❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ترس و لێکدانه‌وه‌ی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-06 19:09:20

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

ترس و لێکدانه‌وه‌ی



لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ترس له‌ ژێر رۆشنایی چه‌ند وته‌یه‌کدا

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-40b2eda3ca.jpg

ترس : دیارده‌یه‌کی سایکۆلۆژیه‌ رووبه‌رووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا له‌ نیو چوارچێوه‌یه‌کی گۆڕانکاریه‌کانی فسیۆلۆژی دایه‌ له‌ خانه‌کاندا رووده‌دات که مه‌زه‌نده‌ی شتێکی گه‌وره‌یی لێده‌که‌وێته‌وه‌ ترس له‌ روانگه‌ی ده‌روونزانان و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ باس له‌ خودی ترس ده‌که‌ن دابه‌ش ده‌بێت بۆ سه‌ر دوو جۆره‌ ترس :

1- ترسی بابه‌تی : ئه‌و جۆره‌ ترسه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر روانگه‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ و سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت ئه‌ویش به‌ ترساندنی که‌سانی تر یاخود ترس خستنه‌ دلی که‌سی به‌رامبه‌ر  به‌ شتی تر وه‌ک ترسان له‌ گیانداران و کاره‌سات و ..هتد که‌ ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ن خودی مرۆڤه‌کانه‌وه‌ دروست ده‌بێت و سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت بۆ که‌سێکی تر

2- ترسی نابابه‌تی : ئه‌و جۆره‌ ترسه‌ نا بابه‌تیه‌ له‌ نێو خودی مرۆڤه‌که‌ خۆی دروست ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی که‌سێکی ببێته‌ پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ترسه‌که‌ی لا دروست ببێت ئه‌ویش وه‌ک ترس له‌ تاریکی یاخود شوێنی داخراو یاخود له‌ شوێنی چۆڵ ....هتد

لێره‌دا پێویسته‌ باس له‌ هه‌ندێک نیشانه‌کانتی ترس بکه‌ین که‌ رووبه‌رووی که‌سه‌که‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌وانه‌ :
- هه‌ستکردن به‌ خه‌مۆکی
-وشک بوونی ده‌م و قورگ
- زیادکردنی ئاره‌قه‌
- له‌ ده‌ست دانی ئاره‌زووی خواردن و خۆراک
- هه‌ست کردن به‌ ماندووبون و شه‌که‌تی

جگه‌ له‌مه‌ش له‌ هه‌دنێک که‌سدا ترس کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ سه‌ر روخساری که‌سه‌کان و گۆڕانکاری له‌ رووخساری رووده‌دات به‌تایبه‌تی :
- زه‌رد هه‌لگه‌رانی پێستی ده‌م و چاو و گۆڕانی ره‌نگی پێستی چاو
- توانای که‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی کرداری هه‌ناسه‌دان "توش بوون به‌ هه‌ناسه‌ سواری "
- له‌رزین به‌تایبه‌تی له‌رزینی قاچ و ده‌سته‌کانی

لێره‌دا زۆر جار مرۆڤ ناتوانێت به‌ شیوه‌یه‌کی رێک و پێک کۆنترۆلی باری ئاسایی که‌سایه‌تی خۆی بکات و له‌ ترس دووربکه‌وێته‌وه‌ به‌لام زاناکان و پسپۆران پێیان وایه‌ که‌ هیچ شتێک لای مرۆڤ ئه‌سته‌م نیه‌ ئه‌گه‌ر بێت و مرۆڤ توانا و وزه‌ی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێت تا زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ دووچاری ده‌بێته‌وه‌ به‌لام له‌ هه‌موویان گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ " دان به‌ ترسه‌که‌ی خۆت بنێیت " لێره‌دا مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ چیه‌ که‌ ده‌لێت دان نان به‌ ترس واتا کاتێک تۆ ترس دات ئه‌گرێت خۆت له‌ راستی و که‌تواره‌کانی ژیان نه‌دزیته‌وه‌ به‌لکو به‌شێوه‌یه‌کی ئاراسته‌کراو و دان به‌وه‌ بنێ که‌ تۆ ده‌ترسیت جا ترس له‌ هه‌رشتێک بێت له‌ ژیان دا بۆیه‌ ئه‌و کات ده‌توانیت به‌ ئاسانی لێکدانه‌وه‌ بکه‌یت و زاڵ بیت به‌سه‌ر ترسه‌که‌ت

هه‌روه‌ها ئه‌بێت دان به‌وه‌ بنێیت که‌ ئه‌مه‌ کاردانه‌وه‌یه‌ک یاخود رووداوێکی سروشتیه‌ به‌سه‌ر که‌سه‌کان دا دێت به‌لام له‌ جۆر و رێژه‌که‌یدا جیاوازی هه‌یه‌ چونکه‌ نابێت ئێمه‌ په‌ی به‌وه‌ به‌رین که‌ ترس له‌ هه‌موو که‌س و سات و کاته‌کان و شوێنه‌کاندا وه‌ک یه‌که‌وه‌ هیچ جیاوازی نیه‌ چونکه‌ جیاوازیه‌کان لێره‌ ده‌بینرێن وه‌ک "روث جندلر  " ده‌لێت ( ترس تاریکایه‌کی گه‌وره‌یه‌ به‌لام له‌ قه‌باره‌دا بچوکه‌ ) لێره‌دا له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌م وته‌یه‌ی "روث جندلر  " بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ترس وه‌ک تاریکایی وایه‌ که‌واتا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ مرۆڤ له‌ تاریکی بترسێت به‌لکو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ ترس دایده‌گرێت وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ روونی له‌به‌رچاوی نه‌مێنێت وا تاریکایی زاڵه‌ بێت به‌سه‌ر خانه‌کانی مێشک ئیتر ئه‌م که‌سه‌ کۆنترۆلی له‌ ده‌ست ده‌دات به‌لام له‌ راستی دا وا نیه‌ به‌لکو ئاراسته‌یه‌کی تری هه‌یه‌ که‌ قه‌باره‌یه‌کی بچوکی هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر وردبیه‌نوه‌ له‌ وشه‌ی ترس ده‌بینین ته‌نها له‌ رووخساری نوسین به‌دیار ده‌که‌وێت خۆی بارێکی سروشتی شاراوه‌یه‌ و هیچ ره‌هه‌ندێکی دیاری نیه‌ تاکو مرۆڤ به‌ دوای دا رابکات و بیگرێت و له‌ناوی به‌رێت به‌لکو ئه‌مه‌ ده‌بێت مرۆڤ له‌و ئاقاره‌ جیاواز بێته‌وه‌ که‌ ناوی ترسه‌
له‌لایه‌کی تر زۆر جار داب و نه‌ریت ترس ئه‌چه‌سپێنێت به‌سه‌رماندا به‌تایبه‌تی لای گه‌نجه‌کانمان که‌ ناتوانن به‌ ئازادی و ئاراسته‌ی ویست و ئاره‌زووه‌ سنورداره‌کانیان هه‌ناگو بنێت چونکه‌ زۆر شت له‌ کۆمه‌لگای ئێمه‌ وه‌ک داب و نه‌ریت وایه‌ که‌ ئه‌بێت وه‌ک یاسایه‌کی ژیان بیپارێزێن به‌ به‌زاندنی ئه‌م سنوره‌ ئه‌وا ئێمه‌ هێله‌ سوره‌که‌مان به‌زاندووه‌

لێره‌دا پرسیارێک دێته‌ ئاراوه‌ ئایا ئێمه‌ ناتوانیت گۆڕانکاری له‌وه‌ بکه‌ین که‌ زاڵ بین به‌سه‌ر ترس به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌توانین وه‌ک " روسان كاش  " ده‌لێت ( کلیلی گۆڕانکاریه‌کان ده‌رچوونه‌ یاخود نه‌مانی ترسه‌ ) لێره‌دا ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه‌ له‌ وته‌که‌ی "روسان كاش  " ده‌بینین رێگه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ خۆمان له‌ ترس رزگاربکه‌ین ئه‌ویش به‌ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریه‌کانه‌ مه‌به‌ست لێی گۆڕانکارییه‌کانی خودی که‌سه‌کانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌ی که‌ له‌ ئه‌نجامی شتێک دایده‌گرێت ئه‌مه‌ش وه‌ک وتمان به‌ دان پێدانان به‌ ترسه‌که‌ و هه‌روه‌ها ده‌ست کردن به‌ دیاری کردنی سه‌رچاوه‌ی ترسه‌که‌ و ئه‌و هۆکارانه‌ی یاخود ئه‌و شتانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ترسه‌که‌ له‌ که‌سه‌کدا به‌مه‌ش ده‌توانین به‌ تێپه‌ڕبوونی کات ترسه‌که‌مان لا نه‌مێنێت وه‌ک ده‌زانین بۆ جاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان رێگه‌ی هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ دیاری کردنی جۆری کێشه‌که‌ و سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ که‌ و ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی کێشه‌که‌ و چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی کێشه‌که‌ و تادوایی ....

لێره‌دا زۆر جار ترس ده‌بێته‌ کۆسپێکی گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م مرۆڤدا وه‌ک "سفين گوران ئريكسون " له‌ وته‌یه‌کدا ده‌لێت ( گه‌وره‌ترین کۆسپ له‌ سه‌رکه‌وتن ترسه‌ له‌ سه‌رنه‌که‌وتن ) ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ترس کۆسپێکی گه‌وره‌ بۆ مرۆڤ دروست بکات بۆیه‌ مرۆڤ هه‌موو کات ئه‌بێت له‌ ژیاندا به‌ هه‌نگاوه‌کانیدا زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان ئه‌مه‌ش به‌ ماندووبون و هه‌ولدان ده‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ مرۆڤ له‌ خالێکی ره‌ش بوه‌ستێت ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت که‌ مرۆڤه‌که‌ زۆر ره‌ش بینه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌ناگو به‌سه‌ر راسته‌هێلێکی رووناکا بنێت ئه‌و کات به‌رده‌می روشن ده‌بێته‌وه‌ یان روونتر بلێین وه‌ک " دکتۆر مه‌حمود مه‌عه‌زه‌می " ده‌لێت ( هه‌نگاو نان وه‌ک رووناکی لایتی ئۆتۆمبێل وایه‌ که‌ له‌ سه‌دان میل برۆیت ئه‌م روناکی لایتانه‌ ته‌نها ده‌ مه‌ترێک پێش ئۆتۆمبێله‌که‌ رووناک ده‌که‌نه‌وه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ مه‌تره‌ بروا ده‌ مه‌ترێکی تر دێت ئه‌گه‌ر ده‌مه‌تری تر بروات ده‌ مه‌تری تر دێت و ده‌گاته‌ کۆتایی ) که‌واتا هه‌ناگو نانی مرۆڤ له‌ کاره‌کانی به‌م شێوه‌یه‌یه‌ هه‌رجه‌ند رێگاکان سه‌جت و دژواربن و تاریک بن به‌ هه‌نگاو نان و زاڵ بوون به‌سه‌ریا ده‌توانیت رێگاکه‌ ببڕیت و دیواره‌کانی به‌رده‌مت ورد و خاش بکه‌یت

جگه‌ له‌مه‌ تێگه‌یشتن به‌شێکی گرنگه‌ له‌وه‌ی که‌ ترس له‌ خۆمان دووربخه‌ینه‌وه‌ وه‌ک " مدام كوری " له‌ وته‌یه‌کدا ده‌رباره‌ی ترس ده‌لێت ( هیچ شتێک له‌ دنیایدا شایه‌نی ترس نیه‌ ئه‌گه‌ر بێت و لێی تێبگه‌ین ) به‌م وته‌یه‌ کۆتایی به‌ بابه‌ته‌که‌ ده‌هێنم که‌واتا ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شته‌کان بگه‌ین و لێی وردبینه‌وه‌ ئه‌وا پێویستی به‌ ترس نیه‌ بۆیه‌ هه‌موو کات مرۆڤ ده‌بێت هه‌وڵ بدات له‌ روانگه‌کان و ئاراسته‌ و وردبونه‌وه‌کانی خۆیه‌وه‌ له‌و شته‌ بگات که‌ جێگه‌ی ترسه‌ بۆیه‌ شتێک شایه‌نی ترس نه‌بێت با لێی تێبگه‌ین وه‌ک تێگه‌یشتن له‌ مرۆڤ شت رووداو کاره‌سات و گیانله‌به‌ران و .....هتد که‌ جێگه‌ی ترس نه‌بن چونکه‌ به‌ تێگه‌یشتن له‌ شته‌کان ئه‌گه‌ین به‌ ئامانج


تێبینی // ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سود وه‌رگرتن له‌ چه‌ند وته‌یه‌کی ئینگلیزی نوسراوه‌

نوسینی // سیروان واحد
تایبه‌ت به‌ کوردژین




Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net