.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















گرنگی دان بە خواردن پێویستە لە ژیانی ئادەمینزاد بۆیە پێویستە هەوڵ بدرێت بەتامترین جۆریان لئ دروستبكرێت ،لێرەدا پێم باشە تیشك بخەمە سەر چەند تێبینییەگرنگ لەكاتی دروستكردنی (( كـــــێك ، یان شـــــەربەت )) هیوادارم سودی لێوەربگرن
1- بۆدروستكردنی بەتامترین جۆری كێك یان شەربەت پێویستە نوێترین و باشترین مادە بەكار بهێنیت
1- بۆدروستكردنی شەربەت
میوەی تازە بەكاربهێنە
پێشخستنە ناو سەلاجە ( بەفرگر) پێویستە ئەم میوانە بشۆردرێنەوە و وشك بكرێنەوە بۆ ئەوەی لەكەڕوو بیپارێزین
ب- بۆ دروستكردنی كێك
مادەی تازە بەكار بهێنری پێویستە ئاگاداری بەسەر چونیان بین ( ئێكس پایەر ))
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
2- زۆرترین جۆری كێك پێویستی بەهێلكە هەیە ، بۆیە پێویستە پێش شكاندنیان بشۆردنرێنەوە ، و ووشك بكرێنەوە چونكە لەوانەیە لە كاتی شكاندنیان لەدەست بەرببێتەوە و بكەوێتە ناو ئەو قاپەی كە هێلكەكانی تری تیاشكێندراوە ، یاخود مادەی تری كراوە , هەروەها پێویستە هەردانەیەك لە كوپێك بەجیا بشكێندرێ ئەگەر هەمووی بكرێتە ناو یەك قاپ لەوانەیە تێك چووبێتا ، ئەمەش دەبێتە هۆی پییس بوونی ئەوانی تر
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
3- بۆ لابردنی ئەو بۆنەی كە هێلكە هەیەتی پێویستە خوێ ، یان ڤانێلا ، یان هێلی تێبكرێت
4- شەربەتی سروشتی میوە كاریگەری زۆری هەیە بۆ توانادان بەمنداڵ چونكە خواردنەوەی شەربەت لای منداڵ ئاسانترە وەك لە میوە
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
5- تواندنەوەی پیكین پاودەر لەناو تێكەڵی شلە قورسە ن بۆیە پێویستە پیكین پاودەر تێكەڵی ئارد بكرێ ، هەروەها تواندنەوەی شەكر و كاكاویش لەناو شلەمەنی و ئاودا ئاسانترە
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
6- زانستی پزیشكی دەیخستووە میوە ڕێگرە لەبەردەم دروست بوونی نەخۆشی پوك و دەم
7- لەكاتی شوشتنەوەی میوە پێویستە ئاگاداری ئەو ووردە خۆڵانەبین كە پێیانەوە لكاوە بەتایبەت هەندێ میوە زیاتر خۆڵ هەڵدەگرێ وەك فراولە هەروەها میوەی وشكیش وەك قۆخ و قەیسی و مێوژ
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
8- ئامادەكردنی نەستەلە ئاسانە ، بەڵام چاودێریەكی ووردی دەوێ نابێ نەستەلە راستەو خۆ لە قاپێكدا بخرێتە سەر ئاگر ئەویش بەدانانی ئەو قاپە ی نەستەلەكەی تێدایە لە ناو قاپێكی پڕ لە ئاو ئینجا ئەو قاپە بخرێتە سەر ئاگر واتە لەڕێگای گەرمی ئاوەكەوە بتوێنرێتەوە
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
9- لەكاتی دروستكردنی هەركێكێك بۆ ئەوەی كێكەكە بە قاڵبەكەوە نەنوسێت دەتوانیت دوای چەوركردنی ئاردی بەسەردا ببرژێنی
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
10 - پلەی گەرمی فڕن كاریگەری زۆری هەیە لەدروست بونی كێكێكی شێوە تەواو بۆیە پێویستە ئاگاداری هەریەك لەو پلە گەرمانە بین
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
11- بۆ دڵنیا بوون لە پێگەیشتنی هەر جۆرێك لەو كێكانە دەتوانرێ چەقۆیەكی نوك تیژ بچەقێنرێتە ناو كێكەكە ، پێویستە لەكاتی دەرهێنانی هیچ هەویرێكی پێوە نەبێت
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
12- دوای دەرهێنانی قاڵبەكە لە فڕن پێویستە یەكسەر كێكەكە لە قاڵبەكە دەرنەهێنرێت چاوەرێ دەكرێت تا سار ئەبێتەوە
هیوادارم سود لەو خالانە وەربگرن و پەیڕەوی بكەن لەكاتی دروستكردنی كێك يان شةربةت
❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤ ❤
ئامادەكردنی ناسكە
تایبەت بە كوردژین


لهسهر هێڵ نییه






دةست خو ش ئازيزم زور بة سود بوة

لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس گیانی من
دەستی تۆش خۆشبیت بەقوربان
لهسهر هێڵ نییه








dastt xosh bi naska xan zanyareyaki zor baswda 
لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس گوڵە گەشاوەكەی یانە
دەستی تۆش خۆشبێت چاوەكەمی
لهسهر هێڵ نییه