❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / غه‌مباری پاش مردنی كه‌سێكی خۆشه‌ویست مه‌ترسیداره

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-20 08:06:39

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

غه‌مباری پاش مردنی كه‌سێكی خۆشه‌ویست مه‌ترسیداره

مرۆڤ به‌له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی خۆشه‌ویستی زۆر غه‌مبار ده‌بێت و ئه‌و غه‌مبارییه‌ش ده‌بێته هۆكاری مردن. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی نیشانی ده‌دات، كه پیاوان پاش له‌ده‌ستدانی ژنه‌كانیان زۆر غه‌مبار ده‌بن و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

له‌ئاكامی شیكاركردنه‌وه‌ی داتاكان "Margaret Stroebe" و هاوه‌ڵه‌كانی له "Utrecht University" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "The Lancet"دا ده‌نووسن، كه پیاوان به مردنی ژنه‌كانیان ژیانیان لێ تاریك ده‌بێت و دووچاری غه‌مبارییه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌بنه‌وه.

پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر مردنی ژنه‌كانیان له 21%ی پیاوان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌كانی شیكاركردنه‌وه‌ی داتاكان ده‌ریانخست. له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی مردنی ژنان به‌هۆی غه‌مباری مردنی مێرده‌كانیانه‌وه ده‌گاته له 17%.

توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه هۆكاری مردن به‌هۆی غه‌مباره‌یه‌وه بۆ باری ده‌روونی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانه‌ش كاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان ده‌بێت.

زۆربه‌ی پیاوان به له‌ده‌ستدانی ژنه‌كانیان ڕێگای خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ده‌گرنه‌به‌ر و به‌هۆیه‌وه دووچاری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ی سی و هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن ده‌بنه‌وه. له ‌لێکۆڵینه‌وه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه به‌هۆی خۆكوشتنه‌وه مردنی پیاوان پاش‌ مردنی ژنه‌كانیان سێ ئه‌وه‌نده‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه زیاتره‌.

بێجگه له‌وانه‌ش، ئه‌وانه‌ی دووچاری غه‌مباری ده‌بنه‌وه زیاتر دووچاری خه‌مۆكی و دڵڕاوكی و نه‌مانی وام بۆ خۆراك ده‌بنه‌وه.

ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه نیشانی ده‌ده‌ن، كه پیاوان زۆر زیاتر له ژنان ڕێگای خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ده‌گرنه‌به‌ر و به‌و شێوه‌یه‌ش دووچاری سترێسكی زۆر ده‌بنه‌وه.

ئه‌نجامه‌كانی شیكاركردنه‌وه‌ نیشانی ده‌ده‌ن، كه تێپه‌ڕ كردنی مانگی یه‌كه‌می له‌ده‌ستدانی ژن بۆ پیاوان زۆر ناهه‌مواره و ئه‌گه‌ره‌كانی خۆكوشتن به‌رزن.

له‌میانه‌ی شیكاركردنه‌وه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه كاریگه‌ری له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی خێزان ده‌رنه‌كه‌وت، چونكه داتای پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دانیماركی ده‌ریده‌خات، كه دایكان و باوكان به‌له‌ده‌ستدانی منداڵێكیان زۆر غه‌مبار ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌ت له 30 ڕۆژی پاش مردن. لێره‌دا ئه‌گه‌ری خۆکوشتن زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی منداڵی كۆچكردوو زۆر گه‌وره نه‌بووبێت. مة كو ي ئاشقاني كورد

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net