.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌بۆنه‌ی یادی 66 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانه‌وه،
باسی کۆمار ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاورێیان سوودمه‌ند بن لێی
کۆماری کوردستان
1-ناوی فه‌ره‌می/ کۆماری کوردستان
2- سه‌رۆک کۆمار/ پێشه‌وا قازی مه‌حمه‌د
2-پایته‌خت/ مهاباد
3-رووبه‌ر/ 37.450 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه(((،واته به‌شێکی زۆر بچوکی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان که رووبه‌ری نزیکی 265.000کیلۆمه‌تره
4-ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی/ 22-1-1946
5-ڕۆژی رووخاندن/ 15-11-1946
6-زمانی فه‌ره‌می/ زمانی کوردی
7-ژماره‌ی دانیشتوان/ 1ملیۆن که‌س
8-ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمار/
1-کردنی زمانی کوردی به زمانی فه‌ره‌می کۆمار
2-دامه‌زراندنی ده‌زگای چاپ و ده‌رچوواندنی گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاوکراوه به زمانی کوردی
3-دامه‌زراندنی شانۆی کوردی که سووده‌ێکی زۆر هه‌بوو بۆ خه‌ڵکی کۆمار،چونکه له90%ی
خه‌ڵکی کۆمار نه‌خوێنده‌وار بوون
4-به‌شداری به‌رچاوی ئافره‌تی کورد له‌کاری سیاسی و رۆشنبیری‌دا بۆ یه‌که‌م جار له‌و به‌شه‌ی کوردستان
5-دامه‌زراندنی سوپای کوردستان که نزیکی 15هه‌زار سه‌رباز ئه‌بوو،که ژه‌نه‌ڕاڵ بارزانی ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوو تێدا
6-پاراستنی هێمنی و ئاسایش و ژیان وگوزه‌رانی هاوولاتێان
7-به‌ده‌ستهێنانی ئازادی ه سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری بۆ به‌شێک گه‌لی کوردستان له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان
9-کابینه‌ی حکومه‌تی کوردستان/
له‌دوای ڕاگه‌یاندنی کۆمار،له11-2-هه‌مان ساڵدا کابینه‌ی حکومه‌ت دورستکرا
1-سه‌رۆک وه‌زیران،حاجی باباشێخ
2-وه‌زیری پێشمه‌رگه-------،مه‌حمه‌دی حسێنی خانی سه‌یفی قازی
3-وه‌زیری ده‌وڵه‌ت،مه‌حمه‌د ئه‌مینی مه‌عینی
4-وه‌زیری ئیسقتساد،ئه‌حمه‌دی ئیلاهی
5-وه‌زیری پۆست وته‌ڵه‌گراف،کریمی ئه‌حمه‌دی
6-وه‌زیری فه‌ره‌نگ،مه‌نامی کریمی
7-وه‌زیری ته‌بلیغات،سدیقی حه‌یده‌ری
8-وه‌زیری کار،خه‌لیلی خه‌سره‌وی
9-وه‌زیری بازرگانی،حاجی مسته‌فاداودی
10-وه‌زیری کشتوکاڵ،مه‌حمود وه‌لی زاده
11-وه‌زیری ڕێگاوبان،ئیسماعیلی ئێلخانی زاده
12-وه‌زیری بیهداری،سه‌یدئه‌حمه‌د ئه‌یوبییان
13-وه‌زیری موشاویر،عه‌بدولڕه‌حمانی ئێلخانی زاده
14-سه‌رۆکی دادگای باڵا،مه‌لا حوسێنی مه‌جدی
10-مێژووی کۆمار/
له‌دوای رووخاندنی ده‌وڵه‌تی زه‌ندی له ساڵی(1794ز)دا له‌لایه‌ن قارجارییانه‌وه،بارودۆجی کوردستانی خۆرهه‌ڵات به‌ره‌و خراپی هه‌نگاوی نا،که‌تاوای لێهات له‌ساڵی(1880ز)دا شۆڕشێکی گه‌وره له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدوڵڵای نه‌هره‌ییه‌وه به‌رپاکرا،به‌ڵام به‌داجه‌وه هه‌ر زوو سه‌رکوت کرا،وه له‌جاران زیاتر که‌وتنه چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له خۆرهه‌ڵات،وه دووباره کوردان ده‌ستیان دایه شۆڕش وبه‌رخودان،وه کو شۆڕشی سمکۆی شکاک(ئیسماعیل ئاغا)ی سه‌رۆک هۆزی شکاکه‌وه بووه،به‌ر له‌جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی(1914-1918ز)،وه داوی کشانه‌وه‌ی هێزی ڕووس له‌ناوچه‌که‌دا داسه‌ڵاتی سمکۆ ئاغا به‌رفراوان بووه،وه توانی، شاره‌کانی(خانه،شنۆ،نه‌غه‌ده،مهاباد،میاندواو،سه‌رده‌شت،خۆی،سه‌ڵماس،ماکۆ) ئازاد بکات،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م شۆڕشه سه‌ری نه‌گرت و ڕای کرد بۆ باکووری کوردستان،وه‌له‌ساڵی(1925ز) گه‌ڕایه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵات،به‌ڵام له‌ساڵی(1930ز) له پیڵانێکدا ڕژێمی ئێران شه‌هێدی کرد،وه له25/8/1941 هێزه‌کانی به‌رتیانیاوئه‌مریکا له باشووره‌وه
و هێزه‌کانی سۆڤێه‌ت له باکووره‌وه ئێرانیان داگیرکرد،وه له16/9/هه‌مان ساڵدا ڕه‌زاشا لابرا
و کوڕه‌که‌ی که ناوی مه‌حمه‌د بوو بووه شا.له16/8/1942 له شاری مهاباد
کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان دامه‌زرا،وه دواتر له16/8/1945 بووه پارتی دیمه‌کراتی کوردستانی ئ
ئێران دامه‌زرا،که‌ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی خۆش کرد بۆ دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانله22/1/1946،که ماوه‌ی یازده مانگ به‌رده‌وام بوو
11-رۆڵی بارزانی نه‌مروهه‌ڤاڵانی/
وه دوای ئه‌وه‌ی که شۆڕشی بارزان له‌باشووری کوردستان سه‌رکوت کرا له‌لایه‌ن عێراق و به‌ریتانیا،که‌ئه‌وه‌بوو بارزانی نه‌مر و پێشمه‌رگه‌کانی،باشووری کوردستانیان به‌جێهشت به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی کوردستان که ئه‌وکات نزیکی2000هه‌زار پێشمه‌رگه ئه‌بوون،وه خودی بارزانی نه‌مر بووه ژه‌نه‌ڕاڵ،وه هێزی کوردی باشوور دابه‌ش کرا بۆ چوار ده‌سته‌وه هه‌ر ده‌سته‌کێک ئه‌فسه‌رێکی کوردی باشوور بووه سه‌رۆک،وه ناویان له‌هێزی کوردی باشوورنا،لیوای بارزانیان،وه له‌هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌ری سه‌قز-بۆکان جێگیر کران به‌رامبه‌ر به هێزی ئێران،وه توانیان زیان له هێزی ئێران بده‌ن،به‌ڵام ئێران هێزه‌ێکی زۆری ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کرد به‌پاڵپشتی ژهماره‌ێکی زۆر تۆپ و تانک وزرێپۆش وفرۆکه،وه هێزی بارزانیان سه‌ڕه‌رای به‌رگرێکی زۆر ناچاربوون کشانه‌وه،وه دواتر ده‌ستیان کرد به‌پاراستنی کۆمار،به‌ڵام به‌داخه‌وه له17/11/1946 ک
مهابادی پایته‌خت داگیرکرا،وه پێشه‌وا قازی مه‌حمه‌د سه‌رۆک کۆمار وسه‌رانی تری کۆمار ده‌ست گیرکران وه به‌ڕووشی دادگایی کران وه‌له30/3/1947 له مه‌یدانی چوارچرا له‌سێداره دران
12-هۆییه‌کانی ڕووخاندنی کۆمار/
1-خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی کۆماری ئازه‌ربایجان به‌بێ شه‌ڕ،ڕێگه‌ی خۆش کرد بۆ سوپای ئێران په‌ڵاماری کۆماری کوردستان بدات وه هێزی زۆرتری له‌سه‌ر کۆبکاته‌وه
2-کشابه‌وه‌ی هێزه‌کانی سۆڤێه‌ت له10/6/1946 له‌کوردستان وئێران،که ده‌ستی سوپای ئێرانی واڵاک
کرد بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر کۆماری کوردستان
3-نیازپاکی پێشه‌وا قازی مه‌حمه‌د به به‌ڵێنه دۆریینه‌کانی قوام سه‌ڵته‌نه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاته‌ی ئێارن
4-له‌ژێر گوشار‌و به‌ڵێنی یه‌کێتی سۆڤێه‌تدا شاری سه‌قز ئازاد نه‌کرا،گه‌ر سه‌قز ئازاد بکرایه،ڕێگه خۆش ئه‌بوو بۆ ئازادکردنی شاره‌کانی بانه وسه‌رده‌شت به‌مه‌ش مه‌ترسی شاری مهابادی پایته‌خت که‌م ئه‌بووه
5-هه‌وڵه‌کانی قوام سه‌ڵته‌نه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاته‌ی ئێران بۆ دورستکردنی ناکۆکی له‌نێوان هه‌ردوو کۆماری کوردستان و ئازه‌ربایجان
6-له‌ئاستی ناوچه‌ویی ده‌وڵه‌ته‌کانی عێراق و تورکیا دژایه‌تی خۆیان بۆ کۆماری کوردستان ڕاگه‌یاند،وه‌له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌کانی فه‌ره‌نساو ئه‌مریکا و به‌ریتانیا پابه‌ندی خۆیان بۆ یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران ڕاگه‌یاند له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان
سه‌رچاوه‌کان
1-ئینسڵۆپیدیای گشتی
2-حکومه‌تی کوردستان
3-نێت
جوانمێر ته‌قێدین


دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن jwanmer (2012-01-22 21:48:24)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه