.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ژیان وئامۆژگاری یه‌كانی شێخ (حه‌سه‌نی به‌سری) خودالێ ی ڕازی بێت
--------------------------------------------------------------------------------
ژیان وئامۆژگاری یه‌كانی شێخ (حه‌سه‌نی به‌سری) خودالێ ی ڕازی بێت
بةريزان دةمةويت ليرةدا زياني شيخ (حه‌سه‌نی به‌سری) بخةمةروو جافةرموون//
ئیمامی ئه بو حه‌نیفه‌ی نو‌عمان ده فه‌رموێت: ژیان و سه رگوزشته ی پیاو چاكان لای ئێمه خوَشهویستتره له زانسته شه‌رعی یه‌كان,چونكه زانستی شه‌رعی و لێكوَڵینهوه له زانست به بێ زیكر‌و ئاموَژگاری یه‌ك كه دڵه‌كان نه رم بكات وه به بێ بیر خستنه‌وه‌یه ك كه گوێ ی بوَشل كرێت دڵ والێ ده كات ته‌نها داوای زانست بكات نه‌ك كرده‌وه, ئه‌وكاته كردوه نا مێنێت و دڵ وه‌ك به‌رد ڕه‌ق ده بێت.مسوڵمانان له به‌رئه‌وه زوَر پێویستمان به زانینی چوَنێتی ژیان وڕه وشت و ئاموَژگاری و كرداری پیاو چاكان هه یه.,ئه‌و گه‌وره‌و سه رداری شوێنكه‌وتوان(تابیعین) بووه,یهكێكهكه له چاكترینی كه س له دوای هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ,هه رچه‌نده پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه وسلم) نه بینیبوو,به ڵام له هوَشیاری و پاكی وژیری و له خوداترسان و دنیا نه‌ویستی له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ده چوو هاوشێوه ی ئه‌وان بوو,وه ك عه لی كوڕی زه ید ده یفه‌رموو:ئه گه ر ئه‌و پیاوه له سه‌رده‌می هاوه ڵاندابوایه ئهواده یانكرده پێشه نگی خوَیان و هه رگیز پێشی نه ده كه‌وتن. ژیان و له دایك بوون:
ناوی حه سه‌نی كوڕی یه‌سار)سه‌رچاوه مێژوویه كان ده‌ڵێن (حه‌سه‌ن كوڕی ئه بی حه‌سه‌نی یه‌ساره),به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیه,باوكی دانیشتووی (میسان) بووه له‌پێش ئیسلام دا باوكی به (فه‌یروز)ناوبراوه,دواتر باوكی كوَیلهو به ندهیهك بووه له به نده كانی (میسان)لای پیاوێك له به‌نی نه جاڕله (ئه‌نصار)كه ناوی (جمیلی كوڕی قوتبه)بووه.پاشان ئازاد كراوه‌و چووه‌ته مه‌دینه.له وێ باوكی بووه خزمه تگوزاری هاوه ڵ یان سه حابی به ڕێز(زه‌یدی كوڕی سابتی ئه‌نصاری) كه نووسه‌ری وه‌حی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم بووه.مێژوونوسان ده‌ڵێن دا یكیشی هه‌ر له‌به‌نده‌كانی (میسان) بووه.كه ناوی(خه‌یره) بووه,كه خزمه‌تگوزاری دایكی ئیمانداران(ئوم سه‌له‌مه‌ی مه خزومی)خێزانی پێغه‌مبه‌ر بووه , زه هه‌بی ڕوونی ده كاته‌وه كه له پاش ئازادبوونیان و نیشته جێ بوونیان له مه دینه له سه ردهمی خه لافه تی ئیمام(عومهرخوای لێ ڕازی بێت,(یه‌سار) واته باوكی حه سه‌ن (خه یره)ی خواستووه.له شاری مه دینه له ماڵی دایكی ئیمانداران(هیندی كچی سوهه‌یل) ناسراوبه (ئوم سه له‌مه)حه‌سه‌ن له دایك بووه.
زه هه‌بی ده ڵێت: حه سه‌ن به(ئه بوسهعیدو ئه بو عبدالله) ناسراوه. وه نازناوی (شێخی ئیسلامی) لێ نراوه.هه‌روه‌ك له پاش چوونی بوَ (به‌سره) پێشی وتراوه (پێشه‌وای ئه هلی به‌سره).(ئه‌یوبی سه ختیانی )ده‌ڵێت: حه سه‌ن باڵالا به‌رزبوو, جه سته ی به هێزو ڕووخساری گه‌شاوه‌بوو سیمای جوان و به شكوَبوو.
شێخ حه‌سه‌ن هاوڕێ و هاوته‌مه‌ن و هاو چه‌رخی (محمدإبن سیرین) بووه,هه ردووكیان له به‌ناوبانگ ترینی ئه‌وانه‌ن له قوتابخانه‌ی به سره ده‌رچون له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی یه كاندا.وههه ردوكیان باوكییان كارگوزاربوون,(ئیبن سیرین)ی باوكی محمد,خزمه‌تگوزاری (ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك) بووه.له‌و هاوه ڵه به‌ڕێزه‌وه فێری فه رموده بووه,(حه سه ن و محمد) هه ردوكیان كه‌سایه‌تی یه كی دیاری (به‌سره) بوون وه هاوڕێی یه كتربوون.
(شێخ حه‌سه‌ن) له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیمانداران (عومه‌ری كوڕی خه تتاب ) خوالێی ڕازیبێت ,به (دووسال)پێش كوَتای خه لافه تی له دایك بووه له ساڵی (21) (بیست ویه كی كوَچی).ئه‌م منداڵه زوَر جوان و ڕووخوَش بوو,به پێی بوَچونێك (ئوم سه له مه ناوی لێ ناوه,وه بوَچونێكی تر هه یه كه( حهزرهنتی عومه‌ر) (ڕه‌زای خودای له سه‌ربێت)
ناوی لێ ناوه. وهدوعای بوَكردوه پاش ئه‌وه‌ی دایكی بردبووی بوَلای فه‌رمووی:خوایه شاره‌زاو تێگه شتوی كه لهئاینداو لای خه ڵك خوَشهویستی بكه.ئه‌و له یه كێك له ماڵه كان و ژوری یه كێك له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌رد(صلی الله علیه وسلم)گه‌وره بوو گه شه ی كرد, جارێك له برساندا ده گریا و (خه یره)ی دایكی له ماڵ ده رچوبوو(ئوم سه له‌مه)له گه ڵ ئه‌وه ی شیری تێدانه‌بوو,ویستی خوا وابوو شیری لێبێت بوَ(حه سه‌ن) شیری تێدا هاتوهوخواردویهتی,ئه‌و له سه‌رده ستی هاوه‌ڵه به ڕێزه‌كان له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) پێگه یشت.زوَر له هاوه ڵه به ڕێزه كانی بینی وه به ڵام زیاتر هوَگرو ئالوده بوو به ئه‌میری ئیمانداران(عه لی كوڕی ئه بی تالیب)خوای لێ ِازی بێت. بوَخوَی ده فه رموێت زیاد له (70) حه فتا لهوپیاو چاكانه‌م بینیوه‌و ناسیوه كه له جه نگی(به در)دا به شداربوون ,وه به خزمه‌ت (سه‌دو سی) هاوه‌ڵ گه یشتوه , وه قورئانی پیروَزی له سه رده می خه لیفه (عوسمانی كوڕی عه ففان)ڕه زای خودای لێبێت له به‌ركردوه,وه (قورئان) یشی كوَكردوَتهوه, (حومه‌یدی) ده فه‌رموێت حه سه‌ن (دوو)جار حه جی كردوه حه جێك له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی و حه جێك له دوادوای ته‌مه‌نی دا.
كاتێ ته‌مه‌نی (چوارده)ساڵ بوو له گه ڵ دایك و باوی دا گواستیانه‌وه بوَ به سره كه تازه بنیات ده‌نرا,ئه‌و وابه ستهی مزگه‌وت بوو له كوَڕی (عبدالله ی كوڕی عباس ) داده نیشت,ته فسیرو فه رمودهو خوێندنه‌وه‌كانی له‌و وه‌رده گرت و فێر ده بوو, له‌وێ له گه ڵ خێزانه‌كه ی نیشته جێ بوو نازناوی (به‌سره)ی لێ نراوله ناو خه ڵكی به (حه‌سه‌نی به‌سری) ناسرا, (تاج دین الكلابازی) ئیمام حه‌سه‌نی به یه كێك له په‌یڕه‌وانی (ئه‌هلی ته‌صه‌وف) داناوه,هه‌موو مێژوو نوسانی (ته‌صه‌وف) ئیمامیان به ته‌نیا جیا كردوَتهوه و به گه‌وره هه ڵبژێردراویان داناوه,له په‌یڕه‌و كه‌رانی ئه‌م ڕێبازه.
كاتی سه‌رده‌م وته‌مه‌نی ئه‌م پێشه‌وایه هاوكاته له گه ڵ كاتی زوَر پێشه‌وادا له‌وانه جگه‌له سه‌رده‌می خه لیفهو هاوه‌ڵه به ڕێزه‌كان , له سه‌رده‌می له دایك بوونی (عومه‌ری كوڕی عه‌بدول عه‌زیز) دا ته‌مه‌نی نزیكه‌ی چل ساڵ بووه‌وه له سه‌رده‌می (ئیمام ئهبوحه نیفهو )دا نزیكه‌ی شه ست ساڵ بووه وه له سه‌رده‌می له دایك بوونی (ئیمام مالیك )حه فتاودووساڵ بووه ,وه‌له‌سه‌رده‌می دا زوَرزانای ترژیاوه,وه نوسراوی بوَعومهری كوڕی عبدالعزیز) نوسیوه له كاتی بوون به ئه‌میری كه زیاد له بیست ئاموَژگاری كردوه.
كه‌رامات:
ئه‌م پێشه‌وایه خاوه‌نی چه ندین كه‌راماته له‌وانه كه له سه‌ر چاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراوه‌وه هێنراوه:
1ـ (مه ته‌ر ئهلوراق) ده ڵێت: كهحه سه‌نی به‌سری ده‌ركه‌وت وهات هه روهك خوَی له دواڕوَژدا بێت,هه واڵی ده‌دا به‌وه‌ی كهڕودهدات.
2ـ شێخ حه‌سه‌ن یه كێك بوولهوانهی كه هه‌ر (پێنج) ڕكات نوێژه‌كه ی له مه‌ككه ئه‌نجام داوه,له‌كاتێكدا دانیشتووی به سره بووه.ئه‌وه‌ش به هوَی وێك هاتنه‌وه ی زه‌وی بوَی.
3ـ (ئیمام المناوی) له شه‌رحی وه‌فاتیدا ده ڵێت: زوَر له پیاو چاكان له‌شه‌وی وه‌فاتیدا بینیویانه,ده رگاكانی ئاسمان كراونهتهوهبانگ كارێك بانگی ده كرد,واحه سه‌ن گه‌ڕایه‌وه بوَلای خودا خودا‌ش له‌و ڕازییه.
كارتێ كردن:
شێخ حه سه‌ن فه رمویهتی قسه ی چوار كه‌س زوَر كاری تێ‌كردم و تامردن له بیرم ناچن:دوو له‌و قسانه
1ـ ده‌فه‌رموێت ڕوَژیك پیاوێكی بێئابڕوم گرت وتم به سه تاكه‌ی؟وتی یاشێخ كتێب بوَ ئاخری هه ڵده گیرێتهوه خوادهزانی ئاخری من و توَچوَن ده بێت.
2ـ ده فه‌رموێت پیاوێكی سهرخوَشم بینی لهناوقوڕدا ده كه‌وت و هه ڵ دهستایهوه,ووتم قاچت توند بگره بانهكهوی؟خێسه‌یه‌كی كرد‌و ووتی توَ ئاگات له خوَت بێت نه‌كه‌ویت,ووتی من بكه‌وم قوڕاوی ده بم و خوَم ده شوَم,به ڵام كه‌وتنی توَزهرهر بهزوَر كه س ده گه‌یه‌نێت.
( هه‌ندێك له بوَچونی زانایان له‌سه‌رباسی كه سایه‌تی شێخ حه‌سه‌ن)
ـ زوَر لهوكێشهو گرفتانه ی كه زانایان ڕای جیاوازیان لهسهرهه بوو ده‌گه‌ڕانه‌وه بوَلای شێخ حه‌سه‌ن,كاتێك پرسیار له ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ده‌كه‌ن,به‌ڵام ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێت:وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له حه‌سه‌ن وه‌ربگرن,چونكه ئێمه بیستومانه له بیرمان چوَتهوه به لام حه سه‌ن بیستویه‌تی و له بیری ماوه.
ـ عیماد ده ڵێت به (یونسی كوڕی عوبه‌یدیان) ووت:كه سێك ده‌ناسیت وه‌ك حه‌سه‌ن كاربكات؟له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی:وه‌ڵلای كه سێك ناناسم قسهبهك بكات وه‌ك قسه‌كانی ئه‌و,ئیترچوَن كرداریان وه‌ك كرداری ئه‌و ده‌بێت.
ـ (حافز زه‌هه‌بی) دهڵَێت:گه‌وره‌ی سه‌رده‌می خوَی بووه له زانست و كرده‌وه‌دا.
ـ (قه‌تاده) ده ڵێت كه‌سم نه‌دیوه وه‌ك حه‌سه‌ن ڕاو بوَچونی له‌ڕاو بوَچونی (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب) بچێت. ئه‌ڵێت: زانستی حه‌سه‌نم له گه‌ڵ زانستی هه‌ریه‌كێك له زانایان بهراوردكردبێت,ئیلا زانسی حه‌سه‌ن زیاتر‌و چاكتربووه.
ـ (یه‌زیدی كوڕی حوشب)ده‌ڵێت:كه‌سم نهدیوهوهك و (حه‌سه‌نی به‌سری) و (عومه‌ری كوڕی عه‌بدول عزیز)له خوا بترسن هه‌روه‌كو ته‌نها ئاگر بوَ ئه‌وان دروست كرابێت.
ـ(ئه بودهرده )ده‌ڵێت: كه سم نه‌دیوه به قه‌د(حه سه‌ن)لههاووهڵانی پێغه‌مبه‌ر بچێت (صلی الله علیه وسلم).
ـ(حمزه الاعمی) ده‌ڵێت:زوَرجارسهردانی حه‌سه‌نم ده‌كرد له ماڵه‌كه ی خوَیدا ده‌مبینی ده‌گریا,هه‌ندێك جار كه ده‌چوم له نوێژدا گوێم له هه نسك و گریانی ده‌بوو,زوَر به كوڵ ده‌گریا,ڕوَژێك پێم وت:توَزوَر ده‌گریت,ووتی كوڕم بڕوادار چی كردوه ئه‌گه‌ر نه‌گریه‌ت؟ئه‌ی كوڕی خوَم گریان داواكاری ڕه‌حمه‌ته‌وه فێری سوَزو به‌زه‌یت ده‌كات ئه گه‌ر دهتوانیبت به درێژای ته‌مه‌نت بگری ئینجا فه‌رمووی ئه‌وه‌مان زانیوه‌و پێمان گه‌یشتوه هه‌ركه‌س له ترسی خوا بگریه‌ت خواگهردنی له ئاگر ئازاد ده‌كات پێش كه‌وتنی دڵوَپه فرمێسكه‌كانی.كامه‌یان چاكه‌یه؟ئێمه پێ ده‌كه‌نین و ناشزانین ده بینی خوای گه‌وره زوَر له كردهوهكانمانی قبوڵ نه‌كردوه.
ـ زوَر جار له نوێژدا له ئایه‌تی(إیاك نعبد وإیاك نستعین) ده گریا,ده یفه‌رموو ده ڵێم توَده په‌رستم دروَدهكهم ده‌ڵێم پشت بهتوَده به‌ستم وداوای یارمه‌تی له توَده كه م دروَدهكهم.
ـ (حه كیمی كوڕی جه عفه‌ر)ده ڵێت: بڵێن بزانن كێ حه سه‌نی دیوه؟ به ڕاستی ئه گه‌ر حه سه‌نتان دیتبا ده تگوت خه‌می هه رچی دروست كراوه له سه‌ریه‌تی له زوَری ئه‌و هه‌موو هه‌نسك و فرمێسكانه‌ی.
(كه‌مێك له وته‌و ئاموَژگاری یه‌كانی (شیخ حسن بصری) ئه گه‌ر ته‌واوی ووته شیرین و ئاموَژگاری یه كانی بنووسین به چه‌ندین كتێب ته‌واو نابێت,ئه‌مه ته‌نها بوَناساندنی وته‌كانی یه‌تی به خوێنه‌ران.
ـ وه‌ڵڵای حه فتا كه‌س له به شدجاربوانی (به‌در) م بینیوه,ئه گه‌ر ئێوه ئه‌وانتان دیتبا ده تانگوت:ئه‌وانه بێ دراو نه‌دارن!..ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له چاكترینی ئێوه‌یان دیتبایه ده‌یانگوت:ئه‌وانه بێچاكهن وهیچیان پێنی یه‌و هیچ به شێكیان نی یه,وهئهگه ر له خراپه كانی ئێوه‌شیان دیتبا ده یانگوت:ئه‌وانه هیچ باوه‌ڕیان بهڕوَژی دوایی نی یه.
ـ قه‌ومێكم ناسیوه له ماڵه‌كه‌یاندا له یه‌ك ده‌ست جل زیاتریان نه‌بووه,هه‌رگیز له‌ماڵی خوَیاندا فه‌رمانیان به دروست كردنی خواردن نه‌كردووه,هیچیان له ژێر خوَیاندا ڕانه‌خستووه.
ـ ده‌فه‌رموێت: له گه ڵ نه فسم دا خه ریك بووم تاوای لێ بكه م حه زی له به هه شت بێت توانیم وای لێ بكه‌م.وه هه‌وڵم دا تاحه زی له ڕزگاربون بێت له ناو ئاگر توانیم وای لێ بكه‌م.وه هه‌وڵم دا نه فسم لیه ناو خه ڵكی دا سه لامهت ده‌ربچێت و خه‌ڵكی ڕازی بكه‌م به ڵام ئه‌وه‌م بوَنهكرا .خه ڵكی كه له به‌دیهێنه‌رو ڕوَزی ده‌ریان ڕازی نین چوَن له دروستكراوانی وه‌ك وخوَیان ڕازی ده‌بن.ئه‌م وتانه ش له ئه‌نجامی ئه‌وه ووتی كه كوَمه ڵێك هه بوون له مه جلیسه كان داده‌نیشتن تا ڕه خنهو كه‌م و كوڕی لێ بگرن.
ده فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه ی ئاده‌م ئه گه رپیاوێكت دی پێش بڕكێی دنیای له گه‌ڵ كردی توَ پێش بڕكێی قیامه‌تی له گه ڵ بكه.
ـ من كه سانێكم دیوه دنیا له لایان له خوَڵ كه‌متر بووه,وه كه سانێكیشكم دیوه كه ئێواران لیه هه‌ریه‌كێكیان هاتووه ته‌نها به‌شی ئه‌و ژه‌مه‌یان بووه!وه ئه‌یان ووت هه‌مووی نانێمه ناوسكم,به‌ڵكو هه‌ندێكی لێ ده به خشم بوَخوای (عزوجل) وه‌له‌و به‌سه ژه‌مه هه‌ندێكیشی ده به‌خشی له كاتێكدا بوَ خوَی پێی موحتاج تر بووله‌وه‌ی كه پێی ده به‌خشی.
ـ به‌جه‌سته‌ت دوَستایهتی دونیا بكه,به‌دڵت لێی دور بكه‌وه‌ره‌وه,تانهچیته ڕیزی دونیا ویستان,پشت له دونیا بكه‌و خوَتی لێ بپارێزه چونكه پیاو چاكان به‌و شێوه‌یه بوون.
ـ ژیربهو له سه‌ر نه‌فسی خوَت به ئاگابه,كه چویته ناوئاگر هه‌رگیز وه‌ك خوَت لێ نایه‌ته‌وه.
ـ ئاگادار‌و وریای دنیابه,به‌ڕاستی كه‌من ئه‌وانه‌ی تێیداڕزگارو سه‌رفراز ده‌رده‌چن,وه‌سه‌یر نی یه بوَكه سانێك كه تێیدا ده فه‌وتێن وتیاده‌چن.
ـ بڕوادار كامه یه؟ وه لا بڕوادارئه وكه سه‌نی یه كه ته‌نها مانگێك كرده‌وه‌ی هه یه یان دوومانگ یان ساڵێك یان دووساڵ,نه‌وه‌ڵا خوای گه‌وره‌و هیچ واده و كاتی بوَ بڕوادار دانهناناوه جگه له مردن.
ـ له خراپ ترینی دوَست و هاوه‌ڵانی ئێوه درهه‌م و دینارن دوَستایهتی كردنیان هیچ سودت پێ ناگه یهنن,هه‌تا لێت جیانه‌بنه‌وه.
ـ واز له دونیا بهێنن وه‌ڵڵای ئه‌و كه سه دڵ خوَشه كه گوێی پێ نادات. ـ ئه‌گه رویست كه م و كوڕی هاوڕێ كانت باس بكه‌یت باسی كه موه كوڕی خوَت بكه.
ـ براو خوشكه دینیهكانمان له كه س و كرامان باشتر‌و به‌نرخ ترن,ئه‌وان ئاخیرتمان بیرده خه‌نه‌وه,به‌ڵام زوهَربه ی كه س و كارمان جه‌نجاڵ مانده كه‌ن به دنیاوه.
ـ شیرینی ته‌نها له سێ شت دا هه یه ئه‌گه‌ر نه‌تان دوَزیهوه ئه‌وه بزانن ده‌رگاكه داخراوه:1_نوێژكردن2_قورئان خوێندن3_یادی خوای په‌روه‌ردگار.
ـ كه له ترسی خوای گه‌وره گریایت فرمێسكه كانت مه سره,چونكه ئه‌بێته ڕووناكی بوَڕوخسارت,ئه گه‌ر ده ست نوێژت گرت ئاوی ده ست نوێژه‌كه‌ت مه‌سڕه ئه‌وا ئه بێته ڕووناكی بوَڕوخسارت له كاتێكدا كه له خزمه‌تی خودادا ده‌وه‌ستیت.وه ده فه‌رمووێت گوێم له ئه بی هورهیرهبووه فه‌رموویه‌تی ده ست نوێژ ئاگر ده گوَڕێت.
ـ(إبن ئه بی دنیا) ده یگێڕێتهوه حه سه‌ن له باسی غه یبه‌ت دا ده فه‌رمووێت
وه‌ڵلای غه‌یبه‌ت بوَدینی بڕوادار خراپ ترهله خوَرهو كرم له جه‌سته‌دا ..
ـ (ئه بو عوبه ید)ده‌ڵێت:حه سه‌ن فه‌رمووی:پیاوێكت بینی خوا نیعمه‌تێكی پێ به خشی ووتی:سوپاس بوَخوا كه ئه‌و نیعمه‌ته ی پێ دام,وه چاكه ی پێوه‌كرد,ئیلا خوای گه‌وره ده‌وڵمه‌ندی ده كات و بوَی زیاد ده‌كات.
ـ ( صاڵح كوڕی ڕوَستهم فه‌رمووی گوێم له حه‌سه‌ن بوو فه‌رمووی:خوای گه‌وره ڕه‌حم به پیاوێك ده كات له خوَبایی نه‌بێت به‌وه‌ی كه له خه‌ڵكی زیاتری هه‌یه,بزانه ئه ی نه‌وه‌ی ئاده‌م به تهنیادهمریت,به‌ته‌نیا ئه چیته گوَڕو زیندو ده بیته‌وه لێ پرسینه‌وه‌ت له گه ڵ ده كرێت ئاگات لهویستهكانت بێت. كاتی وه‌فاتی:
ئه‌و له‌سه‌رده‌می خه لیفه‌ی ئه‌مه‌وی (هیشامی كوڕی عه‌بدول مه لیك)وه‌فاتی كرد.خاوه‌نی كتێبی (كرامات الاولیا) ده ڵێت :له شه‌وی (هه ینی) له مانگی (ڕه جه بی) ساڵی(110) ی كوَچی وه فاتی كردوه (عبدلله‌ی كوڕی شێخ حه‌سه‌ن) ده لێت باوكم ته‌مه‌نی (88) ساڵ بوو كه وه‌فاتی كرد ,ته‌واوی خه‌ڵكی به‌سره شوێنی كه‌وتن,به جوَرێك ئه‌و ڕوَژه له مزگه‌وتدا نوێژی عهسرئهنجام نه درا.
(محمدی ئیبن سیرین )ی هاوڕێ ی زوَر دوای ئه‌و نه‌مایه‌وه به ڵكو ته‌نها به‌تێپه‌ڕبوونی (100) ڕوَژدوای ئه‌و وه‌فاتی كرد.
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ كتێبی : تروسكاییه‌ك بوَتاریكستانی دڵه‌كان حه سه نی به‌سری نووسینی:بهدریهعزیز,چاپی دووه‌م,ساڵی2009.
2ـ كتێبی مه‌جلیسی ئه‌ولیا نووسینی: مه لامحمدی شه‌لماشی ,به‌رگی 1و2 ساڵی 1991.
3ـمێژووی خه لیفه كانی ئیسلام نوسینی ئیمامی سیوتی,وه‌رگێڕانی نه سرهدین عبدالرحمن ساڵی2010.
تيبينى // سةرجاوة ئيسلام بةيك
--------------------------------------------------------------------------------
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Nabaz Garmiany (2011-06-10 21:00:07)
له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةست خؤش برا جؤانه كه م زؤر به سوده

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوباس بوبه يامه كه ت دلباك خان ده ستى توش خوش بيت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه