.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














زةردةخةنه
لةناو باخى دڵى گةرما
له ئاسۆى دةروونى نةرما
بووى به فريشتةى نازةنين
گووڵاڵه سوورةى دةشت و شيرين
له كۆشكى خةياڵما هةرگيز
ئاوات بووى ئةى كچى ئازيز
له ئاسمانى يادما به شةو
ئةبووى به تريفةى مانگةشةو
لةگةڵ شةماڵى پێدةشتا
يا باى بزێو لةگةڵ وةشتا
دڵى من ئةفڕى دۆڵاو دۆڵ
ئةيبڕى شةقام, دةشتى چۆڵ
بۆ ناو باخى دڵدارى گةش
تا ئارام بتگرێته باوةش
هةنسكى چاوةنواڕيمت
ڕازى وردى دڵداريمت
كرد به بةسته, به ئاوازه
به نةغمةى شيرينى تازه
لانكةت له دڵما دانابوو
كةچى لةبڕ ڕۆژانى زوو
ئاوا بةسةر چوو وةكو خةو
رۆژى دڵداريت كرد به شةو
دةك شةرمةزار بيت شۆخ و شةنگ
لةبڕ, لةناكاو, بةبێ دةنگ
گوڵى هيوام كاتێ وةرى
لةجياتى ئةوةى بۆى بگرى
لةسةر رووى ئةو گوڵه نةرمه
كردت به ئاهةنگ, به نةغمه
ئةرێ بۆ وازت لێ هێنام
ئةى كچى جوان, كچى نةفام
تةلار يان پاره بڵێن زةڕ
زةڕةى گوێچكةى تۆ بكا كةڕ
ناو, كام ناو هى دةوڵةمةندى
بةڵێ مانةوه به بةندى
نةمناسيبووى ببوره لێم
لۆمةت ناكةم ڕووت لێ نانێم
بمبوره نةمزانى سامان
بۆته هيواى تۆ كچى جوان
ناوت ناهێنم تۆ وةك گوڵ
ئةوةرێيته ناو خاك و گڵ
ناگريم تۆ بگرى بةسةزمان
پةنا بةره بةر ئةشك و ژان
ئةوسا لةسةر پارةى مردوو
بگرى خۆزگةت به ڕابردوو
بڵێ خۆزگةم بةو دڵةى زوو
بةو ژيانةى لةكيسم جوو
زةردةخةنةكةت بێگومان
ئةڕژێته ناو فڕى گريان
ئةتوێيتةوه ناو ئةشكى سوور
نامبينى مةگةر هةر له دوور
نابيستى نةغمةى ڕازةكةم
بةسته شيرين, ئاوازةكةم
برۆ بۆ ژوورى ئاوێنه
وةك تيمساليك خؤت بنوێنه
تيمسالى مةڕمةڕى بێگيان
ئةى قوربانى ساتى ژيان
منيش وةك پةپوولةى پاييز
ئةگةڕێم بؤ خونچةى ئازيز
بۆ دڵێك من نةوةك ئالتوون
بگرێته دڵ, ناخ و دةروون.
بەداواى لیبوردنەوه ناوى نووسەر نازانم...
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن hulya (2012-01-27 07:56:53)

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش هولیا گیان زۆر هۆنراوهیهکی جوانه سهرکهوتووبیت

لهسهر هێڵ نییه