❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌میشـــ ـ ـــه‌ زه‌رده‌خــــ ـ ــــه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێــــ ـ ــــوبێت ..!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-19 21:18:36

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

هه‌میشـــ ـ ـــه‌ زه‌رده‌خــــ ـ ــــه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێــــ ـ ــــوبێت ..!!

هه‌میشـــ ـ ـــه‌ زه‌رده‌خــــ ـ ــــه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێــــ ـ ــــوبێت ..!!
http://im9.gulfup.com/2011-08-19/1313788563691.jpg

یه‌که‌م نیشانه‌ی ده‌روونی باوه‌ڕ به‌خۆبون ، ڕازی بونه‌، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبونیان به‌رزه‌ . له‌ناخیاندا هه‌ستێکی باش و ڕه‌زایه‌تی زۆریان هه‌یه‌ ، له‌تواناکانیان و تا ڕاده‌یه‌ک له‌ چالاک بوونی ئه‌و توانایه‌یان .
نیشانه‌ی ده‌ره‌کی ئه‌و ڕه‌زایه‌تیه‌، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌ که‌له‌سه‌ر لێوه‌. نه‌ک هه‌ر باوه‌ڕ به‌خۆبونت ، تۆ هان ده‌دات بۆ ئه‌و ڕه‌زایه‌ته‌ ده‌رونیه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ ، به‌ڵکو له‌وه‌ باشتر زه‌رده‌خه‌نه‌ به‌ته‌نیا ره‌زایه‌ت و باوه‌ڕ به‌خۆبون له‌تۆدا زیاد ئه‌کات  ئه‌مه‌ باسی چۆنیه‌تی و ڕه‌فتاره‌کانه‌. واته‌ تۆ بۆئه‌وه‌ی باوه‌ر به‌خۆبون له‌خۆتدا دروست بکه‌یت ، ده‌بێ خۆت وه‌ک ئه‌وانه‌ پیشان بده‌یت ، که‌ باوه‌ریان به‌خۆیان هه‌یه‌ که‌ ساده‌ترین ڕێگه‌ی هه‌مان زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌.
له‌ئێستاوه‌ هه‌رگیز بێ زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌ماڵ ده‌رمه‌چۆ . له‌هه‌موو گرنگتر به‌ ته‌نیایش پێبکه‌نه‌( زه‌رده‌خه‌نه‌ بکه‌).
زه‌رده‌خه‌نه‌ هه‌م ده‌بێته‌ هۆی ئارام بونه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی ده‌م و چاوت و جه‌سته‌ت ، هه‌م ڕه‌زایه‌ت و باوه‌ڕ به‌خۆبونت ئه‌داتێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕووی پێکه‌نیناوی کاریگه‌ری باشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر که‌سانی تر و هه‌ستی ره‌زایه‌ت و شادیان پێ ئه‌به‌خشێ .
له‌باتی ئه‌وه‌ی سه‌روچاویێکی گرژ و توڕه‌ت هه‌بێ و پیشانی بده‌ی که‌ کێشه‌ و گرفتت هه‌یه‌ ، له‌و ڕێگه‌وه‌ سه‌رنج و به‌زه‌یی خه‌ڵکبۆخۆت ڕاکێشێ، هه‌میشه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێوبێت.
له‌بیرت نه‌چێ هه‌موو مرۆڤه‌کان تاڕاده‌یه‌ک کێشه‌یان هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی له‌تۆیان ئه‌وێ ئاسوده‌یی و خه‌یاڵی ئاسوده‌یه‌ و یا ڕێگه‌ چاره‌یه‌ بۆیان .
ڕووی گرژ نه‌ک هه‌ر هه‌ستی باش و خۆشه‌ویستی ناگه‌یه‌نێت به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  به‌و ڕوگرژیه‌ت کێشه‌کانیان دێنێته‌وه‌ بیریان ، ته‌نانه‌ت وا تێ ئه‌گه‌ن که‌تۆ هه‌میشه‌ هۆکاری زۆر بووی کێشه‌کان و بگره‌ هۆکاری کێشه‌که‌ی ، و هه‌ستێکی خراپ له‌سه‌رت په‌یدا ئه‌که‌ن و تا وای لێدێ له‌ خۆوه‌ ڕقیان لێت ده‌بێته‌وه‌ .به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ هه‌م خۆت هێورده‌بیته‌وه‌ باوه‌ر به‌خۆبون له‌خۆتدا دروست ئه‌که‌ی ، هه‌م ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ له‌که‌سانی تردا په‌روه‌رده‌ ئه‌که‌ی.
زه‌رده‌خه‌نه‌و پێکه‌نین ، ئاندرۆفینێک له‌ مێشکدا په‌خشی که‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه‌ ئه‌بێته‌ هۆی که‌م بونه‌وه‌ی ئازار و هه‌ستێکی باش له‌مرۆڤدا دروست ئه‌کات ، که‌واته‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و پێکه‌نین ئه‌نجام بده‌ ، به‌تایبه‌ت له‌کاتی کێشه‌دا ، پێبکه‌نه‌. هه‌ر ئێستا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک بکه‌ .


شــــ ـ ــــازاده‌ شــــ ـ ـــــه‌نـێ
تایبه‌ت به‌ یانه‌ی کـــــ ـ ـــوردژین

س// په‌رتوکی " باوه‌ڕ به‌خۆبون له‌ 10 ڕۆژدا "

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-19 21:21:30

Avestaa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی رۆح و دڵ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-31
دواترین سه‌ردان: 2012-05-29
په‌یامه‌كان: 247
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌میشـــ ـ ـــه‌ زه‌رده‌خــــ ـ ــــه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێــــ ـ ــــوبێت ..!!

zooooooor jwana dast xosh...babateky baswda dastakant xosh be ba hiway bardwamyt...

Kurdzhin
(تۆ له‌ به‌دبه‌ختی خۆت ناڵه‌ ده‌که‌ی ئه‌گه‌ر تێبینی بکه‌یت ئه‌م خه‌ڵکه‌ چه‌ند له‌ ناره‌حه‌تی و ره‌نج کێشان دایه‌ هێواش تر ناڵه‌ت ده‌کرد)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-01-17 17:18:18

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: هه‌میشـــ ـ ـــه‌ زه‌رده‌خــــ ـ ــــه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێــــ ـ ــــوبێت ..!!

دةست خوش بو ئة م بابة ت

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-01-17 17:33:02

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: هه‌میشـــ ـ ـــه‌ زه‌رده‌خــــ ـ ــــه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێــــ ـ ــــوبێت ..!!

dast xosh babateke zor jwana bjet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-01-25 07:48:01

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: هه‌میشـــ ـ ـــه‌ زه‌رده‌خــــ ـ ــــه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێــــ ـ ــــوبێت ..!!

دةست خو ش بو ئة م بابة ت جو انة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net