.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ڤورژیل گیورکیل: له‌هیچ یه‌کێك له دینه‌کان دا به ئه‌ندازه‌ی ته‌ئکید کردنه‌وه‌ی قورئان گرنگی و به‌های نه‌داوه به زانست، قورئان یه‌کێکه له مه‌عاریفه‌کانی ئیلاهی که مرۆڤه‌کان هه‌رچه‌ند زیاتر له عیرفان و فه‌لسه‌فه‌دا ڕۆبچن ناتوانن به ئه‌ندازه‌ی قورئان له نهێنیه‌کان تێبگه‌ن.
-سومار: قورئان بێجگه له‌وه‌ی جوانترین کتێبی ئه‌ده‌بیاته، هه‌روه‌ها ته‌واوی قانونه‌کانی ئه‌خلاقی، کیشوه‌ری، له‌شکری و کۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه.
- کارایل(مێژوو نوس و دانشمه‌ندی به‌ناوبانگی ئینگلیسی): ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆیه‌کجاریش بووه سه‌یرێکی ناوه‌رۆکی ئه‌م کتێبه پیرۆزه بکه‌ین ده‌بینین که‌وا ڕاستیه به‌رجه‌سته‌کان و تاتبه‌تمه‌ندییه شاراوه‌کانی بوون به شێوه‌یه‌ك له جه‌وهه‌رو ناوه‌رۆکی قورئان دایه که گه‌وره‌ی و ڕاستی قورئان به جوانترین شێوه له ئایه‌ته‌کانی دا ده‌بینرێت.
که ئه‌مه خۆی له خۆی دا گه‌وره‌ی قورئان نیشان ده‌دات وه تایبه‌ته ته‌نها به قورئان که له‌هیچ کتێبێکی تری زانستی و ڕامیاری و ئابووری دیکه‌دا به‌دی ناکرێت.
- گوته (فه‌یله‌سوف و شاعیری گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی): قورئان کتێبێکه که (له‌وانه‌یه) به‌هۆی قورسی عیباره‌ته‌کانیه‌وه خوێنه‌ر له‌سه‌رتادا به‌جوانی لێی تێنه‌گات، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وام خوێندنه‌وه‌ی به‌جۆرێک لای خوێنه‌ره‌که‌ی خۆشه‌ویست ده‌بێت که دڵی ده‌ڕوات به‌لای جوانیه‌کانی قورئان دا.
- سنایش: بێگومان قورئان ئه‌و کتێبه کامله‌یه که باطڵ نه ڕووبه‌ڕوو وه نه له پشته سه‌ر داناتوانێت هیچ زیانێکی پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌م کتێبه شایسته‌ی هه‌موو کات و شوێنێکه ئه‌گه‌ر موسوڵمانان به زانست و ئه‌حکامه‌کانی قورئان هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن و پیاده‌ی بکه‌ن ئه‌وا ده‌توانن سه‌رنجی هه‌موو میلله‌تان و وڵاتانی جیهان به‌لای خۆیان دا ڕابکێشن، هه‌رچۆن له ڕابردوودا توانیان ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن وه بتوانن زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیا بخه‌نه ژێر حوکمی ئه‌و کتێبه پیرۆزه‌وه.
- راکستون سکۆتله‌ندی: ساڵانێکی دوور‌و درێژ به‌دوای ڕاستیه‌کان دا ده‌گه‌ڕام تا هه‌موو ڕاستیه‌کانم له ئیسلام دا دۆزیه‌وه، دوایی قورئانی پیرۆزم بینی و خوێندمه‌وه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانم له قورئان دا دۆزیه‌وه.
قورئان ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌دڵی مرۆڤه‌کان دا ناهێڵێت و ده‌یسه‌لمێنێت که‌وا هه‌رچی تێدایه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه.
- هربرت جورج ڤینو: گرنگترین کتێبی جیهان قورئانه، چونکه ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی که ئه‌م کتێبه له جیهان دا دایناوه تائێستا هیچ کتێبێکی تر نه‌یتوانیووه دایبنێت.
قورئان کتێبی زانست، دین، کۆمه‌ڵگا، ئه‌خلاق و مێژووه بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌حکام و قانونه‌کانی له‌گه‌ڵ ژیان و قانونه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر گونجاوه.
- گلادستون: گلادستون سیاسه‌تمه‌داری ئینگلیسی قورئانی له‌گه‌ڵ خۆی دا برده ناو په‌رله‌مانی ئینگلستان و وتی: “تا ئه‌م کتێبه ئیلاهیه هه‌بێت، گه‌وره‌ی و سه‌رکه‌وتنی ئینگلستان له‌ناو میلله‌تانی ئیسلامی دا مه‌حاڵه.
حاجی کاروان


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه