❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاریگه‌ری ڕۆژئاوا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئیسلامی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-24 13:47:47

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsFirefox

كاریگه‌ری ڕۆژئاوا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئیسلامی

كاریگه‌ری ڕۆژئاوا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئیسلامی

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

ئه‌مه‌ وتارێكی ئاینی نیه‌ و تایبه‌ت نیه‌ به‌ مسوڵمانان ، ئه‌مه‌ ده‌رباره‌ی ئاین نیه‌ به‌ ته‌نها ، ئه‌مه‌ له‌باره‌ی شتێكه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا لێی ئاگادار بێت ،
سه‌ره‌تای درووستبوونی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی كلتور و ئاین و زمانی كۆمه‌ڵه‌ مرۆڤێك درووست ده‌بێت ، وادیاره‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌ش له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگای كوردی دا هه‌یه‌ ، به‌هه‌رحاڵ كه‌ كۆمه‌ڵگای كوردیش یه‌كێكه‌ له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ ئیسلامیانه‌ی كه‌ زۆربه‌ی تاكه‌كانی مسوڵمانن ، ئه‌مه‌ش واده‌كات كۆمه‌ڵگای كوردی وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی سه‌یربكرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ،

لێره‌دا ناتوانین بڕیار له‌سه‌ر ئیسلامی بوونی كۆمه‌ڵگا بده‌ین ته‌نها به‌ ناو نه‌بێت ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر زۆری تاكه‌كانی وه‌ك مسوڵمان ، چونكه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی نموونه‌یی ئیسلامی دووره‌ له‌و جۆره‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ ، به‌هه‌رحاڵ باسه‌كه‌مان لێره‌دا له‌وه‌یه‌ ، كاریگه‌ری ڕۆژئاوا چیه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان ؟

گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ رابردووی كۆمه‌ڵگا و ئێستای ده‌بینین ، زۆرێك له‌ كلتوورمان نه‌ماوه‌ و خه‌ریكه‌ زمانه‌وانیمان ڕوو له‌ گۆڕین ده‌كات و جلی كلتووریمان گۆڕیوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی باوك و باپیرانمان گۆڕاوه‌ به‌ شتانێك كه‌ تا ئێستا به‌دیمان نه‌كردبوو له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان ، ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵته‌نگیه‌ و شایه‌نی خه‌م خواردنه‌ لێی ،

پێش هه‌مووشتێك پێویسته‌ هۆكاری ئه‌م گۆڕانكاری و ڕووداوانه‌ بدۆزینه‌وه‌ ،

خه‌سڵه‌تی جیهان وابووه‌ هه‌میشه‌ گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین گه‌ل به‌ نموونه‌ی ئه‌وانیتره‌وه‌ دانراوه‌ ، ئێستا كه‌ ده‌بینین ڕۆژئاوا به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ وایكردووه‌ گه‌لان سه‌رنجیان بچێته‌ سه‌ر شێوازی ژیانیان ، ئه‌مه‌ش جێگای داخه‌ ، به‌ڵام شتێكی بێ چاره‌یه‌ له‌م كاته‌دا ،

ده‌ستپێكردنی كاریگه‌ری ڕۆژئاوا ده‌توانین بیگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ، چونكه‌ له‌م كاته‌دا جێگره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی به‌هێز ، به‌ ئیسلامیه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌بوو ، به‌ڵكو به‌ سیسته‌مێكی سیكۆلاریزمی(علمانی) ڕۆژئاوایی بوو ، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ بوار بدرێ زیاتر گه‌شه‌ به‌ بیر و باوه‌ڕی ڕۆژئاوا بدرێت و كۆمه‌ڵگای كوردیش بگرێته‌وه‌ ، وه‌ بێكومان نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك عه‌ره‌ب خاوه‌ن هه‌مان نه‌خۆشین ، ئه‌وانیش به‌هۆی داگیركردنیان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا ،

ده‌توانین هۆكاره‌كانی به‌ ڕۆژئاوایكردنی كۆمه‌ڵگا له‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی بدۆزینه‌وه‌ :

سه‌ره‌كیترین هۆكار بریتی بوو له‌ میدیا به‌ گشتی ، گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و كاتانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئامێرێكی وه‌ك سه‌ته‌لایت ، پابه‌ندبوون به‌ جلی كلتووری چه‌ند زۆر بوو ، بۆ نموونه‌ جلی كوردی ، به‌ڵام شتێ كه‌ توانی هه‌موو ئه‌وانه‌ بگۆڕێ ، لاوازی ئێمه‌ بوو به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ ،

ئێمه‌ سوودوه‌رگرتنمان له‌ ئامێره‌كان و هۆكاره‌كانی ئاسانكردنی كاری ڕۆژانه‌ كه لایه‌نی ڕۆژئاوایه‌ شتێكی زۆر باش بوو ، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆژئاوا له‌ شتانێكی تر پێشه‌نگمانه‌ ، ئه‌مه‌ هۆكاری درووستبوونی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ بچوكین له‌ چاو ئه‌وان ، وه‌ وامان لێهات جگه‌ له‌ وه‌رگرتنی شتانێكی باش لێیان ، كلتووری ئه‌وانمان گواسته‌وه‌ بۆ ناو خۆمان ، هه‌ر له‌ جله‌وه‌ بگره‌ تا هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازی قسه‌كردن و ته‌نانه‌ت خوێندنیشمان ،

مه‌به‌ستی من لێره‌دا بریتی نیه‌ له‌وه‌ی دژ به‌و پێشكه‌وتنه‌ قسه‌ بكه‌م كه‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ كاتێ خاوه‌نی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ بووین خه‌ڵكانی تر سه‌رچاوه‌ی فێربوونیان له‌ ئێمه‌وه‌ بوو ، ئێمه‌ دوای له‌ ده‌ست دانی ئه‌مانه‌ ، خه‌ڵكانی تر پێیان فرۆشتینه‌وه‌ به‌ كلتووری خۆیانه‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت مه‌ترسیان خسته‌ سه‌ر ئاینه‌كه‌شمان ، نموونه‌ی گشت ئه‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوسی ئیسلامیه‌ ،

چاره‌سه‌ر لێره‌دا بریتی نیه‌ له‌ داكه‌ندنی جلی ڕۆژئاوا ، به‌ڵكو ڕێگا نه‌دانه‌ به‌ زیاتر بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ شتی تر ، ئێمه‌ ته‌نها شتانێكمان به‌ ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ ، ئه‌ویش نه‌وه‌كانمانه‌ ، گه‌ر بێتوو وه‌ك ئه‌وه‌ پێیان ڕانه‌گه‌یه‌نین ، كه‌ هه‌ندێ له‌م مه‌ترسیه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌وكات ئه‌مه‌ ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌كات ، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیش بریتیه‌ له‌وه‌ی بنه‌ماكانی ئاینیشمان بگرێته‌وه‌ ،

وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك له‌ ئێمه‌ به‌ گرنگیه‌وه‌ سه‌یری كلتوور و خووه‌ باشه‌كانی بنچینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌مان بكه‌ین ، كه‌ باوك و باپیرانمانن و وه‌ هه‌رگیز شتانێكمان پێ باش نه‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان نه‌گونجێت و ئاگاداری بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی بین ، جگه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ باشن ،

وه‌ ده‌بێ هه‌موومان بزانین كه‌ پێشكه‌وتن به‌ جۆری جل و به‌رگ و جۆری هه‌ڵسوكه‌وته‌وه‌ نیه‌ ، وه‌ هه‌رگیز ئه‌م شتانه‌ به‌شێك نه‌بوون له‌ شارستانیه‌ت ، وه‌ ئه‌بێ بیرمان نه‌چێت كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ پێشكه‌وتوون ، پێشكه‌وتنه‌كانیان له‌ ئێمه‌وه‌ بووه‌ .

نووسینی : ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-04-24 13:58:27

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsMSIE7

Re: كاریگه‌ری ڕۆژئاوا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئیسلامی

برای ئەزیز و خۆشەویستم کاکە ئوسامە گیان دەستەکانت خۆش بێت
بەهیوام بەردەوام بیت لە گەیاندنی سوود برا گیان
إن شآء الله سەرکەوتوو و بەختەوەر بیت هەمیشە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net