.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













لە لێکۆڵینەوەیەکیاندا، زانایان و دەرونناسانی ئەکادیمای زانستی زانکۆی St-lauis لە واشنتۆن، 
بۆیان دەرکەوت ئەو منداڵانەی هەستی خۆشەویستی و نازو دڵنەوایی لەدایکیانەوە وەردەگرن، توانای مێشکیان فراوان تر دەبێت، بەتایبەت ناوچەی Hippocampus لە مێشکدا، کە بەرپرسە لە فەرمان پێدانی بەشەکانی دیکەی مێشکی مرۆڤ.
بۆ ئەم مەبەستە زانایان تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر 92 منداڵ لە نێوان تەمەنی 3-6 ساڵیدا ئەنجامدا، بەپێدانی دیاری رەنگاو رەنگ بە منداڵەکان، بەڵام رێنەدان بە کردنەوەی دیارییەکەو سەیرنە کردنی تا 8 دەقیقە، ئەمەش وا لەمێشکی منداڵەکان دەکات سەرقاڵ و خەمبار بن بکەونە بیرکردنەوەو چاوەڕوانی کردنی هاتنی کاتی کردنەوەی دیاریەکە بکەن.
لەهەمان کاتدا زانایان، زانیارییان لەسەر کارکردنی مێشکی منداڵەکان لەکاتی گیرو گرفت، سۆزا و دڵەڕاوکێیاندا لە رێگەی وێنەی کۆمپیوتەریەوە تۆمار کرد.
دوای سێ ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو منداڵانە کە کۆمەڵێکیان لە دایکیانەوە نزیک بون و دڵنەواییان دەکرد، بەوەی ئەو دیاریانە بۆ ئەوانەو هانیادەدان بۆ دانبەخۆدا گرتن، لەگەڵ ئەومندڵانەی لەکاتی گرفتدا دورن لە دایکیان.
لەئەنجامیشدا، زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی منداڵ لە نزیک دایکی و وەرگرتنی هەست و خۆشەویستی لێیان، کاردەکاتە سەر گەشەکردنی جەستەو مێشکی منداڵ.
سبةى


لهسهر هێڵ نییه