❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فاسۆلیا مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-24 14:22:52

sana gull
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-28
دواترین سه‌ردان: 2012-07-19
په‌یامه‌كان: 275
WindowsXPFirefox

فاسۆلیا مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ebf5df381e.jpg


كۆمه‌لێك توێژه‌رى ئه‌مریكى هه‌ڵساون به‌ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى پزیشكى له‌سه‌ر خواردنى فاسۆلیا ، وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌ قۆناغى منداڵیدا به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر فاسۆلیا ده‌خۆن ، ئه‌وا مه‌ترسى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك له‌سه‌ریان به‌ رێژه‌ى 58% كه‌م ده‌بێته‌وه‌ .

توێژه‌ران ده‌لێن" تێكراى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك به‌ رێژه‌ى چوار تا حه‌وت جار زیاتره‌ له‌لایه‌ن ئافره‌تانى سپی پێسته‌وه‌ له‌ ولاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌ چین و ژاپۆن ده‌ژین .

به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌ ئاسیاوه‌ به‌ره‌و ولاته‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن ، به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر تووشی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌بنه‌وه‌ .

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر نزیكه‌ى 597 ئافره‌تى تووشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك و 965 ئافره‌تى ته‌ندروست چالاك ئه‌نجامدراوه‌ ، وه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌شداریان له‌ لێكۆلینه‌وه‌كه‌دا كردووه‌ زیاتر ژیانى مندالیان له‌ ولاته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ربردووه‌ .


هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه‌ وتى ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌ رێژه‌یه‌كى باش سیسته‌مى خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به‌ فاسۆلیایان خواردووه‌ له‌ قۆناغى منداڵیدا ،ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك له‌سه‌ریان به‌ رێژه‌ى 58% كه‌م بووته‌وه‌ ، به‌لام ئه‌وانه‌ى له‌ قۆناغى هه‌رزه‌كاریدا فاسۆلیایان خواردووه‌ ، مه‌ترسیه‌كه‌ به‌ رێژه‌ى 20 تا 25% له‌سه‌ریان كه‌متربووته‌وه‌ .



سةرجاوة:KTV

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net