.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













زانكۆی سەڵاحەددین
تاوانناسی
قۆناغی سێیەمی بەشی كۆمەڵناسی / ئێواران
تاوانناسی
م.ابراهیم مەلازادە
كێشە سەرەكیەكان:
تاوانناسی چیە؟
كۆمەڵگا چیە؟
ئەم پرسیارەش دووچاری پرسیارێكی دیكەمان دەكات، ئەویش: چ شتێكە وادەكات خەڵك پەیوەندی لەگەڵ یەكدی ببەستن؟
چی وایان لێ دەكات ئەو پەیوەندیە درێژە پێ بدەن؟
ئەو هۆكارانە چین كە پەیوەندیەكە كۆتایی پێ دێنن؟
چۆن دەتوانرێت پەیوەندیەكە ساڕێژ بكرێتەوە یا چاك بكرێتەوە؟ ئەگەر چاكیش نەبووەوە ئەنجامەكان چی دەبن؟
تێڕوانینی كۆمەڵناسیانە:
تەركیزكردنی كۆمەڵناسی لەسەر كۆمەلگا وەكو سیستمی كۆمەڵایەتی، مانای وایە هەر لە سەرەتاوە تەركیزكردنێكی توندوتۆڵ لەسەر فەوزای كۆمەڵایەتی هەبووە.
هەروەها ئەركی كۆمەڵناسی ئەوەیە كە بە چاوێكی ڕەخنەگرانە تەماشای جیهانی مرۆڤایەتی بكات، ئەوە بخاتە ڕوو كە چەندین شێوازی ژیانی كۆمەڵایەتی هەن، كە هاوكاری ژیانی مرۆڤەكان، ئەزموونەكانیان، هەڵویستەكانیان، بیروباوەڕەكانیان، ڕەفتار و ناسنامەیان، دەكەن.
ئەكشنەكان:
تاوان كۆنسێپێكی ڕاستەقینەی كۆمەڵناسیە، ئەمادەگی نیە وەكو پێكهاتەیەكی سەربەخۆ، بەڵكو بونیادێكی كۆمەڵایەتی هەیە. لەهەمان كاتیشدا ڕێككەوتنێك هەیە لەسەر ئەوەی كە پێیان وایە تاوان لە نێوان كاتێك و شوێنێك و كەسەكاندا جیاواز دەبێت.
تاوانباریش بەشێوەیەكی كۆمەڵایەتی بیناكراوە، لەلایەن پرۆسەی كۆمەلایەتیەوە پێناسەكراوە بەوەی كە كاری لەم جۆرە وەكو تاوان پێناسە دەكرێت، نەك شتێكی دی.
كۆنترۆڵكردنی تاوانەكان و سزایەكانیش بەهەمان شێوە لەژێر كاریگەری كۆمەلایەتی بەرهەم هاتوون، كە كردارە جیددیەكان وەكو تاوان دەسنیشان دەكات.
لێكدانەوەی تاوان:
زانایانی بایۆلۆژیا هەوڵیاندا لێكدانەوە بۆ تاوان بكەن وەكو فیسیۆلۆژیای تاوانی تاك، لەكاتێكدا دەروونناسان سەرنجی ئێمەیان ڕاستەوخۆ بۆ ئەقڵ و كەسایەتی تاك ڕاكێشا. هەروەها هەندێك بایۆلۆژیست دانیان بەوەدا نا كە تاكەكان بەهەمان پرۆفایلی سایكۆلۆژی بەشێوەیەكی جیاواز ڕەفتار دەكەن، لەسەر بنەمای بارودۆخی كۆمەڵایەتیان.
بەر لە مۆدێرنیتی بۆ ماوەی هەزار ساڵ تاوانناسی لەلایەن سپیریتولیتێكانەوە لێكدانەوەی بۆ دەكرا. یەكێك لەوانەش فەیلەسوف و پیۆلۆژیست و قەشەی كاپۆلیكی ئیتاڵی سنت تۆماس ئەكوین (1225–74)» بوو.
Physiology واتە زانستی ئەركەكانی ئەندامەكانی لەش
تۆماس ئەكوین:
تۆماس پێی وایە: ئەو قانونە سروشتیەی، دۆزراوەتەوە دیاری خودایە بۆ مرۆڤەكان، لەڕێگای «چاوەكانی باوەڕەوە» ئاشكرا كراوە، كە ئەمەش خواستێكی سروشتی مرۆڤەكانە بۆ ئەوەی كاری باش بكەن و لە خراپە نزیك نەكەونەوە. بۆیە ئەوەی كە پێشێلی قانونی تاوان دەكات، نەك هەر تاوانبارە، بەڵكو گوناهباریشە. لەئاكامیشدا تاوان هەر قوربانیەكانی ئازار نادات، بەڵكو تاوانبارەكانیش، چونكە ئەمە مرۆڤایەتیش لەناو دەبات، یاخواستی سروشتی مرۆڤەكان بۆ كردنی كاری چاك لەناو دەبات. Bernard, 1983
دایمۆنۆلۆژی:
تاوانبارەكان موڵكی (شەیتان) یا دایمۆنن كە لەلایەن ئەوانەوە ناچاركراون هەندێك كاری شەرخواز بكەن لەدەرەوەی خواستی خۆیان. لەم چەرخەدا كەم وایە چالاكیە تاوانیەكان بدرێنە پاڵ كاریگەری شەیتان لە دۆزەخەوە، هەرهیچ نەبێت لەلایەن تاوانناس و تایبەتمەندەكانی سیستمی دادوەری تاوان، بەڵام ئەگەر لۆژیكانە بڕوانینە ئەو بیرۆكەیەی كە دەڵێت «تاوانباران لەلایەن هێزەكانەوە جڵەوكێش دەكرێن لەدەرەوەی خواستی خۆیان» هێشتا هەر بوونی هەیە.
ئەم تێروانینە ئاینیەش بەس بوو بۆ ئەوەی سزاكان قوڕس و بێ ڕەحمانە بن.
تێڕوانینی دینی دی.
نموونەیەك لە سزادان:
فۆكۆ لە وەسفكردنێكی دا بۆ یەكێك لە حاڵەتەكانی لەناوبردنی مرۆڤێكی تاوانباركراو: بە مەقاشێكی سووركراوە گۆشتی هەردوو مەمك و باسك و ڕان و قاچەكانی، قەرش قەرش دەكرد، بە دەستی ڕاستەی چەقۆیەكی گرتبوو و دەیگوت؛ ئەو تاوانی كوشتنی باوكی ئەنجام داوە، بە گۆگرد دەسوتێنرێت، لەسەر ئەو شوێنانەش كە پارچەگۆشتەكانی بەسەردا بلاودەكرێنەوە، مسی تواوە و زەیتی داغ و شەمێ و زیلڤەری بەسەردا دەكرێت. پاشان جەستەكەی نەخشەی لەسەر دەكێشرا و لەلایەن چوار ئەسپەوە هەر چوار پەلەكانی ڕادەكێشران و بەئاگریش جەستە و باڵەكانی دەسوتێنران. پ ١٦
An Introduction to Criminological Theory
كۆمەڵگای مۆدێرن:
بیرۆكەی مۆدێرنیزم كەی دروست بوو؟ ئەو كاتەی كە وەكو وەسفێك بۆ فۆرمەكانی بیركردنەوە و ئەكتەكان(thought and action)، ئەمەش لەگەڵ پاشەكشێكردنی كۆمەڵگای سەدەكانی ناوەڕاست لە خۆرئاوا دەستی پێكرد.
دەستەڵاتی ئەریستۆكراتە كۆنەكان بەجیددی كەوتە بەر لێپرسینەوە. چونكە پێیان وابوو ئەوان باڵادەستێتی سروشتیان هەیە (superiority) بەسەر ئەوانی دیدا و بەهۆی گەندەڵی سیاسیش.
(middle class) كلاسێكی ناوەڕاستی تازە و هەلكشاو لەڕووی هێزەوە هاتە پێشەوە. سوودیان لە ڕێنوێنی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی وەردەگرت. بەمجۆرە بزاڤێك لە هەژار و كەمدەرامەت و خەڵكی بێ بەش دروست بوو بۆ بەدەستهێنانی زەوی و زاری گشتی و بەكرێگرتنی موڵكی بچووك، ئەمەش وای كرد كرێكاری هەرزان بێتە بازاڕەوە و زەمینە خۆش بكات بۆ شۆرشی پیشەسازی.
ئەم گۆڕانكاریە كۆمەڵایەتیانە، وای كرد كە پەیتا پەیتا كۆمەڵگا بەرە و بونیادێكی پیشەسازیانە و شارستانیانە بڕوات. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەو كۆمەڵگایەی كە پەیوەندیەكانیان لەسەر بنەمای ناوبانگ و نەرمونیانی و لۆكالیزم بیناكرابوو بكەوێتە بەردەم كۆمەڵێك كێشەی تازەی كۆنترۆلی كۆمەڵایەتی.
بیرۆكەی مۆدێرنیزم:
بیرۆكەی مۆدێرنیزم تێكەڵ بوو بە ئەقلانیەتێكی سەكۆلاری تەقلیدی، بە هاتنەپێشەوەی ئەو دیاردانەی خوارەوە:
یەكەم: سەرهەڵدانی بیرۆكەی هیومانیزم و پرۆتێستانتیزم لە سەدەی شانزەهەمدا. پێشان كۆمەڵگا لەژێر كاریگەری ئاین دابوو و بەدوای ڕەزامەندی خودا و خۆشگوزارانی ژیانی دیدا دەگەڕا بێ ئەوەی كەس لە دەزگا ئاینیەكان بپرسێتەوە. ئەمەش لەگەڵ سەرهەڵدانی فیكری ئەخلاقی پرۆتێستانتیزم، بە قبوڵكردنی خەڵك بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ژیانە و گەران بەدوای سەركەوتندا. لەهەمان كاتیشدا پرسیاركردن لە هۆكارەكانی باڵادەستی سروشتی یا (مافی خودایی) بۆ ئەریستۆكراتەكان و لێپرسینەوەیان.
دووەم: سەرهەڵدانی شۆرشی زانستی لە سەدەی حەڤدەهەمدا. ئەمەش بووە هۆی تێگەیشتن لە جیهانی دەوروبەر و سەرەتا لێكدانەوەی بۆكرا لەو كەسانەوە كە ئاماژەیان بە قانونی سروشتی كرد. (هێگل و قسەكردن لە حەق)
سێێەم: لە سەدەی هەژدەهەمدا فەلسەفەی ڕۆشنگەری هاتە پێشەوە، ئەم فەلسەفەیە پێشنیازی كرد كە كۆمەڵگای جیهانی دەكرێت لەڕێی قانونی سروشتیەوە لێكدانەوەی بۆ بكرێت. سیستمی سیاسیش دەكرێت پەرەی پێبدرێت بە لەباوەشگرتنی بیرۆكەی نوێی ئەقڵانیەتی تاك و ویستی ئازادەوە.
گۆڕانكاری دراماتیكی لە ئەنجامی بەپیرەوەهاتنی ئەم بیرۆكانە و سەرهەلدانی شۆرش لە كۆلۆنیە ئەمریكی و فەرەنسیەكان. دوای ئەوە بیرۆكەی پاراستنی مافی مرۆڤ سەری هەڵدا لەزۆربەی وڵاتە ئەوروپیەكان كە لەلایەن بازرگان و تایبەتمەند و میددل كلاسەكانەوە رەواجی پێ درا.
چوارەم: كۆمەڵگای پیشەسازی پەیتا پەیتا دەستەڵاتێكی ڕۆشنی بەدەست هێنا، هەروەها لێكدانەوەی زانستی پیرۆزیەكی پێ بەخشرا لە سەدەكانی نۆزدەم و بیستەمدا، بەمەبەستی باڵادەستكردنی بنەما فیكریە نوێگەریەكان لەسەر هەموو ئەوانی دی. پ ١٧
پرێنسیپی پێوەرەكانی كارەكتەرەكانی بیرۆكەی مۆدێرنیزم:
پرێنسیپی پێوەرەكانی كارەكتەرەكانی بیرۆكەی مۆدێرنیزم لەسێ كێڵگەی سەرەكیدا دەناسرێنەوە:
كێڵگەی ئابووری: لەو كێڵگەیەدا پێشكەوتنێكی دراماتیكی هاتە پێشەوە كە خۆی لە بەرەوپێشچوونی ئابووری بازاردا دەبینێتەوە كە بریتیە لە گەشەسەندنی بەرهەمهێنان لەپێناو قازانجدا، لەجیاتی بەكارهێنانی ناوچەەی ڕاستەوخۆ. هەروەها پەرەسەندنی تەكنۆلۆژیای پیشەسازی بە جەختكردنەوە لەسەر دابەشكردنی كار موچەی كرێكاران، كە بوو بە فۆرمێكی سەرەكی كاركردن.
كێڵگەی سیاسی: لەو كێڵگەیەدا كار لەسەر بەهێزكردنی دەوڵەتی نەتەوەیی ناوەندی (centralised nation state) كرا، فراوانبوونی فۆرمەكانی بیرۆكراسیەتی بەڕێوەبردن، بەڕێوەبردنی سیستماتیكی چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردن، بەرەوپێشچوونی دیموكراسیەتی نوێنەرایەتی و سیستمی سیاسی حیزبایەتی
كێڵگەی ڕۆشنبیری: لەكێڵگەی ڕۆشنبیریدا ڕكابەریەك دەستی پێكرد لەدژی تەقلید (tradition )، بەناوی ئەقڵانیەت، بە تەركیزكردن لەسەر مەعریفەی زانستی و تەكنیكی.
لەنێوان ترادیسیۆن و مۆدیرنەدا:
بەم جۆرە دابڕانێكی تەواو دروستبوو لەنێوان دونیای مۆدێرن و دونیای بەر لە مۆدێرنە. بەو هۆیەوە لێكدانەوەی مۆدێرن بۆ تاوان و ڕافتاری تاوانكارانە. هەروەها سروشتی دەستوەردان لە دادوەریی تاوان، جیاوازبوو لەوەی كە بەر لە سەرهەڵدانی مۆدێرنە پێڕەوی لێ دەكرا.
David Garland (1997: 22–3) پێی وایە لەیەكچوونێك هەبوو لەنێوان حیساباتە ترادیسیۆنێڵەكانی تاوان (چ دینی بن یا هی دی) لەگەڵ سەردەمی مۆدێرنە. ئەو پێی وایە كە لێكدانەوەیەكی سەكولارانە بۆ ڕەگەكانی تاوان لە سەردەمی مۆدێرنەدا شوێنی لێكدانەوەی سپیریتواڵی بەر لە مۆدێرنەی گرتەوە. كەواتە ئەوەی كە بەر لە مۆدێرنە كەموكوڕی بوو لێكدانەوەی جیاواز بوو بۆ تاوان.
بەم جۆرە لێكدانەوە و تیۆریزەكردنی تاوان لە دۆخی تازەی ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیریدا ڕەنگی دایەوە، بەم جۆرە تاوان بەسترایەوە بە كێڵگەی فاكتەرەكانی سۆسیۆ-پۆلیتیك و چۆن سروشتی كۆمەڵایەتی دەبینین.
پێناسەكانی تاوان:
تاوان چەندین جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت، لەوانەش: دزی (theft)، دەسبڕین (fraud)، ڕووتكردنەوە (robbery)، گەندەڵی (corruption)، دەستدرێژیكردن - اعتداو (assault)، هەتككردن (rape) و كوشتن (murder).
ئاسانترین پێناسە: (ئانجامدانی هەڵە). ئەمەش دەبەسترێتەوە بە تێگەیشتنەكانی ئەخلاق (morality). تا ئێستا هەموو ئەو كار و چالاكیەكانەی كە دەچنە بازنەی (نامۆراڵ) وەكو تاوان تەماشایان ناكرێت. بۆ نموونە هەژاری و بێبەشی كۆمەڵایەتی وەكو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تەماشای دەكرێت، بەڵام بەگشتی وەكو تاوان تەماشای ناكرێت، بەپێچەوانەوە هەندێك كاری دی بە نامۆرال تەماشای ناكرێت بەلام لە قانوندا وەكو تاوان دەبینرێت، بۆ نموونە پارككردن لەسەر خەتی زەرد.
ئاسانترین ڕێگا بۆ پێناسەكردنی تاوان (ئەو ئەكتەیە كە سەرپێچی قانونی تاوانكاریە). ئەم پێناسەیەش لەخۆیدا پرۆبلێماتیكە. لەدیدی زۆر خەڵكدا هەندێك ئەكت شكاندنی قانونی تاوانكارین، بەڵام تاوان نین.
بۆ نموونە لە قانونی ئینگلیزیدا هەندێك تاوان (offence)ی وەكو دزین و كوشتن، دەستدرێژی ترسناك لەخودی خۆیاندا وەكو خراپ یا هەڵە تەماشا دەكرێن. تەماسای ئەو تاوانانە دەكرێت وەكو تاوانی ڕاستەقینە، بەپێچەوانەی ئەو ئەكتانەی كە خراپەی قەدەغەكراون. قەدەغەكراون نەك لەبەر ئەوەی لەڕووی ئەخلاقیەوە هەڵەن، بەڵكو لەپێناو پاراستی خەڵك.
بەم جۆرە قانونی تاوانكاریلەپێناو سەپاندنی ڕشتەنامەكان (لوائح)ی تایبەتن بە تەندروستی گشتی، یا پیسبوونی ژینگە، نەك لەبەر ئەوەی ئەوانە لەڕووی مۆرالەوە هەڵەن، بەڵكو لەبەر ئەوەیە كە ئەم ڕێگایە لەهەموو ڕێگایەك كاریگەرترە بۆ پراكتیزەكردنی قانونەكان.
پ ١٨ لێگاڵ پێناسەی قانونی
تیۆری گرێبەستی كۆمەڵایەتی
دوو جۆر بیرۆكەی سەرەكی، بنەما فیكریەكانی سەردەمی گۆڕانگاری كۆمەڵایەتی هێنایە پێشەوە: تیۆری گرێبەستی كۆمەڵایەتی و یوتیلیتێریانیزم
جەوهەری تیۆری گرێبەستی كۆمەڵایەتی ئەو فیكرەیە كە پێی وایە تەنها ئەو كاتە بە حكومەتێك دەگوترێت حكومەتێكی شەرعی كە خەڵكی بە ئازادی، ڕەزامەندی خۆیان دەرببڕن و توانای بەكارهێنانی خواستی ئازادی خۆشیان هەبێت. نوسەرە سەرەكیەكانی ئەم فیكرە ‘تۆماس هۆبز و ‘ژۆن لۆك و ‘ژان ژاك رۆسسۆ بوون، كە ڕەخنەیەكی توندیان لە ڕەفتاری نامرۆییانەی پادشایەكان و كڵێسا دامەزراوەكان و ئارەزووی ئەو ئەریستۆكراتانەشەوە كە مەرجی پێشینەی داهێنان بۆ لێدانی ئەو هەوادارانی سیستمی قانونی مۆدێرن.
تۆماس هۆبز
تۆماس هۆبز (1588–1678) جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە بەكارهێنانی ئیرادەی ئازادی مرۆڤ دەبێتەبنەمایەكی بنەڕەتی بۆ گرێبەستێكی كۆمەڵایەتی مەشروع.
ئەو پێی وایە دەكرێت ملكەچكردن بسەپێنرێت بە ترساندن لە سزا، بەڵام تەنها ئەو كاتە دەبێت كە چوونە ناو گرێبەستەكە و بەڵێنیان دا، بە ئازادی خۆیان ملكەچ بن و دواییش بیشكێنن.
هۆبز لەجیاتی تێڕوانینێكی مرۆڤانە، تێڕوانینێكی نێگەتیڤی هەبوو، پێشنیازی پێویستی دامەزرانی دەزگا كۆمەڵایەتیەكان، هێنانە كایەی بیرۆكەیەكی نوێ بۆ سیستمی دادوەری تاوانكاری، بە مەبەستی پشتیوانی كردن لە گرێبەستە كۆمەڵایەتیەكان و جێبەجێكردنی قانونەكان.
هۆبز پێی وایە لە دۆخی «دەولەتێكی سروشتیدا» ، یا بەبێ دەستوەردانی دەرەكی لەژیانی خەڵك، خەڵك لەوانەیە بكەوێتە «جەنگی هەموان لە دژی هەموان». لەو حاڵەتەشدا ژیان كورت دەبێت و دەبێتە پیسی و دڕندەیی.
بۆیە پێشنیازی كرد كە خەڵكی دەبێت بە ئازادی خۆیان مل بۆ دەستەڵاتێك یا دەزگایەكی (سەركوتكەر) ڕەها كەچ بكەن، كە لە ئەنجامیگرێبەستی سیاسی و كۆمەڵایەتی، دەستەڵاتێكی شەرعی دەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو گرێبەستانەی كە لەنێوانیاندا هەیە.
قانونی سروشتی:
بەكارهێنانی ئەقڵ بۆ لێكدانەوەی سروشتی مرۆیی و بەدەستهێنانی پوختەی بنەماكانی پەیوەستبوون بە بنەما ئەخلاقیەكان.
قانونی سروشتی پێچەوانەی قانونی پۆزیتیڤ یا وەزعیە، بۆیە ناكرێت ناوەرۆكی قانونی وەزعی بزانین بەبێ ئاماژەكردن بە ناوەرۆكی قانونی سروشتی و پاشان ڕەخنەگرتن لە قانونی بنەڕەتی و لەوەش زیاتر ڕەخنەگرتن لە خودی قانونەكان. هەندێك ئەمە وەكو سینۆنیمێك بەكاردێنن بۆ دادوەری سروشتی و مافە سروشتیەكان .
پێناسەكردنی تاوان و لادان
پێناسە و جیاوازی نێوان تاوان و لادان
لادان (deviance): ئەو ڕەفتارەیە (behaviour) كە دژی پێوەر(norms) و بەها (values) و چاوەڕوانیەكانی گروپە كۆمەڵایەتیەكان و كۆمەڵگان.
تاوان (crime): ئەو ڕەفتارەیە كە پێشێلكردنی قانونەكانە (Breaks Laws) و لەلایەن سیستمی قانونیشەوە (Legal System) سزا (Punished)ی بۆ بڕاوەتەوە.
تاوان لادانە، بەڵام هەموو لادانێك تاوان نیە.
لیستێكی درێژی ئەو ڕەفتارانەی كە بە لادان دەژمێردرێن و بە تاوان دانانرێن
داونس و ڕۆك (١٩٨٨)، وەها پێناسەی لادان دەكەن: واپێدەچێت لادان ئەو ڕەفتارە بێت كە قەدەغە یا كۆنترۆڵ كراوە، سزا یا سەركۆنەكردن بۆخۆی ڕادەكێشێت.
تاوان و لادان بیناكراوی كۆمەڵایەتین
هەردوو، تاوان و لادان لەڕووی كولتوریەوە دەسنیشان كراون. كەواتە ئەوەی كە بە تاوان دەژمێردرێت كەمێك جیاوازە لەوەی كە بە لادان دەژمیردرێت.
لادان وەكو نۆرم و بەها و گۆڕانكاریە چاوەڕوانكراوەكان، لەگەڵ كات و شوێندا دەگۆڕێن. ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەبەركردنی پانتۆڵ بۆ ژنان بە لادان دەژمێردرا.
میشێڵ فۆكۆ (پۆست مۆدێرنیست) سێ كتێبی نوسیون سەبارەت بەوەی چۆن لادانە بە تاوانكراوەكان، سێكسی بە تاوانكراو و سەرەڕۆیی (شێتی) بەدرێژایی مێژوو گۆڕانیان بەسەردا هاتووە..
هەروەها ئەوەی بۆ هەندێك گروپ لە كۆمەڵگادا بە لادان دەژمێردرێت لە هەندێكی دیكەدا گونجاوە.
سەبكولتورەكان نۆرمی جیاوازیان هەن سەبارەت بە تەوژمە كۆمەڵایەتیەكان.
لادانی كۆمەڵایەتی
لادانی كۆمەڵایەتی بە مانای ئەو ئەكتانەی كە لەلایەن زۆربەی كۆمەڵگا بە لادان دەبینرێن، لە زۆربەی دۆخەكاندا:
سوێندخواردن لەدەستەڵاتی كەسێكدا، ئەو كەسانەی كە ئەوە دەكەن بە لادەر دەژمێردرێن
(كردارە پەرتوبڵاوەكان) ئەكتە راندۆمیەكانی توندوتیژی زیادەڕەو.
بەخراپ بەكارهێنانی منداڵ (child abuse)، لە جیهاندا بە هەڵە تەماشای دەكرێت.
لادان لە بارودۆخێكی تایبەت
لادان لەبارودۆخێكدا؛ بەمانای ئەو ئەكتانە دێت كە بە لادان، یان نۆرمال دەژمێردرێن، لەسەربنەمای هەڵومەرجەكان.
خۆڕووتكردنەوە، لەماڵی خۆت ئاساییە، بەڵام لادانە لەسەر شەقامێكی گشتی
كوشتنی كەسێك، ئاساییە ئەگەر لە جەنگدا بیت لەگەڵ بەرەیەكی دوژمن و سەربازێان لێ بكوژیت، بەپێچەوانەوەش بە ادان دەژمێردرێت.
سیستمی كۆمەڵایەتی و كۆنتڕۆڵی كۆمەڵایەتی
سیستمی كۆمەڵایەتی و كۆنتڕۆڵی كۆمەڵایەتی، هاودەنگیان دروست كردووە سەبارەت بە چۆنیەتی ڕەفتاركردن
1- لە پێناسەكردندا، زۆربەی ڕەفتارەكان لە كۆمەڵگادا نە تاوانن و نە لادان، بەڵام سیستمی كۆمەڵایەتی و كۆنتڕۆڵی كۆمەڵایەتی پارێزگاری لە بارودۆخی هەنوكەییدا دەكەن و هاودەنگیەكی بەهادار دروست دەكەن سەبارەت بە چۆنیەتی ڕەفتاركردن. خەڵكی بەكۆمەڵایەتی كراون بۆ ئەوەی پێڕەوی لە نۆرمە كۆمەڵایەتیەكان بكەن.
2- هەندێك لە نۆرمەكان بوون بە ئاسایی: بۆ نموونە: كاتێك كە گفتوگۆیەكی ڕووبەڕوو دروست دەبێت، خەڵكی هەوڵ دەدەن بەشێوەیەكی جیا و لەدووریەكی گونجاو بوەستن، تەماشای یەكە یەكەیان بكە كاتێك قسە دەكەن بێ ئەوەی بە زێدەڕۆیی دەستپێبكەن، بە ڕێز (polite) و ئارام (tactful)، زۆر درێژدادڕ مەبە بەبێ بیركرندەوەیەكی دروست سەبارەت بەو شتە.
3- نۆرمەكانی دی پێڕەویان لێ دەكرێت، چونكە ئێمە بە وشیاریەوە دەزانین كە ئەوانە نۆرمن، بۆ نموونە: وەستان لە ترافیك لایتی سوور.
سزایەكان، پاداشت و سزادانن، كە نۆرمە كۆمەڵایەتیەكان بەهێز دەكەن.
پــــــاداشـــــت و ســـــــــــزا
سزای پۆزەتیف، ئەمەیان پاداشتی ئەو خەڵكانەیە كە پێڕەوی لە نۆرمەكان دەكەن
سزای نێگەتیڤ، ئەمەیان سزای ئەو خەڵكانەیە كە لە نۆرمەكان لا دەدەن
سزای ڕەسمی كەلەلایەن ئاژانسێكی رەسمیەوە ئەنجام دەدرێت
- بڕوانامە بۆ تێپەڕاندنی تاقیكردنەوەی شەشی ئامادەیی
- مەدالیای ئازایەتی لە هێزە چەكدارەكان
- جامی بردنەوەی دوا یاری تۆپانێ - سزادان بەهۆی پێشێلكردنی قانون
- كونكردنی مۆڵەتی شوففێری بەهۆی سەرپێچیكردنی قانونی هاتوچۆ
- كارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانەوە
سزای ناڕەسمی لەلایەن خەڵكەوە جێبەجێ دەكرێت
- دەست لەپشتدان
- كاتێك پێی دەڵێن "ئافەرین" بۆ ڕەفتارێكی جوان - خۆددورخستنەوە لە یەكێك و بایكۆتكردنی
- دەنگ لەسەر هەڵهێنان بە توڕەیی لەسەر ڕەفتارێكی خراپ دەست لەپشت دان


لهسهر هێڵ نییه







سۆسیۆلۆگەكان حەز بە هۆكارە كۆمەڵایەتیەكانی تاوان و لادان دەكەن
سۆسیۆلۆگەكان حەز بە هۆكارە كۆمەڵایەتیەكانی تاوان و لادان دەكەن وەكو دیاردەیەكی كۆمەلایەتی و بەشەكانی تێگەیشتنی كۆمەلایەتی.
كلیلی پرسیارەكان دەربارەی تاوان ئەمانەن:
1- ئایا تاوان هیچ مەبەستێكی هەیە؟
2- هۆكارەكانی تاوانكاری چین؟
3- كێن ئەوانەی تاوان ئەنجام دەدەن؟
4- ڕەهەندەكانی تاوان چین؟
• خوێندنی لادان كەمتر ڕۆشنە، چونكە لادان هەیە و كۆنترۆلی كۆمەڵایەتیش لەهەموو كێڵگەكانی خوێندنی سۆسیۆلۆژیادا هەیە
تیۆریەكانی دی
چەند تیرۆیەكی دی هەن بێجگە لە تیۆریە كۆمەڵناسیەكان، سەبارەت بە هۆكارەكانی دیاردەی تاوان. بەو پێیەش تەنها سۆسیۆلۆگەكان نین كە گرنگی بە تێگەیشتنی لادان و تاوان لە كۆمەڵگادا دەدەن. بەرایی ترین تیۆریست كە بەلایانەوە گرنگ بوو لە لادان و تاوان لە كۆمەڵگادا تێبگەن، سەرەتا لە سەدەی نۆزدەهەمەوە لەسەر بنەمای كاراكتەرە سایكۆلۆژی و فیزیۆلۆژی تاكە لادەرەكان، بیناكرابوون.
تیۆریە فیسیۆلۆژیەكان
تیۆریە فیسیۆلۆژیەكان پێیان وایە؛ تاوانكارەكان لەڕووی فیزیكیەوە جیاوازن
لە سەدەی نۆزدەهەمەوە دكتۆری ئتاڵی سیزەر لۆمبرۆزۆ (١٨٧٦) بەهۆی تیۆریەكەی خۆیەوە ناوبانگی دەركرد، كە پێی وایە؛تاوانكارەكان لەڕووی جینیەوە جیاوازن. ئەو دەسنیشانی كردووە كە « هەندێك نیشانەی دەرەكی جەستەیی لە كەسە تاوانكارەكاندا هەن، لەنموونەی جۆری چەناگە، یا هەبوونی پەنجەی زیادەی دەست یا پێ.
لهسهر هێڵ نییه