❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌رۆكێك له‌ به‌رازیل..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-05-12 17:49:20

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

سه‌رۆكێك له‌ به‌رازیل..


سه‌رۆكێك له‌ به‌رازیل..

لولا دی سیلڤا یه‌كێك بوو له‌ هه‌ژارترین هاوڵاتیه‌كانی به‌رازیل "بۆیاخی پێلاوی ده‌كرد و دواتر كرێكاری و كاركردن له‌باخی میوه‌ و عه‌ره‌بانچی و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا قۆناخێكی باشی خوێنده‌واری بڕی"هه‌ر له‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ و له‌ناو خراپی ره‌وشی ئابووری وڵاته‌كه‌یدا خۆی خزانده‌ ململانێی سیاسی و به‌شداری له‌هه‌موو بۆنه‌ وه‌رزشیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد و كاتێك زانرا سێلڤا گه‌یشته‌ كورسی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێك له‌به‌هێزترین سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ركابه‌ریی هه‌ڵبژاردندا به‌زاند"له‌ماوه‌ی حكومڕانی ئه‌م پیاوه‌دا به‌رازیل گه‌شه‌كردنێكی ئێجگار گه‌وره‌ی ئابووری و دیموكراسی به‌خۆوه‌ بینی"هه‌موو قه‌رزه‌كانی به‌رازیلی دایه‌وه‌ و رێژه‌ی بێكاری به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌وڵاتتدا كه‌مبۆوه‌"له‌سایه‌ی حكومڕانی ئه‌م سه‌رۆكه‌ به‌رازیل بووه‌ به‌هێزترین وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور له‌ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه‌"تیپه‌ وه‌رزشیه‌كانی به‌رازیل له‌سه‌رده‌می ئه‌م سه‌رۆكه‌دا گه‌یشتنه‌ لوتكه‌ و سه‌رده‌می زێڕین" "ئه‌و رۆژه‌ش واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆتایی پێهات یه‌ده‌كی دارایی به‌رازیل له‌بانكه‌كاندا چه‌ندین ملیار دۆلار بوو به‌گریانه‌وه‌ له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی هاته‌ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام بۆ كورسیه‌كه‌ی نه‌ده‌گریا"به‌ڵكو له‌خۆشه‌ویستی ئه‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه‌ی كه‌هاتبونه‌ به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و داوایان ده‌كرد ئه‌گه‌ر ده‌ستووری وڵاتیشیان گۆڕیوه‌ ده‌بێ له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا بمێنێته‌وه‌"به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و گوتی ئه‌بێ سه‌رۆكه‌كانی دوای من بزانن سه‌رۆكایه‌تی له‌هه‌مان كاتتدا و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ و نابێ رێچكه‌ی دیموكراسیه‌ت له‌وڵاته‌كه‌ماندا به‌هۆیه‌وه‌ بشێوێنرێت"بۆیه‌ له‌ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ردا به‌پێی خۆی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌ره‌و خانوه‌ كۆنه‌كه‌ی له‌یه‌كێك له‌گه‌ره‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی به‌رازیلیا به‌ڕێكه‌وتن و بوه‌وه‌ هاوڵاتیه‌كی ئاسایی بێ پاسه‌وان"به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوو نه‌یده‌توانی جارێكی دیكه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ كرێكاری و كاركردن بۆیه‌ نه‌یده‌توانی خانوه‌ كۆنه‌كه‌ی نۆژه‌ن بكاته‌وه‌ بۆیه‌ له‌رێگای رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆییه‌وه‌ داوای له‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه‌ سولفه‌یه‌كی ئاسانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانوه‌كه‌ی نۆژه‌ن بكاته‌وه‌"له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا چه‌ندین یاریزانی ناودار و سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاته‌كه‌ی پێشنیاری پێدانی سه‌دان هه‌زار دۆلاری بێ به‌رامبه‌ریان خسته‌به‌رده‌م ئه‌م سه‌رۆكه‌ی پێشوی وڵاته‌كه‌یان به‌ڵام هیچیانی قبوڵ نه‌كرد و ته‌نها سولفه‌یه‌كی بچوكی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوه‌كه‌ی وه‌رگرت كه‌بتوانێت به‌موچه‌ سنورداره‌كه‌ی خۆی قیسته‌كانی بداته‌وه‌ و ئێستاش له‌و خانوه‌دا ده‌ژی.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی


س-فيسبوك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-05-13 07:40:12

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: سه‌رۆكێك له‌ به‌رازیل..

واودةستةكانت خؤش كةرميانى بةريزو شيرين

بروابكة هةرلة سةرؤكةكانى ئيمة دةجووهههههههههههههه

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-05-13 09:40:29

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

Re: سه‌رۆكێك له‌ به‌رازیل..

دةس خؤش كاك نةبةز

Kurdzhin
[b]
كات و زەردەخەنه دوو شتى گرنگن له ژيان
هەندێك جار كات وامان لى دەكات خەنده له بيربكه ين
هەنديك جاريش خەندەى كەسێك كاتمان له بيردباتوه.....[/b]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-05-14 19:16:09

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: سه‌رۆكێك له‌ به‌رازیل..

سوباس كاك ماردين ده ستى توش خوش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net