.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










راپۆرتەکم دەوی لەسەر دارو درەخت بە زمانی کوردی تکایە یارمەتیم بدەن......زۆر پئوئستمە....
لهسهر هێڵ نییه









مرۆڤ لە دێر زەمانەوە دار و درەختی لا پیرۆزبوە چونکە هۆکاری سەرەکی شارستانیەت بووە ... سەرچاوەی هێز و گەرم بوونەوە و چەک و ئامێرەکانی گواستنەوە و کێڵان و ...... زۆری تر بوە ، دار و درەخت نزیکەی ئەک لەسەر سێی وشکانی پێک ئەهێنێت لەسەر زەوی ... کە ئەکاتە ٤١٢٦ ملیۆن هەکتار زەوی .
لەگەڵ ئەوەشدا کە شارستانیەت بەرەو پێش چوە بەڵام هێشتا دارو درەخت مرۆڤ ئەپارێزێت لە گەورەترین و سەرسەخت ترین دوژمنەکانی کە ڕووتەڵ بوونی زەویەکان و وشک بەنەوەیانە کە هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ .
دارو درەخت بە ( سیەکانی سروشت ) پێناسە کراوە چونکە سەرچاوەی وەدەستهێنانی تێکڕایی ١.٥ – ٣ تەن / کم دوجایە ڕۆژانە ، هەروەها ساڵانە ٤٠ ملیار تەن دوەم ئۆکسیدی کاربۆنی ژەهراوی لەناو ئەبات چونکە دارو درەخت بە پێچەوانەی مرۆڤەوە دوەم ئۆکسید هەڵ ئەمژێ و ئۆکسجین ئەداتەوە .
بەشێکی تری سوودەکانی دارو درەخت :
١_ ڕاگرتن و وەستانی هەرەسە سەهۆڵیەکان لە ناوچە بەستەڵەکەکاندا .
٢_ کەم کردنەوەی هیزی باو تۆفان و پاراستنی سەوزاییەکان و گوڵەکان و بەرەکانیان .
٣_ بەکارخستنی هێزەکانی کار لە بواری پڕۆژەکان و سوود وەرگرتن لێیان .
٤_ پاراستنی گیانلەبەرەکان و چێژ وەرگرتن لە ڕاوەکانیان و وەرگرتنی ئیلهام بۆ شیعر و وێنەکێشان بە هۆی دیمەنە
جوانەکانیانەوە .
٥_ ڕێکخستنی کەش و هەوا و شێ و پلەی گەرما بە هۆی بەهەڵ بوونەوە .
٦_ بە پیت کردنی زەوی و زار بە هۆی کەوتنی گەڵاکانیانەوە و رزینیان لەناو خاکدا .
٧_ پاراستنی ژینگە لە پیسبوون کە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤەکان .
٨_ دابین کردنی شوێنی گەشتیاری و بەخشینی ئاسوودەیی بە مرۆڤ بە هۆی دروست کردنی شوێنی جوان و دڵڕفێنی
گەشتیاریەوە و ئەمەش ئەبێتە هۆی سەرچاوەیەکی باش بۆ دەستکەوتنی داهات و دابین کردنی بژێوی ژیانی ژمارەیەکی
زۆری خەڵک
٩_ بەدەستهێنانی میوە و بەری بەنرخ و سوودبەخش بۆ مرۆڤ .
ئەمانە بەشێکی زۆر کەم بوون لە سوودەکانی دارو درەخت کە بێ گومان سوودی زۆر زیاتری هەیە و کۆتایی نایات .
هیوادارم سوودبەخش بێت ، لەگەڵ ڕێزم .
لهسهر هێڵ نییه




zor supas dastt xosh be.....
لهسهر هێڵ نییه