.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









توندوتیژی خێزانی باو ترین دیاردەكانی توندوتیژی مرۆڤە و لەم رۆژگارەدا بەشێوەیكی فراوان بەربڵاوە، هەرچەندە لە كۆمەڵگای خۆماندا سەرژمێریەكی ئەوتۆی لەسەر نەكراوە یان ئەوەی توێژینەوەیەكی لەسەر نەكراوە، بەڵام جێكارەكانی ئەم توندوتیژیە بەشێوەیەكی ئاشكرا دەبینرێت بۆیە پێویست بەهەڵوێستەیەكی جیدی دەكات لەسەر جەم رێكخراوو سەنتەرەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم دیاردە ترسناكەو دەرخستنی سەرجەم لایەنە نێگەتیڤەكانی و دانانی رێگاچارەكانی .
پێش چونە ناو ئەم باسەوە پێویست بەوەدەكات سەرەتا پێناسەی خێزان بكەین و هەندێك لەو چەمكانەی پەویوەندیان پێویەی هەیە روون بكەینەوە تا بنەمایەكی زانستی ببەخشین بەم باسەو تیشك بخەیەنە سەرجەم ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بەم یەكە گرنگەو بنەما سەركیەی كۆمەڵگا(خێزان) و باسەكەمان كە توندوتیژی خێزانیە .
پێناسەی خێزان:
خێزان: ئەو دەزگا كۆمەڵایەتیەیە كە پێك دێت و دروست دەبێت لە ئەنجامی نزیك بوونەوەو پێكەوە ژیانی هەردوو رەگەزی نێر ورەگەزی مێ بەبە ستنی پەیمانی پێكەوە بوون . گرنگترین رەگەزەكانی بریتین لە ژن و مێرد و منداڵان.
پێك هێنەرەكانی خێزان :
1 – ژن (الزوجە)
2- مێرد(الزوج)
3- منداڵان.
خێزان ئەو یەكە كۆمەڵایەتیە چەند چەمكێی دەروونی بۆمرۆڤ فەراهەم دەهێنێت لە (خانەیەكی گەرم, یەكەیەكی ئارام، یەكەمین قوتابخانە، سەنتەرێكی خۆشەویستی و ئارام و ئاسایش)
پاش ئەم پێناسەكردنەی خێزان و پێك هێنەرەكانی و دروست بوونی لێرەدا پێناسی پەیوەندیەكانی نێوان هەریەكە لەم پێك هێنەرانە دەكەین ، پەیوەندیەكی سروشتیانە.
بەزەیی و چاكەكاری گرنترین بنەمای پێكهاتنی خێزانێكی تەندروستە1)
1) خۆشەویستی و وابەستەیی: دەكرێت بوترێت ئەمە رەگەزێكی بنچینەیی پێكەوە ژیانی تاكەكانی نێو خێزانێكە، وەك سروشتێكی سروشتی كە رەگەزی مێی پێ پیناس دەكرێت بەوەی لایەنی سۆزداری پێكهاتەی سەرەكی ئەم مرۆڤەیە بۆیە ئەم خالە بنچینەی بەردەوامی ئەم دەزگا كۆمەڵایەیتیە.
2) رێزگرتنی ئالوگۆركراو: ئاینی ئیسلام ئەو ئاینەیە زۆر تەركیز دەكاتە سەر ئەم رێزگرتنەی نێوان ژن و مێرد ، بەریوەبەری خێزان – پیاو تەنها مافی دیاری كردنی چەند شتێكی وەك ( خودای گەورە دەسەڵاتی پیاوی لەوەدا دیاری كردوە كە ژن ملكەچی مافە سێكسیەكانی ئەم مرۆڤەیە بەدەر لەمە ژن ملكەچی هیچ فەرمان و شەرعێكی دی نیە ، هەرچەندە رای زانا شەرع ناسەكان لەمەر ئەم بابەتە جیاوازە )
3) هاریكاری: چەند كاروبارێكی رۆژانەی خێزان دەگرێتەوە لە یارمەتی دانی یەكدی بۆ سەرجەم ئەرك فەرمانەكانی ئەم دەزگایە.
هەرچی ئەو ئەركانەی كە ژن لە ماڵدا ئەنجامی دەدات لە كارو بارەكانی رێكخستن و پاكژ كردنەوە ئەو ئەو لە خێری خۆی و بەخشینی خۆی ئەنجامی دەدات ، ئەو ملكەچ نیە بەئەنجام دانی .
گەر مێرد ئەو راستەیەی زانی كە ژن ئەمە وەك چاكەیەك ئەنجامی دەكات و ژن ملكەچ نیە دەبێت وڵام دانەوەی ئەو چی بێت بۆئەم چاكەیە؟
پاش پیناسەكردن و شیكردنەوەیەكی سادە بۆ چەمكی خێزان لەم بەشەدا پێناسی توندو تیژی دەكەین و پاشان باس لە توندو تیژی خێزانی دەكەین.
توندو تیژی:
ئەو رەفتارەیە بە دژ بوون دەناسرێت ، لە كەسێكەوە یان تاكێكەوە ئەنجام دەدرێت یان تاكە یان ئەوەی كۆمەڵێكە یان دەستەو چینێكی كۆمەڵایەتیە یان دەوڵەتێكە ، بەمەستی ملكەچ كردنی لایەنی بەرامبەر ، لە پەیوەدیەكدا كە گونجاو نیە و هاوتا نیە لەروی ئابوری و رامیاری و كۆمەڵایەتی ، سەرەنجام دەبێتە هۆی چەند زیانێكی ئابوری و مەعنەوی و دەرونی تاك یان كۆمەڵ یان دەستەو چینێكی كۆمەڵایەتی یان دەوڵەتێكی دی.
گەر ئەم پێناسەیە شی بكەینەوە دەتوانین بڵێین هەموو تاكێك كۆمەڵێك كاردانەوەی جیاوازی هەیەو جیاوازە لە مرۆڤێكی دی، ئەم كاردانەوانە بە جۆرێكی دژایەتی بوون دەناسرێت ، توندو تیژی بە هەموو شێوەكانی ئابوری و كۆمەلایەتی و رۆشنبیری و دەرونی ، لەبەر ئەوە چەند هۆكارێكی ئابوری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەپشت ئەم رەفتارە وەن و كاریگەرن لەسەر ئەنجام دانی ، زۆربەی كات تاك وەك حەزێكی كەسی خۆی ئەنجامی دەدات بۆ ملكەچ كردن و چەوسانەوەی بەرامبەر و كێش كردنی بۆناو چەندین كێشە .
توندو تیژی خێزانی:
لێرەوه دەچینە ناو پێناسەكردن و شی كردنەوەی ئەو چەمەكەی ئێمە مەبەستمانە ئەویش توندو تیژی خێزانیە و پەیوەندیدارە بە دەزگای كۆمەڵایەتی خێزان و سیستەمێكی كۆمەڵایەتی بەرێوەی دەبات ” جۆرێكی تری دژ بونی مرۆڤە دەرەنجامی ئەو پەویوەندیانەیە لەناو خێزندا روودەدات، وەك ئەوەی هێزێكی نەگونجاو هەبێت و لەچوارچێوەی دابەش كردنە كرداریەكانی(العمل) نێوان هەریەكە لە ژن و مێرد، هەروەها ئەو جۆرە كار دیاریكردنانەی دەكرێت بۆ رۆڵی كۆمەڵایەتی و پێگەی هەرتاكێك ، بەو جۆرەی لەناو كۆمەڵگادا باوە.
سەرەرای ئەو گۆرانانەی لە پێش كەوتنی كۆمەڵگادا رویان داوە لەم چەند ساڵەی دوایدا بەڵام هەر ئەم دەزگایە و پەیوەندی ماوە بە هۆكارەكانی وەك هۆكاری ئابوری بەوەی هەر پیاو خاوەن دەسەلاتی بالایە و ئەو سەرچاوەی دارایی خێزانە.
باس كردن لەم چەمكە بەگۆرانی كۆمەڵگاكان جیاوازە بەجیاوازی لە ئاستی ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری ، بۆیە دەكرێت بەشێوەیەكی جیاواز باسی بكرێت ، تا ئەم ساتەش كۆمەڵگاكانی جیهانی سێهەم هیشتا لە ژێر دەسەڵاتی هێزە داگیركاریەكانن و دەسەڵاتی سەرمایەداری ئەوان بالادەستەو كاریگەرە لەسەر جۆری ژیانی كۆمەڵایەیتیان ، چەند جۆرێكی جیاواز لە خێزانی تێدایە وەك جۆری ئەتۆمی(النووی) و خێزانی لێكدراو(العائلە المركبە) و خێزانی درێژكراوە(العائلە المتدە)، هەروەها خێزانی خێلەكیش بونی هەیە، ئەم بارو دۆخە وای كردوە هەژاری و پاش كەوتوی لەناو خێزاندا هەبێت و كاریگەریەكی نێگەتیڤی هەبێت لەسەر دواكەوتن و هەژار بونی خێزانەكانی ئەم دەوڵەتانە، هەروەها بیركردنەوەی ئەم خێزانانە لەئاستێكی نزمی رۆشنبیریدایە، بەگشتی باری ئابوری خێزان گرانە ، هەروەها پەیوەندیەكانی نێو خێزان ئاڵۆزە، لە چوارچێوەیەكی دەرەكیدا چەند هێزێكی ئابوری و رامیاری و كۆمەڵایەتی باڵادەستە.
چەپ گیری و داوكەوتن و هەژاری زۆرێك لە خێزانەكان لە ناوچە هەژار نشینەكاندا و ناوچە لادێكاندا جۆرێك لە تەندو تیژی كۆمەلایتی تێدا سەرهەڵ دەدات و بەسەر هەموو تاكەكانی خێزندا دابەش دەبێت ، پاوان و ژنان .
ئەم توندوتیژیە لە ناو خێزانە ئەتوۆمیەكانی(النوویە) ئەوروپاو ئەمەریكادا بە رونی بەرچاو بكەوێت ، كە بەگشتی لەنێو ژن و مێردا روودەدات واتە لە پەیوەندی خێزانی ئەو دوو پێك هێنەرەدان سەرەنجام ژن دەبێتە قوربانی دەسەڵاتی پیاو، بەڵام لە لەخێزانی رۆژهەڵاتیدا بارەكە لەسایەی خێزانی لێكردراوو دریژكاروەدا(المتدە) جیاوازە و چەند لایەنێكی دی دەبنە قوربانی وەك ژن و دایك و منداڵ و خوشك و كچ، بەهەموو شێوەكانی توندو تیژی وەك میتافیزیقیو مەعنەوی.
گەر بچینە هەر هۆبەیەكی فریاكەوتن تیبنی ئەو كەسانە بكەن كە دینە ئەوێ ، شكاوی ، برینداری، دەرەنجامی چەقۆ وەشاندن یان فیشەك ، زۆربەی ئەو كەسانەن كە یەكتریان خۆش دەوێت ، یەك لە دایك و باوك دەست درێژی دەكاتە سەر منداڵەكەی ، مێرد دەست درێژی دەكاتە سەر ژنەكەی ، ئەو پەیوەندیانەی دەبنە توندو تیژی لە سەرتاوە وەك هەر پەویوەندیەكی تر بە ماچ كردن یان گول بەخشین یان گەرانی دورودریژ دەست پێدەكات، بۆیە ئەمە وادەكات ناسینی و پێناسەكردنی زۆر ئاستەم بێت ـ، هەروەها رزگار بونیش لێی ئاسان نەبێت بۆیە هەر بەردەوام دەبێت هەرچەندە بەشێوەیەكی گشتی پەیوەندیەكی توندو تیژانەیە.
• لە ساڵی 1994 4 ملیۆن حاڵەتی توندو تیژی خێزانی هەبوو دژی ژن.
• لە 20% ئەو روداوانە برینداری قورسی لێكەوتونەتەوە.
• سێ چارەكی ئەو ژنانەی دەبرێنە ژوری فریاكەوتن بە بەردەوامی دەرەنجامی توندو تیژی خێزانیە.
• 20% ی نەخۆشیە دەرونیەكان وشلەژانە دەرونیەكان و هەولی خۆكوشتنەكان قوربانیانی توندو تیژی خێزانین.
• 50% ئەو منداڵانەی دەبرێنە ماڵەكانی چاودێری كردن ، قوربانیانی توندو تیژی خێزانین.
• 70% حاڵەتەكانی دەست درێژی لەسەر منداڵ پیاوی ماڵ ئەنجامی دەدات.
كێ دوچاری دەست درێژی دەبێت ؟
هەموو كەسێك بۆی هەیە ببێتە قوربانی توندو تیژی خێزانی ، بەڵام بەگشتی منداڵان و ژنان زیاتر بەرچاو دەكەون. لەهەمو ماڵیكدا كە ژن و منداڵی تێدایە دەبینین دوچاری دەست درێژی دەبنەوە لە لایەن یەك كەسەوە كە هەمان پیاوە ئەویش پیاوی ماڵە، دورنیە كەسێك بپرسێت ئەی ئەو پیاوانەی بەهەمان شێوە دوچاری توندو تیژی دەبن؟ بەڵی بێگومان هەندێك پیاو هەیە دوچاری ئەم توندو تیژیە دەبن ، وەك زانراوە زۆربەی كات پیاو دەست پێشخەرە لە دەست دریًژی كردنەسەر ژن ، بەڵام ژن لەم كاتەدا توندو تیژی وەك بەرگریەك لە خۆی بەكار دەهێنێت . لە توێژنەوەیەك كەلە ویلایەتە یەكگرتوەكان ئەنجام دراوە، 95% ی حالەتەكان لە توندو تیژی خیزانی پیاو ئەنجام دەری بون وبەرامبەر ژن ئەنجام دراوە.
توندو تیژی دژی ژن:
ئەمە باس و خواسی سەردەمە ، بەڵام زۆرەی هەرە زۆری ئەم توندو تیژیە لەناو چوارچێوەی پەیوەندیە خێزانیەكاندا روودەدەن ” ئەو رەفتارەیە یان كردارەیە بەرامبەر رەگەزی مێ ئەنجام دەدرێت ئیتر ژن بێت یان دایك یان كچ، بەچەند نیشانەیەك دەناسرێتەوە، وەك نەگونجانە كۆمەڵایەتیەكان و جیاكاری و چەوسانەوە، و تەنگ پێهەڵچنین و دژایەتی كردن، دەنجامێكە بۆ ئەو نەگونجانەی لەنێوان هەریەك لە رەگەزی نێر و رەگەزی مێ هەیە، بەگشتی كۆمەڵگای باوكی (باوك سالار) كە نێر خاوەن دەسەلاتی خێزانی رەهایە ، هەموو جۆرە ئالیەتەكانی وەك ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری بەكاردەخان بۆ دەست بەسراگرتنی خێزان”.
سەرەرای پێش كەوتنی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای كوردی بەڵام رۆژانە و مانگانە لە رۆژنامەكاندا ئەم دیارەدەیە بە شێوەیەكی بەرچاو دەبینرێت ، كە لە فڵان ناوچە ژنێك لەلایەن مێردەكەیەوە رەفتاری توندو تیژی بەرامیەر ئەنجام دەدرێت هەندێك جار كۆتایی بەژیانی دەهێنرێت ، یان خوشك لە لایەن برایەوە دەست درێژی دەكرێتە سەر و ئازای جەستەیی پێدەگەنرێت، هەموو ئەم توندو تیژیانە لەناو پەویوەندیە خێزانیەكاندا ئەندام دەدرێت ، رەگەزی نێر بكەرو تاوانباری سەرەكیە، ئەگەرچی هیچ تاوانێك شایستەی ئەم جۆرە رەفتارەی نیە.
دەست درێژی كردنی پیاو بۆسەر ژن بۆ؟
لیستێك بەو بەهانانەی كەوەك هۆكار دەنراون:
1. ئەو نەریتەی كە پیاو بالادەست دەكات: وەك ئەوەی بەردەوام ژن پێویستی بە كەسێك هەیە لەسەر ریگای راست بیهێڵێتەوە و پیاویش دەزانێت چۆن ئەمە ئەنجام دەدات و زۆر جار پێویستی بەبەكار هێنانی هێز و سزای جەستەیی هەیە .
2. دڵەراوكێ(التوتر) : ئەم توێرە بە بەربڵاو ترین توێرەكانی لێدانی ژن لە لایەن پیاوەوە دانەنرێت ، پیاو لە شوێنی كاركردنی هەست بە ملكەجی و ئیستغلال كردن دەكات ، و باری دارای باش نیە…هتد بەم جۆرە پەستانە دەرونیەكانی لەسەر زۆر دەبێت و دەرەنجام وای لێدەكەن توندو تیژ بێت لەگەل خێزانەكەی .
3. نەمانی كۆنترۆل كردن لەسەر خود: بە گشتی رەفتاری شەرانگێزی بەوە لێك دەدرێتەوە كەتاك كۆنترۆلی خۆی لەدەست دەدات لە كاتی تورەبوندا ـ هەرشتێك روبدات و جیێ نارەزایی ئەو بێت راستەو خۆ هەلچونی ئەو وەك پەرچە كرداریكە ، هەندێ جار دەگاتە رادەی شێتی و بەهیچ جۆرێك ئاگای لەرەفتارەكانی خۆی نامێنێت.
توندو تیژی دژی منداڵ:
بەشێكی تری ئەم تەوندو تیژیە ئەو رەفتارە شەرانگێزیەیە دەكرێتە سەر منداڵ و قوربانی سەرەكی نێو خێزانە، ئەمە جۆرێكی تری توندژیە كە بۆخۆی باسێكی گەورەیە، مەترسی ئەم جۆرە لەشاراوەیدایە ، منداڵ جۆرەها توندو تیژی بەرامبەر دەكرێت وەك توندو تیژی گوفتاری و جەستەیی و سێكسی ، بەوەی ئەو توانای بەرگری كردنی نیە لەخۆی بۆیە گەورەكان چ باوك بێت یان دایك یان براو خوشكی گەورە زۆربەی كات نوشستی و روخانی دەرونی خۆیان بەم مرۆڤە هەڵدەرژن ، جۆرەها ئازاری دەورونی پێدەگەیەنن.
توندژی بەرامبەر منداڵ دوو لایەنەیە ، سەرەرای ئەو موعاناتنەی منداڵ دەیچێژن دەرەنجامی گوێ پێنەدان دەست دریًَژی كردنە سەریان ، زۆر دەردی كۆمەلایەتی لە پاش خۆی بەجێدەهێلێت، زۆربەی بەند كراوە گەورەكان و ئەو كەسانەی مومارەسەی توندو تیژی دەكەن و دەست دریًًژی سێكسی دەكەنە سەر منداڵ ، ئەوان خۆیان لەسەرەتادا و لە كاتی منداڵیاندا هەمان كاریان بەرامەر ئەنجام دراوە، ئیتر بەم جۆرە دەست دریژی كردنە سەرمنداڵ كۆمەڵێك دەرەنجامی ترسناكی دەبێت لەسەر هەردوو ئاستی تاكە كەسی و كۆمەڵایەتی .
سەرچاوەكان
1. 
لهسهر هێڵ نییه