.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













[
بۆ جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە ، کەدەربڕی بیرو ڕاو نیازو حەزەکانی زۆر جار کەسایەتی کەسەکانە ، مرۆف ئەتوانێت لەو زمانە بگات ، ئەیکاتەوە لەو ،
کەسایەتیانەی بۆیان ماوەتەوە ، ماوەکان کورت دەکاتەوە وە سەرکەوتن بەدەست ئەهێنێ لەئاستی کردەوەیی و کۆمەڵایەتی ، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ،
هەموو جوڵەیەک واتایەک ئەبەخشێ ، کەزۆرجار لەووشە قوڵترە ماناکەی ، لەو جوڵەو ئیشارەتانە کەزمانی جەستە دەریدەبڕێت :
جوڵەی دەستەکان .. جوڵەی جاوەکان ..شان .. پەنجەکان ..شێوازەکانی ڕۆیشتن و دانیشتن ، ئەمەوێ لەسەریان بدوێم .
شێوازەکانی دانیشتن :
--------------------------- :
*دانیشتن لەگەڵ کردنەوەی هەردوو دەستەکان ، نیشانەی ڕاستگۆی و ڕاشکاوی و پاکانەیە .
*بەڵام جوڵاندنی قاجەکان و گۆڕانی خێرا خێرا بەجوڵەکان ، نیشانەیە بۆ لەدەستدانی سەبر .
*دانیشتن و قاج لەسەر قاج ، جوڵاندنیان بەبەردەوامی بێزاری و وەڕس نیشان ئەدات .
*دانیشتن و قاجەکان دوربن لەیەکەوە ، نیشانەی پشوە یان خاوبونەوەیە .
*دانیشتن و جووتکردنی قاجەکان ، نیشانەی باوەڕ بەخۆبونە ، کاتێک دەستەکانمان ئەخەینە پشت سەرمان ، بەهەمان شێوە هەر باوەڕ بەخۆبوونە .
*دانیشتن لەسەر لێواری کورسی ،دوو دڵی و گرژی نیشان ئەدات ، هەروەها زۆر جار توڕەیی نیشان ئەدات ، نووساندنی پاژنەکانی پێ بەیەکەوە و جوڵاندنیان بەڵگەی بێ ئارامیە .
*دانیشتن بەڕێکی و سنگ بۆ پێشەوە پشت بەڕێکی ، ووردی لەتێبینی دا نیشان ئەدات .
دانیشتن و جێگیری قاجەکان نیشانەی کەسێکی سەربەخۆیە لەشێوازو کردەوەی .
شێوازەکانی ڕۆیشتن
-------------------------- :
*ڕۆیشتن لەگەڵ جەمانەوەی هەردوو شان و ئاراستەی دەم و جاو ڕوەو زەوی ، بەڵگەی ڕەشبینیە .
*ڕۆیشتن بەهەنگاوی لەرزۆک و بێ دڵنیایی ، بەڵگەی شەرمنیە .
*ڕۆیشتن و شانەکان بەرزو ڕێک و جاوەکان ڕوەو پێشەوە ، بەڵگەی باوەڕ بەخۆ بوونە .
*ڕۆیشتن و هەنگاونانی ئاسایی ، نەهێواش و نەخێرا بەڵگەی نەفس بەرزیە .
*ڕۆیشتن بەئاسایی و نەرم و نیانی ، بەڵگەی خۆش بەختیە ، بەڵام ڕۆیشتن بەسستی و گرژی شانەکان بەڵگەی دڵتەنگیە .
*خشاندنی پێیەکان لەزەوی ، بەڵگەی بێ پەرواییە (خۆلادانە لە شتێک ) .
جوڵە نەویستراوەکان ... بەڵگەی دەرونیە
----------------------------------------------- :
*لەئامێزگرتنی کەلوپەلەکانی ڕۆژانە ، بەڵگەیە لەسەر نەبونی دڵنیایی ، وە ئارەزو لەپاراستنی .
*زۆر دەست هێنان بەپرجدا ، یاخود زۆر سەر خوراندن بەهەمان شێوە بەڵگەیە لەسەر نەبوونی دڵنیایی و باوەڕ بەخۆ نەبوون .
*زۆر دەستهێنان بەجەناگەدا ،وە خوراندنی بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەتەوێت بڕیارێ بدەیت .
*لەقاندنی سەر یاخود جوڵاندنی سەر بۆ پێشەوە بەڵگەی تێگەیشتن و باوەڕ پێ بوونە .
*ئاخاوتن بەخێرایی بەڵگەیە لەسەر ئەو کەسەی بەرامبەرتە ئەیەوێت ئاگادارت بکاتەوە ، لەبابەتێک یاخود لەکارێک لەو ساتەدا ڕووی بابێ .
جوڵاندنی جاوەکان
-------------------------- :
واتا لێکدانەوە یاخود (ڕافەکردن ) لەسەر جاو بۆ جواردەورمان ، کاتێک ئاخاوتن لەگەڵ کەسێک دەکەین ، پێویستە سەرنجی جاوەکانی بدەین جونکە زۆر جار بەڵگەیە لەسەر فرمانێکی دیاری کراو ،
*ئاراستەکردنی جاو بۆ سەرەوەو بۆ لای ڕاست بەڵگەیە لەسەر بیرکردنەوە لەداهاتوو .
*ئاراستەکردنی جاو بۆ سەرەوە لای جەپ ،بەڵگەیە لەسەر بیرکردنەوە لەڕابووردو وە لەهەندێک هەڵوێست کەبەسەر ئەو کەسەدا هاتوە .
*سەرنج دان بۆ دامێن (خوارەوە ) بەڵگەیە لەسەر دەستتێوەردانی فیکر لەگەڵ هەست ، وەیاخود لەوکاتانەدا هەستێک هەیە لەناخەوە ئەو کەسە ئەیەوێت دەری ببڕێت .
*تەنگ بونەوەی جاوەکان ، بەڵگەیە لەسەر نەبوونی بەراورد یاخود گومان کاتێک گوێ ی لێدەبێت پێویستی بەبیرکردنەوەیە .
*دووبارەکردنەوەی سەرنجدان بۆ شتێکی دیاری کراو بەڵگەیە بۆئەوەی کەئارەزوتە .
*سەرنجدانی ناجێگیر نیشانەی جاوتێبڕینە ، یاخود(تەماحە ) .
*سەرنجدان لەدەمو جاوی ئەوکەسەی کەئاخاوتنی لەگەڵ دەکەیت ، بەبێ هیج دەربڕینێک بەڵگەیە لەسەر توڕەبوون .
برۆکان
-------------- :
هەندێ کەس وائەبینن کەبرۆکان ، دەورو نرخێکی گەورەی نیە لەنهێنیەکانی زمانی جەستەدا ، بەڵکو نیشانەی بەڵگەدار ئەدات کەلەزۆربەی زمانەکان پێ ی ئەگەن و ،
مامەڵەی لەگەڵ دەکەن بەبەردەوامی ..
*بەرزکردنەوەی برۆیەک بەبێ برۆکەی تر بەڵگەیە لەسەر بێباوەڕی بۆ ئەوەی کەئێستا بیستت .
*بەرزکردنەوەی هەردوو برۆکان بەڵگەی ویستن و سەرسوڕمانە .
*نزیک کردنەوەی برۆکان لەیەکتری و لەگەڵ بەرزکردنەوەی لێوەکان ، بەڵگەیە لەسەر هەوڵدان و تەرکیز بۆ ڕێگرتن لەهەڵجون .
*ئەگەر لێوەکانی کەسی بەرامبەرت کەئاخاوتنی لەگەڵ دەکەیت ، زەردەخەنەیەکی سوکی خستە سەر لێوەکانی ، ئەمە بەڵگەیە بۆ بێ باوەڕی بەو ئاخاوتنەی بۆی دەکەیت .
*گرژ بونی برۆکان بەرزکردنەوەی لێوەکان ،بەڵگەیە بۆ هەوڵدان و کۆنترۆڵ کردنی هەستی توڕەبون .
لووت و گوێجکە
--------------------- :
بەڵێ گوێجکەو لوتیش بەشدارن لەزمانی جەستەدا ، نەک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەڵکو هاوکاریان دەکات بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ، نیشانەی جۆراو جۆری هەیە :
*خوراندنی لووت ، یاخود پەنجەکردن بەناو گوێکاندا مانای ئەوەیە ئەوکەسەی لەبەردەمتە ، دوو دڵە لەوەی کەئەیەوێت پێت بڵێت ،لەوانەیە نەزانێت ئەیەوێ جی بڵێت !! .
*دانانی دەست لەخوار لوتەوە و هێنانی بەلووتدا، بەڵگەیە لەسەر شاردنەوەی هەر شتێک بێت .
*جوڵاندنی کونەلوتەکان ، وە داخستنیان بەجوڵەیەکی نەویست و هەناسە هەڵکێشان بەخێرایی ، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوکەسەی لەبەردەمتە ئەیەوێت بگری .
* دەستکردن بەناو لووتدا ، زیاتر لەدوو جار بەڵگەیە بۆ ئارەزوی ئاخاوتن (قسەکردن ) بەڵام هەلی بۆ هەڵناکەوێ .
شانەکان
-------------- :
گەیشتینە بەشی کۆتا ی لەنهێنیەکانی جەستە یاخود زمانی جەستە ، کەپێویستی زۆری بەڕاهێنانە بۆ کردنەوەی کەسەکان ، کەمامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت ،
ئێستا باس لەشان و پەنجەکان دەکەین ، بەڵێ زمانیان هەیە بەڵام بۆجونی نیشانەکانی شیکردنەوەی ئاسانی هەیە .
*شەکانەوەی شان ، یاخود جوڵاندنی شان بەڵگەی گوێ پێنەدانە بەو شتەی کەئەیکەیت .
*بەرزکردنەوەی شان هەتا ئاستی گوێ ، بەڵگەی بونی سۆزو هەستە لای ئەو کەسە لەوکاتەدا.
*بەرزکردنەوەی یەک شان بەڵگەی رەفز کردنە .
*گردبونەوەی شانەکان بەرەو لای سنگ ، بەڵگەی هەستیاری کەسیەتیە ، ئارەزوی شاردنەوەی هەستەکانە .
پەنجەکان یاخود ( ئەنگوستەکان )
--------------------------------------- :
* جوڵاندنی پەنجەکانی دەست ، لەسەر دەسکی کورسیەک یاخود لەسەر مێزێک ،نیشانەی تووڕە بونە .
* تەقاندنی پەنجەکانی دەست ، مانای کۆتایی هێنانە بەو هەڵوێستەی ئێستا ی و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوە .
لەکۆتاییدا پێم خۆشە کەدڵنیابن لەم زمانەی باسمان کرد ، لەڕۆژەکانی داهاتودا ، کلیلێکە بۆ خوێندنەوەی کەسەکان ، بەڵام گرنگتر لەمە ئەوەیە ، مەبەستەکەمان ،
پئشاندانی لایەنە ( ئەرێنیەکانە ) یاخود ئیجابیەکانە لەکەسایەتیماندا .
((( تایبەتە بەکوردژین )))
سەرجاوە
-------------- :
Deutsch. Spich.ch
ئامادەکار & وەرگێڕان
داوین
کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی
Dawin.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2012-01-30 09:26:18)


لهسهر هێڵ نییه






دهستهکانت خۆش کاکه داوین بهڕاستی بابهتێکی سهرنج ڕاکێش و به سووده ، ههر بهردهوام بیت
لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆحشبێت کاک داوین بابهتێکی زۆر جوان و بهسوود بوو
هیوادارم ههر بهردهوامبیت له بڵاوکردنهوهی بابهتی جوان

لهسهر هێڵ نییه





زؤر جوانة ماندوونةبي دةستةكانت خؤش بيت
لهسهر هێڵ نییه










سهرهتا ماندوو نهبیت کاکه داواین
بهراستی بابهتێکی زۆر به سود و سهرنج راکێش بوو سهبارهت به زمانی جهسته
زۆر راسته ئێمه کاتێک قسه ئهکهین ئهبێت ئهوهش بزانین که ئهندامهکانی لهش ههمووی بهشداری تیا دهکهن وهک
خۆت باش شی کردنهوهت بۆ تهواوی ئهندامهکان کردووه که ئهمهش خۆی له خۆیدا رێگهیهکه بۆ لێکتێگهیشتن
به دڵنیایهوه ئهم جۆره بابهتانه سودی زۆریان ههیه بۆ خوێنهر
بۆیه داواکارم که ئهندامان بیخوێننهوه و تاکو شارهزایی تهواویان ههبێت له زمانی جهسته و جۆرهکانی زمان و ههروهها
جولاوی ئهندامهکان که چ جۆره مهبهستێک ئهدهن به دهستهوه
دووباره دهست خۆشیت لێدهکهم بهراستی جێگهی شانازی ئێمهیت و ماندووبونی بهرێزتان له یانه زۆر دیاره و هیوادارم که بهردهوام بیت و
ئاسوده و بهختهوهر بیت له ژیان و بهردهوام بابهتی جوانترمان بۆ ئامادهبکهیت
لهگهل رێزی برای بچوکت


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش کاکه داوین گیان بابهتێکی زۆر جوان و نایابه
چهند جارێك خوێندمهوه تا بتوانم شتێکی لێوه فێر بم چونکه بێگومان بهسووده
هیوای بهردهوامی بۆ جهنابتان ئهخوازم له بابهته بێوێنهکانت
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh baraste babateke zor ba suda mn alem sad la sad rasta chun hamu kasek la jyane rojanaeda aw jora julana akat rek waku away janabt amajae pe krd dubara dast xosh be babatakaw zor ba sud bu har sarkawtu be mandu nabe ,bjet


لهسهر هێڵ نییه







دەستەکانت خۆش بێت کاکه داوین گیان گیان بۆنوسینی ئەم بابەتە جوانەت
کارێکی زۆر باشت کردوە کە بیرت لە دارشتنی بابەتێکی وەها کردوە
ئەخوازم بەردەوام بیت لە دانانی بابەتە جوانەکانتدا
وە بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت ....
هیوای تهمهن درێژی و لهش ساخیت بۆ ئهخوازم ..


لهسهر هێڵ نییه







ئەم کاتەتان باش بەڕێزان :
زۆر سوپاستان دەکەم ، بۆ پەیامەکانتان ، دەستەکانی ئێوەی ئازیزانیشم خۆش بێت ،
بەهیوای بەردەوامی بۆ ئێوەی بەڕێزیش ، کاتتان شاد بەڕێزەکانم .
لهسهر هێڵ نییه