❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-03-02 17:12:25

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

جیاوازی نێوان ئیسلام و یەهوودیەکان ........ ژمارە و ڕاستیەکان .

ئازیزانم :  هەموومان ئەزانین کە ژمارەی ئیسلام لە جیهاندا زۆر زۆرە و زۆر زیاترە لە ژمارەی یەهوودیەکانی جیهان ، بەڵام  لەگەڵ ئەو جیاوازیە زۆرەشدا کۆمەڵێک ڕاستی هەیە کە هەرگیز ناشاردرێتەوە ، لێرەدا هەندێک لەو ڕاستیانە ئەخەینە بەرچاو بە هیوای سوود وەرگرتن و ڕەزامەندی ئازیزان


*********************************************************************************
ژمارەی یەهوودیەکانی جیهان بریتیە لە  ( ١٤ ) ملیۆن کەس و بەم شێوەیە دابەش بوون لە جیهاندا :
( ٧ ) ملیۆن لە ئەمەریکا
( ٥ ) ملیۆن لە ئاسیا 
( ٢ ) ملیۆن لە ئەوروپا
( ١٠٠ ) هەزار لە ئەفەریقا

************************************************* 
ژمارەی مسوڵمانانی جیهان بریتیە لە ( ١.٥ ) ملیار مسوڵمان و بەم شێوەیە دابەش بوون لە جیهاندا :
( ٦ ) ملیۆن لە ئەمریکا
( ١ ) ملیار لە ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
( ٤٤ ) ملیۆن لە ئەوروپا
( ٤٠٠ ) ملیۆن لە ئەفریقا
کەواتە پێنج یەکی دانیشتوانی جیهان مسوڵمانن
ژمارەی مسوڵمانانی جیهان دوو ئەوەندەی هیندۆسەکانن ، دوو ئەوەندەی بوزاییەکانن ،
( ١٠٧ ) ئەوەندەی یەهوودیەکانن !!!!!!
بەم ژمارە جیاوازەوە ڕاستیەک هەیە ئەویش بەهێزی و پێشکەوتووی یەهودیەکانە لە ئاستی مسوڵماناندا ......
هۆکارەکان چین ؟؟؟؟


*************************************
با ئێستا بەردەوام بین لەسەر سەرژمێریەکان و ڕاستیەکاندا :
کەسایەتیە درەوشاوەکانی مێژووی نوێ :
ئەلبێرت ئەنشتاین ..... یەهوودی
فروید  ........  یەهوودی
کارل مارکس یەهوودی
بول سامويلسون  : یەهوودی
ميلتون فرايدمان  :  یەهوودی


****************************************
گرنگترین داهێنانە پزیشکیەکان
داهێنەری ( حقنە ) ی پزیشکی ... بنجامین روبن .....  یەهوودی
داهێنەری ( لقاح ) ی ئیفلیجی مناڵ ...... یوناس سالک .....  یەهوودی
داهێنەری دەرمانی شێرپەنجەی خوێن ....  جیرترود الیون  ......  یەهوودی
دۆزەرەوەی ( مکتشف ) هەوی جگەر و چارەسەری  ......  باروخ بلومبیرج  .......  یەهوودی
دۆزەرەوەی دەرمانی زوهری  .....  بول ارلیخ  .... یەهوودی
پەرە پێدەری لێکۆڵینەوەکانی ئامێری بەرگری ( مناعە )  .....  ایلی ماتشینکوف  ....  یەهوودی
خاوەنی گرنگترین لێکۆڵینەوەکانی غودەی صما .....  اندرو شالی  ..... یەهوودی
خاوەنی گرنگترین لێکۆڵینەوەکانی چارەسەری هەستیاری ....... یەهوودی
داهێنەری ( حەبی مەنع )  .....  گریگوری بیکوس  .......  یەهوودی
خاوەنی گرنگترین توێژینەوەکانی چاوی مرۆڤ و تۆڕەکانی چاو ..... جورج والد  .....  یەهوودی
خاوەنی گرنگترین توێژینەوەکانی چارەسەری شێرپەنجە  ......  ستانلی کوهین  .....  یەهوودی
دۆزەرەوەی شۆرینی گورچیلەکان و خاوەنی گرنگترین لێکۆڵینەوەکانی ئەندامی دەست کرد  ...... ویلیم کلوفکیم  .....  یەهوودی

******************************************* 
ئەو دۆزینەوانەی ئاراستەی جیهانی گۆڕی  :
پەرەپێدەری چارەسەرکەری بنەڕەتی  ( نووی ) ......  ستانلی میزور  .....  یەهوودی
دۆزەرەوەی کارلێکە ناوکیەکان ( مفاعل نووی ) ....  لیو زیلاند  .......  یەهوودی
دۆزەرەوەی چەمکی ڕوناکیەکان  .....  بیتر شولتز  ......  یەهوودی
دۆزەرەوەی نیشانەکانی ڕوناکی هاتوچۆ ( اشارات مرور )  .....  چارلز ادلر  ..... یەهوودی
دۆزەرەوەی ستیل  ( ستانلس ستیل )  .......   بینو ستراس  ......  یەهوودی
دۆزەرەوەی فیلمە بیستەریەکان  ......  ایسادور کیسی  .....  یەهوودی
دۆزەرەوەی میکروفون و گرامافون  .....  ایمیل بیرلاینر  ..... یەهوودی
دۆزەرەوەی تۆمارکەری ڤیدیو  ......  چارلز جینمسبیرغ  .....  یەهوودی


*************************************************************   
دروستکەری ناو مارکە جیهانیەکان :
( بولو )  ....... رالف لورین ...... یەهوودی
ليفايز جينز ......  ليفاي ستراوس ......  یەهوودی
ستاربكس  ......   هوارد شولتز .....  یەهوودی
گۆگڵ  ......   سيرجي برين  .....   یەهوودی
دیڵ .....  مايكل ديل ......  یەهوودی
أوراكل ..... لاري إليسون .....  یەهوودی
DKNY   ....  دونا كاران ......  یەهوودی
باسكن وروبنز .....  إيرف روبنز ......  یەهوودی
دانكن دوناتس ......   ويليام روزينبيرغ  ...... یەهوودی


************************************************* 
سیاسەت مەدار و بڕیار بەدەستەکان :
هنري كسنجر ...... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  ..... یەهوودی
ريتشارد ليفين ...... سەرۆکی زانکۆی بیل  .......   يهودي
ئالان گرينسبان ....... سەرۆکی جیهازی یەدەگی فیدرالی ئەمریکی ...... یەهوودی
مادلين أولبرايت  ......  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  ......  کچە  یەهوودی
جوزيف ليبرمان ......  سیاسەتمەداری ئەمریکی .......  یەهوودی
كاسبر واينبرگر ....... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا .....  یەهوودی
ماكسيم ليتفينوف ...... وەزیری کاروباری دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەت  .....  یەهوودی
ديفيد مارشال ...... سەرەک وەزیرانی سەنگافورە .....  یەهوودی
آيزاك آيزاك  .....  حاکمی ئوستورالیا  .....  یەهوودی
بنجامين دزرائيلي  ...... سەرەک وەزیرانی بەریتانیا  ......  یەهوودی
ييفيجني بريماكوف  .....  سەرەک وەزیرانی ڕووسیا  ....  یەهوودی
باري گولدووتر ...... سیاسەتمەداری ئەمریکی  ......  یەهوودی
خورخي سامبايو ..... سەرۆکی پورتوگال  .....  یەهوودی
هيرب گريي ..... جێگری سەرەک وەزیرانی کەنەدا  .....   یەهوودی
بيير منديز  ......  سەرەک وەزیرانی فەڕەنسا .....  یەهوودی
مايكل هوارد  ....... وەزیری دەوڵەت  لە بەریتانیا  .....  یەهوودی
برونو كرايسكي  .....  ڕاوێژکاری نەمسا  .....  یەهوودی
روبرت روبين ......  وەزیری خەزێنەی ئەمریکا  .....  وز یەهوودی
جورج سوروس  ...... سیاسەتمەدار و ناوداری بواری ئابووری  ....... یەهوودی
وولتر أنينبيرگ  .......  ناودارترین کەسایەتی کاری خێرخوازی  لە ئەمریکا  .... یەهوودی


************************************************** 
ناودارەکانی بواری ڕاگەیاندن لە جیهاندا ::
  CNN  -  وولف بليتزر  ......  یەهوودی
ABC news  -  بربارا وولترز …….   یەهوودی
واشنطن پۆست -  يوجين ماير .....  یەهوودی
گۆڤاری تایم  -  هنري گرونوالد ......  یەهوودی
واشنطن پۆست -  كاثرين گراهام ......  یەهوودی
نيويورك تايمز-  جوزيف ليليفيد .......  یەهوودی
نيويورك تايمز -  ماكس فرانكل  ......  یەهوودی

********************************************** 
ئەوانەی ناومان بردن تەنها مشتێکن لە خەروارێک و ئەگەر زیاتر بەدواداچون بکرێ  ئەوا زۆر زیاتریش لەوە دەست ئەکەوێت کە خزمەتی مرۆڤایەتیان کردوە و ناوبانگیان پەیداکردوە لە جیهاندا .
ئێستا با هەندێ ڕاستی تر بخەینە بەرچاو بۆ زیاتر شارەزابوونمان : 
لەماوەی ( ١٠٥ ) ساڵی ڕابووردوودا .....
لە ( ١٤ ملیۆن ) یەهوودی ( ١٨٠ ) جائیزەی نۆبڵیان بەدەستهێناوە .....
بەڵام  ( ١.٥ ملیار )  مسوڵمان تەنها ( ٣ ) جائیزەی نۆبڵیان بەدەستهێناوە  !!!! 
ئەمەش بە تێکڕایی ........  (  ٧٧٧٧٨  ) واتە کەمتر لە ( ٨٠ ) هەزار یەهوودی  یەک جائیزەی نۆبڵیان  بەر ئەکەوێ 
( ٥٠٠ ملیۆن ) مسوڵمان یەک جائیزەی نۆبڵیان بەر ئەکەوێ  !!!!
کە ئەبوایە بە گوێرەی ژمارەی مسووڵمانان بەو تێکڕاییەی یەهوودیەکان .... مسوڵمانان ( ١٩٢٨٦ ) جائیزەی نۆبڵ بەدەست بێنن !!!!!


**************************************************** 
ئاخۆ ئەم پێشکەوتن و ئاستی زانیاریەی یەهوودیەکان  .....  ڕێکەوتە  ؟؟؟  قۆپیان کردوە  ؟؟؟ واسیتەیان کردوە  ؟؟  ئەی خۆ موئامەرەش نیە !!!!

***************************************************
با ڕاستیەکان زیاتر بدوێن  ............
لە هەموو جیهانی ئیسلامیدا  تەنها ( ٥٠٠ ) زانکۆ هەیە  ......
لە ئەمریکا  (5758 ) زانکۆ هەیە !!!!
لە هیندستان ( ٨٤٠٧ )  زانکۆ هەیە !!!!


**************************************************
لە لیستی ( ٥٠٠ ) ناودارترین  زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهاندا  تەنها یەک زانکۆی ئیسلامی تیا نیە !!!!
بەڵام ( ٦ ) زانکۆی ئیسرائیلیی تیایە  !!!!

************************************************   
ئاستی خوێندەواری و زانست لە وڵاتانی مەسیحیدا  بریتیە لە  (  ٩٠%  )
ئاستی خوێندەواری و زانست لە وڵاتانی ئیسلامیدا  بریتیە لە  (  ٤٠%  )
لە وڵاتانای مەسیحیدا  ( ١٥ ) وڵات ئاستی زانست تیایاندا ئەگاتە  ( ١٠٠% )
تەنها یەک دەوڵەتی ئیسلامی نیە لە هەموو جیهاندا ئاستی زانستی بگاتە ( ١٠٠% )  !!!!


***********************************************************************
ڕێژەی  دەرچوانی قۆناخی سەرەتایی خوێندن لە وڵاتانی مەسیحیدا ئەگاتە  ( ٩٨%  )
ڕێژەی  دەرچوانی قۆناخی سەرەتایی خوێندن لە وڵاتانی ئیسلامیدا ئەگاتە  ( ٥٠%  )

**********************************************************************
ڕێژەی  داخل بوونی خوێندکاران لە زانکۆکان لە وڵاتانی مەسیحیدا  ئەگاتە  ( ٤٠% )
ڕێژەی  داخل بوونی خوێندکاران لە زانکۆکان لە وڵاتانی ئیسلامیدا  ئەگاتە  ( ٢% ) !!!!


********************************************************************* 
بەرامبەر هەر یەک ملیۆن مسوڵمان ( ٢٣٠ )  زانا  هەیە  ......
بەرامبەر هەر یەک ملیۆن ئەمریکی  ( ٥٠٠٠ ) زانا هەیە  !!!!


*********************************************************************
ئەزانم زۆر ماندوو بوون بە خوێندەوەی بابەتەکە و چاویشتان هیلاک بووە  ههههههه ئەم ڕاستیانەش زۆر تاڵن بۆ مسوڵمانان
بەڵام  کەمێک چاوتان بکەنەوە و با کەمێکی تریش لە ڕاستیەکان بدرکێنین باشرتە لەوەی خۆمان گێل بکەین و چاومان ببەستین لە ئاستی ڕاستیەکاندا
کەواتە با بەردەوام بین  ............ 
لە وڵاتانی مەسیحیدا بەرامبەر یەک ملیۆن مەسیحی  (  ١٠٠٠  ) کارمەندی هونەری هەیە
لە وڵاتانی ئیسلامییدا بەرامبەر یەک ملیۆن مسوڵمان  تەنها ( ٥٠ ) کارمەندی هونەری هەیە  !!!!  چاوی کوێرم بۆ خۆمان  هههههه


******************************************************************** 
وڵاتانی مەسیحی ( ٥% ) ی داهاتی نەتەوەییان ساڵانە  تەرخان کردوە بۆ باس و لێکۆڵینەوەکان و گەشەپێدان .
وڵاتانی ئیسلامی (٠.٢% ) ی داهاتی نەتەوەییان ساڵانە  تەرخان کردوە بۆ باس و لێکۆڵینەوەکان و گەشەپێدان .

******************************************************************* 
تێکڕایی دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان ڕۆژانە لە پاکستان  ئەکاتە ( ٢٣ ) ڕۆژنامە و گۆڤارە بەرامبەر هەر ( ١٠٠٠ ) هاووڵاتی
تێکڕایی دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان ڕۆژانە لە سەنگافورە  ئەکاتە ( ٤٦٠ ) ڕۆژنامە و گۆڤارە  بەرامبەر هەر ( ١٠٠٠ ) هاووڵاتی
لە بەریتانیا ( ٢٠٠٠ ) کتێب بەرامبەر ( ١ ) ملیۆن  هاووڵاتی  دەرئەچێت 
لە وڵاتی میسر  تەنها ( ١٧ ) کتێب دەرئەچێت  بەرامبەر ( ١ ) ملیۆن هاووڵاتی


******************************************************************* 
کەل و پەلی تەکنیکی بەرز (0.9% ) ی بەرهەمی نێردراوی پاکستانە بۆ دەرەوەی وڵات و (0.2% )  لە سعودیە و (0.3% )  لە کوێت و جەزائیر و مەغریب  ......
سەنگافورە  بە تەنها  نێردراوی بۆ دەرەوەی وڵات لە کەل و پەلی تەکنیکی بەرز ئەگاتە  (68% )  !!!!! 

*******************************************************************
ئەڕێ بەڕاست ئێمە چیمان بەسەرهاتوە ؟؟؟  مسوڵمانان لە کوێی ئەم هاوکێشانەن ؟؟؟
ئێستا پێتان ئەڵێم لە کوێن <<<<<<  فەرموون بخوێننەوە  بەس گوێ مەگرن ......

١٤٠٠  ساڵە ئیسلام بەردەوامە و تا ئێستا نازانین کەی ڕەمەزانە و چ ڕۆژێک جەژنی ڕەمەزانە  !!!!
هەر وڵاتە و بە ئارەزووی خۆی ڕەمەزان ئەگرێ و جەژن ئەکاتەوە .......
نەک هەر ئەوەندە ... بگرە تەنها لە وڵاتێکدا کات دابەش ئەبێت ،،،،،
لەیادمە ساڵێک لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا تەلەفوونم بۆ هاوڕێیەکم کرد لە هەولێر و جەژنە پیرۆزەم لێکرد ... وتی هەرچەندە لای ئێمە ئەمڕۆ
نەکراوە بە جەژن بەڵام جەژنی خۆشتان پیرۆزبێت ......
بۆچی شەرم بکەین ؟؟ با پشت ببەستین بە ئامێرە پێشکەوتوەکانی تەلسکۆبی جیهان کە یەهوودیەکان دروستیان کردوە و زۆر بە وردبینیەوە کاتەکانمان بۆ
دیاری ئەکات و هیچ هەڵەیەکی تیا ناکات ... ئەمە لە کاتێکدا کە خۆمان ناتوانین خۆمان سەرقاڵ بکەین بە زانستەوە .....

****************************************************** 
١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بەردەوامە و نەوەکانمان سەرقاڵ کردوە بە  چۆنێتی خوێندنەوەی قورئان و ڕێزمانی عەرەبی و ........

*****************************************************
١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بەردەوامە و هێشتا لە نوێژی هەینیدا و لە مزگەوتەکاندا پێڵاوی یەکتر ئەدزین  !!!!

**************************************************** 
١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بەردەوامە و پێشەواکانمان  حیکایەتەکان و ڕووداوەکانی ١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستامان بۆ ئەگێڕنەوە بێ ئەوەی هیچ پەندێکمان لێ وەرگرتبێ  !!!!
***************************************************
١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بەردەوامە و هەموو ڕۆژانێکی هەینی لە پێش نوێژدا مەلاکانمان ئەڵێن ( ڕەحمەتی خواتان لێبێت جوان ڕیزبن )
سەیرە بە ١٤٠٠ ساڵ هێشتا فێرنەبوین چۆن ڕیزبین !!!! 

**************************************************
١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بەردەوامە و ئێمەش بەردەوامین لەسەر درۆ و دزی و کارە قێزەونەکانی دژ بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی !!!

************************************************** 
١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بەردەوامە و ئێمە تازە بە تازە ئەگەین بە فەلسەفەی شەرواڵی سەر ئەژنۆ کە ( ئەڵێی شاشەی تی ڤیە و پڕی ناکات ) !!!!

************************************************** 
١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بەردەوامە و کەچی کەسانێک لە ئاستی بەرزدا بڕوانامەکەیان ساختە کردوە و بانگەشەی ئیسلام ئەکەن !!!!

************************************************* 
١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بەردەوامە و بە تەمەنەکانی ئێمە ڕۆژنامەیەک یا کتێبێکیان بە زمانی عەرەبی بۆ بخوێنیتەوە دەست ئەکەن بە گریان وا ئەزانن
قورئانە !!! 
واتە تەنها لە کاتی خوێندنەوەی قورئاندا ترس لە دڵیانا دروست ئەبێ بەرامبەر خوای گەورە و بیر لە ڕابوردوەکانی خۆیان ئەکەنەوە .......

************************************************

١٤٠ ساڵە ئیسلام بەردەوامە و ئێمەش بەردەوامین لەسەر کوشتن و سەربڕینی مرۆڤ بە ناوی ( مورتەد ) و دوور لە هەموو قیەمێکی ئینسانی و ئەخلاقی


*********************************************** 
نامەوێ زیاتر لەسەر باسەکە بدوێم و دڵنیام هەموومان باش شارەزای خۆمانین و تەنها شارەزای  یەهودی و نا مسوڵمانەکان نەبوین و ئەوانەشم بۆ ڕوون
کردنەوە ، ئێستا تەنها ماوە بە وردی بیر لە ڕەفتارەکانی خۆمان بکەینەوە و بزانین بەرەو کوێ هەنگاو ئەنێین و لە کوێی هاوکێشە جیهانیەکانی پێشکەوتنی
کۆمەڵگا و زانستین ....
.. 


*********************************************
تاکە بەرهەمێکی نێردراومان بۆ دەرەوەی وڵاتەکانمان  هەناردەکردنی کەسانێکی خۆکوژن ( انتحاری ) بۆ کۆمەڵگاکانی جیهان بۆ ئەوەی خۆیان
بتەقێننەوە مناڵ و ژن و پیرەکانیان بکوژین و بەو شێوەیە ئاستی پێشکەوتنی خۆمانیان پێ بناسێنین .....


********************************************
ئەزانم باش ماندووبوون بە خوێندنەوەی بابەتەکەوە بۆیە بەم نوکتەیە کۆتایی ئەهێنم و هیوارادرم بابەتەکەم جێگای ڕەزامەندیتان بێت و لە کەم و کوڕیەکانم
ببورن .....


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-da050d1ebd.jpg



(( کوڕێک  لە بەریتانیا ئەبێت خەڵکی کەرکوکە و لە کەرکوکەوە دایک و باوکی کچێکیان بۆ دیاری کردوە و ئەیانەوێ لێی مارەبکەن ، لە کەرکوک مەلایەک ئەهێنن و ئەڵێن مامۆستا کوڕەکەمان لە ئەوروپایە و ئەم کچەی لێ مارەئەکەین ، مەڵاکە ئەڵێ شتی وا چۆن ئەبێت خۆی لێرە نیە ؟؟
باوکی کوڕەکە ئەڵێ مامۆستا گیان ئەوە ئاسانە ، هەر ئێستا پەیوەندی پێوە ئەکەین بە مۆبایل و ئەتوانی قسەی لەگەڵ بکەیت و مارەی بکەیت ،،مامۆستا ڕازی ئەبێت و پەیوەندی بە کوڕەکەیانەوە ئەکەن ، مەلاکە ئەڵێ کوڕم ئێستا هەرچیم وت لە دوای بنەوە بیڵێوە بۆ ئەوەی مارەتان بکەم ، کوڕەکە ئەڵێ بەسەرچاو مامۆستا ... دوای هەندێ خوێندنەوە مەلاکە ئەڵێ کوڕم بڵێ ( اشهد ان لا الە الا اللە ) .. کوڕەکە ئەڵێ وەڵڵا مامۆستا لەسەریشم بدەن شتی وا ناڵێم !!!! مەلاکە توڕە ئەبێت و مارەی ناکات ئەڵێ کوڕەکەتان کافرە لێی مارە ناکرێت ، مەلا هەڵئەسێ و ئەڕوا . باوکی کوڕەکە پەیوەندی  بە کوڕەکەیەوە ئەکات و ئەڵێ :  کوڕم ئەوە تۆ چیت کرد !! بۆچی نەتوت  ( اشهد ان لا الە الا اللە )  ؟؟ خۆ نەبویت بە مەسیحی ؟؟؟
کوڕەکە وتی نا باوکە من مسوڵمانم بەڵام لەو کاتەدا لەناو پاسابووم پڕبوو لە خەڵکی ئینگلیز .. ئەگەر بموتایە  ( اشهد ان لا الە الا اللە )  هەموویان خۆیان لە جامەکانەوە فڕێ ئەدایە خوارەوە وایان ئەزانی خۆم ئەتەقێنمەوە ...!!!!!  ))


ئامادەکردنی  :  ((  ♫ Hemn Zanko ♫  ))



تایبەت بە یانەی کوردژینی ئازیز



(( هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم ))



تێبینی  : زانیاریەکان لە کۆمەڵێک سایتی عەرەبیەوە وەرگیراون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-03-02 18:13:56

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

کاکه‌ هێمن ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌
به‌راستی جیاوازیه‌کی زۆر پوخت و نایابه‌ له‌ نێوان مسولمان و یه‌هودیه‌کان له‌ جیهاندا
به‌راستی زانیاری تازه‌ن ره‌نگه‌ زۆرێک له‌ ئێمه‌ ئه‌و جیاوازییه‌یان نه‌زانی بێت و به‌لاشیا دانه‌چووبین
بابه‌تێکی تا بلێی جوانه‌ ده‌ستت خۆش بێت و ماندوو بونی زۆری پێوه‌ دیاره‌

ته‌مه‌ن درێژ و ئاسوده‌ بیت یاخوا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-03-02 18:24:55

hawbirbatasi
جوانی کوردژین
شوێن: باتاس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-11-21
په‌یامه‌كان: 759
WindowsSafari

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

ده‌سته‌کانت خۆشبن کاکه‌ Hemn گیان
ماندوو نه‌بیت دیاره‌ ئه‌مه‌ به‌ ماندوو بوونێکی زۆری ده‌وێت ده‌سته‌کانت خۆش
ته‌بعه‌ن کاک هێمن گیان من بابه‌ته‌که‌تم ووشه‌ به‌ ووشه‌ خوێنده‌وه‌ که‌ بابه‌تێکی یه‌کجار به‌سووده‌
کاک هێمن گیان من له‌ زۆرێک له‌و زانیاریانه‌ له‌گه‌ل بابه‌ته‌که‌ هاو ڕام که‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ ده‌لێم راستن
به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی بچووک کردنه‌وه‌ی ئیسلام  و  کۆکردنه‌وه‌ی ئیسلام بۆ دیارده‌کانی کوشتن و ئینتحار و سه‌ربڕینی مرۆڤ و بڕوانامه‌ی ساخته‌ و خۆ خه‌ریک کردن به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ زانیاریه‌کانی قورئانی پیرۆز من ته‌واو پێجه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م  بۆ؟؟؟
چونکه‌ ئه‌و دیاردانه‌ی وه‌کو کوشتن و به‌ لێزه‌ر لێدان و سه‌ربڕین و کوشتنی ژن و مندال و هاولاتی بێتاوان و هه‌تککردن دوای کوشتن زۆر زیاتره‌ لای ئه‌وان
هه‌روه‌ها بروانامه‌ی ساخته‌ت باس کرد به‌لام ئه‌وانه‌ ئیسلام نین بۆ؟ پێشه‌وامان (د.خ) ده‌فه‌رموێت (من غشنا فليس منا) واتا ئه‌مه‌ په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ئێمه‌ ناگونجێ
باسی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز  :- مامه‌ گیان ئێستا له‌ نێو دونیای غه‌یره‌ ئیسلام سوود له‌ قورئانی پیرۆز وه‌رئه‌گیرێت به‌ زۆر وه‌رئه‌گیرێت

وه‌ زۆر سوپاسی به‌ڕێزت ئه‌که‌م بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ و ئه‌م وه‌لامه‌ش ته‌نها رای خۆمه‌  پێم خۆشه‌ دلگران نه‌بیت  هه‌روه‌کو وتم هه‌ندێک شتی  زۆر راستی تێدایه‌ به‌لام هه‌ندێکیشی من به‌ نا ڕاستی ده‌زانم

Kurdzhin
http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif  http://up.7cc.com/upfiles/ELF43645.gif     http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif

  هه‌ندێك خه‌ڵك زۆر هه‌ژارن، ئەوەندە هەژارن.. ئه‌وه‌ی هه‌یانە ته‌نها پاره‌یه‌...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-03-02 18:45:29

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

دەست خۆش کاک سیروان گیان برای زێدە ئازیزم ، هیوادارم بە دڵی  بەڕێزتان بووبێت ، هەر بژیت گیان .

دەستی تۆش خۆش برای ئازیزم کاک هاوبیر ، دیارە هەموو تاکێک ئازادە لە دەربڕینی ڕای خۆی !! بەڵام ئەوە هیچ لە حەقیقەتەکان ناگۆڕێ ....


چونکه‌ ئه‌و دیاردانه‌ی وه‌کو کوشتن و به‌ لێزه‌ر لێدان و سه‌ربڕین و کوشتنی ژن و مندال و هاولاتی بێتاوان و هه‌تککردن دوای کوشتن زۆر زیاتره‌ لای ئه‌وان

پێم وایە حەقیقەتەکان ئاشکران و زۆر ڕوونە کێ بەرگری لە مافی مرۆڤ و تەنانەت مافی ئاژەڵانیش ئەکات ،،، ئەگەر لە بەڵگە بگەڕێیت لەوانەیە تاکە بەڵگەیەک نەدۆزیتەوە بیسەلمێنێت کە لە ساڵێکا چەند کەسێکی زۆر کەم لە غەیری ئیسلام خۆیان تەقاندبێتەوە و کچ و ژن و مناڵیان کوشتبێت !! یا خەڵکیان سەربڕیبێت بەو ڕێژەیەی لەناو کۆمەڵگای ئێمەدا هەیە کە ئێمە تەنها ئاگاداری ١% ی ئەو تاوانانە نین .....

کەی بیستومانە یەهودیەک بێتە وڵاتی ئیسلامەوە و خۆی بتەقێنێتەوە و ژن و مناڵمان بکوژێ ؟؟  ئەمە بەرگری نەبێت لە یەهوودیەکان بەڵکو تەنها سەلماندنی ڕاستیەکان بێت .


باسی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز  :- مامه‌ گیان ئێستا له‌ نێو دونیای غه‌یره‌ ئیسلام سوود له‌ قورئانی پیرۆز وه‌رئه‌گیرێت به‌ زۆر وه‌رئه‌گیرێت

قورئان فەلسەفەیەکی ئەدەبی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیە ...... ئەگەر ئەوان ئەو هەموو زانستەیان لە قورئانەوە وەرگرتوە ئەی ئێمە تێی نەگەیشتوین دوای تێپەڕبوونی ١٤٠٠ ساڵ ؟؟؟ ئەگەر وایە :
١_  کەواتە ئەوەش زیرەکی ئەوان ئەسەلمێنێ .
٢_ ئاخۆ ئەبێ ئێمە کەی تێی بگەین و بگەینەوە بەوان ؟؟

لەگەڵ ڕێزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-03-02 18:49:58

hawbirbatasi
جوانی کوردژین
شوێن: باتاس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-11-21
په‌یامه‌كان: 759
WindowsSafari

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ت
برای به‌ڕێزم کاک هیمن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-03-02 18:55:39

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

برای ئازیزیت کاک هاوبیر گیان ، حەقیقەتەکان نیگەرانمان ئەکەن بەڵام بە ڕاست کرنەوەی هەڵەکانمان ئاسوودەیی بە دەست ئەهێنین و ئەتوانین هاوکێشەکان ڕاست بکەینەوە ، هیوای سەرفرازیتان بۆ ئەخوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-03-03 05:39:33

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPFirefox

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

هه‌زارو چارسه‌دساڵه‌ ئیسلام بانگه‌شه‌ی ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان ده‌كات ئیسلام چی بكات كه‌ مرۆڤه‌كان ئه‌و یاسایه‌ بشكێنن؟؟؟ كاك هیمن ئه‌و یاساو ڕێسایانه‌ی كه‌ له‌ ئیسلام هه‌یه‌ له‌هیچ ئاینیك نیه‌ ووشه‌ی تیرۆرو كوشتن و برین له‌لایه‌ن غیره‌ مسوڵمانانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا گه‌رهه‌له‌نه‌بم فه‌ره‌نسیه‌ ..بۆ زانست و زانیاریش وایه‌ له‌مسولمانان زیره‌ك ترو زاناترن ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه‌ سه‌ر ئینسانه‌كان نه‌ك ئیسلام

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-03-03 09:11:47

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

کاک سۆران گیان دەست خۆش ئێمەش کێشەکەمان ئەوەیە کە تەنها ئەخوێنینەوە و کوێرانە بەرگری ئەکەین بێ ئەوەی بزانین قورئانی پیرۆز چی لێ داواکردوین تا جێ بەجێی بکەین .... بە چی ئەچێت هەر بڵێین قورئانی پیرۆز بەرنامەیەکی جوانە و بە گوێشی نەکەین ؟؟؟ ١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بانگەشەی ئاشتی و پێکەوە ژیان ئەکات ئەی بۆ لە وڵاتانی ئێمەدە نە ئاشتی هەیە و نە پێکەوە ژیان ؟؟؟ کێشەکە لێرەدایە و ئەبێ بە کردار پەیڕەوی یاساکانی ئیسلام بکەین بۆ دەربازبوونمان لەو قەیرانە .
١٤٠٠ ساڵە ئاینی ئیسلام فێرمان ئەکات ڕێز لە یەکتر بگرین و خۆشەویستی لە نێوانماندا دروست بکەین کەچێ بەڕێزتان لەم بابەتەدا تەنها سڵاوێکیشتان نەکردوە  دەست خۆشی ئەوە هەر پێویست ناکات  ههههههه پێم وایە ئەوە خەتای کەسەکانە وەک خۆت ئەڵێیت نەوەک بیخەینە ئەستۆی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
هەر بژیت گیان بۆ تێبینیەکانت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2012-03-03 09:55:41

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPFirefox

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

ههههههههه خاڵه‌ هیمن گیان بروابكه‌ ویستم له‌كۆتاییه‌كه‌ی په‌یامی ده‌ست خۆشی بنوسم  نازانم بۆ له‌بیرم كرد44 ئه‌وه‌ش ده‌رده‌ پیری هههه
زۆرسووپاس بۆ رونكردنه‌وه‌كه‌ت كاك هیمن گیان ده‌سته‌كانت خۆش بیت هیوام سه‌ركه‌وتنته‌2

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2012-03-03 09:59:20

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

ههههههههه سوپاس کاک سۆران گیان ئاساییە براکەم دەردی پیری دەردێکی کوشندەیە ههههههههه . کاکە گیان پیری چی ئێوە هێشتا خونچەی نێن بەس پلەکەت کازیوەی یانەیە هههههه . دەستی تۆش خۆش گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2012-03-03 10:04:08

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPFirefox

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

ئا ئا هیشتا بچوكم ههههههه55 ئه‌زیزیت مامۆستا ڕێزی بێپایانم بۆتۆی ئازیز 2

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2012-03-12 09:06:07

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

دەستەکانت خۆش بیت کاک هیمن, ماندوو نەبیت
لەم بابەتەدا ئیمەت ئاشنا کرد به چەند زانیارییەکى بەسوود و گرنگ
چەند زانیارییەک که پیویسته بیزانین و بیرمان نەچیت, تا بتوانین انشاء الله له داهاتوودا گۆرانکارى بەسەردا بهینین
دووباره دەست خۆش
سەرکەوتوو و تەمەن دریز بیت انشاء الله

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2012-03-12 17:51:35

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

سوپاس hulya خان بۆ پەیامە جوانەکەت ... هیوادارم توانیبێتم ئەو ئاشناییە پڕ ئازارەم پێ ناساندبن بەو هیوایەی بتوانین چاوێک بە کار و هەڵوێستەکانماندا بگێڕینەوە لە پێناوە دەرچوون لە تەم و مژی نەزانی بێداربوونەوەمان لە خەوی قوڵی دواکەوتوویی . سەربەرز و سەرفرازبن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2012-04-21 22:06:56

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsMSIE7

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

کاکە هێمن گیان دەستەکانت خۆش بێت، ماندووبوونی ویستووە سوپاس بۆ ماندوو بوون و بەخشینی ئەم زانیاریانە
زۆرجار کێشەکان لە خودی تاک بەدەر ئەبن، وەزیری یا سەرۆکی خوێندنی باڵای پێشوو لە وتەیەکیدا وتی: ئەگەر لە کوردستان هەموو کەس ببن بە ئەنیشتاین ئەوا کەڵکی نابێت، چونکە ئێمە پێداویستیمان نیە تاکو تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین. ئیتر گەر کاربەدەستێکی باڵای حکومەت قسەیەکی وابکات کە قسەیەکی ناخۆشی ڕاستە ئیتر ئێمە گەر پێش بگەین ئەوا خزمەتمان پێناکرێ لەوڵاتێکی ئیسلامیدا. ڕۆژێک هاوڕێیەکم وتی کە کورد هەیە لە ئەروپا ڕۆبۆتی درووست کردووە، خۆ گەر لە کوردستان بێت، ئەوا چی پێ ئەکرێ؟ ئەمانەن شتەکانیان ناخۆشتر کردووە، خۆ خەڵک بەمجۆرە هیوایەکیشیان نابێت تا دۆزینەوە بکەن وەک دکتۆر هۆر جۆن ههههههه کە لەم وڵاتەدا بگەڕێن تا خزمەت بکەن بە وڵات و ئاین، خۆشترین شت پیشەی مرۆڤە واتە دۆزینەوە، ئیتر حکومەتیش ئەبێت ئەرکی نەبێت تاکو نەیەڵێت ئەو دۆزینەوەیە ون بێت؟ إن شآءالله تێ ئەگەین و ئەیشدۆزینەوە. دەستی تۆی ئەزیزیش خۆش بۆ زانیاریەکانت کاکە هێمن گیان. ڕێز و خۆشەویستی برای بچووکت: موسلیم، بۆتۆی ئەزیز.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2012-04-22 09:45:59

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌سەرکەوتوو و تەمەن دریز بیت انشاء الله

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2012-04-22 10:41:20

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ت جوان پڕ له‌ زانیاریه‌ كاك هێمن ،
وه‌ك: باستكرده‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ڕاستیه‌كی تاڵه‌ ،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئیسلام هۆكار نیه‌ ، ئیتر هۆكار خه‌ڵكه‌كه‌ خۆیانن ،
دووباره‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت و ماندوونه‌بیت  .

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2012-04-22 14:51:39

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

دەستەکانت خۆش کاک موسلیم گیان برای ئازیزم .
بە دڵنیاییەوە سەرچاوەی کێشەکان سیستەمە ئیداریەکانی وڵاتەکەمانە ..... کوردێکی ئەم کوردستانە کە پسپۆرێکی بە توانابوو لە بواری نەوت و پیشەسازی بەرهەمە نەوتیەکان کاتی خۆی چەند پێشنیازێکی خستە بەردەمی حکومەتی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی کارەکانی بەرهەمی نەوت لە کوردستان بە دوور ە درێژی ... بە داخەوە کەس گوێی لێ نەگرت و هیچ بایەخیان بە پڕۆژەکەی نەدا .... دوای ماوەیەک سەری خۆی هەڵگرت و بەرەوە ئەڵمانیا ڕۆیشت .. دوای چەند ساڵێک بوو بە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەڵمانیا بۆ کاروو باری پیشەسازی نەوت و تا ئێستاش لەسەر کارەکەیەتی .... بە داخەوە ناوەکەیم لە یاد نیە بەڵام بە دڵنیایی خەڵکی سلێمانیە ... بەڵام ئەگەر لە کوردستاندا بمایە لەوانەیە ئێستا لەسەرجاەدەکان نەوت و بەنزینی بفرۆشتایە بە دەبە .!!!!
سوپاس برای ئازیزم کاک موسلیم گیان .


سوپاس خوشکی زێدە ئازیزم ( دایکی هانۆ ) ، دەستی ئێوەش خۆش ئەزیزم .

دەستی تۆش خۆش برای ئازیزم کاک  D I L M A N ، سوپاس بۆ وتەکانت ئەزیزم .
پێم وانیە منیش وتبێتم هۆکار ئیسلامە ، بە دڵنیاییەوە هۆکار خەڵک خۆیانن ، بەڵام ئەوە بەس نیە تەنها بزانین کە خۆمانین و بەس .... بەڵکو کاتێ ئەزانین کە خۆمانین ئەبێ بەدوای چارەسەریا بگەڕێین نەک هەر تەنها بڵێین خۆمانین و بەس ...
هەر بژیت گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2012-04-22 15:31:45

kazhan halabjay
جوانی کوردژین
شوێن: "HALABJA"
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-21
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 582
WindowsXPSafari

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

ده ست خوس كاك هيمن زور به سوده بابه ته كه ت......

Kurdzhin

خوایە گیان, هەندێ جار زۆر سەختە بۆ من لەوە تێبگەم ...!!
کە دەتەوێ چی بۆ من ڕووبدات, بەڵام متمانەم پێت هەیە ..!!
ئـەوە ئـەزانــم کـە بـاشـترینــم پــێ دەبـەخشــى .. يــالله .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2012-04-22 17:10:00

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

Hemn Zanko

دەستی تۆش خۆش برای ئازیزم کاک  D I L M A N ، سوپاس بۆ وتەکانت ئەزیزم .
پێم وانیە منیش وتبێتم هۆکار ئیسلامە ، بە دڵنیاییەوە هۆکار خەڵک خۆیانن ، بەڵام ئەوە بەس نیە تەنها بزانین کە خۆمانین و بەس .... بەڵکو کاتێ ئەزانین کە خۆمانین ئەبێ بەدوای چارەسەریا بگەڕێین نەک هەر تەنها بڵێین خۆمانین و بەس ...
هەر بژیت گیان .

نا كاك هێمن منیش مه‌بستم ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ ئیسلام به‌ هۆكار دابنێ ، ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ئه‌مم ووت ،
زۆر ڕاسته‌ ، به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌بێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بدریت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2012-04-23 11:04:45

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: جیاوازی نێوان مسوڵمانان و یەهوود لە جیهاندا

dast xosh kaka hemn baraste babateke har zor baswdw grnga wala afarem eshala mandwnabet la baabta jwanakant

hhhhhhhhhhhhhhhhhh bonwktakash wala etr blen che xwara7m bkat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net