.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











سڤیل:
كاتژمێر هەشتی شەوی 5/9/2011 لەگەڕەكی كوردستانی ناو شاری كەركوك كە بەفەیلەقی كۆن ناسراوە، دوو هاوڵاتی دراوسێی یەكتر لەسەر قازێك دەبێتە شەڕیان و دواتر چوار فیشەك بەر مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان بەناوی (ئەیوب نامیق) دەكەوێت و هەر ئەوكاتە گیان لەدەستدەدات و بكوژەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات.
سەرچاوەیەكی نزیك لەرووداوەكە چۆنیەتی دروستبوونی رووداوەكەی بۆ (سڤیل) گێڕایەوەو رایگەیاند، كە ئەو دووماڵە هەردووكیان كوردن و خزمی یەكترن، شەڕەكەیان تەنیا لەسەر بزربوونی قازێك بووەو گوتی "شەوی 5/9 قازێكی ماڵی (ئەیوب نامیق)ی 15 ساڵان بزر دەبێت و ناگەڕێتەوە ماڵەوەیان، دوای گەڕان و سۆراغێكی زۆر برایەكی ئەیوب كە لەخۆی گەورەترە، گومان لەماڵی محەمەدی دراوسێیان دەكات و بەوە تۆمەتباریان دەكات، كە ئەو ماڵە قازەكەیان بردووە دەبێتە دەمەقاڵیان شەڕ دروست دەبێت، دواتر برا گەورەكەی ئەیوب بەچەكی كلاشینكۆف تەقە لەماڵی محەمەدی دراوسێیان دەكات و شەڕە تەقە لەنێوان هەردوو دراوسێ گەرم دەبێت، لەئەنجامی ئەو شەڕە تەقەیە محەمەدیش بەچەكێكی كلاشینكۆف وەڵامی گوللەكانی ماڵی ئەیوب دەداتەوە و چوار گوللە بەر ئەیوبی پانزەساڵان دەكەوێت، كە دوو گوللە بەر سەری كەوتون و یەكێكیش بەر ملی و ئەوی دیكەیان بەدڵی كەوت و یەكسەر لەشوێنی رووداو گیانی لەدەستدا"
ئەو سەرچاوەیە كە حەزی نەكرد ئاماژە بەناوەكەی بكرێت، لەدرێژەی قسەكانیدا بۆ (سڤیل) ئەوەشی خستەڕوو كە ماڵی ئەیوبی كوژراو و محەمەدی بكوژ جگە لەوەی بۆ چەند ساڵێك دەبێت لەو گەڕەكە دراوسێی یەكترن، خەڵكی یەك گوندن و خزمی یەكن. دەشڵێت "پێشتریش برایەكی دیكەی ئەیوب بەهۆكارێكی نادیار كوژرابوو، دوای رووداوەكەش یەكسەر محەمەد كە پێشمەرگەیە لەفەوجی هاوبەشی دەوروبەری كەركوك، ماڵی باردەكات و بەخۆی و خێزانی بەرەو شوێنێكی نادیار رادەكات، ئێستاش ماڵی ئەیوب لەبنكەی پۆلیس سكالایان لەدژی محەمەد تۆمار كردووەو داوا دەكەن بكوژی كوڕەكەیان دەستگیر بكرێت و رادەستی دادگابكرێت".
موقەدەمی پۆلیس كامەران حەمە عەلی لەبنكەی پۆلیسی عەرەفە لەلێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) رایگەیاند بەرلەوەی ئەیوب بكوژرێ باوكی ئەیوب هاتە بنكەی پۆلیس و پێی راگەیاندین كوڕەكەی توشی شەڕ بووەو لێیدراوە، كاتژمێرێك دوای ئەوە مەفرەزەیەكی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام تا پۆلیس گەیشت ئەیوب كوژرابوو، بكوژ دوای دوو كاتژمێر لەرووداوەكە خۆی رادەستی پۆلیس كردو دەست بەسەر چەكەكەیدا گیرا و بكوژ رەوانەی بەردەم دادوەركراو دانی بەتاوانەكەیدا نا". موقەدەم كامەران ئەوەشی گوت "كە برای ئەیوبی كوژراو خۆی چەندین جار قازی خەڵكی ئەو گەڕەكەی بردووە، بەڵام خەڵك سكالای لەسەر تۆمارنەكردووە، ساڵی رابردووش برایەكی ئەیوب بەتۆمەتی رفاندنی هاوڵاتیان لەلایەن دەزگای زانیاری سەر بە یەكێتی كوژراوە"
لهسهر هێڵ نییه





دةست خوش

لهسهر هێڵ نییه






زور بة داخة وة

لهسهر هێڵ نییه