆر و هه‌ر 11 ساڵ جارێك ئه‌و شه‌پۆلی ده‌رچوونی پلازمایه ده‌گاته دوا تروپكی خۆی، به SOLAR MAXIMA ش ناوده‌برێت و زانایانی ناساش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن دوا تروپكی خولی داهاتووی پلازما له‌مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2012 ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌كانی پێشتر تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی خۆر بۆ سه‌ر زه‌وی كردبێت، ئه‌وا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ڕه‌شه‌باكانی خۆر نه‌كردووه بۆ سه‌ر ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی نوێ، ڕاپۆرته‌كه كه ئه‌كادیمیای نیشتمانی بۆ زانست به‌شداری تێدا كردووه ده‌ڵێت: "بۆ نموونه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پشت به‌دوا مۆدێله‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌به‌ستێت، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ڕه‌شه‌بای خۆر نه‌كردووه له‌سه‌ر چه‌ندین بواری وه‌كو په‌یوه‌ندییه‌كان و كه‌ره‌سته‌كانی ڕاگه‌یاندن و بۆرسه و چالاكییه حكومییه‌كان و گواستنه‌وه‌دا.
ڕاپۆرته‌كه كه تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر گه‌رده‌لوولێكی خۆری وه‌كو گه‌رده‌لوولی كارتینا به‌نموونه له‌زه‌وی بدات، ئه‌وا زیانه‌كانی ڕه‌نگه بگاته 2 تریلیۆن دۆلار، تۆڕه‌كه له‌سه‌ر زاری پڕۆفیسۆر داینال بیكه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی فیزیای بۆشایی ئاسمان و كه‌شوهه‌وا ده‌ڵێت: "به‌له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌وه‌ی ئایا ڕه‌شابه‌كه ئاسمانی یان هی بۆشایی ئاسمانی بێت، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كان زۆر وێرانكه‌ر ده‌بێت بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
له‌و ڕووه‌وه ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ری هه‌یه زه‌وی ڕووبه‌ڕووی زیانێك بێته‌وه كه توانای ڕێگرتن لێی ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌ر چالاكی و جوڵه‌ی خۆر بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه له‌مانگی ئایاری ساڵی 1921 پێیگه‌یشت، چونكه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاته پیشه‌سازییه‌كانی تر له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه ئاماده‌نه‌كراون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕه‌شه‌بای له‌و جۆره، ڕاپۆرته‌كه ژماره‌یه‌ك كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی ئه‌م جۆره ڕه‌شابایانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو وه‌كو تێكچوونی ڕێگا و بانه‌كان و په‌یوه‌ندی و سیستمی ته‌مویل و بانكه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با و تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو.
ئه‌وه‌ی ده‌شزانرێت ئه‌م جۆره ده‌رهاویشتانه‌ی خۆر نامۆ نین له‌لای مرۆڤ، چونكه زه‌وی له‌ساڵی 1859دا ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی توندی له‌و جۆره بووه‌وه له‌سه‌ره‌تای مانگی سێپته‌مبه‌ردا و بووه هۆی وێرانكردنی تۆڕه‌كانی ته‌له‌گراف له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ئه‌مه جگه له‌ئاگركه‌وتنه‌وه له‌چه‌ندین ناوچه‌ی سه‌ر زه‌وی.
زانایان ڕوونیده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1859دا ڕوویدا دیارده‌یه‌كی سه‌یر بووه كه مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه نه‌یبینی بوو، دیارده‌كه‌ش خۆی له خه‌رقكردنی مه‌جالی موگناتیسی زه‌ویدا بینیوه كه به قه‌ڵغانی پاراستنی زه‌وی ده‌ژمێردرێت به‌رامبه‌ر هه‌ر دزه‌یه‌كی له‌و جۆره ته‌نانه‌ی له‌خۆره‌وه دێن، ئه‌وه‌ش ده‌شزانرێت زه‌وی مه‌جالێكی موگناتیسی به‌ده‌وره‌وه‌یه كه ده‌یپارێزێت له‌و ته‌نانه‌ی بارگه‌ی كاره‌باییان هه‌یه و زووزوو ڕووبه‌ڕووی زه‌وی ده‌بنه‌وه، هۆكاری بوونی ئه‌و مه‌جاله موگناتیسییه‌ش بوونی ئاسنه له ناو سه‌نته‌ری زه‌ویدا، ئه‌گینا به‌بێ ئه‌و ئاسنه ئه‌وا مه‌جالی موگناتیسی دروست نه‌ده‌بوو، هه‌ساره‌كه‌شمان وه‌كو هه‌ساره‌ی مه‌ریخی لێده‌هات كه دوورتره له‌خۆر له‌چاو زه‌وی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بووه‌ته هه‌ساره‌یه‌كی چۆڵ و وشك و گه‌رم و دوور له‌ژیان، به‌هۆی نه‌بوونی قه‌ڵغانێك كه بیپارێزێت له ڕه‌شه‌باكانی خۆر.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا كه زانا ئه‌لێكسی دیمتریف له‌ساڵی 1998 ئاماده‌ی كردووه ئاماژه‌ی به‌چه‌ند گۆڕانێكی فیزیۆلۆجی كردووه له‌كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه چه‌ند ئاسه‌وارێكی لێوه دروستبووه كه ناتوانرێت ڕێگری لێبكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت، توێژینه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵه‌ی خۆر گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆوه ده‌بینێت به‌هۆی دروستبوونی مه‌جالی بارگاوی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌ئاسه‌واری وزه‌ی بڵاوی نێوان خۆر و هه‌ساره‌كانی تردا ده‌رده‌كه‌وێت، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئاسه‌واری ئه‌و دیارده‌یه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌وێت له‌ڕێگه‌ی گۆڕانی قوتبی مه‌جالی موگناتیسی سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه جگه له‌گۆڕانكاری زۆر له كه‌شوهه‌وای سه‌ر زه‌وی كه ئه‌وه‌ش زیادبوونی ئاستی ڕه‌شه‌با و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له پله‌كانی گه‌رمای سه‌رزه‌وی.
له‌و ڕووه‌وه ئاژانسی ناسا له‌ڕاپۆرتێكی پێشتریدا كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008دا بڵاویكردبووه‌وه ڕایگه‌یاندبوو درزێكی گه‌وره له‌مه‌جالی موگناتیسی زه‌ویدا دروستبووه، زۆر له‌وه گه‌وره‌تر كه زانایان پێشبینیان ده‌كرد، قه‌باره‌ی ئه‌و درزه‌ش كه ڕێگه به‌هاتنه ژووره‌وه ئه‌و ته‌نانه‌ی خۆر ده‌دات چوار ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی زه‌ویی ده‌بێت.
به‌و هۆیه‌وه زانایانی ناسا مه‌ترسیان هه‌یه به‌رامبه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی واده‌ی لوتكه‌ی شه‌پۆله خۆرییه‌كان و ئاسه‌واره‌كانی به‌سه‌ر زه‌وییه‌وه له‌ساڵی داهاتوودا، بۆیه له‌ئێستا نیمچه حاڵه‌تێكی ئیستنفار له‌ناو ئاژانسه زانستییه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئاژانسی NOAA كه ده‌كاته "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی زه‌ریا و ئاسمان" كه یه‌كێكه له‌و مه‌رجه‌عه زانستییه سه‌ره‌كیانه‌ی له‌ئه‌مریكادا هه‌ن و هه‌ڵده‌ستن به چاودێریكردنی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای كاریگه‌ر له ئاسمان و ده‌ریا و زه‌ریاكاندا.
دوا ڕۆژ
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی به‌ریتانیا ده‌ڵێن: كاتێك له‌دوا ڕۆژی مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2012 خۆر ئاوا ده‌بێت، ئه‌وا مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ واده‌ی ڕووداوێكی مێژوویی ڕووبه‌ڕووده‌بێته‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت كاریگه‌ری خۆی له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا جێبێڵێت و ببێته هۆی دروستبوونی گۆڕانكاری له‌زۆرێك له‌مه‌سه‌له‌كان كه ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێك سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت، دانیشتووانی له‌نده‌نیش شایته‌حاڵی دروستبوونی ڕووناكییه‌كی ئاگراوی ده‌بن له‌ئاسمانی شاره‌كه‌یاندا كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات دانیشتووانی هه‌ساره‌كه‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌هۆی عاقیبه‌تی ئه‌و كاره‌ساته‌وه كه خۆی له ڕه‌شه‌بایه‌كی خۆری وێرانكه‌ردا ده‌بینێته‌وه، له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ندین دیارده‌ی كه‌ونی و ژینگه‌یی سه‌یر به‌رچاو ده‌كه‌وێت، وه‌كو بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕه‌نگێكی سه‌وزی بریقه‌دار كه شێوه‌ی ماری ژه‌هراوی زه‌به‌لاحی ده‌بێت له‌ئاسماندا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ئاسۆدا چه‌ندین گه‌رده‌لولی پرته‌قاڵی ڕه‌نگی یه‌ك له‌دوا یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون له‌كاتی شه‌فه‌قی قوتبی یان ڕووناكی قوتبیدا كه له‌نیوه‌ی باكووری گۆی زه‌وییه‌وه ده‌بینرێت.
كاره‌ساته‌كه له‌مانگی شوباتی داهاتوودا ڕووده‌دات؟
شاره‌زایانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ پێشكه‌وتنی زانست ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر ڕه‌شه‌باكه زۆر به‌هێز بێت ئه‌وا ڕه‌نگه ببێته هۆی وێرانكردنی بازاڕه‌كانی پشك و بڕینی ته‌زووی كاره‌با بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته یان مانگ، جیهانیش تامی ده‌سه‌ڵاتی خۆر له‌مانگی شوباتی داهاتوودا ده‌كات، كاتێك گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ر خۆر له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا ڕووده‌دات و شه‌پۆلێكی بارگاوی به‌پلازما به‌ره‌و زه‌وی ده‌نێرێت به خێرایی 580 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا، ڕه‌شه‌باكه‌ش شه‌فه‌قێكی گه‌وره دروستده‌كات و په‌یوه‌ندی لاسلكی له‌كارده‌خات، ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی تیشكی سینی و تیشكی سه‌رو به‌نه‌وشه‌یی دروست ده‌بن له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا ده‌گه‌ن به‌زه‌وی و په‌یوه‌ندی لاسلكی له‌كارده‌خه‌ن و زیانی زیاتر به كه‌ره‌سته ئه‌لكترۆنییه‌كانی مانگه ده‌ستكرده‌كان ده‌گه‌یه‌نن، دوای ئه‌وه‌ش به 10 یان 20 خوله‌كی تر بڕێكی زۆری ته‌ن به‌ره‌و زه‌وی دێن و ده‌بنه هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی زیاتر بۆ مانگه ده‌ستكرده‌كان و دوای ئه‌وه‌ش به 15 و 30 سه‌عاتی تر پلازمای بارگاوی خۆی ده‌كێشێت به مه‌جالی موگناتیسی زه‌وی و پلازماكان ئۆرۆا یان ڕووناكی باكوور دروستده‌كه‌ن.
خه‌ندان -
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خؤش
جةند زانيارييةكى زؤر بةسووده
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خوش هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و هه‌واڵانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





تو خوا ئه‌وه راسته ۲۰۱۲ کوتای به ژیان دێت ئه‌دی من چی بکه‌م تا ئێستا زه‌واجم نه‌کردوه نه بوم به باوک سه‌یاره‌یه‌کم نه کری قه‌سرێکم نیه وه له ئه‌وروپام، وه‌کو باس کراوه‌۲۰۱۲ لا ئه‌وروپا ۱۰۰،۰۰۰ که‌س لا برسا ئه‌مرن ئه‌ترسم یه‌کێک له وان من بم هه‌هه‌هه‌هه‌هه‌هه‌هه...ده باشه با بێینه سه‌ر باسی قشه‌که ئه‌وه‌ی گوتبو ۲۰۱۱ مانگی ٦ قیامه‌ت دێت وه کاته‌که‌شی دیار کردبو روژه‌که‌ش هه‌مومان زانی راسته‌وخو له سه‌ر ته‌له‌ڤزیون جه‌لته‌ی سه‌ری لێدا،ئه‌مه‌ی (ناسا)ش ئه‌ڵێت هه‌موی دیعایه‌ته به‌قوربان هه‌رچی دێت با به‌خێربێت یه‌ک جار ئه‌مرین هه‌ر خودای گه‌وره‌یه هه‌مو شتێک ئه‌زانێت له کوتای ده‌ست خوشی لێت ئه‌که‌م کاک شارۆخ سه‌رکه‌وتوبی.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





دەست خۆش
%١٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ کۆتای دونیا نە ٢٠١٢ یە نە ٢٠١٣ یە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
و خوا ئه‌وه راسته ۲۰۱۲ کوتای به ژیان دێت ئه‌دی من چی بکه‌م تا ئێستا زه‌واجم نه‌کردوه نه بوم به باوک سه‌یاره‌یه‌کم نه کری قه‌سرێکم نیه وه له ئه‌وروپام، وه‌کو باس کراوه‌۲۰۱۲ لا ئه‌وروپا ۱۰۰،۰۰۰ که‌س لا برسا ئه‌مرن ئه‌ترسم یه‌کێک له وان من بم هه‌هه‌هه‌هه‌هه‌هه‌هه...ده باشه با بێینه سه‌ر باسی قشه‌که ئه‌وه‌ی گوتبو ۲۰۱۱ مانگی ٦ قیامه‌ت دێت وه کاته‌که‌شی دیار کردبو روژه‌که‌ش هه‌مومان زانی راسته‌وخو له سه‌ر ته‌له‌ڤزیون جه‌لته‌ی سه‌ری لێدا،ئه‌مه‌ی (ناسا)ش ئه‌ڵێت هه‌موی دیعایه‌ته به‌قوربان هه‌رچی دێت با به‌خێربێت یه‌ک جار ئه‌مرین هه‌ر خودای گه‌وره‌یه هه‌مو شتێک ئه‌زانێت له کوتای ده‌ست خوشی لێت ئه‌که‌م کاک شارۆخ سه‌رکه‌وتوبی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زور سو باس زور جو انة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه