❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / /// فریشته‌ی خه‌م...\\\

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-17 20:25:56

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

/// فریشته‌ی خه‌م...\\\

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-18d7f5b7da.jpg

فریشته‌

ئه‌مشه‌و له‌ناو تاریکی شه‌ودا
دانیشتبوم له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌دوام
په‌نام بۆ ئه‌برد .. لۆمه‌م ئه‌کرد
فرمێسکه‌کانم گوشی له‌ قوڵایی ناخدا
چڕی و بێباکی وشه‌کان بردبوومی
سه‌رلێشێواو و ته‌نها له‌ ژووره‌که‌دا
گه‌ڕام بۆ ئه‌وه‌ی یادگار نیه؛‌
په‌ڕه‌کان بڵاو بونه‌وه‌ و هه‌موویم پڕ کرد له‌ ئاه
هاوارم وێنه‌ی نیشانه‌کانی دونیای کێشا
وردم کردن و که‌وتمه‌وه‌ خه‌یاڵ
خه‌یاڵ چرپه‌ی کرد و درکا
من ئه‌ژه‌نم له‌سه‌ر ئاوازی ئازار
من بریندار بووم بۆ چه‌ند ساتێک
من ڕێره‌وی لافاوێک بوم
بێ باک مه‌بن له‌ ئارامیم
گێژه‌ڵوکه‌ی وه‌ستاو مه‌جوڵێنن
ئه‌و له‌رزه‌یه‌ ئه‌بم که‌ روخساری شوێنه‌کان تێکئه‌دات
زۆر به‌ وردی ماناکانی زه‌مان ئه‌نه‌خشێنم
کام به‌رد سه‌خته‌ هه‌لیئه‌کۆڵم
من فریشته‌م له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤێکدا
هه‌وڵ مه‌ده‌ن
یاری به‌ له‌فزم بکه‌ن
وه‌ له‌سه‌ر خه‌مه‌کانم خه‌ون بنیات بنێن
له‌ ده‌رگایه‌ک مه‌ده‌ن ئاسته‌م بێ وه‌ڵامی
من لێره‌وه‌ ئاگادارتان ئه‌که‌م
ڕه‌نگه‌ دێره‌کان ماناکان هه‌ڵنه‌گرن
من ئاگادارتان ئه‌که‌مه‌وه‌
برۆن له‌ زه‌وی و ئاسمانم
مێژووی ژیانی خۆم بۆ جێبهێڵن


فــریـــشــتـــه‌ی جـــــوانــی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-3b54fccbb1.jpg

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-02-17 21:35:56

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: /// فریشته‌ی خه‌م...\\\

وشەکانت جیهانێکی پڕ خەیاڵی باڵ شکاون ، کەلەبچەی زمانیان بکەیتەوە هەزاران نهێنی ئەدرکێنن ، نەیدرکێنن هەزاران خەون ئەمرێنن !!!
دەست خۆش فریشتە ئازیزەکەی یانە ، هیوای بەختەوەریت بۆ ئەخوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-02-18 12:16:11

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: /// فریشته‌ی خه‌م...\\\

وشەکان هەڵقوڵاوی ناخێکی پاک و بێ گەردن
پرن لە هەست و سۆز .

دەستەکانت خۆش بێت فریشتەی جوانی گیان
کارەکانت هەمیشە جێگای خۆشحاڵیە بۆ ئێمە
هەمیشە چێژ لە خوێندنەوەی نوسینەکانت وەر دەگرین
ئاواتە خوازم بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانتدا
ئێمەی هاورێێانت بێ بەش نەکەیت لە تواناکانی خۆت
دووبارە دەستت خۆش بێت هاورێی ئازیز...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net