❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ سه‌ركه‌وتنت ئه‌م خالانه‌ جێ به‌جێ بكه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-20 08:19:17

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

بۆ سه‌ركه‌وتنت ئه‌م خالانه‌ جێ به‌جێ بكه

هەمەرەنگ10-زۆربەی خەڵك خوازیاری سەركەوتنن، ئەوان هەندێ ئامانج دیاری دەكەن و بۆ گەیشتن پێیان، هەوڵ دەدەن. پرسیارێك لێرەدا دێتە گۆڕێ، سەركەوتن چییە؟ لە راستیدا سەركەوتن لە لایەن كەسە جیاوازەكانەوە چەمك و مانای جیاوازی لەخۆ گرتووە. سەركەوتن بۆ كەسێك كە سوپەرماركێتێكی هەیە، فراوانكردنی بازنەی كڕیارەكانییەتی، كە رۆژانە كەلوپەلی لێ دەكڕن. لە لایەكی دیكەوە سەركەوتن بۆ كەسێك كە خاوەن كارگەیەكی بەرگدروونە، دەتوانێت بەرهەمێكی زیاتر بە تێچوونێكی كەمتر و تەكنیكێكی پێشكەوتووتر بێت. هەڵبەت دەبێت بڵێین كە سەركەوتن تەنیا بە لایەنی ماددیەوە نابەسترێتەوە، بەڵكوو گەورەترین سەركەوتن لە لای قوتابییەك دەتوانێت بەدەستهێنانی نمرەیەكی باش لە تاقیكردنەوەكان بێت. لەوانەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجێك، كە ئێوە لە مێشكتاندا دەسووڕێتەوە، كۆمەڵێك رێگە و رێوشوێنتان هەبێت، ئێوە دەتوانن باشترین رێگە هەڵبژێرن. لەم بابەتەی ئەمڕۆماندا مەبەستمانە، ئێوە لەگەڵ حەوت تەكنیك بۆ سەركەوتنتان ئاشنا بكەین. كاریگەریی ئەم تەكنیكانە لە لایەنی زانستییەوە سەلماوە و ئێوە دەتوانن بە دڵنیاییەوە پشتیان پێ ببەستن.

1. هێز و تواناكانی خۆتان بناسن بۆ سەركەوتن لە هەر بوارێكدا، پێویستە تواناكانی خۆتان لەم بوارەدا بدۆزنەوە. بۆ نموونە ئەگەر كاری تەكنیكی ئۆتۆمبێلت لە لا سەرنجڕاكێشە و بە ئاسانی دەتوانی كێشەكانی ماتۆڕ و بەشەكانی دیكەی نێو سەیارە بدۆزییەوە و چاكیان بكەیەوە، تۆ ئەو توانایەت تێداییە، كە لەم بوارەدا، زیاتر فێر بی و گەشە بكەی و سەركەوتن بەدەست بهێنی. یانیش ئەگەر حەزت لە هونەری گۆرانیبێژییە، دەبێت دەنگێكی باشت هەبێت. ئەگەر هەست دەكەی دەنگێكی لەبارت بۆ ئەم كارە نییە، لەوانەیە سەركەوتنیشی تێدا زەحمەت بێت.

2. واز لە رابردوو بهێنە هەموو كەسێك لە ژیانی خۆیدا تووشی هەڵە دەبێت و لە زۆر بوارانیشدا شكست دەهێنێت. دەتوانن بە خۆتان بڵێن، كە هەر شكستێك یەك هەنگاو لە سەركەوتن نزیكتان دەكاتەوە. بۆ سەركەوتن، دەڕوانن لە شكستەكان، بە شێوەیەكی باش كەڵك وەربگرن. خۆ خەریككردن بە رابردوو بە مانای لەدەستدانی ئێستا و داهاتوویە، بە ئاسوودەیی بەرەو پیلی ئاییندە بچن و بڕیاری ژیرانە بدەن و تەنیا پەند لە رابردوو وەربگرن.

3. سەركەوتن لە مێشكتاندا وێنا بكەن سەركەوتنی خۆتان وێنا بكەن، چاوەڕێی چ سەركەوتنێكن لەگەڵ خۆتان راستگۆ بن، چ لە ژیان دەخوازن؟. بزانن كە بەڕاستی چ شتێكتان خۆش دەوێت و دەتانەوێت چ بەدەست بهێنن. رێگە بە خۆتان بدەن، كە هەر چەندی حەزتان لێیە، شتی گەورە بخوازن.

4. بەرنامە دابڕێژن ئەگەر دەتانەوێت لە پیشەكەتاندا سەركەوتن بەدەست بهێنن، بەر لە هەموو شتێك پێویستیتان بە بەرنامەیەكی تێروتەسەلە. ئەو بەرنامەیە رێڕەوی رێگەی ئێوەیە. بەرنامە پێك دێت لە پێشبینی بازاڕ، رەچاوكردنی پرسە ئابوورییەكان، تاوتووكردنی هێزی ركابەران، بازاڕدۆزی و هەندێ هەڵبژاردە بۆ پێشكەوتن. تەنانەت كاتێك لە شەریكێكیش بۆ كارەكەتان دەگرن، دەبێت بەرنامەی خۆتان لەدەستدا هەبێت. ئەمە لە هەموو شتێك گرنگترە. ئەگەر سەركەوتنی ئێوە تەنیا لایەنی تاكەكەسی لەخۆ گرتووە، دەتوانن كارەكانتان بە شێوەی پرۆژەی كورتخایەن بەرەوپێش ببەن تاكوو دەگەنە دڵخوازترین ئەنجام.

5. كۆڵ مەدەن خۆڕاگری یەكێكە لە فاكتەرەكانی بەدیهێنانی سەركەوتن، تەنانەت (تۆماس ئەدیسۆن)ـیش ئەم رێسایەی رەچاو دەكرد. پاش (10،000) جار تاقیكردنەوە، یەكەم گلۆپی ئەدیسۆن پێ بوو. هەرچەندە كێشەكانتان ئاڵۆزتر دەبن، پێویستە زیاتر هەوڵەكانتان بخەنە گەڕ.

6. بە بێ پسانەوە، ئامانجەكانتان بخوازن وێناكردنی ئامانجەكان لە مێشكدا، مەیلێكی دەروونی بۆ گەیشتن پێیان دروست دەكات، كە دەبێتە وەسواسێك لە مێشك و، تا پێیان نەگەن ناحەسێنەوە. ئەگەر (100%) باوەڕتان بە خۆتان هەبێت كە سەركەوتن بەدەست دەهێنن، هەڵبەت بە رەچاوكردنی زانست و ئیمانی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانتان، گومانی تێدا نییە، كە هەموو ویستەكانتان دێنە دی.

7. دیاریكردنی ئامانج و روونكردنەوەی ئێوە دەبێت هەموو وردەكاری ئامانجەكانتان روون و دیار بكەنەوە. دەبێت بزانن بە چەند شێواز و رێگە دەتوانن بیانپێكن. دەبێت بۆ خۆتانی روون بكەنەوە، كە لە ئاییندەدا ژیانی ئێوە بە چ شێوەیەك دەبێت. رێك وەكوو بەرنامەی پیشەیی، بەڵام ئەمجارەیان بۆ ژیانی تاكەكەسی خۆتان بەرنامە دابڕێژن. بەداخەوە (90%)ـی خەڵك، هیچ جۆرە بەرنامەیەكی دیاریكراویان نییە، بۆیە زۆرترین سامانی جیهان لە ژێر دەستی (10%)ـی خەڵكی جیهاندایە. پێتان وانییە ئەوان، ئەو كەسانەن كە ئامانجیان بۆ خۆیان دیاری كردووە و بە بەرنامەوە هەنگاویان بۆ پێكانی هاویشتووە؟ بەڵام هەوێنی هەنگاونانیش تێڕوانینی بنیاتنەرانەیە. دكتۆر (ئێمیل كوو) لە كتێبەكەیدا دەڵێ: تاكوو ئێستا توانیویەتی هەزاران نەخۆش دەرمان بكات. بە پێی توێژینەوەكانی ئەو، دووبارەكردنەوەی ئەو رستەیە دەتوانێت هەر نەخۆشییەك دەرمان بكات، دەڵێن كام رستە؟ بەڵێ ئەم رستەیە: "من هەموو رۆژێ بەرەو باشبوون دەچم و رۆژ لە رۆژ چاكتر دەبمەوە." ئەو پێی وایە تاكوو ئێستا هیچ كەسی دەرمان نەكردووە، تەنیا فێری نەخۆشەكانی كردووە كە چۆن دەتوانن خۆیان دەرمان بكەن. بەهەر حاڵ مرۆڤ دەتوانێت هەم تێڕوانینی باش و هەمیش خراپ لەخۆیدا دروست بكات، نموونەی تێڕوانینی خراپ بخوێننەوە: كاتێك كە رووداوێكی ناخۆش روو دەدات، كەسەكە بەخۆی دەڵێت: "شانسم نییە، بەشی من هەر ناخۆشییە". بەڵام لە جێگەی ئەم تێڕوانینە خراپە، دەتوانن تێڕوانینی باشتان هەبێت و یارمەتی خۆتان بدەن بۆ بەهێزكردنی كەسایەتی دەروونی خۆتان. هیچ چێژێك ناگاتە چێژی سەركەوتن، بەڵام تاكوو سەر دەكەوی تووشی زۆر تەنگ و چەڵەمان دەبیەوە. ماندووبوون، بە گەیشتن بە ئامانجەكان لە لەشتان دەچێتە دەر. كەوابوو هەر لە ئێستاوە خۆتان بۆ ژیانێكی بەختەوەر و پڕ لە سەركەوتن ئامادە بكەن  مة كو ي ئاشقاني كو رد

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-02-24 16:57:41

jwtyar88
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-19
دواترین سه‌ردان: 2012-02-26
په‌یامه‌كان: 12
WindowsSafari

Re: بۆ سه‌ركه‌وتنت ئه‌م خالانه‌ جێ به‌جێ بكه

دةستةكانت خوش

Kurdzhin
رويشتنيشتم خوش ئةوى
جونكة حةزى توية كولم   .....
خةندة لة سةر ليوى توبى
با لة خاج بدرى من دلم      .....                     جوتيار توفيق

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-03-04 02:20:10

aram_fi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-15
دواترین سه‌ردان: 2012-05-22
په‌یامه‌كان: 38
WindowsMSIE7

Re: بۆ سه‌ركه‌وتنت ئه‌م خالانه‌ جێ به‌جێ بكه

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-03-04 06:43:17

Qadr Fuad Mawlood
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-18
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 401
WindowsFirefox

Re: بۆ سه‌ركه‌وتنت ئه‌م خالانه‌ جێ به‌جێ بكه

ده ست خؤش

Kurdzhin
به كو ليك به هار نايه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net