.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى كه توێژه‌رانى ئه‌مریكى له زانكۆى كلیمسۆن له ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامیان داوه ، ده‌لێت" هه‌ندێ پێكهاته‌ى ڕووه‌كى سروشتى چالاكیه‌كى باشیان تێدایه بۆ وه‌ستان دژى ئه‌و به‌كتریا زیان به‌خشانه‌ى مرۆڤ تووشی نه‌خۆشیه‌كانى وه‌كو هه‌ڵئاوسانى گه‌ده‌و شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده ده‌كات .
به‌پێى لێكۆلینه‌وه‌كه هه‌ندێ چاره‌سه‌رى زینده‌گى ڕۆلێكى گرنگ ده‌بینن له به‌رگرى كردن دژی به‌كتریاى زیانبه‌خش و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌رگرى له نه‌خۆشیه‌كان ده‌كه‌ن ، له‌وانه‌ش سیر‌و برۆكلى و جۆره‌كانى فراوله‌و ترێ و چاى سه‌وز ، هه‌روه‌ها ترێ ڕۆلێكى كاریگه‌رى هه‌یه ، ئه‌ویش به‌هۆى بوونى رێژه‌یه‌كى به‌رزى ئه‌نتى ئۆكسیده‌كان و بۆلیفینولات تێیدا .
به‌پێی هه‌والێكى ئاژانسی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، كاریگه‌رى دژه به‌كتریایه‌كان له‌سه‌ر پێكهاته‌ى ترێى ڕه‌ش و سورو سپی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێكهاته‌ى رسفراترول و ترشی ئیلاگیك و مریستین كه له‌ناو ترێ-دا زۆره .
هه‌روه‌ها توێكلى ترێی مسكۆدین باشترین كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر دژایه‌تى كردنى به‌كتریاى زیانبه‌خش .
____________________________________________________________________________________
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه ، كه ڕێپێدانى منداڵی ته‌مه‌ن 20 مانگى تا شه‌ش ساڵ و نیوى له ده‌ستنیشانكردنى خواردن به‌بێ ئه‌وه‌ى دایك و باوك هاوكارى بكه‌ن ، ئه‌وا له داهاتوودا ده‌بێته هۆكارێكى ئیجابی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنى خۆراكى ته‌ندروست .
به‌پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه كه تۆڕی هه‌والى CNN بلاویكرده‌وه هاتووه ، كه ڕێگه‌پێدانى منداڵ له ده‌ستنیشانكردنى خواردن ، به‌ماناى هه‌ڵبژاردنى خۆراكى ناته‌ندروست له نێوان ئه‌م خواردنانه‌دا ناهێت ، وه پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان ژماره‌یه‌ك خواردنى پێكهاتوو پێشكه‌ش به منداله‌كانیان بكه‌ن ، وه‌كۆ میوه‌و خه‌زره‌وات و خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به پرۆتینات و ئاسن له‌وانه‌ش هێلكه .
لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 155 منداڵ ئه‌نجام دراوه ، ئاشكراى كردووه كه ئه‌و منداڵانه‌ى به‌ستى دایك و باوكیان ڕاسته‌وخۆ به‌بێ به‌كارهێنانى ملاك خواردنیان پێدراوه ، ده‌توانن خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به كاربۆهیدراتى پێویست بۆ گه‌شه‌ى منداڵ ده‌بین بكه‌ن .
هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ى به‌هۆى ملاكه‌وه خواردنیان پێدراوه ، ئه‌وا خواردنى شیرین و پێكهاتوو له رێژه‌یه‌كى به‌رزى شه‌كر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن ، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كى سلبى بۆسه‌ر ته‌ندروستى منداڵ و كێشى هه‌یه .
_______________________________________________________________________________________
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه ، كه خواردنه‌وه گازیه‌كان مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه ، به‌وه‌ى كه مه‌ترسی تووشبوون به ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی داخرانى درێژخایه‌نى سییه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه .
توێژه‌ران له زانكۆى "ئه‌دیلید" له‌كاتى چاودێرى كردنى 17 هه‌زار كه‌سی سه‌رووى ته‌مه‌ن 16 ساڵیه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌كارهێنه‌رانى خواردنه‌وه گازیه‌كان و ئاوى كانزاى زیاتر تووشی ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی داخرانى درێژخایه‌نى سییه‌كان ده‌بنه‌وه ، وتیشى ، كه زیاتر له 10%ى به‌شدابوانى لێكۆلینه‌وه‌كه داوایان لێكرابوو كه ڕۆژانه نیو لیتر خواردنه‌وه‌ى گازى بخۆنه‌وه .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ش ئه‌وانه‌ى برێكى زۆرى خواردنه‌وه‌ى گازى به‌كارده‌هێنن به رێژه‌ى 1،2 جار زیاتر تووشی ڕه‌بۆ و 1,7 جار زیاتر تووشی قه‌پات بوونى سییه‌كان ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى ئه‌م خواردنه‌وه‌یه به‌كارناهێنن .
زانایان له‌كۆتایدا وتیان ، ئه‌م مه‌ترسیه په‌یوه‌ندى به بڕی به‌كارهاتووى خواردنه‌وه گازیه‌كانه‌وه هه‌یه ، چونكه هه‌رچه‌نده زیاد خواردنه‌وه گازیه‌كان بخۆرێته‌وه ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیانه‌ش زیاتر ده‌بێت .
_____________________________________________________________________________________
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه توێژه‌رانى زانكۆى "توهۆكوى" ژاپۆنى ئه‌نجامیان داوه ، ده‌رخستووه كه ئه‌و به‌ساچووانه‌ى چاى سه‌وز به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ده‌خۆنه‌وه ، ئه‌وا له‌گه‌ل پێشكه‌وتنى ته‌مه‌ندا زیاتر شۆخ و شه‌نگ ده‌بنه‌وه .
به‌پێی هه‌والى ئاژانسى شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، ئه‌وانه‌ى چاى سه‌وز ده‌خۆنه‌وه كه‌متر تووشى په‌ككه‌وتن ده‌بنه‌وه له‌كاره‌كانى ڕۆژانه‌یاندا ، وه‌كۆ له‌به‌ركردنى جڵ و به‌رگ و خۆ شوشتن .
لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ى "ستریت تایمز" بلاوكرایه‌وه ئاشكراشی كردووه ، كه چاى سه‌وز له ماده‌ى كیمیاوى ئه‌نتى ئۆكسید پێكهاتووه كه یارمه‌تى به‌رگرى كردن له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌دات ، وه ڕۆلێكى گرنگ ده‌بینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆلیسترۆل له‌ناو له‌شدا .
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕۆژانه پێنج كۆپ له چاى سه‌وز ده‌خۆنه‌وه ، ئه‌وا كه‌متر تووشی بێتوانایی ده‌بنه‌وه ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى ڕۆژانه كه‌متر له سێ كۆپ چاى سه‌وز ده‌خۆنه‌وه .
______________________________________________________________________________________
نوێترین لێكۆلینه‌وه‌ى پزیشكى ئامۆژگاریمان ده‌كات به خواردنه‌وه‌ى یه‌ك كۆپ شیر له ڕۆژانه‌دا ، چونكه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى فراوان پێویستیه‌كانى مرۆڤ له سه‌رچاوه‌كانى خۆراك و كالسیۆم دابین ده‌كات ، وه هه‌روه‌ها یارمه‌تى مرۆڤ ده‌دات له هه‌بوونى بیرێكى تیژ‌و پاك .
توێژه‌ران له زانكۆى "مین"ى ئه‌مریكى ده‌لێن" ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ى كۆپێكى شیر ته‌نها پێویسته‌یه‌كانى له‌ش له سه‌رچاوه‌ى خۆراك و كالسیۆم ده‌بین ناكات ، به‌لكۆ كارده‌كات بۆ پاراستنى تواناى بیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا ، به رێژه‌ى پێنج جار زیاتر له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕۆژانه شیر ناخۆنه‌وه .
توێژه‌ران ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر نزیكه‌ى 900 پیاو و ئافره‌تى ته‌مه‌ن نێوان 23 تا 98 ساڵی ئه‌نجامداوه ، كه‌تێیدا هه‌لساون به چاودرێرى كردن و پێوانى ئاستى تواناى بیركردنه‌وه .
هه‌روه‌ها پاش چاودێرى كردنى به‌شداربووان له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ى كۆپێك شیر به شێوه‌یه‌كى رێكۆپێك ، باشترین سه‌ركه‌وتنه بۆ پاراستنى تواناى تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه به رێژه‌یه‌كى گه‌وره ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ڕۆژانه گرنگى به خواردنه‌وه‌ى شیر ناده‌ن .
______________________________________________________________________________________
لێكۆلینه‌ویه‌كى تازه‌ى پزیشكى ئاشكراى كردووه ، كه خواردنى شكۆلاته به رێژه‌یه‌كى یه‌كسان ده‌كرێت یارمه‌تى ئه‌گه‌رى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى گه‌دا بدات .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووى پزیشكى ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو ، كه تووى قاوه به‌هۆى ده‌وله‌مه‌ندى به دژه ئۆكسیدى سروشتى ، كارده‌كات بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و مادانه‌ى زیان به ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌ینن .
توێژه‌ران ده‌لێن" سوودى خواردنى شكۆلاته به رێژه‌ى 75% زیاتره له رێژه‌ى قاوه‌ى خاو ، ئه‌ویش به‌هۆى بوونى رێژه‌یه‌كى به‌رزترى دژه ئۆكسید تێیدا ، كه زیاتر به‌گرى له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و شه‌كره‌و به‌رزى ئاستى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌كات .
______________________________________________________________________________________
توێژینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى كه زانایانى به‌ریتانى له كۆلیژى له‌نده‌ن له به‌ریتانیا ئه‌نجامیان داوه ، ئاشكراى كردووه كه كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن ، په‌یوه‌ندى به خواردنى برێكى باشی گۆشتى ماسیه‌وه هه‌یه .
توێژه‌ران ده‌لێن" لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر گرنگى خواردنى ماسی ئه‌نجام دراوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ، كه گرنگى و سوودى خواردنى ماسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونى برێكى زۆرى چه‌ورى سوودبه‌خش له‌ناو ماسیدا ، وه به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ماسی بڕژاو سووده‌كه‌ى زیاتره له ماسی سوركراو، چونكه ماسی سوركراو ڕێژه‌یه‌كى زۆرى چه‌ورى زیانبه‌خشى تێدایه .
هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه له‌سه‌ر نزیكه‌ى 63 هه‌زارو 914 ئافره‌ت ئه‌نجام دراوه ، وه پاش چاودێرى كردنى حاله‌تى شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن له‌سه‌ریان 254 حاله‌تى تووشبوون به‌و شێرپه‌نجه‌یه تۆماركراوه .
ktv
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن بێستون (2012-02-29 13:17:59)

هه‌موو کات بێده‌نگی جوانی مرۆڤ نی‌یه ،له ناو هه‌موو بێده‌نگیه‌کاندا بێده‌نگی
نه‌زانی ، ژیری ، شه‌رم ،ڕق ، گێژی.....هتد جوانترینیان بێده‌نگی ژیرییه .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دةست خو ش بزيت بو ئة م زانياريي

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh zanyareakant jwanw baswda
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه