.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چاوەكانت ماندوودەبن و تووشی كێشە دەبیتەوە .ئەوەشی كە ئازارت دەدات ئەمانەن:
1- ئازار و ماندوو بوونی چاو لەگەڵ خوران و وشكبوونی.
2- تەمكردن یان لێڵ بوونی بینایی.
3- لاوازبوونی بینین لە شتی دوور دوای تەركیزی زۆر لەسەر شاشەی كۆمپیوتەر.
4- كەمبوونی وردبینی چاو كاتێك چاو لەسەر كۆمپیوتەر هەڵدەگریت و دەتەوێت سەیری وەرەقەیەكی چاپ كراو بكەیت.
5- حەساسیەتت بە رووناكی زیاتر دەبێت.
بۆ خۆ پاراستن لەو گرفتانەش پێویستە ئەم خاڵانە رەچاو بكەی:
1- پشوو بە چاوەكانت بدە، بۆ ماوەی 10 چركە لە هەر 10 خولەكێكدا چاوت لەسەر كۆمپیوتەر هەڵگرە و لە شتی دەور و پشت بڕوانە.
2- وشكبوونی چاو لە ئەنجامی نەترووكاندنیەتی، هەندێك كەس تەنها جارێك چاویان دەترووكێنن لە ماوەی خولەكێكدا، بەڵام پێویستە هەموو 5 سانیەیەك جارێك چاو بترووكێنن، چونكە ترووكاندنی چاو دەبێتە رێگر لە وشك بوونی.
3- هەوڵبدە دووری چاوت لە شاشەی كۆمپیوتەرەكەوە لە نێوان 60-80 سانتیمەتر بێت، ئەگەر وشەكانیش بچووك هاتنە پێش چاو، ئەوا دەتوانی چەند بتەوێ گەورەیان بكەی.
4- پێویستە ئاستی شاشەی كۆمپیوتەر لە ئاستی چاومان بێت نەوەك بەرزتر یاخود نزمتر.
5- تەپ وتۆز و پیسایی سەر شاشە روونی نووسینەكان كەم دەكاتەوە، بۆیە پێویستە شاشەی كۆمپیوتەر بە پاكی رابگریت.
کورد لاند


لهسهر هێڵ نییه