❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ شعری (حه‌ریق)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-17 12:25:53

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPFirefox

لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ شعری (حه‌ریق)

لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ پارچه‌ شعرێکی  مه‌لاساڵحی کوڕی مه‌لا نه‌سروڵڵای زێوه‌یی
که‌ ناسراوه‌ به‌ (حه‌ریق)


حوزنی من و خوسنی تۆ ئه‌شکاله‌ تا ئاخر نه‌فه‌س
بۆ چ زه‌کاتی حوسنی تۆ یا حوزنی من ناگا به‌ که‌س

زاهـــره‌ن فه‌رمووته‌ وه‌ختی مردن حازر ده‌بم
وا له‌ خۆشی مردنم ده‌مرم ! ده‌سا ئینسافه‌ به‌س

چۆن ئه‌که‌ی مه‌نعی دڵی من تۆ له‌ شه‌هدی لێوی خۆت
لێوی تۆ وه‌ک شه‌کرستانه‌ و دڵی من وه‌کی مه‌گه‌س


-----------------------------------------------------------------------

(1)حوزن :ناخۆشی ،حوسن : جوانی
ناخۆشی وغه‌م و خه‌فه‌تی من و جوانی و ڕێک وپێکی تۆ گرفتی په‌یدا کردووه‌ و بۆته‌ جێگای گۆمان تا کۆتای ژیان ، به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و غه‌م و ناخۆشییه‌ی من و جوانییه‌ی تۆ بۆ چ زه‌کاتی لێ نادرێت و ئه‌و زکاته‌ش ناگات به‌ هیچ که‌س ،چونکه‌ ده‌بێت بدرێت ‌کاسانی هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌ت .

(2) زاهــره‌ن : به‌ئاشکرا ، حازر ده‌بن : ئاماده ده‌‌بم
واته‌ به‌ ئاشکرا به‌ راستی په‌یمانت داوه‌ گوتوته‌ هه‌ر کاتێ مردنت هات ئه‌وا له‌ سه‌ر گیان کێشانت ئاماده‌ ده‌بم ، منیش له‌ خۆشی ئه‌و په‌یمانه‌ که‌ داوته‌ که‌ مردنم خه‌ریکه‌ له‌ خۆشی مردم وا ده‌مرم ،ده‌ی مادام وایه‌ وه‌فا ئینسافت هه‌بێت .

(3)مه‌نع : قه‌ده‌غه‌ ،شه‌هد: هه‌نگوین
واته‌ چۆن به‌ چ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵێ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ی که‌ قه‌ده‌غه‌ی  دڵــــی من به‌ خۆت بکه‌ی له‌کاتێکدا ئه‌و قسانه‌ی له‌ لێوان دێته‌ ده‌ره‌وه‌ هێنده‌ شیرینه‌ هه‌ر ده‌لێی هه‌نگوینه‌ ، هه‌روه‌ها لێوی تۆ هه‌روه‌کوشه‌کرستانه‌ واته‌ قسه‌کانت هێنده‌ خۆشه‌ هه‌روه‌ک و شه‌کـــر ، دڵی منیش هه‌ر وه‌ک ومێش ومه‌گه‌ز وایه‌ عه‌شقی شیرینیه‌ ده‌ست به‌ردارت نابێت .

________________
ئاماده‌کردنی به‌رهه‌م

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن :: بـە رھـە م :: (2012-04-17 12:31:03)

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-04-17 12:42:06

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ شعری (حه‌ریق)

dast xosh kak barham sarkawtw bi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-04-17 13:45:10

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ شعری (حه‌ریق)

ده‌ست خۆش8

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-04-18 12:20:55

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPFirefox

Re: لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ شعری (حه‌ریق)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانی ئێوه‌ ، دایکی هانۆ ،رۆشنا ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش
ته‌مه‌ندرێژو سه‌رکه‌وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net