❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌سه‌رهاتی كوریكی سلیمانی.......... كوردة

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-15 20:43:36

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

به‌سه‌رهاتی كوریكی سلیمانی.......... كوردة

اتژمێر دووی شه‌وه‌ ، گه‌نجێکی عاشق و دڵسووتاو له‌ شه‌قامه‌کانی سلێمانییا پیاسه‌ ئه‌کات و تێل بۆ یاره‌که‌ی ئه‌کات، خۆشه‌ویسته‌که‌ی تێله‌که‌ هه‌ل ئه‌گرێت و کوره‌که‌ش پێی ئه‌لێت؛ سلاو خۆشه‌ویستم، خۆشه‌ویستم دنیا بارانه‌ ئێستا من له‌ ده‌ره‌وه‌م تێل له‌گه‌ل تۆ ئه‌که‌م، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ تێلم کرد که‌ مالئاواییت لێ بکه‌م چونکه‌ سبه‌ی سه‌فه‌ر ئه‌که‌م، له‌وانه‌یه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌ سه‌خته‌ی من گیان له‌ده‌ست به‌م و گوێم له‌ ده‌نگی تۆ نه‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ تێلم کرد، دوێنێش زۆر هه‌وڵم یا تێله‌که‌تم بۆ وه‌رنه‌گیرا، به‌هه‌رحال چاوه‌رێم که‌ زوو یه‌مه‌وه‌ له‌ سه‌فه‌ره‌که‌م و ئه‌گه‌ر گه‌یشتمه‌ ئه‌وێش من زوو تێلت بۆ ئه‌که‌م، خۆشه‌ویستم دلنیابه‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی من بۆ گه‌ڕان نییه‌ و سه‌فه‌ره‌که‌م زه‌رووره‌، ئه‌گینا هه‌رگیز دڵم نایه‌ ئه‌م دوو چاوه‌ سه‌وزه‌ جێ بهێڵم، چاوه‌رێم بکه‌ دڵه‌که‌ .......... ئه‌م گه‌نجه‌ که‌ ناوی ئازاده‌، له‌م قسانه‌یا بوو کارتی پێ نه‌ما و تێله‌که‌ی داخرایه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ په‌له‌ له‌ناو شه‌قام و بازار و دووکانه‌کانی سلێمانی ئه‌گه‌ڕا بۆ دوکانێك که‌ کارتێکی پێ بکرێت، سه‌رگه‌رمی گه‌ڕان بوو، له‌ پڕ موبایله‌که‌ی جه‌ره‌س لێ ئه‌یا و ده‌ستبه‌جێ بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری بکات که‌ کێیه‌ یه‌کسه‌ر قسه‌ ئه‌کات و ئه‌لێت؛ ببوره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م من قه‌ت تێل له‌تۆ داناخه‌مه‌وه‌ بمبووره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م وه‌حده‌م پێ نه‌ما .......... له‌م قسانه‌یا بوو ده‌نگی ئافره‌تێکی به‌ ته‌مه‌ن هات و وتیی؛ منم کوڕه‌که‌م ئه‌وه‌ تۆ له‌کوێیت، بۆ نایه‌یته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ زۆر خه‌مت ئه‌خۆم ..... ئازادیش وتی دایه‌ گیان بمبووره‌ ئه‌بێت تێله‌که‌ داخه‌مه‌وه‌ دوایی بۆتی ئه‌که‌مه‌وه‌ ..... تێله‌که‌ دا ئه‌خاته‌وه‌ و دوکانێك ئه‌دۆزێته‌وه‌، دا ئه‌به‌زێت کارت بکرێت و کارت له‌ مۆبیله‌که‌ی ئه‌کات و تێل بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌کات، کاتێك خۆشه‌ویسته‌که‌ی تێله‌که‌ هه‌ل ئه‌گرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌جال به‌ ئازادی سووتاو بکات، به‌ تووره‌ییه‌وه‌ ئه‌لێت؛ وتی من لێت بێزارم و به‌سه‌ ئه‌م ده‌رده‌سه‌رییه‌، تۆ دایم له‌گه‌ل که‌سێکی تر مه‌شغولیت و قسه‌ له‌گه‌ل که‌سێکی تر ئه‌که‌یت، بۆیه‌ واز له‌ من بێنه‌ و جارێکی تر تێلم بۆ مه‌که‌ره‌وه‌ ........ ئیتر مۆبیله‌که‌ی داخست و چۆ سه‌ر جێگاکه‌ی و نووست، ئازادیش هه‌ر تێل ئه‌کات و داخراوه‌، ئازاد تووره‌ ئه‌بێت و سواری سه‌یاره‌ ئه‌بێت زۆر به‌ خێرایی ئه‌روات به‌ خێراییه‌کی له‌ رادده‌ به‌ده‌ر ئه‌روات، له‌و کاته‌یا ئازاد سه‌وتی خۆی ریکۆرد ئه‌کات و ئه‌لێت؛ خۆشه‌ویستم، تۆ خۆت ئه‌زانیت که‌ له‌ رابردوویا چه‌ند تۆم خۆشویستووه‌ و هه‌موو شتێکم کردووه‌ له‌ پێناوت، خۆشه‌ویستم ئه‌وه‌ باش بزانه‌ که‌ ئێستا تووره‌بوویت به‌بێ هۆکار، ئه‌گه‌ر هه‌ر چییه‌کم لێ هات مالئاواییت لێ ئه‌که‌م له‌ ئێستاوه‌، خوات له‌گه‌ل ئازیزم خوات له‌گه‌ل دلی من .................. ئه‌گاته‌ سه‌ر پردێك، ئافره‌تێك و مناڵێك ئه‌بینێت، ئازاد له‌ داخی دڵی سووتاوی مناڵه‌که‌ نابینێت و ئاگای له‌خۆی نابێت خۆی ئه‌کێشێت به‌ مناڵه‌که‌یا و مناڵه‌که‌ گیان له‌ده‌ست ئه‌یات، ئافره‌ته‌که‌ش ده‌ست ئه‌کات به‌ هاوار هاوار: ئه‌ی هاوار کوره‌که‌م ..!!!!.... ئازادیش سه‌ری لێ تێك ئه‌چێت و کۆنترۆل له‌ده‌ست ئه‌یات، له‌ پرده‌که‌ ئه‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌که‌وێته‌ ناو ئاوه‌که‌، به‌لێ ئه‌وه‌ ئه‌و شه‌وه‌ بوو که‌ ئازاد رۆحی پاکی سپارد، ئه‌و شه‌وه‌ بوو که‌ ئازاد دڵه‌ پاکه‌که‌ی له‌ لێیان وه‌ستا، ئه‌و شه‌وه‌ بوو که‌ ئازاد گیانی خۆی قوربانی خۆشه‌ویسته‌که‌ی کرد ........ کاتێك هه‌واڵ بۆ چنار ئه‌نێرن که‌ ئازاد شتێکی وای به‌سه‌ر هاتووه‌، له‌ هه‌مان کاتیشا قسه‌ ریکۆرد کراوه‌که‌ی گوێ ئه‌گرێت، چنار زۆر په‌شیمان ئه‌بێت له‌وه‌ی کردوویه‌تی، هه‌ر بۆ ئه‌و رۆژه‌ چنار به‌ چاوی پڕ گریانه‌وه‌، به‌ هه‌ستێکی زۆر زۆر رووخاو، به‌ خه‌مێکی زۆره‌وه‌، ئه‌چێته‌ سه‌ر قه‌بره‌که‌ی ئازاد و تێر ماچی قه‌بره‌که‌ی ئه‌کات و ئه‌لێت بمبووره‌ که‌ باوه‌رم پێت نه‌کرد، چنار به‌ خۆی و ره‌سمی ئازاده‌وه‌، ئه‌چێته‌ سه‌ر ئه‌و پرده‌ی که‌ ئازاد لیی گیانی سپاردووه‌، به‌ له‌رزین و گریانه‌وه‌، وێنه‌که‌ی ئازادی به‌ سنگییه‌وه‌ نا، ئیتر به‌ هێمنی، له‌ هه‌مان شوێنی ئازاد، چناریش گیانی سپارد و رۆحی ئه‌ویش بۆلای ئازاد رۆشت، به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست یا، به‌م شێوه‌یه‌ چناریش سه‌لماندی که‌ خۆشی ویستووه‌ به‌لام له‌به‌ر چه‌ند هه‌ستێکی لووت به‌رزی، گیانی چه‌ندان که‌سی له‌ده‌ست یا، کاتێك هه‌واڵ بۆ دایکی ئازاد رۆشت، دایکی ئازادیش گیانی سپارد، كوردة كيلك

����� goshen.ata.k

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-02-15 20:51:26

hangwen
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: kurdistan .slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-07
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 436
WindowsMSIE7

Re: به‌سه‌رهاتی كوریكی سلیمانی.......... كوردة

baraste karasateke dl tazena
awesh hamwe bahoi zw brear danawaya
babe awae bere le bkaetawa yaxwa kas shte wae basar nayat
dast xoshe botosh

Kurdzhin
AGAR YARW YAWART DAWET XWA BASHTRENYANA
AGAR HAWRET DAWET QWRAN BASHTREN HAWREIA
GAR AMOZHGARET DAWET MRDN BASHTREN AMOZHGAREA

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-02-16 05:45:18

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: به‌سه‌رهاتی كوریكی سلیمانی.......... كوردة

ده‌ستت خۆشبێت بۆ بابه‌ته‌که‌ت به‌لام
ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ئه‌گه‌ر به‌ به‌سه‌رهاتی راستی بلاو کرابێته‌وه‌ زۆر دوره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌
ئه‌گه‌ریش خه‌یاڵی بێت ئه‌وه‌ زۆر هه‌ڵه‌ی تیا کراوه‌ که‌ ئه‌بێت چاک بکڕیت
ه‌کێک له‌ زه‌قترین هه‌ڵه‌کان ئه‌وه‌یه‌ ناو ساری سلێمانی پردی تیا نیه‌ ژێره‌که‌ی ئاو بێت خۆ ئه‌سه‌تنبوڵ نیه‌
دوه‌میش کچه‌که‌ مه‌گه‌خۆی کوشتبێت ئه‌گینا له‌سه‌ر قه‌بر که‌س به‌ گریان نامرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ڵده‌ لیی یابێت و مردبێت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-02-16 06:25:35

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPFirefox

Re: به‌سه‌رهاتی كوریكی سلیمانی.......... كوردة

ده‌سته‌كانت خۆش بیت بژیت..به‌لام كات ژمێر دووی شه‌و ئه‌سته‌مه‌ ژنیك له‌گه‌ل منداڵێك له‌ده‌ره‌وه‌ بیت به‌ودره‌نگه‌!!هه‌روه‌ك تینا خان گووتی گه‌ر چیرۆكیكی درووست كراو بیت ئه‌وا هه‌له‌ی زۆرتێدایه‌
هه‌ربژیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-02-16 06:32:59

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: به‌سه‌رهاتی كوریكی سلیمانی.......... كوردة

زور سو باس دةستة كانت خو ش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-02-18 13:29:46

golden.love
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-18
دواترین سه‌ردان: 2012-02-25
په‌یامه‌كان: 1
WindowsXPSafari

Re: به‌سه‌رهاتی كوریكی سلیمانی.......... كوردة

براکه‌م ئه‌م نووسینه‌ به‌ ده‌ستی من تایپ کراوه‌ و نووسه‌ره‌که‌شی منم، تکایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێك بابه‌ت ئه‌هێنن ئاماژه‌ به‌ ناو و سه‌رچاوه‌که‌ی بکه‌ن ...... سوپاس

ده‌ستت خۆشبێت بۆ بابه‌ته‌که‌ت به‌لام
ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ئه‌گه‌ر به‌ به‌سه‌رهاتی راستی بلاو کرابێته‌وه‌ زۆر دوره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌
ئه‌گه‌ریش خه‌یاڵی بێت ئه‌وه‌ زۆر هه‌ڵه‌ی تیا کراوه‌ که‌ ئه‌بێت چاک بکڕیت
ه‌کێک له‌ زه‌قترین هه‌ڵه‌کان ئه‌وه‌یه‌ ناو ساری سلێمانی پردی تیا نیه‌ ژێره‌که‌ی ئاو بێت خۆ ئه‌سه‌تنبوڵ نیه‌
دوه‌میش کچه‌که‌ مه‌گه‌خۆی کوشتبێت ئه‌گینا له‌سه‌ر قه‌بر که‌س به‌ گریان نامرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ڵده‌ لیی یابێت و مردبێت

به‌لێ خانم ئه‌زانین پردی تیا نییه‌ به‌س خۆشت باش ئه‌زانی ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌ هه‌موویان دوورن له‌ راستییه‌وه‌ و به‌ بیر و هزری نووسه‌ر دانراون ...
بۆ ئه‌وه‌یش که‌ ئه‌لێی کچه‌که‌ خۆی کوشتووه‌ به‌لێ له‌سه‌ر پرده‌که‌ خۆی هه‌ڵایه‌ ئاوه‌که‌وه‌ به‌لام ئه‌م به‌رێزه‌ که‌ کۆپی و په‌یستی کردووه‌ ئه‌وه‌نه‌ی په‌ڕاندووه‌ یان کۆپی نه‌کردووه‌ چونکه‌ به‌شێکی زۆری دیار نه‌ماوه‌


ده‌سته‌كانت خۆش بیت بژیت..به‌لام كات ژمێر دووی شه‌و ئه‌سته‌مه‌ ژنیك له‌گه‌ل منداڵێك له‌ده‌ره‌وه‌ بیت به‌ودره‌نگه‌!!هه‌روه‌ك تینا خان گووتی گه‌ر چیرۆكیكی درووست كراو بیت ئه‌وا هه‌له‌ی زۆرتێدایه‌
هه‌ربژیت

راسته‌ به‌س رۆژێك یه‌ت له‌ کوردستان وه‌کو رۆژئاوا ئاسایی بێت که‌ ئافره‌ت کاتژمێر 5 شه‌ویش له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت ... راسته‌ هه‌ڵه‌ی تیایه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م نووسینمه‌ بۆیه‌ بێ هه‌ڵه‌ نابێت 9

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-02-22 20:00:19

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: به‌سه‌رهاتی كوریكی سلیمانی.......... كوردة

دةست خو ش  بة ر يزم   هة مو و شتيك هة ية جي  خة يالي بيت جى راست بيت   سوباس بو تو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-02-22 22:37:34

صوڵتان
خونچەی نوێ
شوێن: KurdistaN / Slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-22
دواترین سه‌ردان: 2012-02-27
په‌یامه‌كان: 7
WindowsSafari

Re: به‌سه‌رهاتی كوریكی سلیمانی.......... كوردة

mnish ka taza hatwmata am yanayawa amawe petan bllem ka am basarhata  la  2005  la layan  b52   ba rap wtrawa   gar atanawe   linky aw  rapash anerm ta gwey le bgrn ka ba nawy chiroki xoshawisti tom u sarawaya... lagall rezi zorm bo hamutan hiwam waya wak hawreyakish qbulmkan.

Kurdzhin
Just God Can Judge Me

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net