❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-07 17:16:56

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

سێگۆشه‌ی بەرمۆدا نهێنیه‌که‌‌ له‌ له‌ نهێنیه‌ نادیاره‌کانی سروشت که‌ سه‌ده‌ها ساڵه‌ خه‌ڵک سه‌ری سوڕماوه‌ لێی ، وه‌تا ئێستاش یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی سروشت که‌له‌ گۆڤار رۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیون باسی ده‌کرێت . سێگۆشه‌ی بەرمۆدا به‌شێکه‌ له‌ زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی که‌ به‌هه‌زاره‌ها که‌شتی و فڕۆکه‌ی لێ بزر بووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک به‌جێ بێڵن له‌دوای خۆیان ، هه‌تا ئێستاش که‌س نه‌یت...وانیوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی هۆی بزربونی ئه‌و شتانه‌ بزانێت له‌و سێگۆشه‌یه‌دا . کاتێک که‌ باسی ( سێ گۆشه‌ی بەرمۆدا ) ده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌باسی چیرۆکێکی خەیاڵی بکه‌یت به‌ڵام جیاوازیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ سێگۆشه‌ی بەرمۆدا ڕاستی یه‌که‌و شتێکی واقعی یه‌ وه‌چه‌نده‌ها جار گوێمان لێ بووه‌ له‌ زۆر جێگا که‌ باسی ده‌کرێت که‌ به‌گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ داده‌نرێت که‌ به‌روی مرۆڤ ده‌بێته‌ووه‌ .

شوێنی جوگرافی

شوێنی جوگرافی سێگۆشه‌یی برمودا ده‌که‌وێته‌ رۆژئاوای زەریای ئەتلەنتی له‌ باشوری ویلایه‌تی فلۆریدا له‌ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا خۆی له‌خۆیه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ شێوه‌یه‌کی سێگۆشه‌یی ئه‌هێنێت ، سێگۆشه‌ی بەرمۆدا له‌ ساڵی 1954 دۆزرایه‌وه‌ کاتێک که‌چه‌ند فرۆکه‌یه‌ک تیایدا بزربوون کاتێ فڕین به‌سه‌ریدا وه‌ دیار نه‌مان وه‌له‌و کاته‌وه‌ به‌و ناوه‌وه‌ ناسراوه‌ ، وه‌هه‌ندێکیان پێی ده‌ڵێن ( جزر الشیطان ) سێگۆشه‌ی شه‌یتان .

خاڵی بزربوون له‌ سێگۆشه‌ی بەرمۆدا

له‌شوێنێکی دیاری کراوه‌ له‌ باکوری رۆژئاوای زه‌ریان ئه‌تلسی که‌ پێی ده‌ڵێن ( بحر سارجاسو ) که‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاوه‌که‌ی هه‌موی به‌ قه‌وزه‌ گرتووه‌ که‌ پێی ده‌گوترێت سارجاسام که‌ به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌ گه‌وره‌ که‌ سه‌ر ئاوه‌که‌ی گرتوه‌ که‌ڕێی له‌ هاتوچۆی که‌شتی و پاپۆره‌کان گرتووە.
وه‌ ده‌ریای ( سارجاسو ) بێ ده‌نگیه‌کی زۆری لێ ده‌بینرێت که‌ ده‌ریایه‌کی مردووه‌ هیچ جوڵه‌ی نیه‌ که‌ که‌شتی وانه‌کان چه‌نده‌ها ناویان لێ ناوه‌ وه‌ک ( ده‌ریای ترسناک ) یان ( قه‌برستانی ئه‌تلنتی ) ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی که‌ بینیویانه‌ له‌کاتی گه‌شت کردن له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه‌ ....وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ له‌ چه‌نده‌ها که‌شتی له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه‌ بزربونه‌ له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی مرۆڤه‌یه‌تیه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا وه‌ به‌هه‌زاره‌ها هه‌یکه‌ل و لاشه‌ی مرۆڤی تێدایه‌ که‌ تا ئێستا ده‌رنه‌هێنراون .
له‌سه‌ره‌تای دیارده‌ی وونبوون له‌ سێگۆشه‌ی بەرمۆدا له‌ساڵی 1850 له‌و شوێنه‌وو نزیک له‌و زیاتر له‌ 50 که‌شتی وون بون و دیار نه‌مان ... هه‌ندێک له‌ که‌شتی وانانه‌کان توانیان بنکه‌ی که‌شتیوانان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ به‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ وون بونیان به‌ڵام ئه‌و نامانه‌ زۆر نادیاربون و که‌س تێ نه‌گه‌یشتووه‌ .
وه‌ ئه‌و که‌شتیانه‌ زۆربه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ولایاتی یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، یه‌که‌میان که‌شتی ( انسرجنت ) که‌ 340 که‌سی له‌سه‌ر بوو
دووهه‌م غواصه‌ی ( اسکوریبون ) که‌ 99 که‌شتیوانی تێدا بوو له‌ساڵی 1968 .


ئەو که‌شتیانه‌ی که‌ وونبون‌ له‌ سێگۆشه‌ی بەرمۆدا

له‌ساڵی 1880 زاینی که‌شتی ئینگلیزی ( اتلنتا ) ژماره‌ی دانیشتونی 290 که‌س بوون .
له‌ساڵی 1918 زاینی که‌شتی ئه‌مریکی ( سایلکوب ) ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌سه‌ر که‌شتیه‌که‌ بوون 309 که‌س بوون .
وه‌دیارده‌ی وونبوونی فڕۆکه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ گه‌یشته‌ زەریای ئەتلەنتی کاتێک که‌ به‌ئاسمانی ئەتلەنتی یان با بڵیین ئاسمانی سێگۆشه‌ی بەرمۆدا ساڵی 1945 زاینی له‌ قاعیده‌ی لودیردیل له‌ ولایه‌تە یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا پێنج فڕۆکه‌ بۆ مه‌شقکردن چوون به‌و شوێنه‌دا ڕۆشتن ، ژماره‌یان 5 فڕۆکه‌وان بوون له‌گه‌ڵ 8 یاریده‌ده‌ری فڕۆکه‌وانه‌کان که‌ تا ئاستێک شاره‌زاییان هه‌بوو له‌ باره‌ی فرۆکه‌وانیه‌وه‌ ...وه‌سه‌رۆکه‌که‌یان ناوی ( تشارلزتیلور ) بوو ، کاتێک که‌ له‌ بنکه‌وه‌ چاوه‌رێی بروسکه‌یان ده‌کردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ و نیشتنەوەیان له‌ بنکه‌وه‌ بروسکه‌یه‌کیان پێ گه‌یشت له‌ سه‌رۆکه‌که‌یان ( ملازم تشارلزتبلور ) که‌ ئه‌ڵێت : ( ئێمه‌ له‌حاله‌تێکی زۆر خراپین ، ئێمه‌ له‌ ژێر خه‌ت ده‌رچووین وناتوانین زه‌وی ببینین و ناتوانین ده‌ستنیشانی شوێن و جێگامان بکه‌ین ، وابزانم ئێمه‌ وونبووین له‌ ئاسمان ، هه‌موو شتێک لامان لێڵه‌ و هیچ نابینین وه‌نازانین بۆ کوێ ده‌چین ) ... دوای ئه‌وه‌ هیچیان لێ نه‌بیستراوه‌ .
وه‌له‌و فڕۆکانه‌ی که‌ون بوونه‌ له‌ساڵی 1945 زاینی دوو فرۆکه‌ی ئه‌مریکی وون بووه‌ .
له‌ ساڵی 1948 زاینی فرۆکه‌ی بریتانی ( ستارتیجر ) وون بوو که‌ 31 که‌س له‌سه‌ر بوو .
له‌ساڵی 1956 زاینی فرۆکه‌ی ده‌ریایی ئه‌مریکی وون بوو که‌ 10 که‌س بوون .
پرسیار : ئایا کاتێکی دیاریکراو هه‌یه‌ که‌ کاره‌ساتی وون بوون رووده‌دات له‌ سێگۆشه‌ی برمودا ؟؟ ؟؟
زۆربه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ که‌ رویان داوه‌ له‌ سێگۆشه‌ی برمودا ، له‌ 3 مانگی دیاریکراو رویان داوه‌ له‌مانگی 11/12/1 ئه‌ویش کاتی پشوی مه‌سیحیه‌کانه‌ له‌ کاتی کریسمس بۆیه‌ ناویان ناوه‌ ( وه‌رزی وون بوون ) .
پرسیار : بۆچوونه‌کان ده‌رباره‌ی سێگۆشه‌ی برمودا ؟؟؟ وای لێک ئه‌ده‌نه‌وه‌ که‌ زۆر جار بومه‌ له‌رزه‌ روده‌دات له‌ناو ده‌ریایه‌که‌ واده‌کات ئه‌و که‌شتیانه‌ وون بن ...
وه‌هه‌ندێکیان وا لێک ئه‌ده‌نه‌وه‌ که‌ راکێشانێکی موگناتیسی هه‌یه‌ له‌ناو ده‌ریایه‌که‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری دا بروات بۆ ناخی زه‌ویه‌که‌ رای ده‌کێشێت ..
ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ هێزێکی موگناتیسی هه‌یه‌ زه‌ویه‌که‌ که‌ هه‌موو شتێک به‌ شیوه‌یه‌کی ( عشوائی ) راده‌کێشێت ... هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕاستین و زانیاری ته‌واو ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌ و زانست و ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بوه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌م سێگۆشه‌یه‌داو له‌گومان و ڕاو بۆچون زیاتر هیچ شتێکی تری بۆ مرۆڤایه‌تی پێ نیه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م سێگۆشه‌یه


ئامادەکردنی برواباتاسی
تایبەت بۆ کوردژین

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-04-10 21:45:27

nashmel
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-06
په‌یامه‌كان: 77
WindowsSafari

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

dastakant xosh bet absaqa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-04-10 22:07:56

chalak1
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-15
دواترین سه‌ردان: 2012-04-27
په‌یامه‌كان: 12
WindowsXPFirefox

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

DAST XOSH

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-04-11 08:58:48

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsXPFirefox

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی


هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕاستین و زانیاری ته‌واو ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌ و زانست و ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بوه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌م سێگۆشه‌یه‌داو له‌گومان و ڕاو بۆچون زیاتر هیچ شتێکی تری بۆ مرۆڤایه‌تی پێ نیه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م سێگۆشه‌یه


سبحان الله   دةسو بةنجةت خؤش هاورئ بةريزةكةم
وةلا زؤر زؤر سةيرة ماندوو نةبيت هيواي سةركةوتنت بؤ ئةخوازم


هةرشاد بيت كيان

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-04-11 19:23:33

frishta7
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-06-01
په‌یامه‌كان: 9
WindowsFirefox

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

سبحان الله  ....... دةست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-04-12 05:54:48

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

سبحان الله   
وةلا زؤر زؤر سةيرة ماندوو نةبيت هيواي . سةركةوتنت بؤ ئةخوازم . دةست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-04-12 11:15:53

bram
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-16
دواترین سه‌ردان: 2013-05-29
په‌یامه‌كان: 50
WindowsFirefox

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-04-12 19:38:58

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsXPSafari

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

سبحان الله   
وةلا زؤر زؤر سةيرة ماندوو نةبيت هيواي . سةركةوتنت بؤ ئةخوازم . دةست خؤش

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2012-04-21 07:09:33

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

دەستەکانت خۆش کاکە بروا گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2012-04-22 11:12:53

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsSafari

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

ده‌ستت خۆش بێت

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2012-04-22 11:36:20

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsXPFirefox

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

دةستةكانت خؤش بةريزم بةراستي سوود بةخش بوو

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2012-04-22 13:41:19

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

سلاو ئەزیزانم ،
زۆر زۆر سوپاس هاورێێانی ئازیز و خۆشەویستم بۆ پەیامە جوان و رازاوەکانتان ،
خۆشبەخت بوم کە بابەتەکەم بو بە جێی رەزامەندی ئێوەی ئازیز   
هیوادارم توانی بێتم یەک تۆز سودتان پێ بگەیەنم ، هەر شاد و بەختەوەر بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2012-04-28 15:32:43

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

دةستت خؤش زانياريةكى بةسودة كاك بروا 2

Kurdzhin
[b]
كات و زەردەخەنه دوو شتى گرنگن له ژيان
هەندێك جار كات وامان لى دەكات خەنده له بيربكه ين
هەنديك جاريش خەندەى كەسێك كاتمان له بيردباتوه.....[/b]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2012-04-28 15:49:52

hasa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-02
دواترین سه‌ردان: 2012-08-20
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

dast xosh sarkawtobet

Kurdzhin
ئه ی ئه زیزان كوستی ئیوه زور گرانه
ئیوه ن  سه رچاوه ی  خوشی من له  و جیها نه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2012-04-28 23:25:48

hanskp
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 18
WindowsOpera

Re: سێگۆشەی بەرمۆدا و نهێنیەکانی

agar segoshay barmoda ktebe haya bom bnere zor supast dakam yan kame zaneare  base bkayt zor pestm pea supast dakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net